Skip to Content

Wednesday, May 8th, 2024
سەمایەک لەگەڵ تۆ ….. هێمن ڕەئووف

سەمایەک لەگەڵ تۆ ….. هێمن ڕەئووف

Closed
by October 27, 2009 ئەدەب

   
www.hemnrauf.kurdblogger.com

سەمایەکی بە کۆمەڵ دەکەین
تەنها من و یادگاریەکان
سەرم بە سنگی یادێکی تاڵەوەیە
دەستم لەدەستی پێکەنینێکی ساتەکانی خەیاڵییدا دە گوشرێ
فرمێسک
لە یادی دوا دیمەنی ماڵئاواییدا دەتکێ
تک تک لەگەڵ ڕیتمی ئەم سەمایەدا بەسەر شانی یادگاریدا دەڕژێ.

سەمایەک بە تەنها
لەگەڵ بەدبەختترین ساتەکانی تەنهاییم دا
بە بیر هاتنەوەی یەکەم چرکەسات دوای ئاودیو بوونت
ئەو کاتەی تەنهاتر لە خودا خۆمم دەبینی لەم شارە جەنجاڵەدا.

سەمایەک لەگەڵ تۆ
لە هەسارەی خەیاڵدا
بەیادی ئەو چرکە ساتەی بە دەنگی هەڵچڕینی قاپێ شەمپانیا
تەزوویەک لە ئاسودەی پڕی دەکردین لە قاقا
لەژێر بارینی بارانە وەڕەزەکانی وەرزی هاوین
لەسەر ئەو گەڵا هەڵوەریوانەی لە بەدبەختیاندا لە هەڕەتی لاویدا
وەریبوون و بووبوونە نامۆیەکی ئەبەدی.

ئێستا
نامۆتر لە هەموو کەس
تەنهاتر لە هەموو کەس
خەمبارتر لە هەموو کەس
تەنها منم
لێرە لە دووری تۆ
لەناو ئەم سەما بێئاوازانەدا بە خەیاڵیی خۆم ئەدۆزمەوە.

ئێستا
گەڵاکان هەموو پێکەوە دەوەرێن
بارانەکان هاوڕێی گیانی بەگیانی ئەم شارەن
من تاکە نەشازی سەر ئەم سکێچەم
تەنهاتر لە هەموو…
تەنهاترین تەنهام.

OKTOBER  2009

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.