
ئاهه‌نگی که‌لتووری کوردی له شاره‌وانی مۆردایك له هۆڵه‌ندا
له 2009.10.24 کۆمه‌له‌ی کوردی له شاره‌وانی مۆردایك . شاری زیڤن بیرخن بۆ جارێکی تر په‌نابه‌ران و ره‌وه‌ندی کوردی له خۆی کۆ کرده‌وه بۆ گه‌یشتن به‌یه‌کترو له نزیکه‌وه که‌لتووری کوردی بناسنه‌وه وه تێکه‌ڵی یه‌كتر بن له پێکه‌وه ژیانی رۆژانه وه ره‌جاو کردنی دوو که‌لتووری جیاواز وه نزیك بوونه‌وه له‌و دوو که‌لتووره وه په‌ره پێ دان به زمانی دایك که کوردی یه.
کۆمه‌له‌ی که‌لتووری کوردی له ساڵی 2005 وه به‌رده‌وامه له کار‌و چالاکی یه‌کانی وه به‌رده‌وام رۆڵی تایبه‌تی که‌لتووری گێراوه وه نمونه‌یه‌ك بوه بۆ ناساندی هونه‌رو رۆشنبیری کوردی وه مێژووی ئه نه‌ته‌وه‌یه وه له‌هه‌مان کاتدا رۆڵێکی گرنگی هه‌بوه بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی کورد له‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌م ساڵ دوو شاره‌وانی تریش هاتونه‌ته پاڵی.
به‌رنامه‌کانی ئاوهایه سه‌ره‌تا مامۆستا له‌تیف عومه‌ری هه‌ڵبه‌ست وان چه‌ندین کۆرو کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ساز داوه وه کاك هه‌ڤال مزوریش سکرتێری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه وه کاك له‌تیف و کاك حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن و منیش ئاشتی گه‌رمیانی ئه‌و کاره‌مان کردوه که زمان و که‌لتووره‌که‌مان وون نه‌بێت له‌م وولاتی غوربه‌ته وه پردێك بین بۆ گرێ دانی که‌لتووره‌که‌مان.
به‌رنامه‌کانی ئاوهایه .. ئاهه‌نگی کوردی وه پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی کورد وه ئیواره هه‌ڵبه‌ست وه کۆر بۆ ژنان و ئاهه‌نگی نه‌ورۆزو داهاتووش وانه‌ی کوردی و فێری ره‌سم کردن .،…. هتد.
بێگومان ئیمه بۆ خۆمان کارده‌که‌ین پاشان بۆ که‌سانی تریش بۆیه ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگێك بگێرین یه‌که‌م جار منداڵه‌کانمان به‌یه‌ك ده‌گه‌ینین و تام و چێژی لێ ده‌بینین.. وه ساتێکه بۆ ئاوردانه‌وه له گۆرانی کوردی وه که‌لتووری کوردی .. دیسان منداڵه‌کانمان فێری وانه‌و وێنه‌ی نوێ ده‌بن که‌واته هه‌ر بۆ خۆمانه.
له‌مانگی فیبری واری 2010 دا کۆمه‌ڵه‌ی که‌لتووری کوردی له شاره‌وانی مۆردایك هه‌ڵ ده‌ستێت به ئاماده کردنی پێشانگای شێوه‌کاری کوردی هۆله‌ندی که به‌رزترینیان هونه‌رمه‌ند کاکه‌یی وه ئاشتی گه‌رمیانی وه‌لانۆ له‌تیف وه ئه‌ڤین وه مارایك ماس وه عومه‌ر ره‌سول وه په‌یمان قادر وه نی‌نا… زۆر نزیکیشه هونه‌رمه‌ندی هۆله‌ندی خاتوو کۆری له شاری رۆزنداڵ به‌شدار بێت له و پێشانگایه‌دا.
له مانگی مارتدا ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێریین له شارۆچکه‌ی کلونده‌رت سه‌ربه شاره‌وانی مۆردایك.
له‌م ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ند دژوار زاخۆیی که‌ئاماده بوو کۆمه‌ڵێك ستران وگۆرانی جوانی کرده دیاری ئاماده بوان وه سه‌مای کوردی یان هه‌ڵپه‌رکێ ی کوردی وه پارچه مۆسیقای مامۆستا سه‌لاح ره‌وف وه کاك شه‌پۆلی ده‌نگ خۆش ئاهه‌نگه‌که‌یان خۆش کرد مامۆستا له‌تیف ئومه‌ریش پارچه‌یه‌ك هه‌ڵبه‌ستی ناسك و خوشکه سایه به شیعر‌و ووشه‌ی جووان ئاهه‌نگه‌که‌یان جوان کرد.
ئاماده بوانی ئه‌م جۆره ئاهه‌نگانه بێگومان مرۆڤی رۆشه‌نبیرو تێ گه‌یشتوو وه زۆر جار پره له هونه‌رمه‌ندانی کورد وه مرۆڤی هه‌ست ناسک وه هه‌ر له‌رێگای ئه‌مانه‌وه خه‌ڵك یه‌کتر ده‌ناسێت.