
سۆرانی مامه‌حه‌مه و نه‌به‌ز و میره، بوون به سیمبوڵی ده‌نگی ئازادی له کوردستاندا!
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵکی بڵێن: ئه‌وه قه‌ده‌ری کۆمه‌ڵگای کوردیه، له سه‌رده‌می ڕزگاریشماندا له ده‌ستی به‌عسیه خوێنڕێژه‌کان، ئه‌و ڕاستیه هه‌یه که ئێمه‌ی (دیموکرات خواز و ئازادی خواز و هه‌ڵگری پرنسیپه‌کانی سۆسیال دیموکرات)کێرڤی خه‌سڵه‌تی جه‌هاله‌تی حیزبایه‌تیمان هێنده به‌رزه که زاڵه به‌سه‌رماندا و ناتوانین خۆمانی لێ ده‌رباز بکه‌ین!. بۆیه ده‌بێت ئێوه‌ی ئازادی خواز له پێناوی ئازدی خۆتان و کۆمه‌ڵگاکه‌تاندا داری ئازادی به خوێن ئاو بده‌ن، ئه‌مه قه‌ده‌ری هه‌میشه‌ییتانه!.
ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئه‌مڕۆی دنیای مۆدێرن که داوا ده‌کات هه‌موو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان به دیالۆگ و دانوستاندن و ئارامی و ئاشتی ده‌بێت چاره‌سه‌ر‌بکرێت، فه‌راهه‌مکردنی ئازادی و دیموکارتی و ڕێزگرتن له بیروڕای ئازاد چاره‌سه‌رێکی باشه بۆ کێشه‌کان، ئه‌م تێزی بیرکردنه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی حوکمێک نیه که ته‌نها ماف ده‌دا به خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا ، کردنه‌وه‌ی ده‌رگای مه‌ده‌نێت و مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ دنیای ئازاد و سه‌ربه‌ستدا بڤه‌یه‌له‌لای و دوایهێنان به کورسی حوکمه‌که‌ی به مردنی خۆی ده‌بینێت، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و دیدگایه بسه‌پێنێت که وشه‌ی ئازاد و ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت بسه‌ندرێت و نادرێت و خوێنیشی ده‌وێت(داری ئازادی ده‌بێت به‌خوێن ئاوبدرێت،چونکه ئه‌مه قۆناغی گواستنه‌وه‌یه)!. بۆ چاندنی ئه‌م دیدگایه‌ش له ناو کۆمه‌ڵگادا بۆ خۆی ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت له به‌کارهێنانی هه‌موو جۆره تووندوتیژیه‌ک و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد و به‌رزدا. له کاتێکیشدا که خه‌ڵک ده‌ستیبرد بۆ تووندوتیژی بۆ سه‌ندنی ئازادیه‌کانی ئه‌و کاته ده‌بێت بخرێنه قه‌فه‌زی تاوابارێتی و به تاوان حکوم بدرێن له و دادگایانه‌ی که خۆیان دایانمه‌زراندوه به تاوانی به‌کارهێنانی تووندوتیژی و خیانه‌ت له فه‌ریکه ئازادی و دیموکراتیه‌کانیان، ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی تووند‌و زمانی زبریش هه‌ر خیانه‌ته!.
