
دیدادرو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ڕابوونی ـ یه‌کێتی نیشتمانیدا
هه‌موومان که‌م تازۆر ئاگادارین له شێواز‌و چۆنیه‌تی دروستبوونی ی،ن،ک مێژووه‌که‌ی، که‌له‌چه‌ندین بۆچوونی جیاواز بۆ یه‌ک ئامانج خه‌بات قوربانی و شه‌هیدیان داوه،وه‌هه‌میشه باڵه‌کانی نێو یه‌کێتی ململانێ له پێناو ده‌سه‌ڵات و شێوازی ئه‌دای ئه‌م ڕێکخراوه هه‌بووه هه‌رده‌شمێنێ،چونکه مێژووی یه‌کێتی و شێوازی به‌رێوه‌بردن و دابه‌شکردنی کاره‌کان له‌سه‌ر لێهاتووی نه‌بوه به‌ڵکو به‌پێی باڵه‌کان دابه‌شکراوه،وه له‌دوای ئازادکردنی عێراق زیاتر بۆ چونه‌کان ده‌رکه‌وتنیان پێوه‌دیاربوو،وهمهودایی ئازادیش فراوانتربوو که‌چه‌ندین گروپ له‌ناو خودی حزبه‌که‌دا به‌سیسته‌م و کارنامه‌ی تازه هاتنه مه‌یدان بۆ باشکردنی یه‌کێتی گه‌رانه‌وه بۆ دۆخی جارانی، وه‌ک باڵی ڕیفۆرم و ڕه‌گ ،،،،هتد که‌دوای گه‌یشتن به‌بن به‌ستی مه‌سه‌له‌کان و جیابونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندو پشتگیری خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ پشتیوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانیدا، به‌ڵام تاکه بزوتنه‌وه یان بڵێین تاکه ڕه‌وت ،ڕابوونه که‌وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی ئاشکرا و گروپێکی به‌رفراوان له‌ناو ئه‌م حزبه ماونه‌ته‌وه بۆ ڕێگرتن له‌تاکڕه‌وی شکاندنی هه‌یبه‌تی په‌یڕه‌وی ،ی،ن،ک و لانه‌دان له به‌رنامه‌ی سۆشیال دیموکرات‌دا بۆیه به‌باشمان زانی به‌ڕێز مامۆستا یوسف کانی مارانی وه‌ک ئه‌ندامێکی ناوه‌ندی بڕیاری ڕابوون و ووته‌بێژی ئه‌م ڕه‌وته بدوێنین بۆئاشنابوونمان له‌شێوازو کارکردن و هه‌ندێ لایه‌نی نه‌کراوه ڕۆشه‌ن بۆدڵسۆزانی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی که‌ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی یه‌کێتی داماونهوه.
ئێوه بۆچی دروست بوون وه بۆچی پێویسته بمێننه‌وه؟
دروست بونی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لادانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ینک لهپهیڕهوبهرنامهی ناوخۆ، هاوکات زه‌قبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وباڵ باڵێن وپه‌یڕه‌وکردنی شێوازێکی ململانێیانه‌ی ناته‌ندروست وگوێنهگرتنی سهرهوهلهخوارهولادان له پڕنسیب ودیسبلینی حزبی و نه‌مانی سیسته‌می سزاوپاداشت وگوێنهگرتن له خواستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ،درووست بوونی بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون بوو بهپێوستیهکی حه‌تمی..
