به‌رپرسی لاسار …… ئاوات ئالانی
مادام هه‌ندێ له به‌رپرسانی وڵات ئه‌تواریان جوان نییه،جوانتر وایه داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان لێ نه‌كه‌ین،چونكه ئه‌وان له كێشكردن و به‌شكردن و داكێشان و ڕاكێشان و هه‌ڵكێشاندا خیبره‌یان په‌یدا كردووه‌و تا دوا بزمار نه‌ده‌ی له تابوتیان جه‌نابی نابوتییان واز له گه‌نده‌ڵی ناهێنن و گه‌مه‌یان به ژیانی گه‌ل دێ،ئیدی باشتروایه پێیان بڵێین ڕه‌بی ڕووتان {ببه‌خشن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی چاپه}مووتان ڕه‌شبێ به خه‌نه‌ی هیندی،به‌رهه‌می ئه‌و هیندۆسییانه‌ی كه گایان لا موقه‌ده‌سه،به پێچه‌وانه‌ی ئێوه كه خواپه‌رستتان پێ تیرۆرست و هه‌لپه‌رستانیشتان لا دیموكراس خواز و خۆشه‌ویسته،
كه‌چی ده‌یان فرسه‌خ له دوای وڵاته دواكه‌وتووه كانه‌وه‌ن، به كورتی و به درێژی هیچتان نییه جێی شانازی دووا ڕۆژتان بێت،هه‌ر دۆلارتان هه‌بێ به‌سه،له‌م جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا و عه‌سری سورعه‌یه‌دا به‌گتان به مییلله‌ت دانا،ئه‌گه‌ر دانا بونایه به دوو ده‌یه،وڵاتتان ده‌كرد به دووبه‌ی و دۆستانی دوور‌و نزیك ده‌ست خۆشی لێده‌كردن و ناوی خۆتان له مێژوودا به نه‌مری ده‌هێشته‌وه،بۆیه حاڵی حازر به زیندوویی له دڵی خه‌ڵكیدا مردوون و كه مردیشن ده‌وترێ ئاوی ئامان و تونی باباچێ،چی بۆ كردین،جگه له ته‌خشان كردنی به‌ڵێن و په‌خشان كردنی درۆ، خۆیان واته‌نی درۆی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش،ماڵی كۆمسیۆنم به قوڕ سواخ كرد ئه‌گه‌ر نه‌چێته سه‌ر لاو بێلایه‌ن بێت،ده‌بینین له هه‌ڵبژاردندا ،گه‌نده‌ڵ كاران گڵۆڵه‌یان ده‌كه‌وێته لێژی و معاره‌زه‌ش ئه‌گه‌ر ناخی كرمۆڵ نه‌بێت ،وه‌ك قارچك هه‌ڵ ئه‌تۆقێ و تامێك بۆ ژیان ده‌گێرێته‌وه،ده‌گێڕنه‌وه و ده‌بیستین و سه‌لمێنراویشه كه‌چی نوسه‌ران و ماستاو چییانی ده‌رباری ده‌سه‌ڵات پێیان خۆش نییه،ئه‌و به‌رپرسه برسییه‌ی بۆ پاره‌و تێركردنی غه‌ریزه‌كانی به ڕێی نامه‌شروع ،سامانی هاوڵاتیانی حه‌په‌لوش كردووه،بدرێته دادگا،بۆیه كه باسی ده‌زگای نه‌زاهه ده‌كرێ ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌ززه‌و زه‌نده‌قیان ئه‌چێ ، ئه‌چێ یان ناچێ، حه‌یاو ئابڕوو،چ باكی هه‌یه ئه‌و ،مادام كه‌س پێی ناڵێ پێت گێڕ داناوه،به په‌یژه‌ی به‌رپرسیاریدا ده‌گاته سه‌ربانی سیاسه‌ت و كوردستانیش ئه‌دا به‌شوو،شوڵیان لێ هه‌ڵكێشاوه‌و كه‌س نییه گوێیان ڕاكێشێ تا جه‌نابیان چیتر به قوتی خه‌ڵكی قات له دوای قات بیناكانیان نه‌به‌ن به ئاسمانا،هاوڕێیه‌كم وتی ڕۆژگارێكی سه‌یره،سه‌یری بچم و قه‌ڵافه‌تییان كه پێشتر شتی وا نه‌بووه له ناو كه‌سمانا،وتم تۆ هێشتا چیت بینیوه،نه‌وه‌یه‌كیان گۆشكردووه،كه به‌ماشێن ئه‌ده‌ن به‌لاتا،گیزه‌ی زه‌رده‌واڵه خۆشه وتی نا،وتم له ڕه‌فتارا له كوڕی فیرعه‌ون به فیزترن، نزیكه زه‌وی هه‌ڵیان نه‌گرێ،قورسن،وتی لاشه‌یان به‌ڵێ،ڕۆحییان نه‌خێر،وتم خۆزگه ئه‌و نه‌خێره‌ت له سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ئه‌خسته ڕسته‌وه‌و خه‌بات و خیانه‌تت له یه‌كتری جییا ده‌كرده‌وه،به كرده‌وه هاوڕێكه‌م ئه‌مه‌ی كردبوو،به‌ڵام ئه‌ی چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێزی(نا) له جه‌سته‌ی هه‌ریه‌كه‌مانا بژێته‌وه‌و ژیان ڕزگاری بێ له ژێر خۆڵ و ژیله‌مۆی جه‌هاله‌تا،بۆ ده‌رباز بون له‌م ئاریشه‌یه، پێویستمان به تێڕامانی زیاتر‌و ڕوانیینه به چاوی دڵ و قسه‌كردنه به ویستی ئه‌قڵ و ڕێ ته‌ی كردنه به هێزی ڕۆح،
ئاوات ئالانی
awatalany@yahoo.com
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