بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.. له‌كوێوه؟.. بۆ كوێ ؟ …فاروق عه‌بدوڵا
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان…
كه‌م رۆژ هه‌یه لانی كه‌م جارێك له‌یه‌كێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوزارشتی " دوای 18 ساڵا" نه‌بیستین یاخود به‌رچاومان نه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆ له"دوای 18 ساڵا" خۆی به‌رجه‌سته كردبێت‌و ته‌نها به‌ده‌ركه‌وتنی لیستی جیاواز‌و ته‌نها به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه واقعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتێك پێناسه‌ی خۆی وه‌رگرتبێت!.
له‌لایه‌ك خه‌ریكه ”دوای 18 ساڵا" ئه‌بێته ئه‌مری واقیع له‌نووسین‌و قسه‌كردنماندا‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌مه‌به‌ستی زۆر دوورنه‌خستنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا‌و زۆر قوڵنه‌كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌كرێت لێره‌دا ئێمه‌ش هه‌ر له‌و چوارچێوه ده‌رنه‌چین، به‌ڵام به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی كه پێویستی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك زیادده‌كه‌ین. پێویستی ئه‌وه‌ی كه هێشتا 18 رۆژ تێنه‌په‌ڕیبوو به‌سه‌ر راپه‌ڕینی 1991دا كه بزووتنه‌وه‌ی سیاسی‌و ناڕه‌زایه‌تی (به‌هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كیه‌وه) بوونی هه‌بوو به‌ڕووی سیاسه‌تی ئه‌وكاتی ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ی كه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆی لێكه‌وتۆته‌وه، دواتریش كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌گه‌رچی له‌چوارچێوه‌ی هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی ناوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌و جیهانیدا بوو، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی‌و بێمتمانه‌یی خه‌ڵكی به‌رووی ده‌سه‌ڵاتی ناره‌سمی ئه‌وكاتی "به‌ره‌ی كوردستانی" گه‌یانده ئاستێكی به‌رز، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی پێیانوابێت ده‌سه‌ڵات له‌ئاستی پێویستیه‌كانی ژیانیاندا نیه، ئه‌وا ئه‌وكات پێیانوابوو كه ئه‌وهێزانه‌ی وه‌كو یه‌كێتی‌و پارتی له‌ئاستی رابه‌رایه‌تی راپه‌ڕین‌و ئامانجه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا نین‌و لێره‌شه‌وه ناره‌زایه‌تی به‌دووقۆڵی له‌گه‌ڵا سه‌ره‌تاكانی بێ ئیراده‌یی‌و نائومێدی به‌داخه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا‌و تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێ ده‌یان ده‌ربڕینی وا به‌رگوێمان ده‌كه‌وت كه گوزارشت بوون له‌وه‌ی خه‌ڵك به‌هیچ پێوانه‌یه‌ك دڵخۆش‌و رازی نین به‌وه‌ی له‌دوای به‌عس هاتووه‌و به‌گومان‌و بێزاری‌و دوودڵیه‌وه سه‌یری ئاكامه‌كانی راپه‌ڕین ده‌كه‌ن‌و په‌شیمانی ده‌بینرا له‌چاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كی جوانتر‌و باشتریان له‌راپه‌ڕین هه‌بوو. ئه‌مانه ته‌نانه‌ت له‌دروشمی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه خۆبه‌خۆییه‌كانیشدا ره‌نگیدایه‌وه‌و چه‌ندین دروشمی هۆنراوه ئاسای میللی وا سه‌ریانهه‌ڵدا كه نیشانده‌ری كورتهێنانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتی بوو له‌ئاست چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی‌و به‌رهه‌مه‌كانی راپه‌ڕین‌و هه‌ندێكجار به‌های شۆڕش‌و رایه‌ڕینیش ده‌هێنرایه‌خوارو ده‌خرایه ژێر پرسیار. به‌مجۆره هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌كانی دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی دوولایه‌نه له ناڕه‌زایه‌تی‌و بێ ئومێدی ده‌ستی پێكرد‌و به‌ته‌ریبی‌و به‌شانی یه‌كه‌وه هه‌نگاویان ده‌ناو مێژووی ئه‌م "18 ساڵا"ه‌یان نه‌خشاند.