له‌ناو یه‌کێتی دا چه‌ندین باڵ و گروپی تر هه‌بوون نه‌یان توانی هیچ کارێ بکه‌ن گره‌نتی چییه که ئێوهبتوانن؟
ئێمه له هه‌موو ئه‌وانه جیاوازترین که له شێوه‌ی باڵ وتهکهتول وبه‌ناوی جیاجیا کاریان کردووه ،ئیش‌کردنی کادرانی ڕابوون بۆ باش کردنی ینک وهبهڵێنمان به‌یه‌کتری داوه هیچ کات ڕێگه‌نه‌ده‌ین هیچ که‌سێک بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون به‌کاربهێنێت بۆ مه‌به‌ستی خۆبردنه‌پێش و پله وپایه وه‌رگرتن ، هاوکات باشترین نمونه‌ی که‌سایه‌تی سه‌رکه‌وتوو پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و حزبه‌که‌مان بکه‌ین وه‌هه‌وڵ بده‌ین ته‌نها سه‌رکرده‌و که‌سانی لێوه‌شاوه پێشنیاربکهین بۆ سه‌رکردایه‌تی ئۆڕگانه‌کانی یه‌کێتی، خۆپاراستنی بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ده‌موچاوه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ململانێکان وپشتبه‌ستن به ئێراده‌ی کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه وکادیری ڕێکخستنه‌کان و له‌بنچینه‌دا بوونی نیه‌تی پاراستنی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی یه‌کێتی وبه‌گه‌ڕخستنی تواناشاراوه‌کانی کادرهتێکۆشهرهوونبووهکانی یه‌کێتی ، به‌کارهێنانی زمانێکی شارسانیانهی گونجاوله‌گه‌ڵ خودی سه‌رکردایه‌تی ینک گره‌نتی ئه‌وه‌مان ئه‌داتێ که ئه‌توانین گۆڕانکاری گه‌وره‌بکه‌ین و نموونه‌ش هه‌وڵ وماندووبوونی کادیرانی بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون بۆ سه‌رخستنی پلینۆم به‌و ئاڕاسته‌یه.ده‌ڵێن ئێوه چهندئهندامێکی ناوه‌ندی بڕیارن که‌به‌ڵێنتان به‌یه‌کتری داوه که‌پله وه‌رنه‌گرن له‌ناو یه‌کێتی دا؟
به‌ڵێ ڕاسته، پێنچ که‌سی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕابوون به‌ڵێنمان داوه وسوێندمان بۆیه‌کتری خواردووه که بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون نه‌که‌ین به هۆکارێک بۆ خۆدوڵهمهند کردن ووه‌رگرتنی پله‌و پۆستی حزبی وحکومی ته‌نها له کاتێکداکه فشارێکی زۆر له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و ئه‌ندامانه دروست بکرێت بۆ ئه‌و کاره‌و پێویستیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وکاره بخوازێت ئه‌ویش له کاتی ناڕازیبوون وڤیتۆکردنی یه‌ک ئه‌ندامی ناوه‌ندی بڕیاروئهنجومهنی باڵاههڵئهوهشێندرێتهوه.چۆن و پلانتان چییه بۆ دروستکردنی کادیر یان سه‌رکرده ؟
لێتان ناشارمه‌وه که ئێمه پێمان وایه کێشه‌ی گه‌وره‌ی یه‌کێتی نه‌بوونی کادیر نیه ، زۆرترین کادیری باش وبه‌توانا یه‌کێتی هه‌یه‌تی، به‌ڵام به‌کارنه‌هێنانی ئه‌و کادیرانهوسودوهرنهگرتن له تواناکانیان کێشه‌یه‌کی زۆری بۆیه‌کێتی دروست کردووه، هاوکات ئێمه پێمان وایه زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌ڵکشانیان تائه‌و پله‌یه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێوستی یه‌کێتی به‌و سه‌رکردانه ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێوستی باڵ وتهکهتولهکان، واته سه‌رکرده‌کانمان که‌سایه‌تیه‌کی سه‌رکه‌ووتوویان نه‌بووه به‌رله‌وه‌ی بگهنهئهوپلهیه که‌واته پێوسته بیر له‌وه‌بکرێته‌وه که جوڵانه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت بۆ پێگه‌یاندنی سه‌رکرده‌یی نموونه‌یی ئه‌وه‌ش به‌وه ئه‌کرێت که خودی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و جۆرهسهرکردایهتیه ئه‌بن ، هیچ وه‌ختێک بیر له‌وه نه‌که‌نه‌وه خۆیان که‌سی یه‌که‌م و ده‌سه‌ڵات بن، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی به‌رده‌وام خه‌ریکی ڕه‌خنه‌گرتنی بنیاتنه‌ر بن و چاو‌دێر بن به‌سه‌ر ئه‌دایی ئه‌و سه‌رکردانه که پێشکه‌ش بهحزبهکهیانی ئه‌که‌ن، ئه‌کرێت بووترێت ئه‌وه به‌شێکی پیلانی ئێمه‌یه.لهناوکۆمیتهی سه‌رکردایه‌تی ی ن ک دا چه‌ند ئه‌ندامی سه‌رکردیه‌تی یان مه‌کته‌بی سیاسی وه‌ک ئێوه بیر ده‌کاته‌وه؟ چونکه ئه‌سته‌مه هیچتان پێ بکرێ؟
