Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
لە بارەى ئامارى کەرکوک هەڵەیەک کە نەدەبوو روبدات.

لە بارەى ئامارى کەرکوک هەڵەیەک کە نەدەبوو روبدات.

Closed
by October 27, 2009 گشتی

  
لیژنەى سەر ژمێرى گشتى دانیشتوان لە ئێراق رۆژانى 21-30/10/2009 دیاریکردوە بۆ  تۆمارکردنى ناوى ئەندامانى خێزانء خانوبەرە و موڵکء ماڵى نیشتەجێبون، وەک ئامادەسازىء ئاسانکارى بۆ سەرژمێرى گشتى کە بریارە لە تشرینى یەکەمى ساڵى 2010  ئەنجامبدرێ. بۆ ئەم کارە میدیاى کوردى ریکلامء بانگەواز زۆرى کرد، لەم میانەدا کەناڵەکانى ڕاگەیاندن گرنگى زیاتریان بە کەرکوک دا، هاوکات دەستەى پشتیوانى بۆ سەرژمێرى پێکهێنرا بۆ ئەوەى هانى کەرکوکییە نەگەڕاوەکان بدەن، کە لەم ماوەدا بەهەر جۆرێکە لە کەرکوک ئامادەبن تاوەکء بەشدارى لەم پڕۆسەدا بکەن. تائێرەى دۆخەکە ئاساییەو مایەى دەست خۆشییە کە کەناڵەکانى راگەیاندن هۆشدارى بداتە هاوڵاتى بۆ ئەوەى بەشدارى پڕۆسەیەکى واگرنگ بکات بەتایبەت بۆ شارێکى وەک کەرکوک، کە لەوێدا ژمارەى دانیشتوان گرنگە بۆ یەکلایى کردنەوەى چارەنوسى شارەکەو هاوسەنگى کردنى دەسەڵات لە نێوان پێکهاتەکانىء.هتد. بەڵام ئەوەى مایەى نیگەرانىء جێگاى رەخنەیە لەم میانەدا ئەوەیە، کە  ریکلامء هاندانء بەرنامەى کوردى زۆر ناڕون بوو…  وەک بەڕونى دیارى نەکرا کە لە هەر ماڵێکدا چەند خێزان بۆى هەیە خۆى تۆمار بکاتء ئەگەر لە چەند زیاتربێ ئەگەرى گومانء دواجار سڕینەوەى لێدەکرێ، چونکە کەرکوک خۆى دۆخێکى هەستارى هەیەء نەیارەکانى کورد لە بۆنەو بێ بۆنە قسە لەوەدەکەن، کە  گوایە کورد خەڵکى دەرەوەى کەرکوکى هێناوەتە شارەکە.. ئێستاش کە بانگشەى ئامادەبون بۆئەم پڕۆسەکرا تێکەڵء پێکەڵییەک بە کارەکەوە دیارە کە سەداسەد مەسەلەکە پەیوەندى بە راگەیاندنء هاندانى ئاگایانى سیاسى کورد هەیە. من کە زۆر چاودێرى ئەم پڕۆسەم کردوە. گوێم لە زۆرینەى ریکلامءبانگەوازى راگەیاندن گرتوە. دووجار پەیوەندیم بە لیژنەى ئامارەوە کردوە بۆ ئەوەى بزانم کە ئایا ئەم پڕۆسە تەنها لە ناوەندى شارئەنجامدەرێ یان شارۆچکەو گوندەکانى سنوورى پارێزگاى کەرکوکیش دەگرێتەوە. وڵامى دروستم دەست نەکەوت. خزمء ناسایاویش پەیوەندییان پیوەکردوم بەهەمان شێوە ووتومە نازانم. بۆیە ئەوەى نائاسییەو مایەى نیگەرانىء رەخنەیەو کە من پێشبینى دەکەم بەو هۆیەوە کورد توشى گومانء دواجار زیانیش بێت لەم پڕۆسە. مەسەلەى تێنەگەیاندنى هاوڵاتى کەرکوکى بووە کە چۆنء لە کوێ ناوى خۆى تۆماربکات. بەتایبەت شارۆچکەو گوندەکانى سەر بەپارێزگاى کەرکوک. ئەوەندى من ئاگاداربم زۆرینەى هەرە زۆرى یان تەواوى هاوڵاتیانى گوندەکان ئەگەر ماڵى ناسیاوێکء خزمێکیان هەبوبێ هاتونە لە کەرکوک ناوى خۆیان تۆمارکردوە. من ماڵە زانم لە خانویەکى "دوو ژوورو هەویوان"شەرقیدا" شەش خێزانى تێدانوسراوە.. پرسیار ئەوەیە ئایا لە کاتى وردبونەوەدا گومان لەم کردارە دروست نابێء ئەگەرى سڕینەوەى ناوێکء دوان ناکرێ.؟ چونکە وەک لە رونکردنەوەى ئەندامێکى لیژنەى سەرژمێرى کەرکوک لە کەناڵى گەلى کوردستان لە هەواڵەکانى کات ژمێر "10"ى ئێوارەى رۆژى 24/10/2009 ئاماژەى پێکرد کە واباشە لە خانویەکى دوونهۆمى چوارخێزان تۆماربکرێت. چونکە ئەم ژمارەگونجاودەبێ لەگەڵ پانتایى بیناکە. هاوکات گوتى لە دواى تەواوبونى ناوەندى شار لە" 1/11/ وە " تیمەکانمان دەچنەگوندو شارۆچکەکان. ئەم روونکردنەوەى ئەو بەڕێزە لە کاتێکدایە کە نیوەى کارەکان تەواو بووەو کەسانێکى کەمیش گوێبستى ئەم زانیارییە بون.  بۆیە ئەم رونکردەنەوە درنگ وەختء گرنگە پێویست بوو کە زوو ترو بەبەرنامە کارى لەسەر بکرایە بۆ ئەوەى شەشء حەوت ماڵ لە جێگایەک نە نوسرێ. پرسیارێکى ترى گرنگ ئەوەیە. ئایا کاتێک تیمى سەر ژمێرى دەنچە گوندەکان چى دەکرێ.؟ ئەو خەڵکەى کە لە ناوەندى شار ناوى نوسیوە لە گوندەکەى خۆى دووبارەى دەکاتەوە .؟ یان چى.؟ بەدیوێکیتردا بەدووبارەکردنەوەى ناوێک لە ناوشارو لە گوندێکى سنوورى پارێزگا دواجار گرفتء گومان بۆ کوردء رێژەى کورد دروست ناکات.؟ باشە ئەگەر گوندێک هەموى لە ناوەندى شار ناوى تۆمارکردبێ دووبارەشى نەکەنەوە لە گوندەکەیان ئەو  تیمە چیبکەنء ئەو گوندە بەچۆڵەوانى بنوسرێ یان چى.؟! بەڕاستى مایەى نیگەرانیە کورد بەسیاسىء راگەیاندنء بژاردەیەکەیەوە لەگەڵ پڕۆسەیەکى واگرنگء پرسى شارێکى وەک کەرکوک. ئەوەندە بێ پلانء پەلەپەل کاردەکات.؟! وەک دەزانرێ کەرکوک بەپێى دەقى دەستوور ناوچەى جێ ناکۆکىء یەکلایى نەکراوەیە. بۆ ئەمەش رێژەى دانیشتوان فاکتەرێکى گرنگى ئەم ململانییە، بەتایبەت بۆ کورد رێژەى دانیشتوان ئەگەر تاکە فاکتەر نەبێ ئەوەبێگومان فاکتەرى سەرەکییە لەم ململانێیە.  بۆیە زۆر پێویستء گرنگە لە پڕۆسەیەکى وادا لایەنى کوردستانى زۆر ژێرانە رەفتار بکات. بە جۆرێک کاربکرێت کە زۆرترین ژمارەى خەڵک  بەشدارى بکەنء هاوکات گومانء دەرفەتى تانەلێدانیش بە هیچ لایەنێک نەدرێ. لەم  هەڵمەتدا پێویست بوو کەناڵەکانى میدیاى کوردى پەیامء بانگەواز ئاراستەى ئەو کەرکوکییە نەگەڕاوانەبکەن کە لە سنوورى پارێزگاکانى هەولێرو سلێمانىء دهۆک دادەنیشن. نەک بەجۆرێک بانگەوازەکە گشتگیربکرێ کەوەک ئێستاکراخەڵکى شوانء شێخ بزینىء گوندەکانى ترى سنوورى پارێزگاى کەرکوکیش بێنە ناوشارو شەشء حەوت خێزان لە ماڵێک ناوى خۆیان تۆماربکەن.  چونکە ئەوگوندانە بەگشتى فۆڕمى خۆراکء "سجلى" نفوسء ناوەندى دەنگدانیان دەکەوێتە سنوورى کەرکوک. ئیدى بۆچى لە جێگاى خۆیان تۆمارنەکرێنء کەلاوەبێخزمەتگوزارەکانیان کە لە دواى ئەنفالء پڕۆسەى ئازادىء لەسەردەمى "ئێراقى هیواو ئاشتیدا"  کە بەتواناى خۆیان ئاوەدانیان کردۆتەوە وەک خۆى رەوانەى وەزارتى پلاندانى ئێراقى نەکرێ..؟!

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.