Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی…..!

گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی…..!

Closed
by October 27, 2009 گشتی

گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان بۆ ناو یه‌کێتی!!!!
کامیان به‌لای یه‌کێتییه‌وه‌ گرنگه‌؟

 که‌م رۆژو شه‌و هه‌یه‌ له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتییه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاونه‌کرێته‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک له‌ لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان. ئه‌م هه‌واڵه‌ ئه‌گه‌ر راست یان هه‌ڵبه‌ستراوبێت هێنده‌ هه‌واڵێکی گرنگ نییه‌ که‌ ده‌زگاکانی یه‌کێتی وا خۆیانی پێوه‌باده‌ده‌ن و هێنده‌ دڵخۆشبن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک که‌ وه‌ک کۆرس هه‌رچییه‌کیان پێ بوترێ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌و خۆیان هیچ قسه‌یه‌کی تایبه‌تیان نییه‌و هه‌ر رۆژه‌ی ئاغایه‌ک کوێخایه‌ک به‌گێک به‌ گوێره‌ی مه‌سله‌حه‌تی خۆی یارییان پێده‌کات و وه‌ک ده‌روێش هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ که‌ شێخه‌که‌یان پێێان ده‌ڵێت. ئه‌م که‌سانه‌ که‌ له‌ که‌ناڵه‌کانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌ونو قسه‌ده‌که‌ن ئینسان تێده‌گات که‌ بێئاگان له‌ دونیای سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی و په‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان. ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ یه‌کێک له‌ که‌له‌ زل و گیرفان قووڵه‌کان له‌پشته‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی په‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌یانخاته‌ ڕێ له‌م یارییه‌وه‌ بۆ ئه‌و یاری. که‌ له‌ کوێوه‌ بای بێت له‌وێوه‌ شه‌ن ده‌که‌ن و به‌رده‌وام له‌ گیرفانه‌کانیان زیاتر بیرله‌ هیچ شتێکی ترناکه‌نه‌وه‌ رۆژانێکیش. که‌ خۆیان خزاندبۆوه‌ ناو لیستی گۆرانه‌وه‌ دوور له‌ هه‌موو نارازیبوون و مه‌بده‌ئێک ته‌نهاو ته‌نها به‌خه‌یاڵی پووچیان وایانلێکدابووه‌وه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ لیستی گۆڕاندا تیکه‌که‌یان گه‌وره‌ترو چه‌ورتر ده‌بێت به‌ڵام دواتر که‌ بۆیان ده‌رکه‌وت وانییه‌و ناتوانن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر راورووتکردنی پێشووتریان هه‌ر بۆیه‌ به‌ په‌له‌ پروزێ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ لای یه‌کێتی و وه‌ک جاری جاران خه‌ریکی کاسبییه‌که‌ی پێشوتریان ده‌بن و که‌سیش ناڵێت سه‌ری چاوتان برۆیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای یه‌کێتی ئیتر چی ده‌که‌ن وه‌ک پێشووتر ئازادن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌ زه‌ره‌دیان بۆ په‌زه‌کان نه‌بێت. ده‌زگاکانی یه‌کێتی ده‌ڵێیت. هه‌نگیان له‌ دارا دۆزیوه‌ته‌وه‌ وا به‌گه‌رموو گوڕی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و‌ په‌یکه‌رانه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ وه‌ک بڵێیت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ هیچ له‌ بارانه‌بووانه‌ ئیتر کوردستان ده‌بێته‌ ماستی مه‌یوو دزی و گه‌نده‌ڵیو محسووبییه‌ت و ته‌وای کێشه‌کانی یه‌کێتی و کوردستان چاره‌سه‌رده‌کرێن و هیچ که‌سێک باس له‌ پاوه‌نکردنی ده‌سته‌ڵات و دزینی قووتی خه‌ڵک و نه‌بوونی دادو خزمه‌ت گوزاری ناکات و ئۆتۆماتیکییه‌ن یه‌کێتی ده‌بێته‌وه‌ ئه‌و حیزبه‌ پته‌وو به‌هێزه‌ی جاران، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تان نه‌بێت ئه‌وپه‌ڕی ساویلکه‌ی و نه‌زانینه‌ یه‌کێتی ئه‌رکه‌ مێژووییه‌که‌ی خۆی پشتگوێ خستووه‌و به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک خۆی دڵشادو مه‌ست و حه‌یران کردووه‌و ته‌واوی تواناو بیرکردنه‌وه‌و هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ دژایه‌تییه‌کی کوێرانه‌ی گۆڕان ده‌کاتو ده‌یه‌وێت برینی ئه‌و شکسته‌ قووڵه‌ی به‌ درۆهه‌ڵبه‌ستن وبه‌کرێ گرتنی چه‌ند قه‌ڵه‌م فرۆشێکو نووسینی به‌تاڵ و قسه‌ی هه‌ڵیت و په‌ڵیتو گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک سارێژبکات که‌ ئه‌م کاره‌ی ئێستای سه‌رگه‌رمێتی هیچی بۆ ناخاته‌ سه‌ر هیچ و به‌م جرتو فرته‌ی ئێستای له‌و شکسته‌ ڕاستنابێته‌وه‌و برینه‌کانی سارێژنابێ و بگره‌  زیاترو زیاتر تووشی داروخان و بچووکبوونه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شآندن ده‌بێت.