شاره‌كه‌م پیره قه‌حبه‌یه‌كی ڕموزنه …. ڕێبین هاروونی
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، یه‌كه‌مین كۆچیرۆكی نووسه‌ر (ئاری عوسمان خه‌یات)، له دوو توێی به‌رگێكی 133لاپه‌ڕه‌یی قه‌باره ناوه‌ند و به دیزاینێكی قه‌شه‌نگ بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه كه "حیكایه‌ته‌كانی مه‌رگ و شێتبوون"ی شارێكمان بۆ ئه‌گێڕێته‌وه، چوارده كورته چیرۆكی له‌خۆگرتووه، تێدا نووسه‌ر هه‌وڵی داوه له‌ڕێگه‌ى ته‌كنیك و ستایلێكی نوێی چیرۆكنووسییه‌وه په‌نجه بخاته سه‌ر كه‌مووڕییه‌كان كۆمه‌ڵگه و په‌رده له‌سه‌ر دیارده دزێوه‌كان هه‌ڵبداته‌وه‌و له زۆر شوێندا تارماییه مه‌ترسیداره‌كانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، كه له سه‌رده‌می ئێستا و له ڕابردووش‌دا زۆرێك له ئینسانه‌كان گیرۆده‌ی بوونه و ده‌بن و..هتد.
شایه‌نی باسه، وێڕای به‌شداریی كارای (ئاری عوسمان خه‌یات) له‌بواری ڕۆژنامه‌وانی و چالاكییه مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌ییه‌كاندا، هاوكات ناوبراو خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی نووسراو و وه‌رگێڕدراوی تره‌و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه‌تی، كه له دوو توێی به‌رگێكدا بڵاوبكرێته‌وه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئاری خه‌یات ده‌خوازین و چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می جوانترین.