Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
شێوەکاری کەرکوک جوانی سەلاحەدین کەریم زەنگنە

شێوەکاری کەرکوک جوانی سەلاحەدین کەریم زەنگنە

Closed
by October 27, 2009 گشتی

 

 ساڵی 1988 لە گەرەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکوک لە دایکبووە،  دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کەرکوکە. باوکی شێوەکارێکی بەناوبانگی کەرکوکە کاری دیکۆرات دەکات، خاوەن سێ خوشکءبرایەکە هەمویان دەستی هونەرکێشانیان هەیە، هەر لە مناڵیەوە کە خوێندکاری سەرەتایی بووە کاری هونەری وێنە کێشانی کردوە، بەشداری پیشانگە هاوبەشەکانی هونەرمەندانی کوردستانی کردووە. جوانی شێوەکار لە دیمانەیەکی تایبەت بەئاڵای ئازادی
ئایا مامۆستا جوانی ئەندامی هونەرمەندانى شاری کەرکوکە؟
 چەندین جار سەردانی سەندیگای هونەرمەندانی شاری کەرکوکی کردوە بۆ ئەوەی ناسنامەی سەندیگای بدەنێ، بەڵام بەداخەوە هیچ کاتێک بەڵێنەکانی خۆیان بەدی نەهێناوەءهاوکاریان نەکردوم
هیچ رێکخراوێک و لایەنێک کە چومەتەلایان یارمەتیان نەداوم و قسەی خۆیان جێبەجێ نەکردوە، هەتاوەکو وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کەسەردانیانم کرد، تابلۆ و کارە هونەریەکانی منیان زۆر بەدڵ بوو دەست خۆشیان لێکردم و کەبەو تەمەنە بچووکەمء ئەو کارە هونەریانەم ئەنجامداوە، بەڵام هیچ هاوکاریەک لەلایەن ئەوانیشەوە نەبوو..نازانم هۆکاری ئەوەبێت لەبەر ئەوەی من سەربەهیچ حزبێکءلایەنێک نیم.
   مامۆستا جوانی دەربارەی دەست پێکردنی کاری شێوەکاری خۆی دەڵێت
یەکەم پیشانگام ساڵی 2002 لە هۆڵی چالاکی خوێندنگاکانی شاری کەرکوک بوو، کەخۆی لە  20 تابلۆ دەگرت. ئەو کات پۆلی دووەمی ناوەندی بووم کارەکانم رەنگاو رەنگ بوو.باسی لەجوانی گوڵءسروشت دەکرد، لە 25 پێشانگای ناوەوەی کوردستان لەشارەکانی هەولێرءسلێمانیءدهۆکءکەرکوک بەشداریم کردوە، لە پیشانگایەکی وڵاتی سوریاش بەهاوکاری هونەرمەندانی کوردستان تابلۆکانم بەشداری پیکراوە. 

  خاتوو جوانی پیشانگا تایبەتیەکانی لەچ سالێکەوە دەست پێدەکات ؟

چوار پێشانگای تایبەت بەخۆم هەیە، پێئانگای یەکەم لە 1 52009  بەناوی ئاوازی گوڵەکان 22 تابلۆی لەخۆ دەگرتء لەهۆلی چالاکی خوێندنگاکانی کەرکوک نمایش کرا کەجوانی سروشتی تیایدا بەدی دەکرا، پێشانگای دووەم لە 2332009  هەمان ساڵ بوو بەناوی نەورۆز لەهۆڵی خوێندنگای نەورۆزی سەرەتایی تێکەڵاو خۆی لە 50 تابلۆ گرتبوو… تابلۆکان رەنگاورەنگ بوون و گوڵءگوڵزارءئەشکەنجەوئازارو هەر لەنەهامەتیءئەنفالءهەڵەبجە لەچەند تابلۆیەکی مۆدێرن پێکهاتبوو.
پیشانگای سێیەم 100 تابلۆ بوو بەناوی ئەشکەنجە باسی کارەساتەکانی خۆمان دەکاتء هەر لە ئەنفال ء هەڵەبجە و راپەرینءکۆرەوو ئەو ئەشکانجانەی کورد بینیویەتی. ئەم پێشانگایە نمایش کردنی لەشاری سلێمانی چوار رۆژی خایاند لە شوێن گەلەریی تەوار تەنیشت تەلەفزیۆنی خاک،
بەهاوکاری یەکێتی ژنانی کوردستان لەژێر ناوی( ژن لە قوربانییەکانی نیشتماندا.
 چوارەم پیشانگام وەزارەتی رۆشنبیری بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریءهونەر لە سلێمانی بەناونیشانی پیشانگای شێوەکاری( گڕی خەیاڵی کچێک) لەشوێن باخچەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە رێکەوتی 13 _14 72009 کردوە، کە لە 115 تابلۆ پێکهاتبوو لەمەراسیمی کردنەوەی  پیشانگاکە قایەمقامء جەماوەرێکی زۆری شاری هەڵەبجە، قوباد تالەبانی نوینەری ئێراق لەنەتەوەیەکگرنوەکانء،دوانزە ئەندامی شیوخی ئەمریکی کە بەسەردانێک هاتبوونە کوردستان، خاتووچنار وەزیری ئەنفالءشەهیدانی هەرێمی کوردستان، بەریوبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجەو، کۆمەڵێک بەرپرسانی حکومیءحزبی تریش بەشداربوون،
 شێوەکار جوانی دەڵێت جێگرتەرد نوێنەری پێشووی ئەمریکا لەبەغداد کارە هونەرییەکانی منی زۆر بەرز نرخاندء وتی لەنەتەوە یەکگرتوەکان ئەرشیفەکانی کیمیاویء هەڵەبجەم بینیبوو، بەڵام ئێستاکە بەچاوی خۆم بەدەستی کچە کوردێکی کەرکوکی مەینەتیءکارەساتەکانی گەلی کورد دەیبینم، دووجار کرنۆشی بۆ بردمء جارێکی تر وتی هەر بەو بۆنەیەوە جلی رەشە پۆشیوەء هاتوومەتە ئێرە،
دوایی ئەمریکایەکان لەکەرکوک بانگیان کردم بۆ یارێزگای کەرکوک پێنج هەزار دۆلاریان پێشکەش کردم بۆ ئەوەی بتوانم وەرشەیەک بۆ خۆم دروست بکەم کاری شێوەکاری تیا ئەنجام بدەم،
قوباد تالەبانی نوێنەری ئێراق لە نەتەوە یەکگرتوەکان زۆر بە رێزو حورمەت بەکارەکانم سەرسام بوو وتی خۆزگە تۆ خوشکءکچم بوایی بۆ هاوکاری کردنم پەیوەندییە تایبەتیەکانی بۆ دەست نیشان کردم بەداخەوە تا ئیستا وەڵام نادرێمەوە.