تازه ئه‌مه ئه‌و به‌شه له‌كۆمه‌ڵگه بوو كه‌ساڵه‌های ساڵ بوو ده‌سه‌ڵاتی خۆیی به‌ئاوات ده‌خواست‌و فیداكاری‌و قوربانی له‌پێناودا پێشكه‌شكردبوو و ئومێدی خۆی به‌دروشم‌و به‌ڵینه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی پارته‌كانی شاخ گرێدابوو، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه بزووتنه‌وه‌یه‌كی تر‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر له‌ئارادا بوو كه ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتییان پێشبینی ده‌كرد‌و خه‌ڵكیان له‌مه‌ترسیه‌كانی ئاگاداركرده‌وه‌و به‌هه‌موو توانایان تێكۆشان دوای به‌عس كۆمه‌ڵگا به‌جۆرێكی تر رێكبخه‌نه‌وه كه ئازادی‌و عه‌داله‌ت‌و ژیانێكی باشتر ئامانجیان بوو . چه‌په‌كان ورۆشنبیره به‌هه‌ڵوێسته‌كان وهه‌لسوراوانی بواری پێشكه‌وتنخوازی وعه‌لمانییه‌ت و….هتد پشكی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له‌م هاوكێشه سیاسییه دا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه باسێكه زۆرتر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌كرێت لێره‌دا به‌كورتی به‌وه‌نده كۆتایی پێبهێنین‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان به‌س بێت كه بڵێین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌پڕی ده‌ستكرده‌و نه‌به‌رهه‌می سیاسی یه‌ك تێڕوانین‌و هێڵی سیاسیه. ئه‌مه‌ش راستیه‌كه ئه‌گه‌ر ده‌ركی پێبكه‌ین له‌خزمه‌تی باشتر كارله‌سه‌ركردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و ئامانجه‌كانێتی‌و به‌بێ ئه‌م لێكدانه‌وه سیاسی‌و مێژوویی‌و بابه‌تیه‌ش گومانی نیه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه لانیكه‌م له‌وه‌زعی ئێستایه‌وه به‌ره‌و گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و سنووردار‌و كه‌مكاریگه‌رتر بڕوات‌و له‌گه‌ڵا مێژووی رابردوویدا پچرانی تێبكه‌وێت، كه به‌خزمه‌تی مێژووی دواتری ناشكێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و رابه‌رایه‌تی
كه‌م نین ئه‌و هۆكاره سیاسی‌و مێژووییانه‌ی كه له‌ساڵانی رابردوودا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یان له‌رابه‌رایه‌تیه‌كی مه‌حكه‌م‌و ده‌ركه‌وتوو بێبه‌شكردووه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌م نه‌بوون ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و چالاكیانه‌ی كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان روویاندا‌و بوونه جێی سه‌رنجی ده‌سه‌ڵات‌و میدیاكان‌و خه‌ڵك به‌گشتی، ئه‌كرێت ئه‌م چالاكیانه بێبه‌ش نه‌بوبن له‌عه‌فه‌ویه‌ت‌و نارێكخراوبوون به‌ڵام به‌گشتی هه‌موو یان رێژه‌یه‌ك له‌رێكخراوبوون‌و سه‌ركرده‌ی محه‌لییان هه‌بووه‌و هه‌ندێكجار كه‌سایه‌تیه‌كانیش ناسراون، گیراون، ته‌قه‌یان لێكراوه‌و لێیان كوژراوه.
ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و رابه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه گفتوگۆیه‌ك سه‌ریهه‌ڵداوه‌و دواجاریش هه‌ربه گفتوگۆ نامێنێته‌وه‌و ئه‌نجامی عه‌مه‌لی خۆی لێده‌كه‌وێته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌حیزبێكه لیستی ناوه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ریزبكه‌ین‌و نه‌بزووتنه‌وه‌یه‌كیشه تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن تا كاندیده‌كانیان وه‌كو رابه‌رایه‌تیه‌كه‌ی پیشان بده‌ین، به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌و له‌وێشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌مپێیه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێویستی به‌سه‌ركردایه‌تیه حیرفه‌ییه‌كان هه‌یه واته پێویستی به جوڵان‌و چالاكی كردنه له‌فه‌له‌كی تایبه‌تی خۆیدا ( كرێكاران، مامۆستایان، خوێندكاران، ژنان، بێكاران،…) رۆشنتر بڵێین ده‌بێت توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌نته‌ره‌وه بۆ پێگه‌ی خۆیان به‌رینه‌وه‌و له‌رێگه‌ی پێكهێنانی رێكخرا‌و‌و یه‌كێتی‌و نه‌قابه‌كانیانه‌وه رێكخراو بكرێن‌و دواتریش پێكه‌وه‌گرێدانی ئه‌م پارچانه‌و لێكهه‌ڵپێكانی هه‌وڵا‌و چالاكیه نه‌قابیه‌كان هه‌نگاوی دووه‌مه‌و بێ ئه‌مه‌ش كاری توێژه‌كان به‌هه‌ر پێشكه‌وتنێكه‌وه كورت دێنێت‌و ناكامڵه.
لێره‌وه به‌راستی ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت سه‌ركردایه‌تی گۆڕان‌و رابه‌رایه‌تی ناوه‌ندی لێره‌دا مانا په‌یدا ده‌كات‌و پێناسی كۆمه‌ڵایه‌تی ( نه‌ك نوخبه‌وی) خۆی وه‌رده‌گرێت.
گۆڕان: بزووتنه‌وه یان لیست؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پشت لیستی گۆڕانه‌وه‌یه؟ یاخود لیستی گۆڕان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندایه؟
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌هه‌موو مانایه‌ك نوێ نه‌بێت‌و ته‌مه‌نێكی دوور‌و درێژی هه‌بێت به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه زۆر نوێ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌فراوانترین ئاستی رێكخراوه‌یی خۆی نمایش كرد‌و له‌پاڵا لیستێكدا بینرایه‌وه جا ره‌نگه به‌خه‌یاڵی كه‌مترین گۆڕانخوازدا ( نارازی) هاتبێت كه دواجار لانیكه‌م ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنی 25/7 دا وه‌كو به‌شێك له‌هه‌ڵبژاردن‌و لیست خۆی نمایش ده‌كات، هه‌ربۆیه خه‌ریكه نارۆشنیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له‌پێناسه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌م بزووتنه‌وه‌و لیسته یاخود لانیكه‌م پرسیارێك هاتۆته پێش كه ئاخۆ جیاوازییه‌ك هه‌یه تا باس له‌په‌یوه‌ندی نێوانیان بكرێت؟
باشتروایه له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌ین كه‌زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مڕۆی لیستی گۆڕان، كادران‌و خه‌ڵكانی ناسراوی ناو (ی.ن.ك) بوون‌و به‌هه‌رهۆیه‌ك بێت چیتر نه‌یانتوانیوه له‌و چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌دا بمێننه‌وه‌و درێژه به‌كاری سیاسی‌یان بده‌ن هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌حزابدا هه‌بووه‌و هیچ سه‌یر‌و نوێ نیه، به‌ڵام ئه‌وه جێی سه‌رنجه‌و نوێیه كه‌هه‌میشه ئه‌م حاڵه‌تانه به‌دووباردا شكاوه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌وه‌ی یان ناڕه‌زایه‌تیه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو حیزب‌و یاخود حیزبێكی نوێیان پێكهێناوه و له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا ده‌گمه‌نه ئه‌م حاڵه‌تانه خرۆشان‌و هه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێبكه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره روویدا وه‌ها نه‌بوو وه له‌ستانداردی گشتی جیاواز بوو به‌وه‌ی كه تابعێكی سیاسی _ كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆوه ده‌بینی شه‌پۆله‌كانی هه‌تا چاوبڕكات رۆیشت‌و سنووری حیزبی تێپه‌ڕاند.
