
میدیای ئازاد و ئاسته‌نگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئاسۆكانی به‌رده‌می
"ده‌ست راگه‌یشتنی میدیاكان بۆ هه‌واڵ و زانیاری واته گه‌یشتنی به رایگشتی، ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك هه‌واڵ و زانیاری ته‌واویان لابێت واته دیموكراسی ترسی له‌سه‌ر نیه‌و باڵا ده‌سته"زۆر له وڵاته تۆتالیتاریه‌كان كۆنترۆڵكردن و سانسۆر خستنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به بیانوی پاراستنی كۆمه‌ڵگا له بیروبۆچونی رۆخێنه‌ر، به مافێكی سروشتی خۆیان ده‌زانن. هه‌ر بۆیه له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسا‌و بڕیاره‌وه رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیاریه‌ك ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی به‌رچاو رونی رایی گشتی.
له‌و جۆره وڵاتانه‌دا هه‌میشه دو جۆر سانسۆر بونی هه‌یه، سانسۆرێكیان خودی رۆژنامه‌نوسان به ناچاری له سه‌ر په‌یام وزانیاریهكانیان دای ده‌نێن و له زاراوه میدیاییه‌كاندا پێی ده‌وترێت (ده‌رگاوان) و ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌و سانسۆرهیه كه حكومه‌ت دایده‌نێت و له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه چاودێری راگه‌یانده‌كان ده‌كات و له كاتی لادان له‌و رێوشوێن و دسپلینانهی كه بۆیان دانراوه، به پێی ئه‌و یاسایانه‌ی كه هه‌ر خۆیان دایانانهوه، ده‌یانداته دادگا.
له راستیدا تاوه‌كو ئێستا ئه‌و دو جۆره له سانسۆر له كوردستاندا زۆر به كه‌می هه‌ستی پێده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌م دوایانه‌دا له لایه‌ن كه‌ناڵه حزبیه‌كانه‌وه (مولته‌زم به ئایدۆلۆژیا‌و بۆچونێكی تایبه‌ت) ده‌كرێنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئازاد (نا مولته‌زم به ئایدۆلۆژیا‌و بۆچونێكی تایبه‌ت)، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئێستا له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستاندا گروپێك هه‌ن ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌چێ سانسۆرێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر میدیاكانی خۆیان دایاناوه، به سه‌ر میدیای ئازادیشدا بسه‌پێنرێت.
ئه‌م ئاراسته‌یه ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی هێرشێكی چڕوپڕو به‌رده‌وام و پلان بۆداڕیژراوهوه بۆ بۆ سه‌ر میدیای ئازاد، ده‌یه‌وێت ناچاریان بكات ئه‌و په‌یام و زانیاریانه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه ده‌بنه هۆی به ئاگا هاتنه‌وه‌ی رایگشتی كوردستان له هه‌ڵه‌و كهموكۆڕییهكانی حكومه‌ت و حزبه ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌كان.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له ناو ئو گروپه‌ی ناو ده‌سه‌ڵاتداران، په‌یوه‌ندی هه‌یه بۆ ئه‌و كاریگه‌ریه مه‌زنه‌ی كه راگه‌یاندنه ئازاده‌كانی كوردستان هه‌یانبو له هۆشیاركردنه‌وه‌ی رایگشتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له 25/7/2009. به‌و پێیه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردنی دیكه به‌ڕێوه‌یه‌و له‌وه‌ش ناچێ كه ره‌وتی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق و كوردستاندا وه‌كو جاران ده ساڵ جارێك بێت، بۆیه من پێم وایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كه‌وتونه‌ته خۆیان و له‌مه‌ولا به شێوه‌یه‌كی چڕتر و توندتر نوكی رمهكهكانیان ئاراسته‌ی سنگی رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسه ئازاده‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له سێ رێگه‌وه گوشار بۆ سه‌ر میدیای ئازاد دروست بكه‌ن:
رێگه‌ی یه‌كه‌م: گوشاری دارایی. رێگه نه‌دان به كۆمپانیاكان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام له‌و میدیایانه، خستنه‌بازاڕی ده‌یان گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی دیكه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی فرۆشی ئه‌وانی تر.
