
ئه‌وانیش هه‌رده‌ڵێن: ئێ با….. عه‌تا قاجری
حه‌زێك لای من و هه‌ندیك لهنوسهرانیش ههیهئهوهیه كه كاتێك پێنوس هه‌ڵده‌گرین بونوسین حه‌زناكه‌ین نوكی پێنوسهكهمان به‌رزكه‌ینه‌وه لهسهرپهڕهكاغهزهكه تاهه‌رچی خاس و خراوهبیڵێن خاترانه‌ی هیچ شتێكیش لامان گرنگ نه‌بێت،ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌سته‌كه‌مان خاڵی كردنه‌وه‌ی رق و كینه نی یه به‌ڵكو سهیركردنمانه بۆ چه‌مكی خاس و خراو له‌گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه.
كاتێك بابهتهكهخاترانهی تێكه‌وت ئیتر خاترانهكهههرچی بێت تاك كۆمه‌ڵگه وكایهكانی ونه‌ریت و یاسا‌و ڕیساكانی و هتد….بیت ئه‌وا بێگومان خۆمان له مهسهلهبنهڕهتیهكان ئه‌دزینه‌وه.
بهشهبهحاڵی خۆم هه‌ندێك جا ڕقم له‌و پهرهگرافانهدهبێتهوه كه‌ڕه‌چاوی خاترانه‌ی تیاكراوه بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆف لهههرچیهك داڕهزیل بیت له‌نوسین دا ده‌بیت سه‌خی وده‌ست كراوه‌بیت ئهمهنهك به‌وماناییه‌ی كهزۆرهو بۆرهبێت به‌ڵكو كه‌سانی دهستكراوهكاری باش ده‌كه‌ن چاوه‌ڕی سوپاس و ده‌ست خۆشی كه‌سیش نینن.
به‌هه‌رحاڵ ئهوهتهوهری باسه‌كه‌ی من نیه چونكه ئه‌و بابه‌ته بۆخۆی ده‌توانی بابه‌تێك بێت بۆ قسه‌كردن.ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌م ئه‌وبازاڕه جه‌نجاڵه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانه كه كۆمه‌ڵێك فرۆشیارو دوكاندارو كڕیاری تێدایه و ههرلهبازاڕی شێخه‌ڵای جاران ئه‌چێت.
گۆراِنكارییهكانی ئهوهندهخیرایه وه‌ك گۆڕانی شه‌و و ڕۆژی ناوفلیمه به‌جۆرێكی ئه‌و تۆ هه‌ندێك جار فریای شرۆڤهكردنیشی ناكه‌وین،هه‌ر ئه‌ڵێ ی ئیلهامی له چیرۆكی شاییه‌كه‌ی (بناویله) وه‌رگرتوه….
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی من كۆكم له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما سیاسیه‌ی كه‌پێ ی وایه دۆست و دوژمنی هه‌میشه‌ی نی یه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌ی هه‌یه،به‌ڵام نه‌ك به‌م میتۆده‌ی لای خۆمان چونكه ئهوچوارچێوهیه به‌رته‌سكتر ده‌بێته‌وه كاتێك باس له كێبه‌ركی و گواستنه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و له ژێر یه‌ك چه‌تری نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌تردا كه‌ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه ده‌كرێت،
ڕكابه‌رو سیاسیه‌كانی ئێمه ده‌یانه‌وی وه‌ك پاڵه‌وانی فیلیمی هیندی بن هه‌رچی به‌خواستی خۆیانهبیكهن دوایش ببنه پاڵه‌وانی مه‌زن و ئێمه‌ش هه‌موومان چه‌پڵه‌یان بۆبكوتین.
هه‌رچه‌نده من بڕوام وایه كه‌هیچ یه‌ك لهوپرۆسیسانهی كه‌له‌پێش و پاش ڕاپه‌ڕین هاتونه‌ته‌گۆڕێ هیچی به‌شێوه‌یه‌كی سوشتی له‌دایك نه‌بوه‌و هه‌موویان یان به‌حه‌وت مانگی بونه‌وه‌یان به‌سه‌قه‌تی و هه‌ندیكیشیان هه‌رپێش له‌دایك بون مردون.هه‌رله‌و بروایهشمهوهیه كه‌ئه‌و ڕكابه‌ری و كێبه‌ركێ ی ئێستا به‌دی ده‌كه‌م هه‌مان لۆژیكیش ده‌ی گرێته‌وه.كهناسروشتین و هیچ سازگارنین به‌م كه‌شه،مه‌به‌ستی من به‌هیچ كولوجیك به‌رگری و پاساوهێنانه‌وه نی یه بۆ ده‌سه‌ڵات،چونكهئهوباسه ههرلههین ئه‌چێت ههتاچیلكهی تێ وهردهیت بۆنی زیاتر ده‌بێت به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وبۆنه‌ی له ڕكابه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش دیت زۆر له‌بۆنه‌ی ترپیس تره.
بۆزیاترگهیاندی فكره‌ی بابه‌ته‌كه‌م و هه‌روه‌ك نهریتكی نوسینهكانیشم ئه‌م چیرۆكه‌تان بۆباس ده‌كه‌م كه ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌شم لێ هه‌ڵهێنجاوه.
چه‌ندساڵێك له‌مه‌وبه‌ر لهئێوارهیهك دا له‌گه‌ڵ چهندهاوڕیهكم پیاسه‌مان ده‌كرد لهناوبازاڕهكهی سه‌رچنار به‌رو شه‌قامه‌ی سه‌ركی سهرچنارئهڕۆیشتین له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه چاومان به قه‌ره‌باڵغیه‌ك كه‌وت و لێ ی نزیك بوینه‌وه چه‌ند گه‌نجیك و ئافره‌تیك و چه‌ند پۆلیسیكمان بینی ده‌نگه‌ده‌نگیان بووباقی خهڵكهكهتهماشاكهرو هه‌ندیكیش ناوبژی كه‌ربوون،
گه‌نجه‌كان ئۆتۆمبیلێكیان پێ بوو ههرلهقهراغی شهقامهكهلهنزیكهوهڕاوهستابوو یه‌كیك له‌گه‌نجه‌كان له ناوهڕاستهكهیا دانیشتبو،منیش بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه له‌خۆمم ده‌پرسی باشه بۆ هیچ ههڵۆێستیكی نی یی یه‌و به‌رگری له هاوڕیكانی ناكات تاده‌هات ئافرهتهكهدهنگی به‌رزده‌كرده‌وه‌و خۆی له گه‌نجه‌كان توڕهدهكردئهوانیش داوای لێ بوردنیان لێ ده‌كرد به‌ڵام سودی نه‌بوو.
هه‌رله‌گه‌ڵ سه‌رنج و پرسیاره‌كانی من له‌باره‌ی ئه‌وگه‌نجه‌ی ناو ترۆمبیلهكه گه‌نجه‌كه ده‌رگای ترۆمبیلهكهی كرده‌وه‌و له‌سه‌ر دۆسه‌ی سه‌یاره‌كه ڕاوه‌ستاو بانگی ئافره‌ته‌كه‌ی كرد‌و وتی:تۆ یارۆی مهعرهزهكان نیت؟!
هه‌موو بێ ده‌نگ بوون و ئافره‌ته‌كه‌ش پاش كه‌مێك بێ ده‌نگی بهپهشۆكاوی یه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی:ئێ با…….به‌س ئێره سه‌رجاده‌یه.
ئیتر منیش ده‌ستم كرد به‌قاقای و وتم ئه‌ی ئهوهههموو شاتهشاتهت له‌چی بوو؟؟جاتو شه‌ره‌فت ئێره قه‌ره‌باڵغه یان مهعرهزهكان؟
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ڕكابه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌شم به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزیكیش لێان وردبینه‌وه هه‌رهه‌مان ئه‌و پیاوهگهندڵانهی دۆێنی ناو هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتن كه ژینگه‌ی له‌دایك بوون وگهشهكردنیان بووه هه‌رچه‌نده پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه دۆێنی بوو ئهونانهنانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه به‌ڵام له‌بیریان چوو ئێمه‌ش لێیان ده‌پرسین ئه‌ونانه‌ی ئه‌مرۆ لهخوانتانه ئه‌ی پیش ئه‌وه له‌كۆێ بوو؟