
سوسیالیزم له ڕوانگه‌ی ماركسه‌وه
مانای سوسیالیزم له ڕوانگه‌ی ماركسدا سه‌رچاوه گرتووی مانای مرۆڤه له بۆچوونی ئه‌ودا. سوسیالیزم كۆمه‌ڵگایه‌ك له كه‌سانی ڕێكخراو و ڕێكخستنی نیزامیخوازانه و خۆكرد نییه، كه‌سانێك كه له نێوانیاندا به‌رابه‌ری داهات و به‌رهه‌م بوونی هه‌بێ یان نه‌بێ و یان له خواردن و پۆشاكی پێویست بێبه‌ش بن یان نه‌بن. سوسیالیزم كۆمه‌ڵگایه‌ك نییه كه تێیدا تاك له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ماشێن و یان له‌لایه‌ن دیوانسالاریهوه ملكه‌چ كرابێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ك "سه‌رمایه‌داری ئینتزاعی"، خاوه‌نكار بێت؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ((هه‌موو ئابووری كۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست سه‌رمایه‌دارێكی تاكدا یان كۆمپانیایه‌كی سه‌هامی سه‌رمایه‌داری تاكدابێت)) نابێت ئه‌مه وه‌ك سوسیالیزمێك ناو ببه‌ین. له ڕاستیدا، ماركس هه‌روه‌ك چۆن به ڕوونی له ده‌ستنووسه ئابووری و فهلسهفیهكهیدا ده‌ڵێ: ((ئامانجی كۆمۆنیزم ڕێگای ڕاست و بێوێنه بوونی مرۆڤانه نییه.)) ئه‌گه‌ر وایه ئامانج چییه؟
به ڕوونی، ئامانجی سوسیالیزم مرۆڤه. سوسیالیزم ئه‌یه‌وێ شێوه‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنان و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگا پێكبهێنێ كه تێیدا، مرۆڤ بتوانێ به‌سه‌ر بێگانه بوونی له به‌رهه‌می كاره‌كه‌ی، له كاره‌كه‌ی، له هاو شێوه‌كانی، له خۆی و به‌سه‌ر سروشتدا زاڵ بێت؛ كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تێیدا مرۆڤ ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆخۆی و خۆی له جیهان تێبگات، وه له‌به‌ر ئه‌مه، له‌گه‌ڵ جیهان ببنه یه‌كێك. هه‌روه‌ك چۆن پۆل تیلیچ پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات، كه سوسیالیزم به بۆچوونی ماركس بریتیی بوو له: ((بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری دژی داڕمان و له‌ناوچوونی عه‌شق له كۆمه‌ڵگای ڕاسته‌قینه‌دا)).
ماركس له كۆتایی به‌رگی سێهه‌می سه‌رمایه‌دا به ڕوونی ئامانجی سوسیالیزمی باس كردووه: ((سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئازادی ده‌ست پێناكات مه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجێك پشته‌سه‌ر بنرێ كه تێیدا كار له‌ژێر گوشاری پێویستی و قازانجی ده‌ره‌وه ده‌بێته حه‌تمی. هاوشێوه له‌گه‌ڵ خوو و سروشتی شته‌كان و له مانایه‌كی وردتردا، سنووری ئازادی ده‌كه‌وێته پشت بازنه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادی. هه‌روه‌ك مرۆڤی سه‌ره‌تایی بۆ دابین كردنی خواسته‌كانی و پاراستنی ژیانی و دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌گه‌ڵ سروشت شه‌ڕ بكات، مرۆڤی ئێستاش هه‌ر وه‌هاكارێك ده‌كات، وه ده‌بێ له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگادا و له‌ژێر هه‌موو شێوه‌كانی مومكیندا به‌رهه‌مهێنان وه‌ها بكات. به پێشكه‌وتنی گۆڕانكاری مرۆڤ و پێداویستیهكانیشی فراوان ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خواسته‌كانی مرۆڤ په‌ره ده‌ستێنێ؛ له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هێزه به‌رهه‌م هێنهرانهش كه له ڕێگای ئه‌وانه‌وه ئه‌و داواكاریانه دابین ده‌كرێت په‌ره ده‌ستێنن. ئازادی له‌م مه‌یدانه‌دا ناتوانێ بێجگه له‌و ڕاستیه كه مرۆڤی كۆمه‌ڵایه‌تی پێی گه‌یشتووه په‌یوه‌ندی تری هه‌بێ واته بهرهههێنهرهكان به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ سروشت به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی بره‌و پێده‌ده‌ن، وه به جێگای ئه‌وه‌یكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سروشتدا وه‌كوو هێزێكی كوێر بن، له‌ژێر چاودێری هاوبه‌شدا دایده‌نێن. مرۆڤی شارستانی و پێشكه‌ووتوو ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به به‌كارهێنانی كه‌مترین ووزه و له‌ژێر گونجاوترین هه‌لومه‌رجدا بۆ سروشته مرۆڤانهكهیان و به ئاستێكی به‌رزه‌وه بۆی به ئامانج ده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام ئه‌مه هه‌میشه سنووری گرنگیه‌كان ده‌مێنێته‌وه. له‌پشت ئه‌م سنووره، ڕاوه‌ستان و مه‌زن بوونه‌وه‌ی هێزی مرۆڤانه كه ئامانجه‌كه‌ی له‌خۆیدایه، واته سنووری ڕاسته‌قینه‌ی ئازادی ده‌ست پێده‌كات؛ دهسهڵاتدارێتیهك كه له هه‌ر كاتێكدا، ده‌توانرێ ته‌نیا له‌سه‌ر سنووری گرنگیدا وه‌كوو بناغه‌ی خۆی، گه‌وره بێته‌وه.))
