Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئەى رەقیب …… لە فێستیڤاڵێکى نێونەتەوەییدا لەوڵاتى نەرویج

ئەى رەقیب …… لە فێستیڤاڵێکى نێونەتەوەییدا لەوڵاتى نەرویج

Closed
by October 31, 2009 گشتی

 

رۆژى 24ى ئۆکتۆبەرى 2009 لە شارى(ڤۆڵدا)ى وڵاتى نەرویج لە فێستیڤاڵێکى نێوتەوەییدا بۆ ئاشتى و نەمانى جەنگ، گروپێک لە لاوانى کوردستان سروودى(ئەى رەقیب)یان پێشکەش کرد.
فێستیڤاڵى نێونەتەوەیى(فێستى ڤۆڵدا) کە لە رۆژى 24ى ئۆکتۆبەرى 2009 لە شارى(ڤۆڵدا)ى وڵاتى نەرویج سازکرا، تیایدا لە زۆرێک لە وڵاتانى ئاسیاو ئەوروباو ئەفریقا و ئەمریکا بەشداریان کرد بوو، وەکو(چین، تایلاند، روسیا، ئەفغانستان، ئۆکرانیا، کۆنگۆ، کینیا، پۆڵۆنیا، مۆڵدۆڤا، نیوجیرسى، بولگاریا، سۆماڵ، ئەریتیریا، سودان، نەیجیریا، کوردستان .. هتد).
 هەر وڵاتەو بە جۆرێک چالاکى بەشداریان کرد، لە گۆرانى و سەماو نمایشى جۆراو جۆرى کلتورى، کە تێکرا گوزارشت بوو لە خۆشەویستى و پێکەوەژیانى ئینسانیانە لەسەر بنەماى رێزگرتن و پشتیوانى کردنى وڵاتانى هەژارى جیهان، ماوەى(20) خولەک بۆ چالاکى نەتەوەى کورد تەرخانکرابوو، لەو ماوەیەدا کە لە دوو کاتى جیاوازدا چالاکییان پێشەشکرد، گروپێک لە لاوانى کوردستان کە خەڵکى رۆژهەڵات و باشوور و باشوورى بچوکى کوردستان بوون، ناوەکانیان بریتى بوون لە(عەبدولخالق مەنافى و مستەفا عەلیزادە ـ لەرۆژهەڵات، سۆران عەلى و هێمن عەبدولخالق ـ لە باشوور، هەڤاڵ محەمەد و نەواف عومەر ـ لە باشوورى بچووک) سەرەتا لە بەشى یەکەمى پرۆگرامەکانى فێستیڤاڵدا، کاتژمێر(12:15) خولەکى نیوەڕۆ سروودى(ئەى رەقیب)یان پێشکەش کرد بە هەڵکردنى ئاڵاى کوردستانەوە، دواتر پارچەیەک هۆنراوە بە زمانى کوردى لەلایەن شاعیر(عومەر سەیدە)وە خوێندرایەوە. 
لە بەشى دووەمى پرۆگرامەکانى فێستیڤاڵدا دوو تابلۆى هەڵپەڕکێى کوردى لەلایەن هەمان گروپەوە پێشکەش کرا، دواتر(عومەر سەیدە) پارچە هۆنراوەیەکى دیکەى بە زمانى ئینگلیزى خوێندەوە، تێکڕاى چالاکى ئەو گروپە کوردە بووە جێى سەرنجى سەرجەمى ئامادەبووانى فێستیڤاڵ، دواتر لە بەشێکى دیکەى پرۆگرامى فێستیڤاڵدا پێشکەشکردنى خواردن بوو بۆ ئامادەبووان، کە خواردنى(تایلاندى و سۆماڵى و ئەریتیریایى و کوردى) بوو، وەکو دەبینرا زۆربەى میوانەکان روویان دەکرد خواردنى کوردى کە لەلایەن خێزانێکى کوردەوە دروست کرابوو بەناوى(حاجى مستەفا)و (ناهیدە)ى هاوسەرییەوە بە هاوکارى دوو ژنى ئەفغانى بەناوى(لەیلا خەنجەرى و لەیلا موزهەرى).
 پاشان لە هۆڵى نمایشەکەوە بەرەو سەنتەرى شارەکە بە هەڵگرتنى مەشخەڵەوە رۆیشتن و لەوێ بەشى کۆتایى چالاکییەکانى فێستیڤاڵ نمایش کرا، کە بریتى بوو لە نمایش کردنى بەرهەمى خۆماڵى جوتیارانى ئەو ناوچەیەى وڵاتى نەرویج و نماییشى سەماو گۆرانى چەند وڵاتێکى دیکەو لەو بەشەى پرۆگرامەکەدا لاوێکى کورد بەناوى(سەلام فەتاح) گۆرانییەکى کوردى پێشکەش کرد.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.