ئاشكرایه كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌و داواكاری گۆڕان ده‌مێكساڵا بوو كه‌وتبووه رێ‌و ده‌نگ‌و ره‌نگ‌و كاریگه‌رییه‌كانیشی دواجار سنووری حیزبی نه‌ناسی‌و له‌ولاشه‌وه نارازیه‌كانی ناو حیزب باش ئه‌م ده‌نگه‌یان ده‌بیست‌و بگره كاری خۆشیان له‌سه‌ر ده‌كرد.
بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان گه‌یشته ئاستێك كه ئیتر وه‌كو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی كوردستانی هه‌ژاند‌و هه‌مووانی گرته‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌كێتی حیزبه‌كانی تریشی راوه‌شاند‌و ئه‌ندامه گۆڕانخوازه‌كانی لێهه‌ڵوه‌راندن‌و له‌تبوونی حیزب له‌لایه‌ك‌و پێكهێنانی لیستێكی وه‌كو چاكسازی‌و خزمه‌تگوزاریش خۆی له‌خۆیدا به‌ره‌نجامی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بوو نه‌ك ئه‌و پاساوانه‌ی خۆیان ئه‌یهێننه‌وه.!!
به‌هه‌رحاڵا له‌م نێوه‌نده‌دا له‌ناو ئه‌زمه‌ی سیاسی حیزب ( ی ن ك) و شكستی ده‌سه‌ڵات له‌ئێداره‌ی باشی كۆمه‌ڵگه‌دا‌و به‌ره‌وژوور چوونی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و له‌كارلێكی وه‌ها وه‌زعێكدا‌و له‌هه‌مووشی گرنگتر هاتنه پێشی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و به‌م جۆره لیستێكی گۆڕان له‌ناو لیسته‌كاندا دروست ئه‌بێت له‌گه‌ڵا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چنراوێك پێكده‌هێنن.
ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و لیستی گۆڕان لای زۆربه‌ی خه‌ڵك هیچ جیاكاری تێدا ناكرێت‌و كێشه‌كه‌ش لێره‌دا نیه‌و ئه‌وه‌شی ئه‌م لێكدانه‌وه ده‌كاته هه‌قیقه‌تێك كه هه‌مووان بیبینن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه دیوارێك له‌نێوان لیستی گۆڕان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دروست ده‌كات له‌ئێستا به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ستراوه‌ته‌وه به تێڕوانین‌و لێكدانه‌وه سیاسیه‌كانی لیستی گۆڕان‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌و ئه‌وه ئه‌وانن له‌ئێستادا له‌م ئه‌گه‌ره یه‌كێكێیان ده‌كه‌نه ئه‌مری واقیع لانیكه‌م له‌مێژووی نزیكدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانیش دیاره خه‌ڵكانێكی سیاسی‌و رۆشنبیر‌و… به‌رده‌وام ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر كه‌متریش بێت كاری خۆیان به‌قه‌ده‌ر خۆیان هه‌یه‌و دواجاریش به‌هه‌موان له‌و هه‌ویره شتێك دروست ده‌كه‌ن كه دواتر قسه‌ی زیاتری له‌باره‌وه ده‌كه‌ین.
لیستی گۆڕان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌وكوێ ده‌بات؟
وه‌ك پێشتر باسمانكرد له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی گۆڕان‌و رابه‌رایه‌تیه‌كه‌ی، خه‌ڵكانی سیاسی‌و رۆشنبیر‌و چالاكی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌گشتی كار له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن‌و له‌و پێناوه‌شدا به‌هه‌ڵوێست‌و كاری جۆراوجۆر خه‌ریكی كاركردنن‌و سه‌ره‌ڕای هه‌رجیاوازیه‌كیان تا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵا سه‌ركردایه‌تی لیستی گۆڕان به‌ڵام چاودێرن، هاوكارن، ره‌خنه‌گرن، وه‌كاری ئه‌م توێژانه له‌ئاینده‌دا دووركه‌وتنه‌وه‌و نزیكبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ركردایه‌تی ئێستای گۆڕان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه‌ئایا سه‌ركردایه‌تی ئه‌مڕۆی لیسته‌كه بزووتنه‌وه‌كه به‌ره‌و كوێ ئاراسته ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵك‌و ئومێده‌كانیان له‌م راستایه‌دا چی به‌سه‌ر دێت؟ هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه له‌پێگه‌یه‌كی هه‌ستیار‌و مێژوویی گرنگدایه نه‌ك كاری ئه‌وان، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت چاودێری كردنی كاری ئه‌وانیش، كارێكی زۆر ئاسان نیه و ده‌بێت به‌ده‌ربه‌سته‌كان خۆیان بۆ ئه‌م ئاسته له‌به‌ر پرسیارێتی ئامان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا كه چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی لیستی گۆڕاندا تێپه‌ڕیوه هه‌ڵبژاردنی 25/7 كۆتایی هاتووه‌و به‌ره‌و رووی هه‌ڵبژاردنێكی تر هه‌نگاوده‌نێین، زۆر خاڵی گرنگ هه‌یه ئه‌كرێت ریزیان بكه‌ین‌و وه‌كو كۆمه‌ڵێك سه‌رنج بیخه‌ینه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی هاوكاری‌و به‌شداری له‌به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هه‌رچی زیاتر جێگیركردنی خودی لیستی گۆڕانیش له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا‌و به‌رگرتن به‌ئه‌گه‌ری كاڵكردنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته زیندوو جه‌ماوه‌ریه ئیجابیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و به‌رگرتن به‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاوا زیندوو پڕ له ناره‌زایه‌تی‌و ئومێد نه‌گۆڕین به‌ماشێنی به‌رهه‌مهێنانی بێئومێدی‌و لاموبالاتی سیاسی‌و په‌رته‌وازه‌یی. ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا ئه‌مانه نه وجودیان هه‌یه‌و نه سه‌ره‌تاشیان ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام ئێمه كاركردن له‌سه‌ر خراپترین ئه‌گه‌ره‌كانیش بێبایه‌خ نابینین‌و هه‌رئه‌بێت وابكه‌ین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش گه‌ر تێبینیه‌كانمان له‌سه‌ر وه‌زعی ئێستای ئه‌م لیسته‌و هه‌ندێك له‌و تێڕوانین‌و چالاكی‌و نمایشانه‌ی بونیان هه‌یه‌و كه كاتی ئه‌وه‌یان هاتووه دیاریبكرێن‌و بنیاتنه‌رانه ره‌خنه‌یان لێبگرین، كه‌لێره‌دا به‌كورتی چه‌ند حاڵه‌ت‌و تێڕوانینێك ده‌خه‌مه‌ڕوو به‌ئومێدی گۆڕان له‌گۆڕاندا‌و كه‌متربوونه‌وه‌ی سه‌رنجه سلبیه‌كانی له‌ئاینده‌ی دوور‌و نزیكدا: –
1) گۆڕان له‌نێوان كاری ئاسایی‌و كاردانه‌وه‌ی نائاساییدا:
سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌و رێكخراوه سیاسیه‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌ر داهێنان‌و هه‌وڵێكی زه‌ینی تاك‌و سه‌ركرده‌و ئۆرگانه‌كانی، به‌ڵام دواجار بریتین له كارلێكه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگه, به‌م پێیه هه‌موو پێكهاته سیاسیه‌كان مه‌حكومن به‌كارلێكردنی یه‌كتری‌و هه‌میشه له به‌رگری كردنی یه‌كتردان به‌ئاستی جۆراوجۆر,ه‌واوی كار‌و چالاكیه‌كانی رێكخراوێك یان بزووتنه‌وه سیاسیه‌كه (به‌كارتێكردنه‌كانی به‌رامبه‌ریشه‌وه) ئه‌كرێت به‌كاری سیاسی‌و سروشتی ناوببرێت. به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه به‌شێكی زۆر یاخود سه‌رو ئاستی رێگه‌پێدراوی چالاكیه‌كان كاردانه‌وه ( رد الفعل) بێت.
