
عه‌شق وخۆشه‌ویستی و دڵداری یه‌كن یا نا؟….. نیگار نادر
عه‌شق وخۆشه‌ویستی و دڵداری یه‌كن یا نا؟
گه‌له‌ك سه‌خته له‌نێو ئه‌و سپڵهیهی ژیانی كورد دا نه‌وه‌كو عه‌شق هه‌ر برادهرێكیش په‌یدا بكه‌ی كه جێێ متمانه‌و وه‌فاداریه بێت.
به‌ده‌ر له‌هه‌موو پێناسه‌و رۆچوونه فه‌لسه‌فی و توێكارو شیكاره زانستیی و ده‌روونیه‌كان،عه‌شق ئه‌و ڕووداو‌و گۆاڕنكاریه بۆمبه جوانه‌یه كه‌كه‌س نازانێ له‌كوێ وچۆن وكه‌ی روودهداو دروست ده‌بێ و ده‌ته‌قێته‌وه و مرۆ گیرۆدهكا بێ هیچ جیاوازیه‌كی ره‌گه‌زی وئه‌تنی وكه‌لتووری مرۆ به‌ره‌و جۆشیهكی بێئه‌ندازه‌و ئاقارێكی لێڵ وپرتهنگژه ده‌با..عه‌شق وخۆشویستی ودڵداری هه‌رسێكیان له‌بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌سته دهكاردهبهێن كه پییان ده‌ڵێن (سۆزداری) جێگه‌یه‌كی هه‌ستاریان ههیهلهپێكهاتهی هه‌ستی و كه‌سایه‌تی وده‌ورێكی سه‌ره‌كی ده‌گیڕن لهكامڵ بوون نوما كردنی پێگه‌ی هه‌ر مرۆیه‌ك دا،جێێ سهرسورمانێش نیه كه مرۆ ههیهتادهمرێ هیچان به‌خۆوه نابینی یا به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌وێته له‌یه‌ك كاتدا ده‌كه‌وێته ناو هه‌رسێك حاڵه‌تان به رێژه‌ی سه‌یرسه‌یر!ده‌كرێ بپرسین مرۆ چه‌ند جار عاشق ده‌بێ؟ئه‌رێ عه‌شق چ سنووری هه‌یه؟ئایا له عه‌شق دا به‌یه‌كگه‌یشتن هه‌یه؟یا عه‌شق له‌به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتن ڕادروست ده‌بێ؟ئه‌رێ ئه‌وده‌مه‌ی عاشقدهبین چاومان ده‌گۆرێن یادهستهكانمان؟ده‌بێ دڵ جێیگای چه‌ند عه‌شقی تێدا ببته‌وه؟ئایا لهعهشقكردندا هه‌ڵبژاردن هه‌یه؟ده‌بێ عه‌شق به‌پێی كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كان بگۆرێ؟عه‌شق بوونی كه‌س وخاك وشته‌كان جیاوازیان هه‌یه؟چه‌ند هیزی شاراوه‌مان له‌خۆدا حه‌شارداوه بۆ عه‌شق كردن؟عه‌شق وخۆشه‌ویستی ودڵداری نه‌ك هه‌ر لهماناو چه‌مكدا جیاوازن سێ هه‌ستی ته‌واو جیاوازیشن له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه هه‌ستی سوزداری دا لێ ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه شیتهڵكردنێكی تایبه‌تیان بۆ نه‌كرێ ئه‌وا هه‌ر ده‌كه‌ونه ژێر یه‌ك پێناسه‌و تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌كرێن! ئه‌وه‌ی دلداری ده‌كا خۆی پێ ئاشقه‌و ئه‌وه‌ی خۆشویستی ده‌كا لێی وایه ته‌واو عاشقه!ئه‌وه‌ی عاشقیشه پێی وایه دڵدارێكی هه‌یه!عه‌شق حاڵه‌تێكی چڕ‌و تایبه‌ته زۆر بۆچون و پێناسه‌ی قوڵ له‌خۆ ده‌گرێ وه‌ها ڕوو ده‌دا مرۆ ته‌واو دهپهشۆكێنێ گارێگه‌ری ده‌هاوێته سه‌ر هه‌موو پێكاته‌كانی كه‌سایه‌تییه‌و ژیان،مرۆ له‌ناو هه‌ر دۆخ و پێگهكی ژیاندا بێ نابینا ده‌بێ و ده‌كه‌وێته به‌ره‌ی قوربانی دان به‌هه‌موو شیوازان، مرۆ تانه‌گاته لووتكه‌ی عاشق بوون ناتوانێ بڕیاری قوربانی دان بدا و ده‌ست له له به‌ها ونهخشهكانی ژیانی هه‌ڵگرێ.عاشق بوون له‌گه‌ڵ هه‌موو خاڵه وێك چوهكانی له نێوان هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی زۆر خاڵی جیاوازی لێ وه‌ده‌رده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی ژن وپیاو دا‌و به مانایه‌یی عه‌شق زۆر كاریگهرانهترو قوڵتر كار له هه‌سته‌كانی ژن ده‌كا و ژنان كه‌متر بۆ عه‌شق خۆراده‌گرن و زۆر به‌قوڵی عاشق ده‌بن ده‌كه‌ونه به‌ره‌ی قوربانی دان و هه‌تا زۆه جاران له‌ناویشی دا به‌كوشت ده‌چن و به هیلاك ده‌چن،به‌ومانایه‌ی كوشتن له‌سه‌ر عیشق هه‌ر ئه‌و كوشتنه نیه مرۆ له خوێمێ گهوزێنێ و گیانی ده‌رچێ، كوشتنه‌كانی عه‌شق ره‌نگ و ناوی جیاواز له‌خۆ ده‌گرن. خاڵی جیاوازی مابه‌ینی عه‌شق و خۆشه‌ویستی ودڵداریه ئه‌وه‌یه كه مرۆ زۆر جاران كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ر جارێك ده‌بینی یا ههرنهیدیوه ته‌نها گۆێێ له‌ده‌نگی بوه ده‌كه‌وێته عه‌شقی و به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌رامبه‌رێك هه‌تا هه‌یه ئه‌و هه‌سته ده‌پارێزێ و پێێ گهشدهبێتهوه.عه‌شق پاش ئه‌وه‌ی خۆ به‌دڵ دا ده‌كا ره‌گ داوێته ناو چاوو ده‌سته‌كان،وانه‌ی به‌راستی عاشقن هه‌میشه چاوو ده‌ستی عاشقه‌كان ده‌ناسن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی گه‌له‌ك گاڤان مرۆ یه‌وه‌ی عاشق ده‌بێ نه ده‌یبینێ و نهدهستیشی ده‌یگاتێ! هه‌رچه‌نده مرۆ ئه‌وده‌مه‌ی عاشق ده‌بێ نهئاگایی له هیچه نا چاویشی هیچ ده‌بینین لێ ده‌بێ بایی ئه‌وه‌ندی زیت بێت ئاشقی كێی و جۆن عاشق ده‌بێت،جونكه ده‌می واهه‌یه عه‌شقی كه‌سێكی ساده له‌بنی ئه‌و دونیایه‌ی گه‌له‌ك پاكترو راسته‌قینه‌تره له‌هی خۆ بهرۆشهنبیر زانێكی پوچههڵگهراو …. ده‌بێ له‌هه‌ر جێیه‌كی ته‌مه‌ندا بین ووردوورد لهدهستهكانمان بنۆرین و بزانین عه‌شق تا كوێیان هاتوه،چه‌ندیان گه‌رمی له‌به‌ردا ماوه بۆ عاشقبوونێ…..