
بتی شكاو — ( 9 )—- دیار رواندزی
btishkaw@yahoo.com
یه‌ك دوو قسه‌م هه‌یه… بێڵن بیكه‌م
( ئه‌وه ئاساییه سیاسه‌تباز درۆی بكات ،
ئه‌وه سه‌یره راستی بڵێت. ) " چه‌رچل "
ئه‌ز ئه‌وه زێتر له چه‌ند جارێكه چه‌كوش ئه‌نێم به ئه‌نی ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی سه‌ر له هیچ ده‌رناكه‌ن و بوون به بارگراناییهك به‌سه‌ر شوێنهكانیانهوه ،ده‌مێك بوو ئه‌وه‌م ئه‌زانی كۆلكه دارێك بخه‌یته دوای مێزێكهوه ، هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی خوستی لێ وه نایه‌ت ، ئاوا پیاو ده‌بێ ده‌می ره‌خنه‌ی روو له‌وانه بكات كه ئه‌و كۆلكه داره‌یان خستۆته ئه‌وی شوێن. لێ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی ئه‌وان ئه‌خه‌نه ئه‌م شوێنه‌و رازین بهوهوی ئه‌وی دایان ناوه به كۆلكه داری بمێنێته‌وه ، ئه‌وا ئه‌و خۆشی بێ گیانه‌و ئه‌وكات ئه‌بێت، گه‌ل گڕیان بهرداتێ ، ئه‌گه‌ر به‌هیچ شتێك له خۆیان نه‌گه‌یشتن و به‌خۆیان دانهچوونهوه،ئه‌ز زۆرجار لێره‌و له‌وێ ئه‌وه‌م دووپات كردۆته‌وه كه ماندوونابم ، ئه‌گه‌ر تا مردنیش دژایه‌تی ئه‌وانه بكه‌م كه بتن و بت ساز ئه‌كه‌ن …
سیاسه‌تبازان، وه‌ستان له چێكردنی درۆ ، پسپۆرن له‌وه‌ی ئه‌ونی دیكه له خشته‌به‌رن و ئه‌وه‌ی هه‌یه بیكه‌ن به ناوی خۆیانه‌وه ، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی سیاسه‌تبازه باشتر له‌وانی وڵاتانی تر لێی ئه‌زانێ ، ئاخر سیاسه‌تبازانی غه‌یره كوردستان درۆ له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان ئه‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل لێ ئه‌وانه‌ی مه ، خه‌ریكن میله‌ت له خشته ئه‌به‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌یكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی خودیانه. ئه‌وی وای له سیاسه‌تبازه‌كانی وڵاته پێشكهوتوخوازهكان كردووه نه‌توانن له ئاست خه‌ڵكه‌كه‌یان درۆبكه‌ن ، خهڵكهكهخۆیانه ئه‌گینا ئه‌وانیش حه‌ز به خواوكۆیلایهتی ئه‌كه‌ن لێ ئه‌گه‌ر وابكه‌ن ئه‌وا تاكه‌كانیان زوو جێگه‌یان پێ لێژ ئه‌كه‌ن و غلۆری خواروی خواره‌وه‌یان ئه‌كه‌ن. له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌شدا له‌یه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووان رازین به‌وه‌ی هه‌یه‌و به‌وه‌ی سیاتبازهكان ئه‌یكه‌ن بۆیه درۆكردن له‌كاره هه‌ره نایابه‌كانی ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌رمان بیكه‌ن. ئه‌وه‌ش ئاساییه سیاسه‌تبازان درۆ ئه‌كه‌ن و پیشه‌یانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه شتێكی ئاساییه ئه‌وا درۆ بكه‌ن لێ ئه‌وه كاره‌ساته ئه‌گه‌ر بڵێن راستمان وتوه، قسهراستهكانیان هی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه ، راستهكانیشیان هی سه‌ركورسی ده‌سته‌ڵاته هه‌ڵبه‌ته له‌و دیوی كامیرای خه‌ڵكه‌وه‌یه.
زۆرمان بیست له‌وان ئاخاوتنی وه‌كو نوقل به‌سه‌ریان ئهباراندین، ده‌به‌نگه‌كان خۆشیان له‌م كایانه دێت و حه‌ز به خواردنی نوقل ئه‌كه‌ن ، لێ ئه‌وه‌ی هۆشدار بێت و له‌خه‌می خاكیدابێت ، ئه‌وا زوو هه‌ست به‌م كایه ترسنكاكه ئه‌كات كه به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان به كۆتادێت و گه‌ل و نیشتمانیش ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بن هه‌مان ئه‌وه‌ی پێشووترن. بۆیه چیتر ناهێلێت وه‌ك مێگه‌ل به‌ڕێوه ببرێت. رازی به‌م جۆره شوانانهنابێت. و زوو زه‌نگی مه‌ترسیان بۆ لێده‌دات و ناهێڵێت، سیاسه‌تبازان درۆی به‌رامبه‌ر بكه‌ن و ببن بهشوانیان، به‌ڵكو ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه كه ئه‌وان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل له‌وێن نه‌ك پڕكردنی گیرفانیان.دیار رواندزی
30-09-009