ئێوه ته‌ماشه‌که‌ن، له سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژارنده‌کانی 25ی ته‌موزی 2009 دا بۆ په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ردوو سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ده‌یانوت ئه‌م ئه‌زمونه‌ی کوردستان ته‌نها به هێزی سیاسی گه‌وره‌ی وه‌ک ئێمه ده‌پارێزرێت، ئه‌م لێدوانانه بۆ خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که وریابن! تا هه‌نوکه‌ش که هاوبشین له گه‌ڵ برا عه‌ربه‌کانماندا له عێراقی ئومه‌ی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام هه‌ڕشه لێکاراوین و ئه‌زمونه‌که‌مان له ترسی ڕووخان ڕزگاری نه‌بووه، خوێنی ده‌وێت ئه‌و خوێنه‌ش ته‌نها به‌ئێمه ده‌درێت، چونکه ئێمه هێزی سه‌رکوتکه‌ر و مییلیشیامان هه‌یه بۆ به‌رگری له ئه‌زمونی کوردستان. کاتێکیش ئه‌گه‌ر تۆی بێ هێز ده‌ته‌وێت ئازاد بیت له‌م ئه‌زمونه ناسکۆڵه‌یامندا و حوکم بگریته ده‌ست ده‌بێت ئاماده‌بیت بۆ خوێندان و خوێن ڕشتن ، له کاتێکدا دیدگای تۆ دیدگایه‌کی کراوه‌یه و بڕوای وایه ده‌بێت به له‌یه‌کتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکرێت و ئه‌زمونه‌که‌شمان به‌و دیدگایه ناپارێزرێت! ئه‌م لێدوانانه خه‌ڵک فێری ئه‌وه ده‌کات که ته‌نها بڕوای به هێزی له‌شکر هه‌بێت و ته‌نها بارووت و ته‌قه‌کردن تۆ له مردن ڕزگار ده‌کات، واته هه‌مان دیدگای ئۆپۆزسوێنی دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشی . وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه کورد هاوبه‌شه له عێراقدا، به دۆکۆمێنتێکی سیاسی ویاسایی مافه‌کانی تۆمارکراوه ئه‌ویش ده‌ستوری عێراقه ئیتر بۆ پێویست به هێزی له‌شکره بۆ پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌نها بازرگانێتی نیه به پرسی مافه ڕه‌واکانمانه‌وه له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی تره‌وه شه‌رعیه‌تدان به هه‌موو ئه‌و تووندوتیژیانه‌ی که‌ده‌کرێت به‌رامبه‌ر به ده‌نگی ( نا) و ده‌نگی به‌رز دژ به نادیموکارتی و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان له کودستاندا تا هێزه سیاسیه گه‌وره‌کانی وه‌ک یه‌کێتی و پارتی بتوانن خۆیانی پێ بپارێزن له دیدگای نوێ و ئازاد و ئه‌وانیش به به‌رده‌وامی حوکمیان ئه‌زمونه‌که‌مان بپارێزن!!.، یان سه‌رله‌به‌ری ئه‌و دۆکۆمێنته و هه‌موو پرۆسه سیاسیه‌که‌ی عێراق له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه سیاسیه‌کان وقه‌واره سیاسه‌کان داڕێژراوه و هه‌مووی فرتوفێڵی سیاسیه‌و خه‌ڵک له دۆڵیکدا و ئه‌وانیش له دۆڵێکی تردا و فڕی به سه‌ر دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و یه‌کسانیه‌وه نیه.
ئه‌وه‌تا له دانیشتنی په‌رله‌ماندا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی به ئاشکرا هه‌موو( نا )کان ڕه‌تده‌کرێته‌وه و په‌رله‌مانتاره حیزبیه‌کانیش ئیمزا کۆده‌که‌نه‌وه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه له‌و په‌رله‌مانتاره به‌رێزه‌ی که ده‌ڵێت نا،نا،نا بۆ وه‌زیری گه‌نده‌ڵ.
دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆکی وه‌زیرانیش له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه نوسان نیگه‌رانی و توڕه‌یی خۆی بۆ ناشاردرێته‌وه به‌رامبه‌ر به چۆڵکردنی هۆڵی په‌رله‌مان له لایه‌ن ئۆپۆزسیونه‌وه بۆ ڕۆژنامه نوسه‌کان وتی ( ئوپۆزسیون باشه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی روخێنه‌ر و تێکده‌ر نه‌بێت!! نا با واز له‌وه بێنین و بڵێین: ئێمه به هه‌ردولامان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیون ده‌توانین حومه‌تێکی باش پێک‌بێنین). سۆزانی خاڵه شه‌هابیش جگه له توڕه‌یه‌که‌ی له هۆڵی په‌رله‌ماندا دژ به فراکسوێنی ئۆپۆزسیون، که هێنده توڕه بوو ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش لێی قبوڵنه‌کرد و داینیشانه‌وه، دواتر له ڕق و قینه‌وه ده‌ڵێت: من ئاماده نیم لێدوان بده‌م بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆمپانیای وشه!!. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ که یه‌کێکه له وه‌زاره‌ته پێویسته‌کان بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پێشنیاری فراکسوێنی گۆران بۆ دامه‌زراندی وه‌زاره‌تێک به ناوی وه‌زاره‌تی ژنان و کێشه‌ی جه‌نده‌ره‌وه که یه‌کێکه له هه‌ستیارترین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، دانانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی به وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان دوای ئه‌و سکاندڵیه‌ی دی ئێن ئۆ و ئه‌م وه‌زیره که ته‌نها خۆسپاندنی پارتی و ته‌حه‌دای ئه‌و ده‌نگه بوو که ده‌ڵێت: ئه‌م وه‌زیره گلاوه له گه‌نده‌ڵیه‌وه. ئه‌مانه هه‌موویان و لێدان و سوکایه‌تی به نه‌به‌ز گۆران بۆ جاری دووهه‌م له یه‌ک کاتدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن: که سه‌رتایه‌کی ترساناک ده‌ستیپێکردوه بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازادی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و به‌رده‌وامی له بێحورمه‌تیکردن و کوشتن و بڕینی ژنان و نایه‌کسانی ژنان و پیاوان له کوردستاندا. بۆیه پێویسته هه‌موو ئازدی خوازانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ئه‌مه قبوڵ نه‌که‌ن و به یه‌ک ده‌نگ ڕاوه‌ستن له به‌رامبه‌ر به‌م زریان و باوبۆرانه‌ی که ده‌یه‌وێت به جارێک هه‌موو کۆمه‌ڵگا مێگه‌ل ئاسا لێبخورێت و که‌س بۆی نه‌بێت نقه بکات. ده‌رهێنانی یاسایه‌ک بۆ پشتیوانیکردن له ده‌نگی ئازادی و ڕای ئازادانه و پاراستنی گیان و سه‌ری هه‌موو ئازادیخوازان و ڕۆژنامه‌نوسان هێنده پێویسته چۆته ئاستێکی به‌رزتر له پێویستی په‌یداکردنی قوتی ڕۆژانه‌ی هه‌موان و ماڵ و منداڵمانه‌وه. بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخواز و هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان پێویسته هه‌ڕشه‌کردن و لێدان له نه‌به‌زه‌کان به هه‌ڕشه‌یه‌کی گه‌وه‌ره بزانن بۆ سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و چیتر ئه‌مه قبوڵ نه‌که‌ن و به‌رده‌رگا به دادوه‌ره گشتیه‌کانی کوردستان بگرن بۆ لێکۆڵینه‌وه و به‌رزکردنه‌وی ده‌نگ به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌تی هه‌رێیمی کوردستان. که‌ته‌نها به‌رپرس له‌م کوشتن و بڕین و سوکایه‌تیکردنه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه.
ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی جددی و لێنه‌کۆڵینه‌وه له لێدانی نه‌به‌ز گۆران و هه‌موو هه‌ره‌شه‌کانی تر بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه و نانی نان بڕاوه‌کانی که به هۆی ده‌نگ پێنه‌دانیان بۆ یه‌کێتی و پارتی تۆڵه‌یان لێکرایه‌وه. لێنه‌کۆڵینه‌وه له تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و نه‌دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارنی ئه‌م تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و په‌پوله‌ی ئازادیه‌کرا، ئامژه‌یه‌کی ترسناکن بۆ پێشێلکردنی سه‌رتایترین مافی ژیان و ئازادی و دیموکراتی و ته‌واوی پرسی ئازادی ودیموکراتی ومافی مرۆڤ وعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته و ده‌بێت به سه‌رتایه‌ک بۆبه مه‌ده‌نیکردن و دامه‌زراوکردنی کۆمه‌ڵگای کوردی و گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت و سه‌روه‌ری بۆ تاک به تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و فه‌راهه‌مکردنی دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ و یه‌کسانی ژن و پیاو.
ئه‌گه‌ر جاهیل و بازرگانانی دنیای کوردایه‌تی و ئایدۆلۆژی و حیزبایه‌تی لێگه‌رێن! ئازدی و دیموکراتی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان خوێنی گه‌رک نیه، داری ئازادی ئه‌مڕۆ خوێنی ناوێت به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی لێتێگه‌یشتن و دیالۆگ و مافی مرۆڤ و ئاشتی و یه‌کسانی و مافی هاولاتی بوون و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ره‌که.
سۆرانی مامه حه‌مه و ئه‌حمه‌د میره و نه‌به‌ز گۆران که بوون به سیمبوڵی ده‌نگی ئازادی، بۆیه ده‌نگیان به‌رز نه‌کرده‌وه که خوێنیان بڕێژرێت، به‌ڵکو له پێناوی دیالۆگ و ڕه‌خنه‌و ده‌رخستنی ڕاستیه‌کاندا ده‌نگیان هه‌ڵبڕی که ئه‌م ده‌نگ هه‌ڵبڕینه له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که حوکمی یاسا و دیموکارتی تێدایه نه‌ک هه‌ر خوێنیان ناڕێژرێت به‌ڵکو گوێیان لێده‌گیرێت و ده‌ستخۆشیان لێده‌کرێت وه‌ک چاودێری رۆژنامه نوس و که‌سانی ڕۆشنبیر.جیهاد موحه‌مه‌د