ئه‌مه حاڵه‌تێكه ئه‌گه‌رچی نه‌بووه‌ته سیمای گۆڕان به‌ڵام ناوبه‌ناو هه‌ستی پێده‌كرێت، كه دوورنیه هه‌ندێكجار به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌به‌رنامه بیخاته ئه‌م فه‌له‌كی( كاروكاردانه‌وه‌یه). هه‌ربۆیه هه‌ندێكجار واهه‌ست ده‌كرا كه به‌شێك له‌كاروچالاكیه‌كان به‌تایبه‌تی راگه‌یاندن زیاتر له‌وه‌ڵام به‌راگه‌یاندنی به‌رامبه‌ر بوو نه‌وه‌ك واقیعی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه راسته كه هه‌ندێكجار به‌ناچاری ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت په‌نابه‌ریته به‌ر وه‌ڵام، ده‌رهاویشته خراپه‌كان ئه‌وكات ده‌ست پێده‌كات كه سنووری رێگه‌پێدراوت به‌زاند‌و له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه به‌واقیعی كۆمه‌ڵگه به‌شێكت لێبووه درێژكراوه‌ی نه‌یاره‌كه‌ت.
2) زیاد ره‌وی له‌واقیعی بووندا:
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره‌له‌و حاڵه‌ت‌و لێكدانه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌رچی به‌ئامانجی زیاتر واقیعی بوون و كۆمه‌ڵایه‌تی بوون رابه‌رایه‌تی لیستی گۆڕان كاریان له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو كه له‌م بواره‌دا زیاد له‌پێویست ئه‌م رایبه‌رایه‌تیه بابه‌ته‌كه‌ی له‌خۆی قورس‌و خه‌ست كردۆته‌وه ده‌ره‌نجامیش پێناچێت سوودی له‌زیان زیاتربو بێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای (ژیانێكی باشتر) سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و زیاده‌رۆیی نی یه‌ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌مه‌نده له‌خاڵی ئابووریه‌وه ئینتڵاقی كردووه كه كه‌متر سیمای سیاسی‌و ئایدۆلۆژی پێوه‌دیار بوو هه‌ربۆیه ئه‌ندامانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێویستیان به‌وه‌یه‌و چاودێریش ده‌كه‌ن تا بزانن رابه‌رانی گۆڕان له‌م بواره‌دا چی ده‌ڵێن‌و چی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا هه‌ندێك بابه‌ت زۆر گرنگی پێده‌دراو بۆ نمونه به‌ناوی واقیعی بوون هه‌ندێكجاریش خۆترساندنیان به‌وه‌ی كه ئاخۆ كۆمه‌ڵگه چی له‌سه‌ر ئه‌م رابه‌رایه‌تیه ده‌ڵێت (بۆنمونه له‌بواری ئایندا).. ده‌مانبینی كه زیاد له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا گرنگی ده‌درا به‌لایه‌نی ئاینی و له‌به‌رامبه‌ردا باسی عیلمانیه‌ت بۆ جارێكیش به‌رچاو نه‌كه‌وت. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌وه‌زعی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانمان ده‌بینی كه له‌چ داخورانێكدا بوو، ئه‌وه‌مان ده‌بینی كه ئیسلامیه‌كان حه‌ماسه‌تیان به‌ناچاری له‌به‌ر زۆر ئاینی نه‌بووندا كه‌م ببۆوه.. ئه‌وه‌مان ده‌بینی كه‌چۆن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌ساڵانی رابردوو زیاتر روویان له‌عیلمانیه‌ت كردبوو، ( ئه‌گه‌ر ئاواش ته‌عبیری لێنه‌كه‌ن خۆیان)… هه‌ربۆیه له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا ده‌بێت رابه‌رایه‌تیه‌كان وه‌كو یاسایه‌ك‌و پره‌نسیپێكی فه‌لسه‌فی رابه‌ری خۆیان نه‌خه‌نه خوار ئاستی رۆشنبیری گشتیه‌وه، به‌ناوی واقیعی بوون. كه‌س نه‌یوتووه رابه‌رایه‌تی ئه‌بێت پێی له‌هه‌وادا بێت‌و جه‌ماوه‌ریش له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڵام مانای رابه‌رایه‌تی خۆی له‌خۆیدا هیچ نیه جگه له‌وه‌ی كه تۆ له‌پێش كاروانه‌كه‌یت‌و ئاراسته‌كان دیاریده‌كه‌یت، تۆ كاریگه‌ریت له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانه، نه‌ك شه‌پۆله‌كان ئاراسته به‌تۆ بده‌ن.
3)………..
4)……….