تائێره‌ قسه‌م له‌سه‌ر نیوه‌ی ناونیشانی بابه‌ته‌که‌مکردووه‌ لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت به‌چه‌ند دێرێک قسه‌ له‌ سه‌ر نیوه‌ی دووه‌می ناونیشانی بابه‌ته‌که‌م بکه‌م که‌ ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکه‌ بۆ سه‌ر کوردستان.ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ مێژووی یه‌کێتی که‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا وه‌ک هێزێک سه‌رسه‌ختانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ڕاگه‌یاندنیش بووبێت پشتی له‌ که‌رکوک نه‌کردووه‌و به‌رده‌وام خۆی به‌خاوه‌نی که‌رکوک زانیوه‌و له‌ زۆر رووه‌وه‌ قوربانی بۆ که‌رکوک داوه‌و زۆربه‌ی کورانی که‌رکوک له‌ ناو یه‌کێتیدا خه‌باتیان کردووه‌و له‌و رێگایه‌وه‌ بۆ رزگارکردنی که‌رکوک  رۆحی خۆیان به‌خشیوه‌، یه‌کێتی و که‌رکوک وه‌ک دووده‌ستی تێکه‌ڵاو به‌رده‌وام وره‌و هێزیان به‌خشیوه‌ته‌ یه‌کتر، تا به‌وه‌ گه‌یشتووه‌ له‌ زۆر دروشمدا که‌رکوک بکه‌نه‌ وێری سه‌رزمانیان وه‌ک ( یان که‌رکوک و خانه‌قین یان تاماوین ده‌جه‌نگین ( یان ، که‌رکوک قودسی کوردستانه‌ ،ئه‌م دروشمانه‌و ده‌یان دروشمی تر رۆژانێک خه‌ون و خه‌یاڵی یه‌کێتی و سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی داگیرکردبوو به‌ سکرتێری گشتییه‌وه‌، که‌چی جێگای داخه‌ ئه‌مرۆ که‌رکوک له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان زیاتر پێویستی به‌ کۆمه‌ک و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و قوربانیدان و فیداکارییه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌شارێکی وێرانه‌ی دارزاوی هه‌لا هه‌لابووه‌و ببێته‌ شارێکی ئاوه‌دان و ئازادی کوردستان و چیتر خوێنی دانیشتوانه‌که‌ی به‌ خۆڕایی نه‌ڕێژرێت و له‌وه‌زیاتر وێران و ناشیرین نه‌کرێت، به‌ڵێ ئه‌مرۆ که‌رکوک زۆر له‌و سه‌رده‌مانه‌ زیاتر پێویستی به‌ فیداکارییه‌ که‌ ئه‌و دروشمه‌ بریقه‌ دارانه‌ی بۆ ده‌وترا.ئێستا ئه‌هلی ئه‌و دروشمانه‌ و خاوه‌نی ئه‌و دروشمانه‌ دروشمه‌کانی خۆیان بیرچۆته‌وه‌و که‌رکوک هێشتا هه‌ر وێرانه‌یه‌و خوێنی لێ ده‌چۆرێت، ئێستا خاوه‌نی ئه‌و دروشمانه‌و حیزبی ئه‌و دروشمانه‌ له‌جێگای ئه‌وه‌ی په‌یامی پشتی ئه‌و دروشمانه‌ ته‌واوکات و له‌ هه‌وڵدابێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌رخاکی کوردستان خۆشترین هه‌واڵ بدات به‌گوێی هه‌موو که‌س و کاری شه‌هیدان و پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان و ته‌وای دانیشتوانی کوردستان به‌ هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک دڵشاد و رۆحی شه‌هیده‌کانیش له‌ گۆڕا ئاسووده‌بکات، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌کێتی حیزبی ئه‌و دروشمانه‌ رێگاکه‌ی خۆی لێتێکچووه‌و له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ خۆی و خه‌ڵکی کوردستان به هه‌واڵی گه‌رانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک له‌ لیستی گۆڕانه‌وه‌ بۆ ناو یه‌کێتی  سه‌رقاڵو دڵخۆشده‌کات. ئه‌گه‌ر به‌راستی  دڵسۆزانه‌ سه‌یری کوردستان بکه‌ین ئه‌وه‌ تێده‌گه‌ین  گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک هیچ له‌ کێشه‌ی کوردو یه‌کێتی وه‌ک حیزب ناگۆڕێ ئه‌م دووپاتکردنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ جێگای پێکه‌نینه‌ خۆ تا دوێنێ بوو یه‌کێتی دانی به‌وه‌دا نه‌ده‌نا که‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتی ریزه‌کانی یه‌کێتی به‌جێدێڵن.له‌ کۆتایدا ئه‌وه‌ ده‌ڵێمه‌وه‌ باشتره‌ یه‌کێتی هه‌وڵ و کۆششه‌کانی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌رخاکی کوردستان واز له‌م خه‌ڵک و خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ بێتنێت و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک بۆ ناو یه‌کێتی نه‌کاته‌ سه‌ردێری هه‌واڵه‌کان و وانه‌زانێت ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ئه‌ستێره‌یه‌کیتره‌وه‌ هاتوون بۆ ناو یه‌کێتی ئه‌و براده‌رانه‌ هه‌ردوێنێ ریزه‌کانی یه‌کێتیان به‌جهێشت پێده‌چێت له‌ دوای ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش پارویه‌کی چه‌ور جارێکی تر له‌ ریزه‌کانی یه‌کێتی دوریانبخاته‌وه‌ ئیتر چ پێویست ده‌کات هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان هێنده‌ گه‌وره‌بکرێته‌وه‌. ئایا ده‌پرسم یه‌کێتی بۆ هێنده‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک له‌لیستی گۆڕانه‌وه‌ بۆ ناو یه‌کێتی گه‌وره‌ده‌کاته‌وه‌ پێده‌چێت یه‌کێتی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک به‌لاوه‌ گرنگتربێت ئه‌گه‌ر وانییه‌ کوا په‌رۆشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.