من خه‌ون به‌فرینه‌وه ده‌بینم …. سۆران ئازاد
“پێشكه‌شه به‌و كه‌سه‌ی كه‌هه‌میشه‌پێی ئه‌ڵێم ئه‌م هه‌موو جوانییه‌ت له‌كوێوه هێناوه؟”
سۆران ئازاد – چۆمان
Soran_darbandy@yahoo.comبرۆ سۆراخم له “با”یه‌كان بپرسه،
ئاخۆ من له چ باغێك خۆم لێی ون كردوون؟
ئاخۆ له خونچه‌ی كام گووڵ نیشتوومه‌ته‌وه؟شه‌وانه په‌پووله‌ی خه‌یاڵم
به‌ره‌و ژووری ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌فرێت،
له‌پاڵ دار سنۆبه‌ره‌كان خۆی حه‌شار ئه‌دات و
سه‌یری رووتبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌كات،
به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه ده‌یهێنێته ژووره‌كه‌م،
منیش هێدی هێدی لێی نزیك ده‌بمه‌وه،
سه‌یری جوانییه‌كه‌ی ئه‌كه‌م،
كه‌هه‌موو جوانییه‌كانی خودای تێدا كۆبۆته‌وه.
ئه‌یفرێنم به‌ره‌وه باغی ماچم،
تێر تێر لێوه‌كانی ئه‌مژم،
له‌به‌ر پیرۆزی له‌زه‌تی ده‌ربه‌ندی جه‌سته‌ی ئه‌و
من هه‌میشه خه‌ون به‌فرین ده‌بینم به‌ره‌و لای،
له‌مه‌وه خه‌و دێت ئه‌مباته‌وه بۆ باوه‌شی خۆی.تۆ گۆرانی بڵێ،
با خوا په‌رده‌ی ئاسمان بكاته‌وه بڵێ:
ئه‌م ده‌نگه له‌كوێوه دێ ؟
خه‌ریكه په‌شیمان ئه‌بمه‌وه له دروستكردنی دۆزه‌خ
ئیتر راگرن، زه‌مه‌ن بوه‌ستێنن
شه‌منده‌فه‌ره‌كه‌م را ئه‌گرم،
باسه‌رنیشینه‌كان دابه‌زن.
من گوێ له‌م گۆرانییه ئه‌گرم
كه‌به‌و هه‌موو گه‌وره‌یه‌ی خۆمه‌وه
وا ده‌مهێنێته گریان.
ئه‌م ده‌نگه هه‌ڵكێشن
با شه‌وانه لای لایه‌م بۆ بكا،ده‌نگی تۆ هه‌موو شتێك دێنێته ته‌زین.
ده‌نگی تۆ خوا دێنێته له‌رزین.