چیرۆکێکی ئه‌مریکی و دوو په‌ندی جیاواز ! ! ! !
چیرۆکه کلاسیکییه‌که:
مێرووله‌یه‌ك بهوگهرما پڕووکێنه‌ره هه‌موو وه‌رزی هاوینی خۆی سه‌رقاڵی ئیش کردنه، له‌دروست کردنی شاره‌که‌یه‌وه(ماڵه‌که‌ی) و بردن وکۆکردنه‌وه‌ی ئازووقه بۆ وه‌رزی زستان.
کووللهیهکیش پێکه‌نینی به ئه‌قڵی مێرووله‌که ئه‌هات و هه‌موو وه‌رزی هاوین خه‌ریکی یاری وئهملاولاکردن بوو.
که زستان داهات ، مێرووله‌که هیچ سه‌رمای نه‌بوو و خواردنی پاشه‌که‌وت کراوی زۆر زۆر بوو.
کووللهکهش نه‌خواردن و نهپهناگهیهك ، بۆخۆی له‌سه‌رمان ڕه‌ق بۆوه.
په‌ند له‌م چیرۆکه‌دا : پێویسته لێپرسراوی خۆت بیت.چیرۆکه نوێ یه‌که :
مێرووله‌یه‌ك بهوگهرما پڕووکێنه‌ره هه‌موو وه‌رزی هاوینی خۆی سه‌رقاڵی ئیش کردنه، له‌دروست کردنی شاره‌که‌یه‌وه و بردن وکۆکردنه‌وه‌ی ئازووقه بۆ وه‌رزی زستان.
کووللهیهکیش پێکه‌نینی به ئه‌قڵی مێرووله‌که ئه‌هات و هه‌موو وه‌رزی هاوین خه‌ریکی یاری وئهملاولاکردن بوو.
که‌زستان داهات ، کولله‌که له‌سه‌رما هه‌ڵئه‌له‌رزی ، داوای کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی(پرێس کۆنفرانس) ئه‌کات، داوا ئه‌کات و ئه‌پرسێت بۆ چی مێرووله‌که ڕێی پێ دراوه که‌جێ ی گه‌رم وخواردنی هه‌بێت و له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وانیتر برسی وسهرمابن ؟
هاتن وێـــنهی کولله ههڵــــلهرزیوهکهیان گرت وCBS, NBC, PBS, CNN , ABC
له‌به‌رامبه‌ریشدا ماڵ وحاڵی مێروولهکهیان پیشاندا که‌زۆر مورتاحه‌و سفره‌که‌ی به‌خواردنی جۆراوجۆر ڕازاوه‌ته‌وه،
ئه‌مریکا له‌دیتنی ئه‌م جیاوازی یه گه‌وره‌یه‌دا ، تووشی شۆك بوو.
ئه‌مه چۆن ئه‌بێت ؟ له‌ووڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندا ، چۆن ئه‌بێت کووللـهیهکی داماو ئاوا به‌وچه‌شنه ڕه‌زاله‌ت بچێژێت ؟
” کهرمهتی بۆق”1 ، له‌گه‌ڵ کووللهکهدا هه‌ردووک میوانی ئۆپرا بوون” 2 ، هه‌موو دنیایان خسته گریان کاتێك گۆرانی ” ئاسان نی یه کهسهوزبیتیان”3 ووت.
ئهیکۆرنێک(( ئاژه‌ڵه یه‌ک قۆچه‌که))، له‌به‌رده‌م ماڵی مێرووله‌که‌دا ئاماده‌یه‌و له‌گه‌ڵ تۆڕی که‌ناڵه نوێکه‌دا ریکۆردی فیلمێکی نوێ ده‌که‌ن، هه‌موو گۆرانی ” ههرسهردهکهوین” ده‌ڵێن ، هه‌رله‌وێشدا ” قه‌سیس جێرمایا ڕایت خه‌ڵکه‌که‌ی به‌چۆکدا هێناوه‌و له‌خوا د هپاڕێتهوهو دووعا بۆ کوللـه به‌سته‌زمانه‌که ده‌که‌ن .
