
ناوم بنووسه… منیش که‌رکووکیم …… ڕووناك شوانی
له وڵاتانی پێشکه‌وتووی دنیادا، سه‌رژمێری دانیشتوان ده‌کرێته بنه‌مایه‌ك بۆ داڕشتنی پلانی سیاسی و ئابووری و خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ئایندهی کۆمه‌ڵگه و وڵات. له ئێراقی سه‌رده‌می ڕژیمی به‌عسدا، سه‌رتاپای ژیانی خه‌ڵك گرێدراوی پلانی سیاسه‌تی شۆڤینیانه‌ی ڕژێم بوو. ده‌سه‌ڵاتی به ئاگر و ئاسن سه‌پێندراوی به‌عس له هه‌موو هه‌نگاوێکیدا حیسابی هه‌نگاوی داهاتووی ده‌کرد. سه‌رژمێری دانیشتوان، به پێی ئه‌جیندای سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردن ئهنجامئهدرا، به‌تایبه‌تی له شاری که‌رکووك و ئه‌و ناوچانه‌ی که به‌ر شاڵاوی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه که‌وتن. به پێی ئه‌و حیساباته ده‌قیقه‌یه (به قه‌ولی سه‌ردارانی ڕژێم) ده‌بوایه هێڵکاری جوگرافیای دابه‌شبوونی دانیشتوانی ئێراق به پێنووسی عه‌قڵییه‌تی شۆڤینیزمی به‌عس بکێشرایه، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه دوو ڕێگه خرایه به‌رده‌م کوردانی که‌رکووك، یان ده‌بوایه ناسنامه‌ی خۆیان بگۆڕیبایه به عه‌ره‌ب و خۆیان به یه‌کێك له خێڵه عه‌ره‌به‌کان ته‌نسیب بکردایه، یانیش شاریان بۆ داگیرکه‌ران جێبهێشتایه. زۆربه‌ی کوردان دروشمی لێره ناڕۆمیان هه‌ڵگرت، به‌شێك به ناچاری ڕۆشتن و ماڵ و حاڵیان ههڕاجکرد. به‌داخه‌وه هه‌یشبوو ته‌سلیم به ڕژێم بوو، ناسنامه و خۆی گۆڕی. پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بکردن له سه‌رده‌می حکومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی پێشتری ئێڕاقیش په‌یڕه‌وی ئه‌کرا، به‌ڵام له سه‌رده‌می ڕژیمی سه‌دامدا پانتاییه‌کی به‌رفراوانتری گرته‌وه و پلانی توند و تۆڵتر گیرایه به‌ر بۆ جێبه‌جێکردنی. ده‌رکردنی کرێکاره‌کانی کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکووك له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا له چوارچێوه‌ی هه‌مان پڕۆسه‌دا ئه‌نجامدرا، ئه‌م دۆسیه گرینگه هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆیش به داخراوی ماوه‌ته‌وه و کاری له‌سه‌ر نه‌کراوه. ئێستایش شوێنه‌واره‌کانی ته‌عریب به ئاشکرا به سروشت و ژینگه‌ی شاری که‌رکووکه‌وه دیاره. که‌رکووك ڕوخساری شارستانییه‌ت و شارێکی ته‌مه‌ن هه‌زاران ساڵه‌ی پێوه نابینرێت، چونکه سڕینه‌وه و وێرانکردنی شوێنه‌واره دێرینه‌کان و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی ئه‌م شاره، به شێوه‌یه‌کی سیستماتیك جێبه‌جێکرا، بۆ نموونه وێرانکردنی قه‌ڵای که‌رکووك. داڕشتنه‌وه‌ی سنووری جوگرافی که‌رکووك و دابڕینی دێ و لادێ و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاریش به‌ر مه‌قه‌ستی پڕۆسه‌ی ته‌عریب که‌وتن و به ته‌واوه‌تی دیمۆگرافیای شاری گۆڕی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سڕینه‌وه‌ی جێده‌ستی به‌عس به‌سه‌ر هه‌موو کونج و که‌له‌به‌رێکه‌وه، دڵنیایی ده‌دا به هه‌موو تاکێكی کورد و ئێڕاقیش، که سه‌رده‌م سه‌رده‌می پاش به‌عسه ، نه‌ك ئیدامه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شۆڤینییه، ده‌بوایه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به مه‌رسومێکی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێڕاق یه‌که‌م هه‌نگاوی حکومه‌تی نوێی ئێڕاق بوایه، به‌ڵام نیازه‌کانی حکومه‌ته کاتی و ناکاتیهکانی پاش ڕژێمی به‌عس، و حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی به‌رامبه‌ر به کوردستانییه‌تی که‌رکووك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ئاشکرا دیاربوو. سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له که‌رکووك به پشت به‌ستن به میکانیزمێکی تۆکمه‌وه، سه‌نگ و قورسایی کورد له شاره‌که ده‌رده‌خات و ئه‌و کاته گه‌لێك کێشه ئه‌چێته ئه‌و دۆخه‌وه که ده‌مێك ساڵه چاوه‌ڕوانین و هه‌زاران قوربانی گیانی و ماڵی بۆ دراوه. بۆیه ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی توانای هه‌موو لایه‌ك بخرێته کار بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه چاره‌نوسسازه.