بیرکردنه‌وه جیایهلهگهڵ کارپێکردن ، زۆرن ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێمه بیرده‌که‌نه‌وه، هه‌یانه وابیرده‌کاته‌وه به‌س نایه‌وێت کاری پێ‌بکات بۆنمونه ئێمهداوای به موئهسهسهکردنی ئۆڕگانه‌کانی یه‌کێتی ئه‌که‌ین ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندێک ئێستا ئامۆزاکانی وکوڕی خاڵ وکه‌سوکاری خۆی مووچه‌ی پاسهوانێتیهکهی وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خولێکی فێربوونیان بینێبێت یان هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دانپیانراوی ئاسایشیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئۆڕگانه‌کان به موئه‌سه‌ساتی بکرێتن ناتوانێت جێگه‌ی ئه‌و خزمانه‌ی بکاته‌وه لای خۆی که‌واته نایه‌وێت وه‌ک ئه‌وه‌ی بیرده‌کاته‌وه ئهواکاربکات..به‌شێکی تر ئه‌یانه‌وێت واکاربکهن که بیرئه‌که‌نه‌وه به‌ڵام ڕێگریان بۆدروست ده‌کرێت، به‌هه‌رحاڵ ئێمه کار ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ئه‌بین تاکۆنگره باشترین و دڵسۆزترین له تێکۆشه‌ره‌کانی یه‌کێتی بخرێنه ناو کۆنگره‌وه له کۆنگره‌دا نه مه‌کته‌بی سیاسی ونهسهرکردایهتی ونهسکرتێرنامێنێت ئه‌وکاته ئه‌وسه‌رکردانه‌ی ئێمه پێمان وایه باشترین خزمه‌ت ئه‌که‌ن هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بیانخهینهگهڕلهپێناوی خزمه‌تکردن به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان..باڵی ڕیفۆرم که پێک دێت له چه‌ندین سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی هه‌وڵیان دا له‌به‌رامبه‌ر تاکڕه‌وی سکرتێردا نه‌یان توانی، ئێوه چۆن ده‌توانن ؟
کاک هه‌نگاو به‌بڕوای من زۆرزه‌حمه‌ته تۆ تاسایکۆلۆژیهتی که‌سێک نه‌ناسیت بتوانیت وه‌ک پێویست کاری له‌سه‌ر بکه‌یت، من گومانم له‌سه‌ر تاکڕه‌وێتی مام جه‌لال وه‌ک سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیه ، وه‌من خۆم یه‌کێکم هه‌میشه ئه‌و تاکڕهوێتیهم به نێگه‌تیڤ لێکداوه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکانێکی زۆر له ئاستی سه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسی به حیکمه‌تی ئه‌زانن ، ململانێکانی بهناوباڵی ڕیفۆرم وسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی زه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای یاداشت وئیمزابۆ لابردنی سکرتێری گشتی ، که‌ئه‌وه‌ش لای زۆرینه‌ی یه‌کێتی خه‌تی سوره، ئێمه وه‌ک ڕابوون له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ به‌دیلێکمان بۆ مام جه‌لال نیه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستالهوخهتهسوره ناده‌ین ته‌نها ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرین، وهناشمانهوێت ئه‌وه بکه‌ین به‌خه‌می گهورهوهک ئه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌سی تر کاری بۆده‌که‌ن ڕاسته مام جه‌لال وهکوخۆیشی له پلینۆم‌دا وتوویه‌تی به‌رپرسی یه‌که‌می که‌م وکوڕیهکانه وه ئه‌وه‌ش ڕاسته که ناته‌ندروسته 35 ساڵ یه‌کێتی یه‌ک سکرتێری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه گوناهی مام جه‌لال نیه که که‌سێک له‌ناو یهکێتیدانهیتوانیوه واخۆی په‌روه‌رده‌بکات که بتوانێت ڕؤڵی به‌رپرسی یه‌که‌م ببینێت.
سکرتێری یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات‌دا ڕێککه‌تنی به‌ناو ستراتیژی به‌ستووه بۆیه هه‌رهه‌وڵێک بدرێ بێ سووده؟
ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ هاوپه‌یمانێتی یه‌کی ستراتیژی وناستراتیژی نین به بێ کۆده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی ، وه ئێمه ڕاگرتنی به‌ڵانسی هێز له نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌ته‌ندروست تر ئه‌زانین له هاوپه‌یمانێتی له‌وجۆره، وه‌ئه‌بێت بیرمان نه‌چێت هه‌موو نزیک بوونه‌وه‌و لێکدوورکهوتنهوهیهک زاده‌ی بارودۆخ وواقعێکی تایبه‌تن، قابیلی گۆڕانکاری وههڵووهشانهوهن و بۆ ئێمه گرنگ ئه‌وه‌یه کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بخه‌ینه خزمه‌ت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.بۆبه‌شداری کردنتان لهپلینیۆم چه‌ند ئه‌ندامتان به‌شداریان کردووه؟
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی تێکۆشه‌ره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون ئه‌ندامی ئۆڕگانه فه‌رمیه‌کانی یه‌کێتین وه‌بۆ ڕێزگرتن له‌ئیراده‌ی یه‌کێتی ڕێزه‌کانی یه‌کێتی که دڵنیابووین باڵ ئه‌کێشێت به‌سه‌ر کاره‌کانی پلینۆم‌دا هه‌وڵمان نه‌دا وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون به‌شداری بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌کێشه لای هه‌ندێک که‌س ، به‌ڵام زیاتر له 35 تێکۆشه‌ر له‌ڕێگه‌ی جیاجیاوه که زۆرینه‌یان له ناوه‌وه‌ی وڵات بوون به‌شداریان کرد له پلینۆم و ده‌نگ وسهداوکاریگهری خۆمان هه‌بوو، وه ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م به‌شداربووانی پلینۆم ئه‌که‌ین و پێمان وایه ئه‌و پلینۆمه یه‌کێتی ئه‌گوازێته‌وه بۆ قۆناغێکی جیاوازتر له‌جاران.