لێره‌دا، ماركس هه‌موو به‌شه‌كانی ناخی سوسیالیزم باس ده‌كات، له پله‌ی یه‌كه‌مدا مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو به‌رهه‌م ده‌هێنێ نه‌ك به شێوه‌یه‌كی دژه‌یه‌ك؛ ئه‌و به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی و بێگانه نه‌بوو به‌رهه‌م ده‌هێنێ، واته به‌جێگای ئه‌وه‌یكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مدا وه‌كوو كوێره هێزێك بێت، به‌رهه‌م هێنان ده‌خاته ژێر چاودێری خۆیه‌وه. ئه‌مه به ڕوونی، ئه‌و مانایه له سوسیالیزم دوور ده‌خاته‌وه كه تێیدا مرۆڤ له‌لایه‌ن دیوان سالاریهكهوه ههڵدهخهڵهتێنرێ كه به‌جێگای نووسینگه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موو ئابووری ده‌وڵه‌تیدا ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌كات. به مانایه‌كی تر، تاك به شێوه‌یه‌كی ههڵسوڕاوانهتر له به‌رنامه داڕشتن و جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كاندا به‌شدار ده‌بێ. به كورتی، ئه‌مه به مانای پێكهێنانی دیموكراسی سیاسی و ئابووریه. ماركس چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو كه له‌لایه‌ن ئه‌م شێوه تازه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگای نابێگانهوه، مرۆڤ سه‌ربه‌خۆ بێت، له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێ و ئیتر له‌لایه‌ن شێوه‌كانی تری بێگانه بوون و به‌رهه‌م و به‌كار هێنانه‌وه بێهێز و فه‌له‌ج نه‌بێت، به‌ڕاستی سه‌روه‌ر و خوڵقێنه‌ری ژیانی بێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه، به جێگای به‌رهه‌مهێنانی ئامیرگهلێك بۆ ژیان، ژیان وه‌كوو ئه‌رك و كارێكی گرنگی خۆی ده‌ست پێبكات. به بۆچوونی ماركس سوسیالیزم بۆخۆی هیچكات به مانای پێكهێنانی ژیانی مرۆڤانه نه‌بووه، به‌ڵكوو ئامانجی ئه‌و ڕاستیه بووه. كاتێ مرۆڤ شێوه‌ی عه‌قڵانی و بێگانه نه‌بووی كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كات، كاتی ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ خه‌ریكی ئه‌وه بێت كه پێی ده‌ڵێن ژیان: واته ((ڕاوه‌ستان و هێزی بێوێنه‌ی مرۆڤانه كه ئامانجی سنووری ڕاسته‌قینه‌ی ئازادیه.)) ماركس، مرۆڤێك كه هه‌موو ساڵێك كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ئه‌شیل و شێكسپیر ده‌خوێنێته‌وه، هیچكات له خه‌ویشدا نه‌یدیبوو كه بۆچوونه‌كانی له بابه‌ت سوسیالیزمه‌وه به‌و جۆره مانا بكرێ كه ئامانجی سوسیالیزم هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تی "كرێكاران" یاخود حكومه‌تی "ئازادی و ئاسایشه"یه كه كۆمه‌ڵگا له خۆراك و پۆشاكی گونجاو تێر ده‌كات. به بۆچوونی ماركس مرۆڤ له ڕه‌وتی مێژوویدا، داب و نه‌ریتێكی خۆڵقاندووه كه كاتێ ئه‌و نه‌ته‌نیا له كۆت و زنجیره‌كانی هه‌ژاری ئابووری به‌ڵكوو له زنجیره‌كانی هژاری مه‌عنه‌ویش كه به‌هۆی بێگانه بوونه‌وه دروست بووه ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وكات به پشت به‌ستن به وه‌ها ئه‌ده‌بیاتێك ئازاد ده‌بێ كه خۆی دروست بكاته‌وه. تیڕوانینی ماركس به‌سه‌ر باوه‌ڕی خۆی به مرۆڤ و به توانایییه ده‌رونیه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌و كه له‌سه‌ر مێژووی به‌هێز و بێوێنه ڕاوه‌ستاوه. وه‌ك مه‌رجی ئازادی و خوڵقاندنی مرۆڤ ده‌یڕوانیه سوسیالیزم، وه نه‌ك سوسیالیزم له خۆیدا واتای ئامانجی ژیانی مرۆڤ بگرێته‌وه.