رێگه‌ی دوه‌م: سنورداركردنی ئازادیه‌كان.
رێگه‌ی سێیه‌م: وشك كردنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و زانیاری و رێگهنهدن به به‌رپرسانی حزبی و حكومی بۆ پێنه‌دانی زانیاری پێویست پێیان.له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌نوسان و ریفۆرمخوازانی كوردستان كه ئێستا به حوكمی واقع له یه‌ك سه‌نگه‌ردان دو رێگه‌یان له‌به‌رده‌مدایه، یان روبه‌ڕوبونه‌وه، یاخود ته‌سلیم بون به‌و قه‌ده‌ره‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت بۆیان دیاری بكه‌ن.
ئه‌زمونی گه‌لان پێمان ده‌ڵێت ململانێ له نێوان خێر‌و شه‌ڕدا هه‌میشه پێویستی به كه‌سانێك هه‌یه بۆ قوربانیدان. ئه‌و خۆشگوزارنی و ئازادیه‌ی كه ئێستا له ئۆروپادا هه‌یه و گه‌لانی جیهانی سێیه‌م بۆ گه‌یشتن پێی سه‌روماڵیان ده‌خه‌نه گره‌و، به‌رهه‌می ره‌نجی ده‌یان هه‌زار قوربانی و چه‌ندین سه‌ده تێگۆشانه. كه‌واته جگه له رێگه‌ی یه‌كه‌م، هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نیه.
خۆشبه‌ختانه له هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستاندا، روبه‌ڕوبونه‌وه له نێوان ئازادی خوازان و پاوانخوازاندا، ته‌نیا له رێگه‌ی دیموكراسی و رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه ده‌كرێت و ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی له ناو په‌رله‌ماندا ده‌توانێت پرۆژه یاسا بخاته‌رو. به مانایه‌كی دیكه ئه‌و حزب و گروپانه‌ی كه ئێستا له ناو په‌رله‌ماندا رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌گێرن، ده‌توانن له رێگه‌ی ده‌كردنی یاساوه رێگربن له‌باڵا ده‌ستی ئه‌و ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌یه له ناو ده‌سه‌لاتی كوردیدا. لێره‌شدا خستنه روی دو جۆر پرۆژه یاسا به گرنگ ده‌زانم:
یه‌كه‌میان: ده‌كردنی یاسایه‌ك كه له رێگه‌یه‌وه بێ هیچ مه‌رج و كۆت و به‌ندێك، به‌شێك له بودجه‌ی كوردستان ته‌رخان بكرێت بۆ یارمه‌تیدانی میدیای ئازاد. ئاشكرایه هه‌مو میدیاكانی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، هاوشێوه‌ی كادیره‌كانی حزبه‌كان موچه‌كانیان له بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ته‌رخان كراوه.
دوهههم: كار بۆ ده‌رچونی یاسای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر رۆژنامه‌نوسان، به‌ڵكو هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی بۆی هه‌بێت هه‌ر جۆره زانیاریه‌ك كه ده‌یه‌وێت به ئاسانی له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و غه‌یره حكومه‌ت ده‌ستی بكه‌وێت.
ئه‌وه‌شی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی میدیای ئازاد، ئه‌وه‌یه پێویسته له‌مه‌ولا به شێوه‌یه‌كی رون و ئاشكرا ئه‌و مه‌رامانه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات كه كاربۆ دانانی سانسۆر و كۆت وبه‌ند ده‌كه‌ن، بۆ رای گشتی رون بكه‌نه‌وه‌و هه‌م رایگشتی و هه‌میش رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بخه‌نه‌به‌ر به‌رپرسیارێتیه‌وه.