Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
یاد … بێستون حه‌سه‌ن

یاد … بێستون حه‌سه‌ن

Closed
by October 27, 2009 ئەدەب

                                

 

                
  جێم مەهێڵە کوا تۆ هەرگیز بـــــاسى سەفەرت کـردووە
هەتـا ئێستەش لــەناودڵماى  سیمات لـەچاوما زیندووە
 نــامەوێ گریـــان بناسم لەگەڵ خۆتم بــەرە  (گۆران)
   بـــۆ کوێ ئەڕۆى کە ئەبینى (زینۆ) دڵى پڕە لــــە ژان

چاوەڕێ بوین دڵمان شادکەى بەبەرنامە و قسەى شــــــیرین
 ماڵێک نیە بــــیرت نەکـــا هەموو دورین لـــــە پێکەنین
  تـــۆ هەمیشە بـەهـارێک بوى  ڕۆحت پڕبوو لـــە گۆرانـى
 ڕوخسارم زەردو ژاکــاوە لەتاو خەمى دڵـــى (کـــــانى)

دواى ماڵئاوایى کردن و دوادیدار لـــــەگەڵ ئـــــازیزان
 خۆتخستە  باوەشى خــــاک و ئێمەش بۆنێو سۆزى گریـ ـان
  بۆئەم کۆچە نـــــــاوادەیەت مات و خەمبـــار و شێواوین
 دڵنیابـــــە لەیــــادمانى خۆشمانەوێَى هەتــــا ماوین
————————————

 زینۆ : کچە تەمەن ساڵ و نیوەکەى 
   کانى : هاوسەرى گۆران عومەر
   ئەم هۆنراوەیە لەلایەن هونەرمەند شوان قەرەداغیەوە کراوە بەگۆرانى

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.