
مێژوو به‌گێره شێوێێن ناشێوێێنرێت …. به‌شی یه‌که‌م
گێڕانه‌وه‌ی مێژوو یا نوسینی له‌گه‌ڵ له‌که‌دار کردن و تۆمه‌ت خستنه پاڵ که‌سێك یا لایه‌نێکی سیاسی یا بنه‌ماڵه‌یه‌ک یا ناوچه‌یه‌ک دوو ڕێگاو کاری جیاوازن هه‌ریه‌ک بۆ مه‌رامێك و هه‌ریه‌ک به ئاقارێکدا ڕێچکه ده‌گرن .
نووسینه‌وه‌ی مێژوو واته تۆمار کردنی هه‌موو ڕوداووه‌کان وه‌ک خۆی به ده‌ست پاکی وئهمهکهوه هه‌موو شته‌کان به جوان و ناشیرین به پاک و پیسه‌وه به خۆشی وناخۆشی یه‌وه به ڕاست و هه‌ڵه‌یه‌وه وه‌ک خۆی تۆمار بکرێته‌وه به بێ گرتنه بهرچاوبهرژهوهندی که‌س ولایه‌نێک واته هه‌موو شته‌کان به بهرپرسیارێتهیهوه بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر ،به‌ڵام له‌که‌دار کردن و سوکایه‌تی کردن وشێواندن ئه‌وه بۆ مه‌رامێکی تایبه‌ت یا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کدا ده‌کرێ…ئه‌وه که کاری ئێمه نییه و به کاری خۆشمی نازانم به‌ڵام حه‌زم کرد وه‌ڵامێکی کورتی چه‌ن گێره شیوێنێك بده‌مه‌وه که ده‌یانه‌وێ که‌سایه‌تیم له‌که‌دار بکه‌ن، به‌س ئه‌وان به هه‌ڵه‌دا چوون ..خۆم زۆر له‌وه به گه‌وره‌تر ده‌زانم که ئه‌وان بتوانن مێژوویه‌ک ته‌مه‌نم له پێناودا به‌خشیوه هه‌موو گه‌نجی و ژیانی خۆمم تێدا به‌سه‌ر بردووه به هه‌ندێك قسه‌وقسه‌ڵۆکی بازاڕییانه بیانه‌وێ له‌که‌دارم بکه‌ن ڕۆژانێك کهلهپێدهشتهکانی گه‌رمیان و له لوتکه‌ی کوێستانه‌کان به چه‌نده‌ها ڕۆژ زه‌قه‌ی چاومان بووه بۆ پارووه نانێک یان که‌وچکه شۆربایه‌کی گه‌رم هه‌زاره‌ها شه‌وی ئهنگوستهجاو وه‌ك شۆڕه بی هه‌ڵ لهرزیوین له‌به‌ر سه‌رما و با و بۆران و ڕێژنه‌و شه‌سته‌ی باراندا.ئه‌وانه له‌کوێ بون؟ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئێمه گیان وژیانمان لهسهردهستمان بوو هه‌میشه چاوه‌ڕێی ژیان به‌خشین بوین له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ئه‌وان له کوێ بون؟ ئه‌وان ئه‌و سات وکاتانه یا له دوو تووێی پێخه‌فی گه‌رم ونهرمدا بوون یا هه‌ر نهشبون…ئێستا وا به‌ده‌نگ هاتوون و به ڕاست و چه‌پدا به مه‌یلی خۆیان ده‌نوسن و تیر‌و توانج له‌م و له‌و ده‌گرن . گه‌رچی منیش ماوه‌یه‌که سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی بیرهوهریهکانمم و ده‌مه‌وێ ئه‌و مێژووه‌ی که خۆم به‌سه‌رم بردووه بینوسمهوهو که‌لێنێکی په‌ڕتووك خانه‌ی کوردی پێ پڕبکهمهوهو تا نه‌وه‌کانی داهاتوو لێی سود مه‌ند بن یه‌کێك له ڕووداوه‌کانتان وه‌ک خۆی بۆ بگێڕمه‌وه که چۆن بووه تا ئیتر خه‌ڵکانێکی نه‌فس نزم و کاسه لێس به‌ویستی خۆیان و بۆ ناو زڕاندنی خاڵکانی دی ببێته وانه‌یه‌ك و که‌مێک به خۆیاندا بچنه‌وه …..چاوه‌ڕووانی به‌شه‌کانی داهاتوو بن