هەڵگورد…..دۆزەخی عاشقان
Closed
رۆژی پەسڵان
لە ساحەی مەحشەرا
خۆم و دەفەرێکی خاڵی لە چاکە و
شڕە بوخچەیەکی پڕ لە عەشق
رووبەڕووی خودا دەوەستم،
خودا تەماشایەکی دەفتەرەکەم دەکات و
هەموو تۆماری ژینم
پەڕ پەڕ هەڵدەداتەوە
جگە لە عەشق هیچی دیکەی تێدا نەنووسراوە
تەواوی تێنووسەکەم چەند مەسیجێک و
چەندان هیوای سەرنەگرتوو و
هەندێک پەیڤی ئەوینداریمە..
خودا سەر هەڵدەبڕێ و پێم دەڵێ،
ئەرێ ئەم هەموو عەشقە چییە لە تۆماری تۆدا
چما تۆ عاشق بووی؟!
ئەی کوا تۆماری کردەوەی چاکت؟
کوان خێرەکانت؟!
چما نازانی بەهەشتی ئێرە بۆ عاشقان نییە؟
منیش سەری خۆم دادەخەم و
بە ئەسپایی لەبەرەخۆمەوە دەڵێم،
خودایە
من بۆ بەهەشتی خاڵی لە عەشق نەهاتووم
هەرچەند دڵنیام یار لە بەرهەشتایە،
بەڵام پێم بێژە
دۆزەخی عاشقان لە کام لایە؟