وریای ئه‌م هه‌ڵوێسته بن له‌سه‌ر كه‌ركوك !! …. داناعه‌سكه‌ر
به‌درێژایی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ده‌سه‌لاِتی كوردی له‌به‌غدا و به‌تایبه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،په‌رله‌مانتاره‌كورده‌كان هیچ كات هێنده‌ی ئه‌مجاره سوور نه‌بوونه له‌سه‌ر كێشه‌سیاسیه‌كان و به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌ركوك ،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌غداو له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رووده‌دات ، هه‌وڵوێستێكی زۆر جیدیه كه ده‌كرا كورد پێشتر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بوایه ، دره‌نگ یا زوو ، له‌وه‌دانیه ئێمه چیمان كرد یا چیده‌كه‌ین ، دره‌نگ یا زوو له هه‌زمكردنی پرۆسه‌ی بوونی پۆپۆزیسیۆنه له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ، كه‌واته‌بڵێین و نه‌ڵێین ئۆپۆزیسیۆن رۆڵێكی گرنگی له‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌یه كه ده‌رئه‌نجام ئه‌مه ئه‌و ده‌ركه‌وته سیاسییه‌یه كه ئۆپۆزیسیۆن ره‌نگه چاوێك بكات سه‌د چاو بۆ نه‌رمونیانی به‌رانبه مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان و به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كه‌ركوك ،ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاِتی كوردی له‌م چه‌ندساڵه‌ی پێشتر هه‌مان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك هه‌بوایه ره‌نگه كاره‌كان په‌له‌تر هه‌نگاوی بنایه ، به‌هه‌رحاڵ ، كورد وته‌نی " ئه‌و نانه نانه ئه‌وڕۆ له‌خوانه " كه‌واته ده‌بێ لیستی هاوپه‌یمانی باش له‌و ئاڵوگۆڕه‌سیاسیانه وریابێته‌وه كه ئێتر ئه‌و وه‌زعه به‌سه‌ر چوو هاولاِتی كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بێده‌نكی قبوڵ بكات ، لایه‌كی ئیتر ئۆپۆزیسیۆنی كوردیش ئه‌و وه‌زعه قبوڵ ناكات ، حاڵه‌تێكی گرنگ كه ده‌بێ كورد و ده‌سه‌لاِتی كوردی له‌به‌غدا وریای بن ، مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ل لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانی گۆڕپانی سیاسی عێراق ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی كورد به‌شه‌وقه‌وه به‌ره‌و ڕووی بوینه‌وه‌ته‌وه ، بوونی ئه‌و هه‌ڵوێسته جیدیه‌یه كه كورد به‌یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك هاوڕان و بڕیاریان داوه شازش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك نه‌كه‌ن ، ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆخۆی هه‌ڵویسَتێكی جوامێرانه‌یه ، به‌لاِم ئاخۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كورد هاو په‌یمانه‌كانمان نیگه‌ران ناكه‌ن ؟ ئاخۆ سووربوونی ده‌سه‌لاِتی كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك نابێته مایه‌ی بوونی ده‌نگێكی ناڕازیی زۆر له په‌رله‌مانی عێراق و ریسه‌كه‌مان لێبكاته‌وه به خوری ، ئایا ده‌سه‌لاِتی كوردی دوای ئه‌گه‌ری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دۆسته‌كانمان ، بیریی له ئه‌لته‌رناتیڤێك كردووه‌ته‌وه ،ئه‌گه‌ر كورد ته‌نها له‌دوای ململانێكانی ناوخۆ وه له مه‌سه‌له‌كانی عێراقیش بڕوانن و هه‌ڵوێسته‌پێشینه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانمانیان له‌بیر بچێته‌وه ، ئه‌وه بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه كه جارێكی تر ئێمه ناتوانین هاوپه‌یمانی كه‌سی تر بین ، ئه‌مه‌ش له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر كورد بیریی له‌هاوپه‌یمانێتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له ستراتیجییه‌كان نه‌كردبێته‌وه ،بۆیه هیوادارین ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌لاِتی سیاسی كوردی ته‌نها هه‌ڵویًَستێكی سیاسی نه‌بێت و پێویسته كورد له‌سه‌ر ئه‌م یه‌ك ده‌نگی هه‌ڵوێًسته جیدیه به‌رده‌وام بێت و باله‌ده‌ستدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆچارێكیش كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به‌عه‌قڵ مامه‌ڵه‌بكات ، ئه‌كه‌ر نا ئه‌وه‌ی ئیستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ نه‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی سیقه‌ی كوولی هاولاِتی كوردستان و له ده‌ستدانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌عه‌ره‌بیه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جارێكی تر له‌بری قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك هه‌نگاوی خێراتر بكه‌ین ، ناچار جارێكی تر به‌دوای هاوپه‌یمانی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێین .