
هه‌لبژاردن بۆ چی؟ … یوسف منتک
هه‌لبژاردن بۆ گۆرینی ده‌سه‌لاته له‌نێو گروپه سیاسیه‌کانی وولات به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌بردنی سیستمێکی نوێ له حوکمرانی داهاتوو،ئێمه ده‌لێن هه‌لبژاردن به‌شێکه له پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت،به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه هه‌لبژاردنه‌که دیموکراسی نه‌بێت له زۆرێک له‌وولاتانی دوونیا ئه‌م پرۆسیهیه ئه‌نجام ده‌درێ به‌لام ده‌سه‌لاتی حاکم ده‌بینین زۆرینه‌ی کورسیه‌کان ده‌هێنێت،بۆ یه بۆ پراکتیزه‌کردنی سیستمه‌کانی دیموکراسیه‌ت یا رونتر بلێن رۆلی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پرۆسه‌ی دیموکراسیی،سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین راده‌ی هۆشیاری جه‌ماوه‌رو پارته سیاسیه‌کان یا پارتی ده‌سه‌لاتدار تا چهندله ئاستی تێگه‌یشتنی دیموکراسیه وبه عه‌مه‌لی قبولیهتی،بوونی کۆمه‌لگه‌یه‌کی لیبرال وئازادو کراوه زه‌مینه‌ی پرۆسه‌کانی دیموکراسی له‌بارو گونجاوه،ئایا کۆمه‌لی کورده‌واری تا ئهورادهیهکراوهیه به‌رامبه‌ر بیرورای جیاوازویهکتر قبولکردن،به ئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردن رازین؟،نه‌بونی عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی ،ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان وه‌ک چاپه‌مه‌نی وراده‌ربرین وده‌نگدان وبه‌شداری یه‌کسانی له‌هه‌لبژاردن ونهکرینی ده‌نگه‌کان ورازیکردنی ئه‌م وئه‌و به‌یاداشت وچاوسورنهکردنهوهوههرهشهو توند‌و تیژی سوکایه‌تی پێکردن وناوزراندنی به‌رامبه‌ره‌که‌ت له کاتی هه‌لمه‌ته‌کانی پروپاگه‌نده‌و ده‌نگدان بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی،دوای ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ی باسمانکردن گرنکترینیان هه‌لبژاردنێکی پاک وبێ ده‌ستێوه‌ردان وتهزویربێت وئه‌نجامه‌که‌ی قبولکراو بێت،به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌سه‌لات ته‌سلیمی براوه بکرێت،ئه‌وکاته ده‌توانین بلێن پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت به‌رێوه‌یه.
بابزانیین کاندیده‌کانی لیستی کوردستانی چۆ ن وله‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دانراون،بێگومان مه‌حسوبیه‌ت رۆلی خۆی بینیوه خوێندنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی که‌سایه‌تیه‌کانی لیسته‌که پێویسته،به‌ده‌ر له که‌سانی پسپۆروخانهوادهی شه‌هیدان ،بوونی په‌رله‌مانتاری خولی پێشتر‌و سیمای نوێ ده‌بینرێن،جۆری دانانه‌که‌یان له‌م لیسته راسته له لایه‌ن حزبهوهدانراون به‌لام خزمایه‌تی و کوتله‌گه‌ری وبنهمالهیی وپیاوپیاوێنی ته‌وای پێوه دیاره،که ئامانج مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و رازیکردنی که‌سانیك هه‌ر لێپرسراوهو به‌شی خۆی داناوه وه‌ک میراتگری،ئه‌وه‌ش پێوه‌ر نیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لیسته‌که به‌باشی ههلبسهنگێنرێ وبلێ ته‌واو به‌رنامه له رابردوودا ته‌نها مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاگه‌ز بووه،بێگوومانم له‌وه‌ی له داهاتووشدا هه‌ر واده‌بێ!.