لەپرسییارێکدا بۆچی وێنەکانءتابلۆکان زیاتر بەناخءئازاری گەلدا چۆتەوە؟

کەباسی گوڵءگوڵزار دەکەم کوڵ مانای ئەوە دەردەبڕێت کوڵ بەوجوانییەی خۆی هەیەتی لە سروشتی کوردستان بەتابلۆکان دەریبڕم من کە زیاتر باسی ئەنفال دەکەم، تاکوو ئێستا هونەرمەندان نەم کارەیان کردوە، بوڵام بەشێوەی ئەوتۆ نەیان کردۆتە واقیعی خۆیانەوە من زۆر پێشانکای ئەنفالء هەڵەبجەم بینوە کە تابلۆی تێدایە، خەڵکی ئێمە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە لەو شتە تێبگات من ئەو تابلۆیانەم کردوە هەموو واقعی خۆیەتی بەراستی ئەو کەسەی ئەو شتەی بەسەر هاتووە هەمووی دەهێنمە پێش چاوی خۆی  کەراستە من ئەوبیروبۆچوونانە باوکم  دەیدامێ بۆیە حەز کردووە ئەو شتە هەڵبژێرم تا بەسادەیی خۆمان پیناسەی هەموو خەڵکی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بۆ ئەوەی بزانن  چیمان بەسەردا هاتووە، ئەم کوردە چی بەسەردا هاتووە لە ناخۆشیەکان من وەک کچە کوردێکی باشوور بۆیە ئەم وێنانەم کێشاوە چونکە هەر تابلۆیەک لەدڵی کەسێکدا ئەشکەنجەوئازاری خۆی هەیە. بەتایبەتی لە دڵی خۆم من کەوێنەی عومەر خاوەرم کردوە لەپشت دەرگای خۆیانەوە کەوتووە مناڵەکەشی لەباوەش دایە وێنەکە لە بەرمبەریدا هەست بەئازار دەکەیت لە کاتی وێنە کێشانیدا وات لێدێت زیاتر لێیان نزیک ببیتەوە، من بۆیە حەزم کرد زیاتر نزیک ببمەوە لەو شتانە  زۆر حەز لەتابلۆی گوڵزارە چونکە گوڵ جوانی ئاشتییە. نیشانەی هەموو شتێکی جوانەوخۆشەویستیە .

 تێروانینی کۆمەڵگای کەرکوک بۆ ژنان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

 زۆر گرنگی نادرێتە رۆڵی ژنانء بەکەمی سەیر دەکرێت، هەر کچێک پەیمانگا تەواو دەکات  رێگای پێنادرێت لە بەرەوپێش چوونی کۆمەڵگا بەشدار بێتء لە ماڵەوە بەند دەکرێت، هەر کۆمەڵگایەکء وڵاتێک ژننانءکچانی بەشدارن نەبن،ئەو کۆمەڵگایە لەهەموو بوارەکانی ژیانی شارستانیەت رۆشنبیریءسیاسیءئابوریء تەندروستی بەدواکەوتویی دەبینرێت. سەرکەوتنی من لە وێنە کێشاندا دەگەرێتەوە بۆ ئەو ئازادیءبروابوونەی کە لە ماڵەوە پێم بەخشراوە کەیتوانم خزمەتی کەرکوکءکوردستانەکەم بکەم. رێگری لە بەردەم ئازادییەکان ناڵێم ئازادی بێ ماناء بێسەروبەرە کچان بەرەوە هەڵەی گەورە تر دەبات و  دەبێتە هۆکارێکی شکستی دەرونیء جەستەیی لە رووبەروو بوونەوەی هەموو ئەگەرەکانی ژیاند 

زۆر سوپاسی باوکم و دایکم دەکەم کەزۆر هاوکارم بوون، بەتایبەتی باوکم کەرەستەی تابلۆکانم لە دەرەوى وڵات بۆ دێنێ زیاتر لە 10 ملیۆنی بۆ خەرج کردوم، ماڵەوەم شوێنی تابلۆ کێشانمە، شوێنێکی تایبەتیم نییە وێنەی  تیا بکێشم. بۆ ئەوەی بتوانم کارە هونەرییەکانی  خۆمی تێدا ئەنجام بدەم.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.