
شه‌ڕی سێ شیعر ….. رێباز سه‌یده – چۆمان
1
هه‌زه‌لیات له‌ته‌مه‌نێكی پڕچاوهروانیداخودایه له‌باره‌گای به‌خشنده‌یت
تهنیامن به‌نده‌یه‌كی فهرامۆشكراوم
دوای نوزانه‌وه و ده‌ست هه‌ڵبڕین
بۆگیرابوونی دوعاكانم
تۆسهرت بڕین
لهچاهوهڕوانی درێژكردنی ده‌ستی ڕهحمانهت
قۆڵم بڕدرا
گریان و پاڕانه‌وه‌كانم
له‌دوای غه‌زه‌ل
بوون به قۆشمه‌ی باره‌گات و
بوون به هه‌زه‌ل
دوای پڕبوون له خۆشه‌ویستیت
خاڵیم… خاڵیم پڕم له‌به‌تاڵی
ئه‌مزانی
له جه‌نجاڵی ئه‌م ته‌مه‌نه
ته‌مێ ئه‌بێ به‌سه‌ر دوور روانینم
بۆ تهمبێبوون بوون.
ئه‌مزانی
مرۆڤێ ئه‌بێ له هه‌زاره‌های ره‌گه‌زێكی جیا له من
كێشم بكا.
بۆ نه‌وه‌ستانی شانۆكهت و
تا به‌دیارمانه‌وه چێژ وه‌ربگری
مه‌ستت بكا،
خانه‌ی قاقات گه‌رم بكات.
ئه‌مزانی
چۆڵ ببمه‌وه بۆ پڕبوون له تاوان
بۆ پڕبوونه‌وه‌ی چاڵه‌كانی دۆزه‌خت،
ئه‌مزانی
ئه‌بێ هه‌بم
تا بكه‌ومه ژێر باری قه‌رزه‌كانت
بۆ بێبه‌شبوون
له خۆشییه‌كانی دواڕۆژت و
له پڕ مه‌ی و باغهكانت.
ئه‌مزانی ئاره‌زووته
له‌دوای شكان
بتپه‌رستم،
بۆ مزگه‌وت رێبه‌رم بۆ ئاتاشگا
تا له‌دوای له‌ناوچوونی ئاره‌زووم و
كاتێك كه ژیانم نه‌ما
رووی بهزهییتم تێ بكه‌ی
له‌دوا ته‌مه‌ن، له دوا نیگا
ئه‌زانم سۆفی ئاسا ئاره‌زووته
بیگرمه به‌ر
كاڵببمهوه
خاڵی… خاڵی
جگه له‌تۆ
هه‌رچی حه‌زی شێتانه‌یه
له‌دڵ ده‌ربێنم فرهیدهمه ده‌ر.
به‌ڵام ئه‌ڕۆم
به پێچه‌وانه‌ی یاساكانت
رێ ئه‌كه‌م
به روخسارێكی پڕ خه‌ماوی
ئاوڕێك بۆ ته‌مه‌نی به‌باچوو
بهههزهلهوه بۆی ده‌روانم .
رێی تاریكی ئه‌گرمه‌به‌ر
رێ به‌خۆر ناده‌م
پڕشهنگهی خۆی به‌سه‌رمادا ببارێنێ.
نایه‌ڵم به‌هار
له‌ناخمدا سه‌وز بێ
به‌جوانی درۆیینی
كه‌ڵه به‌فره‌كانی ته‌مه‌نم ره‌ش بكاته‌وه
لهدوایییدا جێم بهێڵێ.