پێوه‌ر بۆ خودی کهسیایهتیهکانیش گرنگه بوێری ولێهاتویی وپسپۆری ومستهحهقی ودلسۆزی که‌سه‌کانه بۆ گه‌ل ونیشتمان،تا چه‌ند ده‌توانن به‌و په‌ری ئازادی کار بکه‌ن دوور له کۆنترۆلی حزب وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وشه‌خسی،ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن له پێناو ده‌رخستنی راستیه‌کان وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نابێ له کورسیه‌کانیان بترسێن،به‌لام بینینی هه‌ندێ سیمای په‌رله‌مانتاری دووباره،مرۆڤ بێ تاقه‌ت وبێ هیوادهکات،له‌کاتێکدا ده‌بینین که خاوه‌نی هیچ کهفائهتێک ولێهاتوییهک نین له رووی کایه‌ی مه‌عریفی سیاسی رۆشنبیری دا له چوار سالی رابردوودا هیچ پرۆژه‌یه‌کیان نه‌بوه‌و بۆ ته‌نها جارێکیش قسه‌یان نه‌بووه،ته‌نها بت ئاسا کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان پێ پرکردونهتهوه، ئه‌وه‌ش ئه‌م راستیه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات که ده‌سه‌لاتی کوردی تا ئێستا نه‌ی توانیوه له ژێر کاریگه‌ری مۆته‌که‌ی ئاغا وبهگ وشێخ وحهفید زاده‌و خزم خزمێنه‌و کوتله گه‌ری وبهرژهوهند خوازی رزگاری ببێت، پێکهاته‌ی لیسته‌که به‌ئاشکرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات،کوردستانیش ته‌نها له‌م که‌سانه‌ی نێو لیسته‌که پێک نه‌هاتووه هه‌ر ئه‌وانه ش به‌ته‌نها خه‌باتیان نه‌کردووه،به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش بوونی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی بهتواناولێهاتوی نێو لیسته‌که تروسکایه‌کی زهحیفۆکهی پێوه دیاره ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن دانراون ئه‌گینا کۆنترۆلهکهههر به‌ده‌ست حزبه!، گرنگتر له‌وه رۆژانی داهاتوی کاری په‌له‌مان باشترین سه‌نگی مه‌حه‌که.
گرنکترین شتێك ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی نهتهوهییوپیرۆزی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه بێت، گرنکترین شتێک په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ بتوانێ متمانه‌ی خه‌لک بگهرێنێتهوهتا هیوا براو نه‌بن به په‌رله‌مان وحکومه‌تی داهاتوو، ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لک گرنگی پێبدرێ، چونکهدهنگی هاوولاتیان دروستکهروپالپشتی په‌رله‌مان وحکومه‌ته ، ئه‌رکه قورسه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتوو: په‌رله‌مان چۆن ده‌توانێ متمانه‌ی خه‌لک بگه‌رێنێته‌وه؟، ده‌ستوری کوردستان دابرێژرێ وبریاری له‌سه‌ر بدرێ، په‌رله‌مان ده‌سه‌لاتی بالای هه‌بێت دوور له‌ده‌ست وه‌ردانی حزبه‌کان له‌کاروباری حکومه‌ت وپه‌رله‌مان،په‌یوه‌ندیه هه‌رێمی ونێودهولهتیهکان له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان وحکومه‌ت بێت،نه‌ک حزبه‌کان هه‌روه‌ک له رابردوو لێپرسراوانی حزبی ئه‌م رۆله‌یان ده‌بینی ئه‌وه‌ش بێ ده‌سه‌لاتی بێ‌نرخ کردنی په‌رله‌مان حکومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ ،توانای لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل لێپرسراوان هه‌بێت وسزایان بدات،له‌کاتی که‌مته‌رخه‌میدا لێپرسراوان له‌کار بخرێن ولابدرێن،تاوانباران وفایلداران بدرێنه دادگا چیتر له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه دالده نه‌درێن،سه‌رمایه‌ی به‌رپرسه‌کان ئاشکرا بکرێت ،شه‌فافیه‌ت له بودجه‌ی حکومه‌ت وداهاتی