ئاگادارییه‌ک بۆ سینه‌ما کار و ڕۆشه‌نبیران … موئه‌یه‌د مه‌حمود (کاردۆ)
نزیک به ده ساڵه خه‌ڵکی کوردستان له ئه‌نته‌رنێت به‌هره‌مه‌ندن .له‌و ساوه بۆ ئێستا سه‌دان ماڵپه‌ڕ به مه‌به‌ستی جۆراو جۆر و له بواری جیا جیادا ده‌ست به‌کار بوونه،به‌ڵام تا ئێستا که‌س له فیکری ئه‌وه‌دا نه‌بووه که ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت به بواری سینه‌ما به‌ڕێوه ببات..ڕؤلی سینه‌ما له ده‌رخستنی سه‌ر و سیمای گه‌لان و ناساندی خۆیان و گرفته‌کانیان ،به‌رچاو و دیاره،به‌ڵام ئێمه تازه له که‌ناری ئه‌و ده‌ریایه ئه‌وه‌ستین که ناوی سینه‌مایه و لێی ڕائهمێنین ،ئێمه جارێ نه به سه‌ده‌ف و مروارییه‌کانی گه‌یشتووین نه ئه‌و سهوڵانهشمان هه‌یه که پێویستن بۆ جێهێشتنی که‌ناره‌که.
به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتێک لێره‌و خه‌ڵاتێک له‌وێ نیشانه‌ی ته‌ندروست بوون و بگره بوونی سینه‌مای کوردیش نییه،ئه‌گه‌رچی مایه‌ی دڵخۆششیه.حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که ئێمه و سینه‌ما جارێ زۆرمان ماوه به یه‌ک ئاشنا بین.ئایا ده‌کرێت گه‌لێک سینه‌مای هه‌بێت و ڕۆژنامه‌یه‌کی سینه‌مایی و ماڵپه‌ڕێکی سینه‌مایی و هۆڵێکی نه‌بێت بۆ نیشان دانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که بۆ خۆمانی دروست ناکه‌ین؟،به‌ڵێ ئێمه به‌رهه‌م بۆ فیستیڤاڵه‌کان دروست ده‌که‌ین،ئێمه به‌رهه‌مه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نینه فیستیڤاڵه‌کان به‌ر له‌وه‌ی خۆمان بیان بینین ،ئه‌مه ئه‌گه‌ر بیان بینین، ئێمه چه‌ند ملیۆن دۆلار له فلیمێک سه‌رف ده‌که‌ین و فلیمه‌که‌ش ناخه‌ینه خزمه‌تی بینه‌ره‌وه .
بۆ به‌ڕێخستن و بونیاتنانی سینه‌مایه‌کی مۆدرن ئه‌رکمان زۆر ده‌که‌وێته سه‌ر شان،ڕه‌نگه یه‌کێک له‌و ئه‌رکانه سه‌رخستنی ئاستی ڕۆشه‌نبیریی سینه‌مایی بێت له لای فلیم ساز و بینه‌ری کورد،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به چه‌ندین ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ر و گۆڤار و به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و هتد هه‌یه
.وه‌کو به‌شدارییه‌ک له‌و پرۆسه هه‌ناسه بڕه‌دا له‌مڕۆوه مالپه‌ریکی تایبه‌ت به سینه‌ما به‌ریوه ده‌به‌ین به ناوی مالپه‌ری تاسیما.
تاسیما له پێناو بونیاتنانی سینه‌مایه‌کی ته‌ندروست و سینه‌ماکارێکی پڕ مه‌عریفه‌ت و بینه‌رێکی وشیار و به ئاگا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خاته گه‌ڕ ،له‌م پێناوه‌شدا پێویستی به تۆیه.
دوا هه‌واڵه‌کانی سینه‌مای کوردی و عه‌ره‌بی و جیهانی له تاسیمادا ده‌خوێنیته‌وه، سه‌رباری وتار و باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی سینه‌مایی گرنگ و سازدانی چاوپێکه‌وتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و نیشاندانی فلیم و….. تاد
ده‌توانی به‌م ئه‌دره‌سه تاسیما به‌سه‌ر بکه‌یته‌وه
www.tasima.ca
موئه‌یه‌د مه‌حمود (کاردۆ)
به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕی تاسیما