
دیمانه‌ی كوردستان ڕاپۆڕت له‌گه‌ڵ سه‌میره حسێن جاف
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی كوردی:
بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی پیاووئافره‌ت كۆنه په‌رستانه‌یه
سه‌میره حسێن جاف به‌ڕێوه‌یه‌ری راگه‌یاندنی خوێندنی كوردی له‌كه‌ركوك بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی پیاووئافره‌ت له قوتابخانه‌كاندا، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی قوتابخانه‌كان وهۆكارهكانیشیان ده‌خاته ڕوو…
كوردستان ڕاپۆڕت: بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان له‌لایه‌ن چ به‌شێكی په‌روه‌رده‌ی كوردی كه‌ركوكه‌وه ده‌رچووه وچۆنه؟
سه‌میره جاف :وه‌ك ئه‌زمونێك بۆ ئه‌مسال َ، ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی خوێندنی كوردییه‌وه ده‌رچووه سه‌باره‌ت به گوازتنه‌وه وگۆڕینی شوینیان له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وی دیكه ، به‌مه‌به‌ست زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ندێ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی به‌مه‌به‌ست بره‌ودان به خوێندن له‌لایه‌ن قوتابیان به‌ده‌ر له‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، وه‌ك ئاشكرایه هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك لهنێوهرۆكی ساڵی خوێندن ڕووبه‌رووی هه‌ندێ كێشه ده‌بنه‌وه له‌نێوان قوتابیان ومامۆستایان له‌لایه‌ك ، وله‌نێوان قوتابیان وده‌سته‌ی كارگێری ئه‌و قوتابخانه‌یه یاخود له‌نێوان ئه‌مه‌ی دوایی ومامۆستایانی، ئه‌و
كێشانه له‌نێو مامۆستا وقوتابیان زۆرتره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی و به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌نێو
سیسته می نوێی په‌روه‌رده قوتابی خاڵی سه‌نتڕاڵی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه بۆیه جێی گرینگیدانه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به پێی ئه‌وه‌ی ساڵانی پێشووی خوێندن ئه‌و وێنه وبۆچوونه‌ی دایه ده‌ستی په‌روه‌رده وسه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی كه زۆر له‌قوتابخانه‌كان رۆۆبهڕووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته‌وه له نێوان مامۆستا كوڕ وكچه كهنجهكان وقوتابیانیان له قۆناغی ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی ،
كه ئه‌م دووقۆناغه هه‌ستیارن له‌ژیانی مرۆڤ به‌گشتی وقوتابیان به‌تایبه‌تی، هه‌ربۆیه وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رپه‌رشتیاران به‌باشیان زانی ، ئه‌م بیرۆكه‌یه جێبهجیبكهن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوێندنی ساڵی نوێ ، ئه‌وه‌بوو ناڕه‌زایی مامۆستایان ، به‌تایبه‌ت مامۆستا كۆرهكانی لێكهوتهوه ، ئێستا وله‌سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌زموونه دیارنیه ونازانین چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی زانستی وده‌روونی وكۆمه‌ڵایه‌تی قوتابیان ده‌بێ ، یان له زه‌ره‌ر ئه‌وان ده‌شكێته‌وه ، له‌كۆتایی ساڵ به‌رئه‌نجامی دهیاردهبێت به‌نه‌گه‌تیڤ وبۆزهتیڤ ، ئه‌وسا لایه‌نی بڕیارده‌ران ده‌توانن په‌ره‌ی پێبده‌ن یانا وبهردهوامبن له‌سه‌ری بۆ ساڵانی داهاتوو یانیش وه‌لای بنێن .
كوردستان ڕاپۆڕت : به‌ڕای تۆ ئه‌م ئێوه ئه‌م ئه‌زموونه تاچه‌ند سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت ؟
سه‌میره جاف : به‌ڕای من ئه‌م ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ هۆ كه ده‌توانم لێره خاڵبه‌ندی بكه‌م :_
1_ قوتابیان وبهحوكمی ئه‌وه‌ی ڕاهاتوون له‌سه‌ر شێوازی گوتنه‌وه‌ی مامۆستا بۆ راڤه‌كاری وانه‌كان به‌گۆڕینی مامۆستاكانیان وهاتنی مامۆستای نامۆ به‌شێوازی
مامۆستای پێشوی خۆیان جۆره شڵه‌ژانێكی ده‌رونی وفیكری لایان دروست ده‌بێ ،
كه‌ئه‌مه ش زه‌ره‌ی قوتابیانی تێدایه له‌لایه‌ك ودهرهاوێشتهی نه‌گه‌تیڤی دیكه‌شی ده‌بێ له‌لایه‌كی تر به‌وه‌ی ئاستی زانستیان ره‌نگه به‌ره‌و خراپی وتێكچون بڕوات.
2_ هه‌ریه‌ك له‌و قوتابیانه ره‌فتار وهه‌ڵسوكه‌وتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزانی،
واته ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك له‌نێو قوتابخانه‌ش هه‌ڵه‌ی لێ به‌دێ نه‌كرا به‌هۆی زهبتورهبتی
ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه ، ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خێزانی هه‌ڵه بوو ئه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی چوار چێوه‌ی قوتابخانه ئه‌م هه‌ڵانه په‌یڕه‌و ده‌كات.واته ئه‌وه ره‌گه‌زی مامۆستا نیه ببێته جیگه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانی قوتابیان یاخودسهرچاوهی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی وسۆزداری بۆقوتابیانی!
3_ ئه‌م مامۆستاكۆر وكچانه هه‌ندێكیان چه‌ندساڵه له‌و قوتابخانانه وانه ده‌ڵێنه‌وه
وئاشنا یه‌كدی بوون له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری ودواتر ژینگه‌ی قوتابخانه وئه‌و ناوچه‌یه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی لێیه ، دور نیهگوازتنهوهیان به‌و شێوه كتۆپڕه لایه‌نی نه‌رێنی لێبوه‌شێته‌وه ئه‌ویش به دروست بوونی حاڵه تێكی نا جێگیری ده‌روونی وهزری بۆ مامۆستایانی راگوێزرا.
4_ له‌ڕووی مادییه‌وه، مامۆستا هه‌یه لایه‌نی ئابوری ته‌حه‌مولی ئه‌وه ناكات بگوازرێته‌وه قوتابخانه‌یه‌ك دورتر له‌وه‌ی كهپێشوو لێی بوو، گوازتنه‌وه‌ی زیان به‌لایه‌نی ئابوری ده‌گه‌یه‌نێ .
5_ ئه‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی نێو قوتابی ومامۆستا ئه‌مڕۆ ودوێنی سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه ، به‌ڵكو لهزوویهكهوه هه‌ر هه‌بوو ، بهگوازتنهوه وگۆڕینی ئه‌م مامۆستایانه چاره ناكرێ.ڕاسته ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هاتنی تهكنهلوژیایی پێشكه‌وتوو ئه‌م كێشانه ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه وده‌كرێ به‌شێوازی دیكه چاره بكرێ كه زۆرترین خاڵی پۆزه‌تیڤی لێ دهرئهنجامبێ .
6_ بهگوازتنهوهی ئه‌م مامۆستایانه بۆ قوتابخانه‌ی دیكه ، په‌روه‌رده حاڵه‌تێكی ده‌روونی لای ئه‌و مامۆستایانه دروست ده‌كات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیان بڵی ئێوه جێی موتمانه‌ی ئێمه نین وبهدوورخستنهوهتان نابنه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه!
7_ به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره ، واته مامۆستای كچ بۆقوتابخانه‌ی كچان ومامۆستای كوڕ بۆ قوتابخانه‌ی كۆڕان ، هه‌نگاوێ به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌كاتێكدا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وله‌ژێر رێینماییهكانی سیسته‌می نوێی خوێندن بانگه‌شه بۆ تێكه‌ڵبوونی قوتابیانی كچان وكوڕان ده‌كات، لێره تێكه‌ڵبوونی مامۆستایان وقوتابیان قه‌ده‌غه ده‌كرێ !! .
8_ پاساوی ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌نێو قوتابخانه‌كان ، پێموایه چاره‌سه‌ركردنی كێشه ی نێو قوتابخانه‌كان به گوازتنه‌وه‌ی مامۆستیان نابێ ، به‌ڵكو ئه‌وه ڕۆڵی رابه‌رانی په‌روه‌رده‌ییه (المرشدالتربوی)كه ئه‌مڕۆ قوتابخانه نیه یه‌ك دوو ڕابه‌ری تێدا نه‌بێ ، به‌تایبه‌ت له‌و دوو قۆناغه‌ی ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی .
كوردستان ڕاپۆڕت : پێتوانیه ئه‌م بڕیاره سه‌نگ وكه‌سایه‌تی مامۆستا به‌ره‌وه ئاقارێكی خراپ ببات ؟
سه‌میره جاف: من بۆ خۆم كۆمه‌ڵێ تێبینم هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و جۆره تێكهڵبوونانه ی له‌نێو قوتابخانه‌كان به‌گشتی بوونی هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و قوتابخانانه‌ی له‌ناوچه میللی نشینه‌كانه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كه میللی نشینه‌كان هێشتا باكگراوندی بیرورهفتاریان خێلهكیانه وشه‌ره‌ف په‌رستی له‌وێدا هێشتا وه‌ك خۆی له‌قاڵبه چه‌قبه‌ستوه كه‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه ،ته‌نانه‌ت ئه‌و بیركردنه‌وه نه‌گه‌تیڤه گه‌یشتۆته سنووری قوتابخانه‌كان ، بۆیه ئه‌گه‌ر بیتوو مامۆستای پیاو وانه به‌قوتابی كچ بڵێته‌وه ئه‌وه عه‌یبه‌یه وكێشه‌ی لێ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بێ سه‌رپه‌رشتیاران كه چاوی په‌روه‌رده‌ن لهنێوقوتابخانهكان بێن قوتابیان ومامۆستایان وشیاربكه‌نه‌وه له‌جۆری هه‌ڵسوكه‌وت له‌نێو سنوری قوتابخانه دێن دۆخه‌كه ئاڵۆزتردهكهن به‌و جیاكردنه‌وه‌یه، ئه‌وان به‌م ئه‌زموونه‌یان پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده‌یی بیرده‌كه‌نه‌وه ، باشه من ده‌پرسم ، ئایه ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ته‌نها یه‌ك ره‌گه‌ز تێیدا ده‌خوێنێ ومامۆستایانی له‌هه‌مان ره‌گه‌زه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێدانیه ؟! یاخۆد ئه‌گه‌ر بێتوو بهئهزموونكردنی ئه‌م بڕیاره‌یان تارڕادهیهك لایه‌نی ئه‌رێنی زیاتر بوو
به‌هه‌مان بیرۆكه ئیتر ماموستای ژنان ده‌بێت ئه‌گه‌ر به زۆریش بێ بچێ لهقوتابخا نه ی كچان وانه بڵێته‌وه ، وپیاوان له قوتابخانه‌ی كوڕان؟! ئه‌ی باشه ویست وخواستی مامۆستایانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز له كۆێی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی سه‌رپه‌رشتیاران دان؟! ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌سكی كۆنه په‌رستانه‌یه ، چونكی ئه‌گه‌ر كچێك یان كوڕێك چ قوتابی بێ یان مامۆستا ئه‌گه‌ر
نیازباكیان نه‌بێ ئه‌وه ده‌یان رێبازی دیكه هه‌یه ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ڵه‌كردن، ئێتر به‌م جیاكاریه ئه‌وه درزێك له متمانه‌ی قوتابی به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی مامۆستا دروست ده‌بێ به‌تێپه‌ربوونی رۆژگار. دواتر ئه‌م شێوازه جیاكاریه‌ی قوتابخانه‌ی كچان وقوتابخانه‌ی كۆران یان دابه‌شكردنی ره‌گه‌زی مامۆستایان له‌سه‌ر قوتابخانه‌كان له‌كوێی زه‌وی باوی ماوه !! من به‌وه سه‌رم سورده‌مێنێ كاتێ چومه‌ته نێو زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان وه‌ك مامۆستایه‌ك كه وانه‌م وتۆته‌وه یاخۆد
به‌پێی كاره‌كه‌م دیتومه ژوری مامۆستا كچه‌كان جیایه له‌ژوری مامۆستا كوڕه‌كان
نه به‌ڕێوه‌به‌ر ونه سه‌رپه‌رشتیارێك تێبینیه‌ك یاخود هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی لهسهۆ ئه‌م دیارده نهشازونامۆدرینهی وه‌ر نه‌گرتوه ، وه‌ك ئه‌وه وابێ دیوه‌خانێكی خێلهكییه وقه‌ده‌غه‌یه ژنان وپیاوان پێكه‌وه تێكه‌ڵ بن! ئه‌ی مه‌گه‌ر قوتابخانه شوینگه‌ی پێشكه‌وتن وكرانه‌وه نیه ؟! من ناولێنانی ره‌گه‌ز له‌قوتابخانه گوایه ئه‌مه قوتابخانه‌ی كچانه یان كوڕانه یان مامۆستای كچان بۆقوتابخانه‌ی كچان بێ وبه‌پێچه‌وانه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌مه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه كێشه به‌م جۆره كۆتایی دێی وكه‌م ده‌كرێته‌وه ونه ئه‌م ئه‌زمونه‌ش چاره‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وسۆزداری نێوان قوتابی ومامۆستا ناهێڵێ ، دادوه‌ریش نیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی مامۆستایه‌ك وقوتابییهك له قوتابخانه‌یه‌كی دیاریكراو گشتگیربكرێ له‌سه‌ر هه‌موو
قوتابخانه ومامۆستا وقوتابیهك ، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش به‌نزیكبوونه‌وه وتێكهڵبوون و لێكگه‌یشتن وحیوار چاره‌سه‌ر ده‌كرێ نه‌ك به دروستكردنی مهوداییهكی مرۆیی وسهرچاوهكهشی مه‌ڵبه‌ندی زانست وپه‌روه‌رده بێ !!