به بۆچوونی ماركس سوسیالیزم (یان كۆمۆنیزم) هه‌ڵاتن و دوور كه‌وتنه‌وه و یان جیا بوونه‌وه، یان پێكهێنانی دونیایه‌كی عه‌ینی نییه كه مرۆڤ به‌هۆی عه‌ینی بوونه‌وه‌ی تواناییه‌كانی خۆی خوڵقاندوویه‌تی. سوسیالیزم گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ژاری تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ ساده‌یی بێ به‌زه‌ییانه و سه‌ره‌تایی نییه؛ به‌ڵكوو یه‌كه‌م تیشكی ڕاسته‌قینه و وه‌دیهاتنی ڕاستی عه‌داڵه‌تی مرۆڤانه هه‌روه‌ك ئه‌مرێكی ڕاسته‌قینه‌یه. به بۆچوونی ماركس سوسیالیزم كۆمه‌ڵگایه‌كه كه وه‌دیهاتنی خود و سروشتی مرۆڤ به‌هۆی زاڵ بوون به‌سه‌ر بێگانه بوونیدا وه‌دیدێ. لانیكه‌م، هه‌لێك بۆ كه‌سانی ئازاد، زانا، هه‌ڵسوڕاو ده‌ڕه‌خسێنێ؛ سوسیالیزم وه‌دیهاتنی ئامانجێكی پێغه‌مبه‌رانه‌یه: شكاندنی بته‌كان.
ئه‌و ماركسهی به دوژمنی ئازادی ناولێنرا ته‌نیا له‌م لایه‌نه‌وه خوڵقاندنی مومكین بوو كه فریوكاری بلیمه‌تانه‌ی ئیستالین له‌و كاته‌دا كه به ناوی ماركسه‌وه قسه‌ی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌زانیه سه‌ر سوڕهێنه‌ره تێكه‌ڵی بكات كه به‌رانبه‌ر به ده‌نگی ماركس له جیهانی ڕۆژئاوادا هه‌یه. به بۆچوونی ماركس ئامانجی سوسیالیزم ئازادیه؛ به‌ڵام ئازادی به تێگه‌یشتنێكی ڕیشهییانهتر له‌وه‌یكه دیموكراسی ئێستا دروستی ده‌كات؛ ئازادی به بۆچوونی ماركس هاوتا له‌گه‌ڵ ئاستی سه‌ربه‌خۆییدایه؛ سه‌ربه‌خۆ بوونێك به وه‌ستانی مرۆڤ له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی، به‌كار هێنانی تواناییه‌كانی خۆی و بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی زگماكی له‌گه‌ڵ جیهاندا. ماركس ده‌ڵێ: ((ئازادی تا ڕاده‌یه‌ك خوو و سروشتی مرۆڤه كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه به دژین به‌ڕاستی ده‌زانن… . هیچ مرۆڤیك له‌گه‌ڵ ئازادی شه‌ڕ ناكات: به ڕاده‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ ئازادی كه‌سانی تردا شه‌ڕ ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌میشه شێوه‌یه‌ك له ئازادی بوونی هه‌بووه. به‌ڵام، له‌كاتێكدا وه‌كوو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی بێوێنه، وه له‌كاتێكی تردا وه‌كوو مافێكی گشتیه.))
به بۆچوونی ماركس سوسیالیزم كۆمه‌ڵگایه‌كه كه پێویستیه‌كانی مرۆڤ دابین ده‌كات. به‌ڵام زۆركه‌س ده‌پرسێ: ئه‌مه هه‌ر ئه‌و كاره نییه كه سه‌رمایه‌داری پێشكه‌وتوو ئه‌یكات؟ ئایا كۆمپانیا گه‌وره‌كانی سه‌هام زۆرترین حه‌زیان بۆ وه‌دیهێنانی پێداویستیه‌كانی مرۆڤ نییه؟ وه ئایا كۆمپانیاكانی ڕیكلام كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دۆزینه‌وه نییه كه به هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه ((شی كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان)) هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و شتانه‌ی پێداویستی مرۆڤن بیدۆزنه‌وه؟ به‌ڕاسته‌ی ئه‌گه‌ر ته‌نیا بتوانرێ جیاكردنه‌وه‌ی ماركس له نێوان پێویستیه ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤ و نیازه دروست كراوه‌كان واته ئابووریه‌كان تێبگه‌ی ئه‌توانرێ واتای سوسیالیزم د‌رك پێ بكرێ.
هه‌روا كه له مانای كامڵی مرۆڤ پێكدێ، پێویستیه ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤ له ناخیدا ڕیشه‌یان هه‌یه؛ ئه‌م جیاكاریه له نێوان نیازه ڕاسته‌قینه و درۆیینه‌كانی ته‌نیا به پشت به‌ستن به وه‌سفێكی خووی مرۆڤ و پێویستیه ڕاسته‌قینه مرۆڤانه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له‌و به ئامانج ده‌گات. نیازه ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤ ئه‌وانه‌ن كه وه‌دیهێنانیان بۆ ڕاستی به‌خشینی مرۆڤ، به واتای بوونێكی مرۆڤانه، پێویسته. هه‌ر وه‌كوو ماركس ئیشاره‌ی پێده‌كات: ((بوونی ئه‌وه‌یكه من به ڕاستی ئه‌وینی بۆ ده‌رده‌بڕم له‌لایه‌ن منه‌وه هه‌ر وه‌كوو پێویستی و نیازێك هه‌ستی پێده‌كرێ كه به‌بێ ئه‌و، پێناسه و سروشتی من ناتوانێ وه‌دیبێ، تێر و كامڵ بێت.)) ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای مانایه‌كی تایبه‌ته له خووی مرۆڤ كه ماركس ده‌توانێ جیاوازی نێوان پێویستیه ڕاسته‌قینه و درۆیینه‌كانی مرۆڤ باس بكات. له لایه‌نی بیر و مێشكه‌وه، داواكاریه درۆینه‌كان وه‌كوو نیازه ڕاسته‌قینه‌كانه به شێوه‌یه‌ك كه پێویست و ڕاسته‌قینه‌ن، ئه‌زموون ده‌كرێن. بێجگه له‌مه، به نیو نیگای بیر و مێشكه‌وه ناتوانرێ ڕاده‌یه‌ك بۆ جیاوازی له نێوان ئه‌و دوانه هه‌بێ(له ووشهناسی نوێ‌دا ده‌تونرێ له نێوان پێویستیه ده‌روونیه‌كان و هۆشیاریهكان یان ته‌ندروسته‌كان جیاوازی پێكبهێنن.) هه‌میشه مرۆڤ ته‌نیا ئاگاداری پێویستیه دهروونیهكانیهتی و به‌نیسبه‌ت پێداویستیه ڕاستهقینهكانیهوه نائاگایه. ئه‌ركی توێژه‌ری كۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌یه كه وه‌ها به ووردی مرۆڤ هه‌ستێنێ و به ئاگای بێنێ كه ئه‌و بتوانێ به‌رانبه‌ر به پێویستیه درۆینه خهیاڵاویهكان و پێداویستیه ڕاسته‌قینه‌كان ئاگادار بێت. ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی سوسیالیزم به بۆچوونی ماركس جیا كردنه‌وه و وه‌دیهێنانی پێویستیه ڕاسته‌قینه‌كانه كه ته‌نیا كاتێ وه‌دی دێت كه به‌رهه‌م هێنان له خزمه‌تی مرۆڤدا بێت و سه‌رمایه توانایی دابین كردنی نیازه درۆینه‌كانی مرۆڤی له ده‌ستدا نه‌مابێت.
چه‌مكی سوسیالیزم له بۆچوونی ماركسدا، هه‌روه‌ها كه له هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیستیدا، سه‌رپێچی كردنه له به‌رانبه‌ر بێگانه بوونی مرۆڤدا؛ ئه‌گه‌ر به وته‌ی ئاڵدوس هاكسلی: ((هه‌موو ڕێكخستنه ئابووریه‌كان، كۆمه‌ڵایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئێستای ئێمه به ڕاده‌یه‌كی به‌رفراوان پشتی به بێ ئهوینیهكی (love lessness) سازماندراو به‌ستبێ))، سوسیالیزمی ماركس سه‌رپێچی كردنه دژی ئه‌م بێ ئهوینیه، دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ و چهوساندنهوهگهرایی به‌رانبه‌ر به سروشت واته له‌ناو بردنی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان به خه‌رجی زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌مڕۆدا، زۆرتر، به خه‌رجی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له داهاتوودا دێن. ئه‌و مرۆڤه بێگانه نه‌بووه‌ی كه پێشتر نیشانم دان ئامانجی سوسیالیزمه، مرۆڤێكه به دوای "زاڵ بوون" به‌سه‌ر سروشتدا نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵی یه‌كده‌گرێ؛ كه‌سێكه كه زیندووه و وه‌رگری ئۆبژه‌ی (عه‌ین)ه‌كانه و، له‌به‌ر ئه‌مه، عهینهكان ژیانی بۆ پێك ده‌هێنن.
ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وترا به‌و مانایه نییه كه سوسیالیزمی ماركس وه‌دیهاتنی قوڵترین ئامانجه‌كانی دینی هاوبه‌شه له نێوان ئایینه گه‌وره‌كانی ئۆمانیستی (یان مرۆڤ گه‌رایانه‌ی) ڕابردوو؟ له ڕاستیدا وایه، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی كه تێبگه‌ین ماركس، وه‌كوو هێگڵ و زۆرێكی تر، بیر و بۆچوونی له بابه‌ت ڕۆحی مرۆڤ هه‌ڵبه‌ته نه‌ك له زمانێكی خوا په‌ره‌ستانه‌دا به‌ڵكوو به زمانی فه‌لسه‌فی، ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌و له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره له‌گه‌ڵ دین ناكۆك بوو كه دین بێگانه بووه و ناتوانێ ئیتر داواكاریه ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤ تێر بكات. له ڕاستیدا، دژایه‌تی ماركس به‌رانبه‌ر خوا شۆڕشێكه دژی ئه‌و بته‌ی خوا ناو ده‌برێ، پێشتر ئه‌و له ده‌ورانی لاوێتیدا له كاتی وه‌رگرتنی دكتۆرای فه‌لسه‌فه‌كه‌ی به كورتی نووسی: ((نا ئه‌وانه‌ی كه سوكایه‌تی به خوایانی هۆزه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆچوونی هۆزه‌كان ده‌ده‌نه پاڵ خواكان، بێ ئایینن.)) له دین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ماركس پێشكه‌وتووترین شێوه‌ی خواناسی عه‌قڵانیه و ئه‌و له زۆربه‌ی ناڕازیه‌كانی كه له پارێزگاری كردن به خوا و دین به "بێ باوه‌ڕی" تاوانباری ده‌كه‌ن به مایستر ئهكهارت و یان زێنبودیسم نزیكتره.
به قورسی ده‌توانرێ له‌سه‌ر بۆچوونی ماركس به‌رانبه‌ر به دین به‌بێ بیركردنه‌وه له په‌یوه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و سوسیالیزمی ئه‌و به هیوای ڕزگاری خوازی پێغه‌مبه‌رانه سه‌ده كۆنه‌كان و ڕیشه مه‌عنه‌ویه‌كانی ئۆمانیزم له بۆچوونی یونانی و ڕۆحی‌دا قسه بكرێ. هیوای ڕزگاری خوازی به‌ڕاستی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگه له بیركردنه‌وه‌كانی ڕۆژئاوادا. پێغه‌مبه‌رانی سه‌ده كۆنه‌كان ته‌نیا وه‌كوو لائۆتسێ و بودا ڕێبه‌رانی مه‌عنه‌وی نین، به‌ڵكوو ڕێبه‌رانی سیاسیشن. ئه‌وان گۆشه‌یه‌ك له‌وه‌یكه ده‌بێ ببن نیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ بهدیلگهلێك كه ده‌بێ ههڵیانبژێرێ ڕووبه‌ڕوویان ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌رانی سه‌ده كۆنه‌كان له‌و بۆچوونه‌دا به‌شدارن كه مێژوو ئامانجێكی هه‌یه؛ كه مرۆڤ خۆی له تێپه‌ڕ بوونی مێژوودا ته‌واو و كامڵ ده‌كات؛ وه له كۆتاییدا، نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستراو به ئاشتی و عه‌داڵه‌ت پێك ده‌هێنی. به‌ڵام ئاشتی و عه‌داڵه‌ت بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه به واتای وون كردنی شه‌ڕ و له‌ناو بردنی بێ عه‌داڵه‌تی نییه. ئاشتی و عه‌داڵه‌ت واتاگهلێكن كه به گشتی له تێگه‌یشتنی سه‌ده كۆنه‌كاندا له واتای مرۆڤدا ڕیشه‌ی هه‌یه. مرۆڤ پێش ئه‌وه‌یكه له‌خۆی به‌ئاگا بێت، واته پێش ئه‌وه‌یكه مرۆڤ بێت، به یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ سروشتدا ئه‌ژیا (ئاده‌م و حه‌وا له به‌هه‌شت). یه‌كه‌مین بریسكه‌ی ئازادی، كه هه‌ر ئه‌و توانایه‌ی "نا" وتنه‌یه، چاوه‌كانی كرده‌وه و خۆی وه‌ك بێگانه‌یه‌ك له جیهاندا ژیتهوه، كه له‌ناو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ سروشت و تێك هه‌ڵچوونه‌كانی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ و ژن له‌گه‌ڵ پیاودا بوو. تێپه‌ڕ بوونی مێژوو ڕهوهندێكه كه تێیدا مرۆڤ كوالیتیه تایبه‌تیه‌كانی مرۆڤایه‌تی و تواناییه‌كانی بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وینداری و تێگه‌یشتن بره‌و پێ ده‌دات؛ وه هه‌ركه گه‌یشته مرۆڤایه‌تیه‌كی كارڵ و ته‌واو ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی له‌گه‌ڵ جیهان. هه‌رچه‌ند كه ئه‌م یه‌كگرتنه نوێیه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كگرتنه‌ی پێش به ئاگابوون له‌پێش ده‌ستپێكی مێژوو بوونی هه‌بوو. ئه‌مه به واتای هاوتا بوونی مرۆڤه له‌گه‌ڵ خۆی، له‌گه‌ڵ سروشت و هاو ڕه‌گه‌زه‌كانی و له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه بناغه‌ی داناوه كه مرۆڤ له تێپه‌ڕ بوونی مێژوودا، خۆی خوڵقاندووه. له بیركردنه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی پێشتردا، خوا له مێژوودا ئاشكرا ده‌بێت "(خوای ئیبراهیم، خوای ئیسحاق، خوای یه‌عقوب)" و ڕه‌ها بوونی مێژوو له مێژوودا، وه نه‌ك له مێژووی سه‌ربه‌رزی ڕه‌سمیدا، جێگیر بووه. ئه‌مه واته ئامانجی مه‌عنه‌وی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گۆڕانی كۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندی هه‌یه؛ سیاسه‌ت له بناغه‌دا هه‌رێمێك نییه كه بتوانرێ له بایه‌خه ئه‌خلاقیه‌كان و خۆی _ باوه‌ڕ كردنی مرۆڤ جیا بكرێته‌وه.
بۆچوونگه‌لێك په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌م بیركردنه‌وانه له بۆچوونی یۆنانی (وههلینیستی) و ڕۆحی گه‌شه‌ی كرد. له زێنون، بناغه‌دانه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌واقی، تاسێنێكا و سیسرون تێگه‌یشتنی یاسای سروشتی و به‌رابه‌ری مرۆڤ، دوانه له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی پێغه‌مبه‌رانه، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر بیر و مێشكی مرۆڤه‌كان دانا؛ ئه‌مانه پایه‌گه‌لی بۆچوونی مه‌سیحین.
ئه‌گه‌رچی مه‌سیحیه‌ت، به تایبه‌ت، له كاتی پۆڵسه‌وه گه‌شه‌ی سه‌ند تا مانای مێژوویی ئازادی به واتای ئه‌و دونیا و به تایبه‌ت مه‌عنه‌وی وێنا بكات، ئه‌گه‌رچی كلیسا جێگره‌وه‌ی "كۆمه‌ڵگای باش" كرا، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌واو كامڵ نه‌بوو، یه‌كه‌مین ده‌نگه‌كانی كلیسا ڕه‌خنه‌ی ڕادیكاڵانه له ده‌وڵه‌ت باس ده‌كات؛ بۆچوونی مه‌سیحی له كۆتایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، هێزی جیهانی (secular) و ده‌وڵه‌ت له سه‌نگه‌ر گرتن به‌رانبه‌ر یاسای سروشتی و عاده‌تی ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه. ئه‌م بۆچوونه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه سووره كه كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت نابێت له بایه‌خه مه‌عنه‌ویه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له نادیار و عه‌قڵ ("زانایی" له مانای قوتابخانه‌یی ووشه‌دا) جیا بكرێنه‌وه. له پشت ئه‌مه‌وه، بیر كردنه‌وه‌ی ئازادی خوازانه ته‌نانه‌ت له شێوه‌ی ڕادیكاڵتر و كۆمه‌ڵی مه‌سیحیدا پێش بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازانی دینی و له بۆچوونی كۆمهڵگهلێكی فراوانی مه‌سیحیدا دوای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه تا ئه‌م كۆتاییانه له ئه‌نجوومه‌نی هاوڕێیان socity of friends بوونی هه‌بوو.
له‌م كاته‌دا، بزوتنه‌وه و بۆچوونی ئازادی خوازانه دوای بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازانی دینی دیكه نه‌ك ته‌نیا له بیركردنه‌وه‌ی دینیدا به‌ڵكوو له بۆچوونی فه‌لسه‌فی، تاریخی و كۆمه‌ڵایه‌تیشدا گه‌شه‌ی سه‌ند. ئه‌م بۆچوونانه تا ڕاده‌یه‌ك به شێوه‌ی ئیشاره له ئیتۆپیاكانی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی ڕێنسانس ڕوون بووه‌وه كه قایل بوون دونیای خۆی نه‌ك له داهاتوویه‌كی دوور به‌ڵكوو له جێگا و پله‌یه‌كی دووردایه. ئه‌م بۆچوونه له بۆچوونی فه‌لسه‌فی سه‌ده‌ی ڕۆشنگه‌ری و ڕاپه‌ڕینی ئینگلستان و فهڕانسهشدا بڵاو بۆوه. ئه‌م بۆچوونه ته‌واوترین و كامڵترین ڕوونكردنه‌وه‌ی له مانای سوسیالیزم له بۆچوونی ماركسدا دۆزیه‌وه. هه‌رچه‌ند بیركردنه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی كۆن، ڕه‌نگه، له‌لایه‌ن سۆسیالیسته‌كانی وه‌كوو موسێس هێس ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر دانابێ، به‌ڵام بێگومان نه‌ریتی ڕوون كردنه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌رانه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنگه‌ری و به تایبه‌ت بۆچوونی ئێسپینورا، گوته و هێگڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو. گه‌ردیله‌ی هاوبه‌شی بۆچوونی پێغه‌مبه‌رانه، مه‌سیحی سه‌دی هه‌ژده‌یه‌م و سوسیالیزمی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه كه ده‌وڵه‌ت (كۆمه‌ڵگا) و بایه‌خه مه‌عنه‌ویه‌كان ناتوانن جیا له‌یه‌كتر دابنرێن و سیاسه‌ت و بایه‌خه ئهخڵاقیهكان جیا نه‌كراوه‌یه. ئه‌م بۆچوونه له‌لایه‌ن مانای جیهانی سه‌ده‌ی ڕێنسانس (ماكیاولی) و جارێكی‌تر له‌لایه‌ن جیهانیگرایی ده‌ڵه‌تی پێشكه‌وتوو كه‌وتبووه به‌ر هێرش. له‌وه‌ده‌چێ هه‌ركاتێ كه مرۆڤی ڕۆژئاوایی كه‌وته‌به‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی داگیركاریه گه‌وره‌كانی مادی، خۆی به‌بێ هیچ ئه‌گه‌ر و بهڵامێك ده‌سپارده ده‌ستی هێزه نوێیه‌كانی دروستبوو له داگیركاریه‌كانی و خۆشحاڵ له‌م ده‌سه‌ڵاته نوێیانه، خۆی له‌بیر ده‌كرد. نوخبه‌كانی وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك به هیوای ده‌سه‌ڵات، جوانی و له‌ڕێگا به‌ده‌ركردنی ئه‌و كه‌س و كۆمه‌ڵانه‌ی كه له‌ژێر دوسهڵاتی ئه‌واندا بوون، دڵیان مه‌شغوڵ بوو. ئه‌م هه‌لومه‌رجه له سه‌ده‌ی ڕێنسانسدا و به پشت به‌ستن به زانستی نوێ، بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو زه‌وی و گه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت له شاره‌كانی باكووری ئیتالیا؛ ئه‌م هه‌لومه‌رجه جارێكی‌تر له گه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی و، له ئێستادا، دووهه‌مین شۆڕشی ئابووری هێنایه ئاراوه.
به‌ڵام ئه‌م گه‌شه‌یه به‌هۆی بوونی هۆكارێكی تر، زۆر نادیار و ناڕۆشن بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت یان كۆمه‌ڵگا به خزمه‌تگوزاری بۆ وه‌دیهاتنی بایه‌خێكی مه‌عنه‌وی دیار مانا ده‌بێته‌وه، ئه‌م ترسه هه‌یه كه هێزێكی سه‌رتر و به‌هێزتر، داوا له مرۆڤ بكات یان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنی كه به شێوه‌یه‌كی دیار بیر بكاته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت بكات. تێكه‌ڵ كردن و یه‌كسان سازی بایه‌خگه‌لی دیار و له لایه‌نی عه‌ینیه‌وه به‌ناوبانگ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ده‌ست ده‌داته دوباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ههمهخوازی. به‌هێز بوونی مه‌عنه‌وی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له‌ده‌ست كلیسای كاتۆلیكدا بوو. پڕۆتێستانتیزم له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه كه‌وته شه‌ڕه‌وه و له خاڵێكدا كه له سه‌ره‌تادا واده‌ی ئازادی زۆرتری بۆ تاك ده‌دا ته‌نیا حكومه‌تێكی ئهمیرنشینی پێكهێنا كه حاكمی تاك و دژی جه‌سته و ڕۆحی مرۆڤ بوو. شۆڕش دژی هێزی میرنشینی به‌ناو میلله‌ت ڕوویدا و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی میللی واده‌ی به خه‌ڵكدا كه نهمایهندهی ئازادی بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند كه ده‌وڵه‌تی میللی خۆی ته‌رخان كرد بۆ سودی خاوه‌نانی سه‌رمایه و له‌م ڕێگایه‌وه، توانی كاری زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا داگیر بكات. چینگهلێكی دیاریكراو له‌م كۆمه‌ڵگایه دژی ئم هێزه نوێیه شۆڕ‌شیان كرد و پێداگریان كرد له‌سه‌ر ئازادی تاك له ده‌ست تێوه‌ردان له هێزی جیهانیدا. ئه‌م شێوه ئازادی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولایه (لیبڕالیزم) كه به پشتیوانی "ئازادی له" گه‌شه‌ی سه‌ند، له لایه‌كی تره‌وه، به‌و ئاكامه گه‌یشت كه ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا نابێت به بۆنه‌ی دیاریكردنی "ئازادی بۆ" هه‌وڵ بده‌ن؛ به‌و مانایه كه لیبڕالیزم ده‌بوایه نه‌ته‌نیا له‌سه‌ر جیایی تاك له ده‌وڵه‌ت و كلیسا پێداگری بكردایه به‌ڵكوو هه‌روه‌ها ده‌بوایه ئه‌و بۆچوونه‌ی ئینكار ده‌كرد كه ئه‌مه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته یارمه‌تی دیاریكردنی بایه‌خه ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌ویه‌كان بكات؛ وایان دانا دیاریكردن و وه‌دیهێنانی ئه‌م بایه‌خه به ته‌واوی، مه‌سه‌له‌ی تاكه.