کوردستان داهه‌بێت وله‌کاتی خۆیدا رابگه‌یه‌نرێ،دابینکردنی کاره‌بای به‌رده‌وام وهه‌لی کار بۆ هاوولاتیان،داهاتی تاکه‌که‌س له‌ئاستی نرخی پێداویستیه‌کانی ژیانی خه‌لکدا بێت،هاوسه‌نگیه‌ک له‌نێوان داهاتی لێپرسراوان وهاوولاتیان هه‌بێت ،ناکرێ ئه‌وان له‌وپه‌ری ره‌فاهیه‌ت وخۆشیدا بن که‌چی هاوولاتیانیش به‌ده‌ست دابینکردنی بژێوی ژیانیان لهرهزالهتدا بن وبهزهلیلی بژین لاناچاریدا تووشی جۆره‌ها هه‌له ده‌بن،ده‌بینین تاوانه‌کان زیاتر له‌نێو چینی هه‌ژاران ودهستکورتدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش زیاتر خراپی داهاتیتیان،به‌ده‌گمه‌ن له‌نێو چینی بالاده‌ست حاله‌تێکی واده‌بینین،بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌کی گرفته کۆمه‌لایه‌تی وژیارییهکانه ،به‌ته‌وای دین له‌ده‌سه‌لات جیابکرێتهوهئهگهر له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی ناگونجێ ئه‌وا ئالیه‌تێکی وا دابنرێ دین وگروپه ئیسلامیه‌کان به‌هیچ جۆرێک کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌وه نه‌بێت،له‌رێگه‌ی حکومه‌ت وپه‌رله‌مانه‌وه زه‌خت له حکومه‌تی عێراق بکرێ به‌ره‌سمی بۆ ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاری کراو ماده‌ی 140 جێ به‌جێ بکرێ وزیانلێکهوتوانیش قه‌ره‌بۆ بکرێنهوهوناوچه ته‌عریبکراوه‌کان بگهرێنرێنهوهو عه‌ره‌به هاورده‌کان بگه‌رێنرێنه‌وه شوێنی لێهاتوو، ئه‌گه‌ر نا هه‌لوێستان لێوه‌ر بگیرێ به جۆرێک که چیتر به‌نه‌رمی سازش له‌گه‌ل حکومه‌تی مه‌رکه‌زیدا نه‌کرێ،له‌ده‌ستوردا جێگیر بکرێ ،تۆپبارانه‌کانی سنور ئیدانه بکرێ له رێگه‌ی حکومه‌تی عێراقه وکوردستانه‌وه رابگیرێ بگه‌ینرێته کۆمه‌لی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌لوێست لێوه‌رگرتنیان له‌به‌رامبه‌ردا،خیانه‌تی نیشتمان ونه‌ته‌وه‌یی وکورد کوژی تهعریم بکرێ ولهدهستوری کوردستان جێگیر بکرێ،گرنگی ته‌واو به‌و ناوچانه بدرێ که تا ئێستا له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بووه خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌کراوه به‌تایبه‌تی گه‌رمیان وشوێنه جیاکانی کوردستان،کهسو کاری ئه‌نفال وقوربانیانی کیمیاباران ئاوری پیویستیان لێبدرێته‌وه،ژینگه له‌روی پاک وخاوێنیهوه گرنگی پێبدرێ،چونکهسهر چاوه‌ی زۆر له‌نه‌خۆشیه‌کان له پیسی ژینگه‌وه دروست ده‌بێت ژینگه‌ی کوردستانیش له‌به‌ر پرۆژه‌ی نوێکردنه‌وه‌و بیناسازی وکرانه‌وه‌ی سنوره‌کان هێنانی جۆره‌ها پێداویستی خراپ ونه‌بوونی کۆنترۆلی نه‌وعی هاتووه‌کان تاراده‌یه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ر پیسه، نه‌هێشتنی تقدیس که‌س به‌سه‌ر که‌سه‌وه تقدیس نه‌کرێ هه‌ر که‌سه وبایه‌خی مێژووی خۆی هه‌یه،ته‌نها رۆژێکیش بۆشه‌هیدان وسه‌رجه‌م که‌سایه‌تیه‌کانی کوردستان به‌ره‌سمی بناسێنرێ،ئه‌وه‌ش بهراپرسیهک له‌سه‌رجه‌م کوردستان ئه‌نجامبدرێ،سه‌رژمێری ته‌واوی هاولاتیانی کوردستان بکرێ،دانانی ده‌زگای چاودێری داراییی وبه‌دواداچونی کاره‌کانی حکومه‌ت، لێپرسینه‌وه لهسهرمایهی لێپرسراوانی رابردوو داهاتوو،بوونی که‌نالی راگه‌یاندنی حکومه‌ت به‌ده‌ر له‌ژێر کاریگه‌ری حزبی به‌شدار بوو له حکوومه‌ت،پاراستنی ته‌واوی مافه‌کانی مرۆڤ وبوونی ئازادی تاک وچاپه‌مه‌نی ورێزگرتن له‌قه‌له‌می بوێر‌و ئازاد.