بۆماددهی 140 ده‌ستوری عێراق و پشتگوێ خستنی له‌لایه‌ن حکومه‌تی مه‌رکه‌زی چیتان هه‌بووه و ده‌تانه‌وێ چی بڵێن؟
شێوازوکهناڵهکانی فشاری ئێمه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه نیشتمانی ونهتهوهیهکان زۆره ئێمه هه‌میشه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆمان جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهئهکهینهوه که جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ئه‌بێت له سه‌ره‌تای کاره‌کانی هه‌ر هێزێک یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێت، چونکه تائێستا زیاتر له ڕێژه‌ی له‌سه‌دا په‌نجاویه‌کی خاکی هه‌رێمی کوردستان داگیرکراوه کارکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان ئه‌زانین..کابینه‌ی شه‌شه‌می هه‌ڕێمی کورستان چۆن ده‌بینن؟ وه پێشنیارتان چی یه بۆ ئه‌م کابینه ؟
ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون گه‌شبینین به‌توانای سه‌رۆکی حوکمه‌ت کاک به‌رهه‌م وه به‌یه‌کێک له‌هه‌ر کهسهباشهکانی ناو یه‌کێتی ئه‌زانین و سه‌ره‌تاش ده‌ستخۆشی وپیرۆبایمان لێکردووه نمونه‌مان بۆ باشی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش نه‌یانتوانی ده‌نگی بۆ نه‌ده‌ن، وه‌من لای خۆمه‌وه سه‌رزه‌نشتی ئه‌وئه‌ندام په‌رله‌مانانه ئه‌که‌م که بێگه‌ڕانه‌وه بۆ تواناکانی ئه‌و پیاوه تێکۆشه‌ره دژی وهستانهوهتهنها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاندیدی یه‌کێتیه، وه بوونی هه‌ردوو به‌ڕێزان پڕۆفیسۆر دلاوهرودادوهر ڕه‌ووف ڕه‌شید کفایهته بۆ گه‌شبینی له کاره‌کانی ئه‌و کابینه‌یه..
پێشنیاری ئێمه بۆ کابینه‌ی شه‌شه‌م ئه‌وه‌یه که به‌چاوی حزبایه‌تی وبه‌و بیرهتهسکهی که‌باوه سه‌یری تاکه کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌که‌ن و هه‌وڵبدرێت بێ گوێدانه بنه‌ما حزبیه‌کان که‌سی باش بۆ شوێنی باش ده‌ستنیشان بکه‌ن و بتوانن سیسته‌می سزاوپاداشت پیاده بکه‌ن و هه‌موو هاوڵاتیه‌کی کوردئهرک ومافه‌کانی دیاری بکرێت..
ئه‌گه‌ر نه‌تان توانی یه‌کێتی بگه‌ڕێننه‌وه قودسیه‌تی جاران، به‌رنامه‌و ئایندهی ڕابوون به‌کوێ ده‌گات؟
ئێمه هه‌موومان بهیهکێتیهوه جوانین هۆکاری دروست بوونی ئێمه پاراستنی ئه‌و قودسیهتهیه بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون به‌ڵێن به پێشمهرگهوئهندامان و که‌سوکاری شه‌هیدان و خودی ووشه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌دات ئه‌گه‌ر که‌س یه‌کێتی نه‌بێت ئێمه یه‌کێتین و توانای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه نیشتمانیهمان هه‌یه..سوپاس بۆ ئه‌وکاته‌ی که‌پێت به‌خشین.
هه‌نگاو مامه
فه‌ره‌نسا