رێ له هاتنی ئه‌ستێره ئه‌گرم
تا ئاسمانم فریو نه‌خوا
به‌رووناكی له‌ناوچووی
چه‌ندین ساڵه‌ی
من زه‌مینی ئههرومهزا جێده‌هێڵم
رووه‌و بنیاتێك هه‌نگاو ئه‌نێم
تا قه‌ده‌ر رێم لێ نه‌گرێ
ته‌نیا خۆم بم
كه‌س ناتوانێ دڵم به‌رێ.2
دۆزینه‌وه‌ی شێتێك لهتاریكیداهێندهی كیسه‌ڵێك ئاره‌زوی دونایبینی ده‌كه‌م
هه‌ڵهاتنی خۆر ده‌مكوژێ
په‌رده‌ی ئابڕوهكانم لاده‌بات
تا بمبینن چه‌ند هه‌ژار و
چ روخسارێكی بێزراو و
چ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌م
ده‌ی پێمپێبكهننئهی خۆر به هاتنت قهرهقوشێكم
بۆ توانج و قاقای ئه‌وان
به هاتنت كوڕماتبوونی منه
له‌سه‌ر شه‌قامێكی پڕ مێرووله
نه‌ك مێرووله، به‌ڵكو ئه‌وان
تا له‌گه‌ڵ ئازاری
هه‌ر گازێكیان سوپاسیان بكه‌م
زۆر به‌ڕێزبن
تا ده‌گه‌ن به كۆتا
ئه‌وان به‌ڕێزن
ناگرین، داهاتوو ئاره‌زویانه
بۆیه به‌ڕێزن
ده‌گرین بۆداهتوو بۆیه به‌ڕێزن
داهاتوو گه‌رووی وشككردن
ئه‌سرین له‌چاوانیان قه‌تیس ما
له‌چاوه‌ڕوانی گه‌نجینه‌یه‌كی سه‌رابیدا
وه‌ك دره‌ختی به‌ر نه‌رمه با
كه‌وتنه سه‌ما
گه‌رچی رامانێكیان ورد نه‌كرد
بۆ ئاوێته‌بوونی نه‌فامی و گیانیان
به‌هاتنی خۆر نزیكبوونهوهمه له‌وان
نزیكبوونه‌وه له مردن
درزتێكه‌وتنی نێوان من و تاریكییه
ئه‌و تاریكییه‌ی هه‌موو شه‌وێ
رووپۆشم ده‌كا و
من له‌خۆیدا ون ده‌كات
ئه‌و له‌مندا پشوو ده‌دا
ئه‌و تاریكییه‌ی ئه‌وان فرۆشتیان
به‌به‌لاشی
به فتیلهیهكی كۆن
ده‌ترسان تاریكی په‌رده له‌سه‌ر مایه‌پوچیان هه‌ڵداته‌وه
ئه‌وان به‌هاتنت پاڵكه‌وتووی سه‌ر سه‌رین و
ئاره‌قه‌كردنی ژێر لێفه‌یه‌ك و
له ترسانا ده‌ست له‌ملانێی خه‌وه‌وه بوون
تا روونبینی دێته خه‌ویان
له‌كاتێكدا من له‌نێو دیواری حه‌وشه‌یه‌ك و
رامانی به‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ك بووم
تاكو سه‌ربان تۆم ده‌دواند
تۆش له‌سه‌ر سینه‌ت شیعرێكی خوات پیشانمت ده‌دا
كه به ئه‌ستێره نوسیبوونی
ئه‌م ئێستاكه زهرنهقوتهم
له‌ژێر گوڵی شهونمێكدا
دوای پیربوونی له‌تاو ئازاری دابڕانت
كه ئێستا باڵه‌كانم به كڵپه‌ی ئه‌و خۆره توڕه‌یه
ههڵكڕوزاون
ناتوانم له ئشكهوتێكا بتدۆزمه‌وه
كه تیای پالكهوتوی و
من پێی ناگه‌م
ناتوانم به‌ربه‌ستی كاكێشان ببڕم
تا پێت بگه‌م تۆ وه‌ره
من پێتناگهم
وه‌ره و له‌ژێر كۆڵه‌گه‌ی ئه‌م عه‌مووده ده‌رم بێنه
ئه‌وان گه‌دای رووناكین
وه‌ره و بمبه بۆ جیهانێك پڕبێ له‌تۆ
له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بمفڕێنه
بمبهروه سه‌ر هه‌ساره دوورهدهستهكهی خۆر
بۆ سه‌رزه‌مینی هه‌ساره‌ی بلۆتۆ
تا ئاوێته‌ی یه‌كتر ببین
لهیهكتریدا بتوێینه‌وه
تۆ له‌من و
من له‌تۆ.3
پرسی ڕهوتهنییهك له بێ وهڵامیدالهژێر عه‌بای شوومی شه‌و
جوبه‌ی چڵكنی رۆژگار رێ ئه‌كه‌م
قۆڕه‌ی سكی هه‌ژارێك ئه‌خه‌مه گوێچكه‌مه‌وه
ئه‌و قۆڕه‌ی نا مه‌حره‌مه به سه‌روه‌ری
جلی شوومی ترس ئه‌دڕم
جله خوێگرتووهكانی كرێكارێك ئه‌پۆشم
پێڵاوه به قوڕبووهكانی دوای پڕۆژه‌یه‌كی جێماو
له قاچه‌كانم هه‌ڵ ئه‌كێشم
به‌ده‌م خۆمه‌وه پرسه‌كانی مردن
پرسه‌كانی ناسین
پرسه‌كانی لای دین ئه‌ڵێمه‌وه
پرسه سهربڕواهكانی زمانم
له‌به‌رده‌م ده‌نگۆی كوفر و
ئاڵۆزبوونی كۆمه‌ڵگه
كه‌له‌پچه‌ی بێده‌نگی ئه‌خه‌نه مه‌چه‌كیان
به‌ند ده‌بن ونایهنه ده‌ر
ره‌وته‌نی شارێكی بێ وڵامم
له‌ژێر شه‌واره ریزبهستووهكانی سه‌ر شه‌قام
به‌دوای پێیه جێماوه‌كانی رووبار
رێ ئه‌كه‌م
تا ده‌گه‌م به پیرۆزی
له سه‌ر ره‌فه‌یه‌كی ناو په‌رستگا وێرانه‌كانی دووههزارا
مه‌نهه‌جی ژیان ئه‌خوێنمه‌وه
له‌ده‌رگای سووڕه‌ی كه‌هف ئه‌ده‌م
ده‌بم به هاوڕێی مو‌سا
لێی ده‌پرسم
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دیواره خاپوورهكه
شاربوو یان دێ؟
له بێ وڵامی مو‌سا دێمه ده‌ر
ئاخر مو‌سا
هه‌موو ته‌مه‌نی پڕبوو له بێده‌نگی
له‌چاوه‌ڕوانی دۆزهخێكا
ئه‌چمه ترۆپكی ئاڵووده‌بوونی پرسه‌وه
له‌خۆی ئه‌پرسم
له‌قوڵایی مهتیدا دوو لایه‌نه كامیان تۆی؟
له ره‌به‌نی بودا
له هونه‌ری مانی و
په‌ڕاوه‌كانی ئا‌ڤێستا
چۆن بتدۆزمه‌وه؟
سهرهخهمه سه‌ر دێری گاتایهك و
ده‌پرسم
له‌شه‌ڕی دوو لایه‌نه كامیان تۆی؟
له ههپروونبوونی سه‌د پارچه‌ی مه‌نهه‌جی ئاشتی
دۆشدامام
پێت نه‌گه‌یشتم
له‌بێ وڵامی تۆ
گوناهی منه
ئه‌بوایه ورد ببمه‌وه له بونیات
له‌شه‌ڕی گێڕانه‌وه‌ی به‌سته‌ی به‌نده‌كانت
له‌گه‌وره‌یی مهجهرهیهك و
به له‌سه‌رپێ وه‌ستانی دره‌ختێكی كۆنه ساڵه
راده‌مێنم
له گه‌وره‌یی ئێسكه په‌یكه‌ری داینه‌سور و
لهبچووكی مێرووله‌یه‌ك
له ته‌مه‌نی كورتی په‌پوله و
له قوڵایی زه‌ریایه‌كی بێ بن
رائه‌مێنم
له‌به‌رده‌م سه‌گێكی پڕ هه‌نسك ئه‌بڵه‌ق ده‌بم
پرسیاری یه‌كه‌م فێركاری وه‌فا ده‌پرسم
زمانێك نایه‌ته گۆ
له‌بێده‌نگی گشت بونیاتێك
په‌رته خه‌یاڵم ئه‌ده‌مه ده‌ست
" با "
تا وه‌ڵامێكم له‌ودیوی په‌رده‌وه ده‌ست كه‌وێت
دیسانه‌وه بێ وه‌ڵامی …
له‌ناوه‌ڕاستی ریانی ته‌مه‌ن
ئه‌گه‌رێمه‌وه بۆ مناڵی
شه‌ق لهپهرداغی ئاوێك ئه‌ده‌م و
ڕێره‌وی ژیان ئه‌دۆزمه‌وه
ئه‌چمه‌وه سه‌ره‌تا
ترسه‌كانی پرس كۆئه‌كه‌مه‌وه
ژێیه‌كانی ده‌نگم له‌ریشه‌وه ههڵهكێشم
سه‌ری زمانم بهوهسبه گرێ ئه‌ده‌م
وه‌ك سه‌ره‌تا ده‌ت په‌رستم .