لیستی کوردستانی بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوی جه‌ماوه‌ر وه‌رگرێته‌وه ئه‌وا له‌خولی داهاتودا، لیستی کوردستانی به‌ده‌ر له‌لیسته‌کانی تر ئه‌رکی قورس‌تر ده‌بێت ده‌بێ ئه‌و راستیه باش بزانن،له‌رابردوودا ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆر لهبهرامبهرههردوو پارتی پێکهێنه‌ری لیستی کوردستانی داهه‌بووه،سه‌رباری ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌نگی هێزی ئۆپۆزیسیۆنی نوێ له ساحه‌ی سیاسی کوردستان بوونی هه‌یه وده‌بێت،به‌تایبه‌تی کوردستان ئیستا ده‌روازه‌یه‌کی کراوه‌یه به‌رووی جیهاندا،بۆیه لیستی کوردستانی له‌نێو خودی په‌رله‌مان کار بۆ ئه‌م شتانه بکات:سه‌رجه‌م ناره‌زایه‌تی ورهخنهوپێشنیارهکانی جه‌ماوه‌رو چاپه‌مه‌نیه‌کان وئۆپۆزیسۆن به‌هه‌ند وه‌ر بگرێ،پردێکی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌نێوان په‌رله‌مانتاران وجه‌ماوه‌ردا هه‌بێت بۆ تاوتویکردنی ئاستی گوزه‌رانی خه‌لک وئه‌رکه هه‌نووکه‌ییه‌کانی په‌رله‌مان،گرنگی دان به‌لایه‌نی خزمه‌تگوزاری به‌بێ جیاوازی ناوچه‌و پێکهاته‌ی جوگرافی کوردستان،روبه‌روبونه‌وه‌ی کاری گه‌نده‌لی وفه‌سادی ئیداری وکۆمه‌لایه‌تی له‌هه‌ر ئاستێک‌دا بێت له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س ولایه‌نێک بێت،به‌ره‌سمی سه‌رجه‌م ئه‌وتاوانبارانه‌ی تا ئێستا لای خۆیان دالده‌یان داون که ده‌ستیان هه‌بووه خیانه‌تی نیشتمان له‌به‌ره‌ی حکومه‌تدا بوون ورۆلهی کوردستانیان کوشتووه فایلدارن،یا به‌جۆرێکی تر تاوانبارن وه‌ک کوشتنی ژنان ودزی تاوانهکانیتر….هتد بدرێنه دادگا،که‌مکردنه‌وه‌ی داهاتی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م لێپرسراوانی بالا له‌په‌رله‌مان وحکومه‌ت ،چاودێری کردنی نرخی که‌ل وپه‌ل له‌بازارو ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌لک،باشترکردنی داهاتی تاک لهکۆمهل، داکۆکی کردن له‌ته‌واوی ماف ودلنیاکردنهوهی هاوولاتیان له‌سه‌لامه‌تی ژیان ودوارۆژیان،شه‌فاف بوون له‌ته‌واوی کاره‌کانی حکومه‌ت وداهاتی کوردستان وبودجه‌ی حکومه‌ت،داواکردن له‌هاوولاتیان هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی که هه‌یانه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن ببردرێته په‌رله‌مان وبریاری له‌سه‌ر بدرێت،به‌فیرۆنه‌دانی پاره‌ی حکومه‌ت له‌ژێر ناوی هه‌ندێ مناسه‌بات پرۆژه‌ی وه‌همی،گه‌رانه‌وه‌ی لیستی کوردستانی بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر باشترین زامنی سه‌رکه‌وتنه بۆ بنیاتنانی ئاینده.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا