
دیسکۆتیێکی نوێ … دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران ..
ده‌می شێوان و ناو چه‌قی شاره ، له نهۆمی ژێر زه‌مینی باڵه‌خانه‌که‌دا ده‌روازه‌یه‌کی بچوک ، له‌دوای ئه‌ویش پرسگه‌یه‌کی پشکنینی ناسنامه و گیرفانه‌کانه ! ناسنامه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی ته‌مه‌ن بزانن بۆ کاتژمێری هاتنه ده‌ره‌وه ئاگاداری بده‌ن واته گه‌ر ته‌مه‌ن له‌ژێر هه‌ژده ساڵانه‌وه بێ ده‌بێ پێش دوانزه‌ی شه‌و بێیته ده‌ره‌وه گه‌ر دوابکه‌وی سزا ده‌درێ ی . هه‌روه‌ها گیرفانه‌کانیش تاکو له چه‌قۆ یان هه‌ر ئامێرێکی نوکتیژی شه‌ڕپێ کردن ئاساییش بکه‌ن . لای مه‌یخانه بۆنی ئه‌لکهول و دوکه‌ڵی جگه‌ره قانگی داوه بۆ قسه‌کردنیش ده‌بێ سه‌ربخه‌یته بناگوێچکه تا به‌رامبه‌ر ببیسێ لێک تێبگه‌ن . ژووره‌وه تاریک و ته‌مێکی سپی هه‌ڵده‌کشێ له‌گه‌ڵ ده‌نگی ڕمبه ڕمبێکی خێرای مۆزیکی سه‌مای ناو دیسکۆ ، گڵۆپه‌کان سه‌وز و سپی و شین و په‌مه‌یی ده‌دره‌وشێن و ده‌کوژێنه‌وه هه‌ندێکیان ده‌بریسکێنن دیاره ئه‌وانیش به‌ده‌م مۆسیقاکه‌وه سه‌ماده‌که‌ن . ئێره جیهانێکی زیندووی خاوه‌ن ڕتمێکی خێرای گه‌نجانه‌یه هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه هاوسۆزی مۆسیقا لێدانی جاره‌کانی دڵ خێرا ده‌بێ و تاسه‌یه‌ک له سه‌رسامی ، به‌بێ ویستیش ماسولکه‌کانی له‌ش له پێیانه‌وه تا ته‌وقی سه‌ر نه‌زمی سه‌مایه‌ک داهێنه‌رانه ده‌یان جوڵێنێ . له‌سه‌ر شانۆی به‌رز یا شانۆی قوول یان په‌نای یه‌که یه‌که‌ی دینگه‌کان کچ و لاو به جووته یانیش به‌جیا به‌داهێنانی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر یه‌ک له‌خۆیه‌وه به‌به‌ر له‌رزه‌ی سێبه‌ری ڕوناکیه‌کانه‌وه به‌نمایشی سه‌ماکانیان چاوان ده‌ڕفێنن . ئاه ئه‌وه دیسکۆیه ؟ ئه‌ڵا چه‌ند خۆشه ! کچه کورده‌ی هه‌نده‌رانی له‌مێژه گوێبیستی خوێندکاره هاوه‌ڵه‌کانی بوو که باسی دیسکۆیان ده‌کرد به‌ڵام ئه‌و له‌ماڵه‌وه ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌درا و ڕاسته‌وخۆ نه‌ی بینی بوو ، ئه‌م جاره‌ش به‌دزی باوکی به بیانگه‌ی چوونه میوانی بۆ ماڵی ده‌سته‌خوشکه بیانیه‌که‌ی یه‌که‌م نهێنی و سه‌رپێچی هه‌رزه‌یی خۆی تۆمار ده‌کا .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com