
كورت؛ وه‌ك ساته‌كانی پێكه‌وه‌بوونمان!
11
دڵم ده‌فته‌رێكی سپی بوو
تۆ هاتی‌و وه‌ك نووسه‌رێكی ڕه‌شبین،
پڕتكرد له چیرۆكی غه‌مگین!.12
له گه‌رداوی سه‌ختی ژیان رزگارم بوو،
له شه‌پۆلی نیگایه‌كتا نقووم بووم!.13
هه‌میشه له سه‌قف‌و چواردیواری ئه‌م ژووره بێزار بووم
ئێستا كه تۆ لێره‌ی،
له خۆشییا دیواره‌كان ماچ ئه‌كه‌م!.
14
هێنده میهره‌بانی كاتێك ئه‌تبینم،
دڵڕه‌قیی ڕۆژگارم بیرئه‌چێته‌وه!.
15
حه‌زم ئه‌كرد زیاتر پێكه‌وه بین،
ئاخ دیسانه‌وه "چه‌ند زوو دره‌نگ بوو!"16
ئه‌مشه‌و خیانه‌تم لێكردی،
له جیاتی تۆ،
تا به‌یانی ده‌ستم له ملی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌دا بوو!.17
زانستی پزیشكیی زۆر له دوایه
ئاخر هێشتا ئامێرێكی نییه
ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ
له خوێنمدا بخوێنێته‌وه!.18
تا تۆ ئه‌گه‌ڕێیته‌وه
شه‌وان تابه‌یانی
له‌سه‌ر پێخه‌فی سپیی كاغه‌ز،
ده‌ستم له كه‌مه‌ری ئه‌م قه‌ڵه‌مه نابێته‌وه!.19
حه‌زم ئه‌كرد تا ئه‌وسه‌ری دونیا پێكه‌وه‌بین،
ئاخ دیسانه‌وه پێچی جودایی!.20
پێكه‌وه به ڕێدا ئه‌ڕۆین
نه ئه‌كه‌وی، نه ئه‌خلیسكێی
نه‌شتێك دێته سه‌ر رێگه‌ت
نه ئۆتۆمبیلێك تێئه‌په‌ڕێ
ئاخر من به چ بیانوویه‌ك ده‌ستت بگرم؟!.