خوێَََََََََََََََََََََندنی كوردی له شاری كه‌ركوك
یوسف سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه ركوك به‌شی خوێندنی كوردی ده‌رچووی كۆلێژی ئاداب له به‌غداد
دوای روخانی رژێمی ئێراق و نه‌مانی ده‌سه‌لاتی به‌عس خوێندن به زمانی كوردی له‌شاری كه‌ركوك بۆ خوێندنگاكانی گه‌ڕایه‌وه, ئایا تا چه‌نده توانراوه سیمای شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركوك ده‌ست نیشان بكات، كه‌م و كورتییه‌كانی دیراسه‌ی خوێندنی كوردی و ئاسته‌نگییه‌كانی چین له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌ڕێمامۆستا یوسف به‌رێوه‌به‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركوك تایبه‌ت به‌هه‌فته‌نامه‌ی ئاڵای ئازادی دهڵێتئاڵای ئازادی: ئاستی خوێَََََََََََََََََََََندن كوردی شاری كه‌ركوك ئاسته‌نگیه‌كانی چۆن ده‌بینرێت ؟
یوسف سه‌عید: دوای ساڵی2003به‌یارمه‌تی‌وكۆمه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستنان خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركوك بوژانه‌وه‌یه‌كی زۆر باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت, سه‌دان خوێندنگه‌ی كوردی له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كرانه‌وه, ژماره‌یه‌كی باش خوێندكارمان هه‌یه, حكومه‌تی ناوه‌ندی هیچ جۆره هاوكارییه كی خوێندنی كوردی نه‌كردوه,به‌ڵكو ئاسته‌نگی به‌شێوه‌ی جیاواز دژایه‌تی كردوه, ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت كۆمه‌ڵێك كێشه به‌دی ده‌كرێت, له‌بیناوجێگاو پیداویستی هه‌ندێك خوێندنگا هه‌یه زۆر كۆنه‌و بێكه‌ڵكه ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكار گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێن زێدی خویان ئاسته‌نگی بۆ دروست كردون.ئاڵای ئازادی : كاریگه‌ری گۆرانكاریه‌كانی په‌رتوك‌و مه‌نهه‌ج له‌سه‌ر خوێندكار چۆنه؟
مامۆستا یوسف سه‌عید: له گۆرانكاریه‌كان گوێ بیستی ناره‌زایی هه‌ندێك مامۆستاین گوایه بابه‌ته‌كانی زۆر قورسن‌و له‌كه‌ڵ ئاستی خوێندكار ناگونجێن, به‌ڵام من ئه‌م ئه‌زموونه نۆییه زۆر به‌باشی هه‌ڵده‌سنگێنم ئاستی زانستی خوێندكار به‌رز ده‌كاته‌وه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوود له په‌روه‌رده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌رگیراوه, بۆ نموونه له ئیمارات‌و لوبنان و چه‌ندین ده‌وڵه‌وتی تریش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه, گۆرانكارییه‌كانی بابه‌تی ماده‌ی ئینگلیزی له گۆرانكارییه‌كانی وڵاتی ئه‌رده‌ن‌و ئیمارات به‌رزتره, من كچێكم له وڵاتی ئیماراته كه‌سه‌یری شێوه‌و بابه‌تی كتێبی ئینگلیزی كرد, زۆر به‌به‌رزی نرخاند به‌به‌راورد له گه‌ل وڵاتی ئبیمارات.ئاڵای ئازادی : تا ئێستا مامۆستایانی كوردی كه‌ركوك به‌میوان ( ته‌نسیب) داده‌نرێت تببینیتان چییه؟