نانسی پهڵۆسی و هاری ڕیدیش”4” لهچاوپێکهوتنێکیاندا له‌گه‌ڵ لاری کینگ ، زۆرگللهییان هه‌ڵڕشت و ووتیان مێرووله فه‌نی له‌سه‌رشانی کولله‌که وادهوڵهمهند بووه و هه‌ردوکیشیان داوای سه‌پاندنی باجی زیاتریان کرد به‌سه‌ر مێرووله‌که‌دا.
له‌کۆتاییشدا لیژنه‌ی ههلهیهکسانهکان پرۆژه‌ی( داد‌و ئابووری بۆ قڕکردنی کولله)ی بهڕهشنووسی یاسایه‌کی ڕهگهرپهرستانه دانا .
پاشان مێرووله‌که به‌هۆی دانه‌مه‌زراندی چه‌نده‌ها مێرووی سه‌وزه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌هیچی نه‌ما باجه‌کانی پێ بدات شاروماڵهکهی له‌لایه‌ن حوکمه‌ته‌وه ده‌ستی به‌سه‌را گیرا .
چیرۆکه‌که له‌ویادا ته‌واو ده‌بێت له‌وکاته‌ی کهکووللهکه له‌هه‌مان ئه‌و ماڵهحکومی یه‌دا ئه‌ژیا کهلهووبهرهی مێروولهکهبوو کولله‌که دوا ده‌نکی خۆراکه پاشه‌که‌وتکراوه‌که‌ی مێرووله‌که ئه‌خوات
…. به‌هۆی دهسپیانههێنانی کولله فه‌نیه‌وه ماڵه‌که داڕما.
مێرووله‌که‌ش بوو به‌ژێر به‌فره‌وه .
کووللـهکهش به‌مردویی له‌شوێنێکدا دۆزراوه‌ته‌وه کهماددهسڕکهرهکانی تیا به‌کار ئه‌هێنرێت . ماڵه‌که‌ش که‌ئێستا که‌لاوه‌یه ، له‌لایه‌ن تاقمی جاڵجاڵۆکه سهرسهریهکانه وه که‌بوونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی ئه‌و گه‌ڕه‌که ئارامه‌ی جاران، داگیرکراوه .
په‌ند له‌م چیرۆکهیانهوه: زۆر ئاگاداربه که‌چۆن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ ئه‌ده‌یت.
.
1- کهرمهت: کاراکته‌ری بۆقی به‌ناوبانگ له”سه‌سه‌می ستریت” زنجیره‌ی به‌ناوبانگی مناڵان دا.
2- ئۆپرا: ئۆپرا وینفری بێژه‌ری به‌ناوبانگی ئۆپرا شۆ.
3- Its not easy being Green’’
3-گۆرانی کهرمت هه‌رله”سه‌سه‌می ستریتدا.
4-قسه‌که‌ری ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران و سه‌رۆكی زۆرینه‌ی کۆنگرسی ئه‌مریکی
** چیرۆکه کلاسیکی یه‌که گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماوده‌می ئهوداستانهیه که‌دایک وباوکان پشتاو پشت بۆ مناڵه‌کانیان گێڕاوه‌ته‌وه …چیرۆکه نوێ یه‌که‌ش ڕه‌خنه‌یه‌کی ته‌نز ئامێزه بۆ ئه‌م ڕۆژگاره چاککراوه…
** مه‌به‌ست له‌م چیرۆکه‌دا نه‌ئه‌وه‌یه نێرههر سه‌ربه‌لایه‌نێکی سیاسی دیاری کراوه، و نهمهبهستیش ڕیکلام کردنه بۆلایه‌نێکی دیاریکراو.