
چه‌ند سه‌رنحێك بۆ كابینه‌ی نوێ‌ی حكومه‌تی كوردستان !!
كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كاری كابینه‌ی پێنجه‌م و پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی كوردستان له‌كاتێكدایه هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی له‌سه‌روبه‌ندی خۆ ئاماده‌كردندان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێكهێنانی لیست و هاوپه‌یمانی له‌نێوان گروپ و لایه‌نه سیاسیه‌كاندا له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته .
حكومه‌تی كوردستان له‌ماوه‌ی پێنج كابینه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كیداو به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی دواییان سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌كان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتنه سه‌ر رێگای كاركردنی توانی خزمه‌تێكی گه‌وره به‌نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكات و له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتنی دیار‌و به‌رچاو به‌دیبهێنێت و به‌شێكی زۆر له خواست و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێنێته‌دی له‌رێگه‌ی هه‌وڵه دبلۆماسی و كاره خزمه‌تگوزاریه‌كانیه‌وه , هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه هاوڵاتیانی كوردستان له‌هه‌موو پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا پشتیوانی له‌حكومه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن و فاكته‌رێكی به‌هێزیشبن له سه‌رخستنی به‌رنامه‌و پرۆژه‌و كاره‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌دا .بۆیه ده‌بێ كابینه‌ی شه‌شه‌م زیاتر له‌ئاست داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و به‌ڵێنانه‌دابن كه كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستاندا به جه‌ماوه‌ریاندابوو .
كابینه‌ی شه‌شه‌م كه درێژه پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی كابینه‌ی پێنجه‌م و ته‌واوكه‌ری كاره خزمه‌تگوزاریه‌كان و دارێژه‌ری به‌رنامه‌و میكانزمێكی نوێ‌ی كاركردن ده‌بێت پێویسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربونیه‌وه به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دابڕێژێ و دوربێت له كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌كاری گه‌نده‌ڵی و خراپه كاریه‌وه تێوه گلاون و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان به‌كار بهێنرێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بكات كه بیه‌وێت سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانه‌كه‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاربهێنێت و هیچ پله‌یه‌كی ئیداری نه‌درێ به‌و كه‌سانه‌ی له‌رابردوودا ده‌ستیان به‌خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان سوور بووه , هه‌روه‌ها پێویسته وه‌ك یاسای زۆرێك له وڵاتانی دونیا هیچ پۆستێكی ئیداری گرنگ نه‌درێته ئه‌وانه‌ی زیاتر له ره‌گه‌زنامه‌یه‌كیان هه‌یه چونكه دوورنیه له‌كاتی هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و وڵاتی دوه‌م رابكه‌ن , بۆیه ده‌بێ پێدانی هه‌رپله‌یه‌كی ئیداری له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆری و لێهاتوویی بێت نه‌ك حزب حزبانێ و خزم خزمانێ و هتد …
ئه‌ركێكی تری حكومه‌ت كه ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر بكات بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستانه له‌رێگای به‌كار خستنه‌وه‌ی كارگه‌و دامه‌زراوه حكومیه‌كان كه ساڵانێك به‌هۆی ئابڵوقه‌ی ئابوری سه‌ر عێراق له‌لایه‌ك و ئابڵوقه‌ی رژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی روخاوی عێراق له‌لایه‌كی تره‌وه كارگه‌و دامه‌زراوه‌كانی په‌كخست و به‌هۆیه‌وه ژێرخانی ئابوری كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك داته‌پی كه نه‌ك هه‌ر بووه هۆی وه‌ستانی كارگه‌و دامه‌زراوه‌كان به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه زۆرێك له كارگه‌كان هه‌ر بونیانیشیان نه‌ما . ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه هاتووه كارگه و دامه‌زراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه به‌گه‌ڕ بخرێنه‌وه كه ده‌بنه پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابوری نیشتمانه‌كه‌مان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌لی زیاتری كار ده‌ره‌خسێنێت بۆ گه‌نجان ولاوانی وڵاته‌كه‌مان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێزی بنه‌بڕكردنی كێشه‌ی بێكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نجاڵیه‌ی كه له‌زۆرێك له فه‌رمانگه‌كاندا به‌دیده‌كرێت .