مامۆستا یوسف سه‌عید: هه‌موومامۆستایان و به‌رێوه‌به‌ره كارگێرییه‌كانی به‌شی خوێندنی كوردی شاری كه‌ركوك به‌گشتی به‌مامۆستای سه‌ر به‌رێوه‌به‌راێتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك وه‌زاره‌تی به‌غداد داده‌نرێن و له‌هه‌مان كاتیشتدا به‌ڵكو دژایه‌تیش ده‌كرێن, ئه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌مان بیر‌و بۆچوونی سه‌رده‌می به‌عس له‌خوێندنی كوردی ده‌روانن, ئه‌و چه‌ند هه‌زار مامۆستاییه‌ی كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراون مووچه‌كانیان هه‌موو له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمن, وا چه‌ند ساڵێكه به‌بیانووی بێ مانا‌و دوور له راستی مامۆستایانی كوردی كه‌ركوك له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كراوه( الكلیه التربیه المفتوحه) بێبه‌ش ده‌كه‌ن, له سه‌ردانیكدا بۆ لای وه‌زیری په‌روه‌رده راستیه‌كانمان بۆ باس كرد وتمان ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئێوه به‌كه‌ركوكیان دانانێن لیژنه‌یه‌ك ده‌ركه‌ن سه‌یری ناسنامه‌كانیان بكه‌ن, ئه‌و كات ده‌رده‌كه‌وێت كه ناسنامه‌یان ساڵی57 یان كه‌ركوك ده‌خوێنێت دانیشتوی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره‌ن, ده‌رباره‌ی بڕوانه‌مه‌یان گوایه ساخته‌و ته‌وزیره پێم راگه‌یاندن ده‌توانن بۆ سه‌لماندنی راستییه‌كان سه‌ردانی به‌شی بڕوانامه له په‌روه‌رده بكه‌ن, دوور نییه ئه‌م دژایه‌تیه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی بێت,ئاڵای ئازادی :نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ئاراسته كرابوو به‌داخستنی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی كچان به‌شی كوردی له ساڵی 2009 چی ده‌گه‌یه‌نینێت؟
مامۆستا یوسف سه‌عید: بڕیاری داخستنی به‌شی خوێندنی كوردی په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی كچانی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی بڕیاری ژماره 40603 له رۆژی3\9\2009 به‌پێی ئه‌و بریاره خویندكارانی كچانی كوردی بێبه‌ش ده‌كرد له قۆناغی یه‌كه‌می په‌یمانگاوه به زمانی كوردی بخوێنن, به‌ڵام توانرا به‌نووسراوێكی تری وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاره‌كه هه‌ڵ بوه‌شێنرێته‌وه.ئاڵای ئازادی: له‌سایتی ئه‌نته‌رنێت هه‌واڵێك بڵاوبۆته‌وه به‌رێوبه‌راێتی گشتی په‌یوه‌رده‌ی كه‌ركوك وه‌زاره‌تی به‌غداد له‌دامه‌زراندنی مامۆستایانی كورد لسه‌ر میلاكی خویندنی به‌شی كوردی بێ به‌ش كردووه؟
مامۆستا یوسف سه‌عید: به‌پێجه‌وانه‌وه زۆر سوپاسی مامۆستا شه‌ن مباره‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌م, له‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندی له دامه‌زراندنی 800 مامۆستا بۆ شاری كه‌ركوك, پێی راگه‌یاندین كه ئازادن له‌دانانی مامۆستایانی كورد له‌هه‌ر خوێندنگایه‌ك كه ده‌مانه‌وێت‌و پیویستیمان پێیان هه‌یه.
ئاڵای ئازادی: به‌شداری مامۆستایانی خوێندنگاكان له هه‌ڵمه‌تی ئاماری دانیشتوان كاریگه‌ری له دوا خستنی وانه‌كان نابێت؟
مامۆستا یوسف سه‌عید: به‌راستی كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه كه كار له‌دواخستنی وانه وتنه‌وه‌ی مامۆستا ده‌كات ده‌بوایه ئه‌م كاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌پلانیكی رێك‌وپێك له پشووی هاوین بكرایه نه‌وه‌ك له كاتی وه‌رزی خوێندندا كه باج‌و ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كه‌ی خوێندكار ده‌یداته‌وه.