سوسیالیزم (له شێوه‌ی ماركسیستی و یان له شێوه‌كانی تری‌دا) گه‌ڕاوه ئه‌و بۆچوونه‌ی "كۆمه‌ڵگای باش"هیه واتای مه‌رجێك بۆ وه‌دیهێنانی پێویستیه مه‌عنه‌ویه‌كانی مرۆڤ. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه په‌یوه‌ندی هه‌م به كلیساوه و هه‌م به ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بوو، سوسیالیزمی دژی ده‌سه‌ڵاتخوازانی بوو، له‌م ڕووه‌وه، ئامانجی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت بوو و پێكهێنانی كۆمهڵهگایهك شێوه‌گرتوو له هاوكاری خوازیاریانی خه‌ڵك. ئامانجی دووباره دروست كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك به شێوه‌یه‌ك كه بنه‌مایه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ بۆخۆی، كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌بێ بوونی هێزگه‌لێكی ده‌سه‌ڵاتخواز كه بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی سنوردار ده‌كرد و شی ده‌كرده‌وه.
له‌به‌ر ئه‌مه، سوسیالیزمی ماركسیستی و شێوه‌كانی تری جێگرانی ئازادیخوازی پێغه‌مبه‌رانه، فیرقه‌گه‌رایی هه‌زار باوه‌ڕه‌ی مه‌سیحی، توماس گه‌رایی (Thomism) سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م، ئۆتۆپیا گه‌رایی ڕێنسانس و ڕۆشنبیری سه‌ده‌ی ههژدهیهمن، سوسیالیزم تێكه‌ڵێك له بۆچوونی پێغه‌مبه‌رانه _ مه‌سیحی كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ك ناوچه‌ی وه‌دیهاتنی ڕاستی مه‌عنه‌وی و وێنای ئازادی تاكه. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، دژی كلیسایه چوونكه كلیسا بیر و مێشك ده‌خاته كۆت و به‌نده‌وه؛ دژی لیبڕالیزمه چونكه لیبڕالیزم كۆمه‌ڵگا و بایه‌خه ئه‌خلاقیه‌كان له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه؛ دژی ئیستالینیزمه و خرۆشیچفیزمه چوونكه دهسهڵاتخوازیهكهیان به‌و ڕاده‌یه‌یه كه بایه‌خه ئۆمانیستیهكان له‌بیر ده‌كه‌ن.
سوسیالیزم له‌ناوبردنی بێگانه‌بوونی مرۆڤه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مرۆڤ به شێوه‌ی هه‌ستێكی مرۆڤانه‌ی ڕاسته‌قینه. سوسیالیزم چاره‌سه‌ری ناكۆكی نێوان مرۆڤ و سروشت و مرۆڤ و مرۆڤه؛ چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نێوان ڕاستی و ناخه، نێوان دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌وه و به‌هێز كردنی ناخه، له نێوان ئازادی و نیاز، له نێوان تاك و شێوه‌یه. سوسیالیزم ڕێگه چاره‌یه‌كه بۆ نهێنیه‌كانی مێژوو و خۆی به شێوه‌یه‌ك ده‌ناسێ كه به‌ڕاستی وه‌ها ڕێگه‌چاره‌یه‌كه.
له بۆچوونی ماركسدا سوسیالیزم به واتای ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆخۆی، ئه‌م ههمانیهی ڕاستی و ناخه، زاڵ بوونه به‌سه‌ر جیایی و ناكۆكی نێوان سوژه: (زه‌ین) و ئۆبژه: (عه‌ین) و مرۆڤانه كردنی سروشت چاره‌سه‌ر ده‌كات؛ به واتای جیهانێكه كه تێیدا، مرۆڤ ئیتر غه‌ریبێك له نێوان بێگانه‌كاندا نییه به‌ڵكوو له جیهاندا خۆیه‌تی؛ له ماڵی خۆیدایه.