
تیرۆر کردن و لێدانی ڕۆژنامه‌نووسان شوره‌ییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی!
به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان له هه‌ر که‌موو کوڕیه‌کیان په‌یوه‌سته به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی نایه‌کسان ژیان و گوزه‌رانی تاکه‌کانی داڕشت، ده‌بێت زۆر به‌دڵنیایشه‌وه باوه‌ڕ به‌و چه‌مکه بهێنێت که ئه‌و نایه‌کسانی خوازیه له شێوه‌ی بژێوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆژێک ده‌ته‌قێته‌وه و ئیتر ناتوانێت تاسه‌ر به‌و شێوازه ئاماده‌ی ته‌حه‌مول کردنی ئه‌و ژیانه بکات. یه‌کێک له‌و چه‌مکه گرنگانه‌ی هه‌رده‌م به‌شوێن ده‌رخستنی ڕاستیه‌کانه‌وه‌یه ئاستی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رفراوانه‌یه ئێستا بوونی هه‌یه له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا، به‌رانبه‌ر به ژیان و گوزه‌رانیان تا ده‌گات به نه‌بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین. دیاره ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی(ینک،پ‌د‌ک) هه‌رچی جۆری پێکهاته‌ی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و کلتووری و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگه هه‌یه قۆرخیان کردوه بۆ لێکدانه‌وه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان، واته ده‌رچون له‌و تێگه‌یشتنانه‌ی ئه‌وان به‌مانای هێلی سوور ده‌بێت بۆ هه‌رلایه‌ک ده‌ستی بۆ ببات. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وا خۆی ده‌رده‌خات که‌هیچ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک هێنده‌ی ئه‌مان ئازادی خواز و دیموکرات خواز نیه له ناوچه‌که‌دا. به‌ڵام کاتێک دێیته سه‌ر باری واقعی و عه‌مه‌لی، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناتوانێت به‌رگه‌ی یه‌ک ڕه‌خنه‌ی ڕاستیش بگرێت له ده‌رخستنی ئه‌و بارودۆخه چینایه‌تیه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت، که به‌وردی جیاوازیه‌کانی نێوان ژیانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ڕوو.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی دادپه‌روه‌ره و ده‌ڵێت خاوه‌ن یاسایه‌کی مه‌ده‌نی و ئاسایشیه‌کی نیشتمانیه، هۆکار چیه وا به‌و شێوازه ته‌واو ڕه‌زیل و ترسنۆکانه‌یه تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوسان تا ده‌گات به ئیهانه کردن و لێندانیان درێژه‌ی هه‌یه و ده‌ستێکی نادیار هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێ کردنییان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ناو ئازادی خوازه نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیش له‌و ده‌سته تیرۆر کاره بگرێت؟ لێدانی ئه‌مجاره‌ی ڕۆژنامه‌نوس (نه‌به‌ز گۆران) له 29/10/2009 هیچ پاساوێک بۆ ده‌سه‌ڵات ناهێڵێته‌وه تا بێت دیفاع له خۆی بکات و له‌ولاشه‌وه ئازادی وه‌ک چه‌مک و ئازادی ڕاده‌ربڕین به کۆمه‌ڵگا بفرۆشێت. ئاخۆ ئه‌گه‌ر نه‌فه‌سی ده‌سه‌ڵات هێنده کورته به‌رگه‌ی یه‌ک ڕه‌خنه‌ی جیدیش ناگرێت، بۆ نایه‌ت به‌ڕه‌سمی بڵێت من ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وم و هیچ ڕه‌خنه و گازنده‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌م؟ تا ئه‌و کات چ توێژی ڕوشنبیرانی ئازادی خواز و خه‌ڵکی چه‌وساوه و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تریش هه‌ن بێن حسابێک بۆخۆیان بکه‌ن. تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه به‌م پلانه نهێنیانه‌یه‌وه کاره‌کانی خۆی بره‌و پێبدات دژی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆکان، هه‌رچ وته‌یه‌کی هه‌بێت که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئاگای له‌و تیرۆر کردن و لێدانانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و شاعیران و نوسه‌ران نیه، هێنده‌ی که ده‌که‌وێته ژیر گومانه‌وه.
ئاخۆ بڵێیت ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به جێبه‌جێ کردنی ئه‌و کاره ترسنۆکانه‌یه له وڵاتانی دیکه‌وه هاتبێتن؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رپرسیاری یه‌که‌م نه‌بێت له‌م تێوه‌گلانه خۆ حیزبه بچوکه‌کانی تر پێویستیان به کارێکی وا نیه تا ژیان و سه‌قامگیری هه‌رێم بخه‌نه ژێر نائارامیه‌وه؟ یان ئه‌م ڕۆژنامه نوسانه‌ی تا ئیستا ڕوو به ڕووی ئیهانه و لێدان بونه‌ته‌وه نوسینه‌کانیان ته‌عبیری له چ ناڕه‌وایه‌تیه‌ک کردوه، هێنده‌ی ئه‌و ڕاستینه‌یه‌ی که ناهاوسه‌نگیه‌کانی نێوان ژیانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتیان پیشان داوه؟ بۆ تا ئێستا یه‌کێک له ڕۆژنامه نووسانی سه‌ر به‌و دوو حیزبه گه‌وریه ڕوو به ڕووی تیرۆر کردن و سوکایه‌تی پێکردن نه‌بونه‌ته‌وه؟ ئه‌مه‌ش بۆخۆی پرسیارێکی زۆر جیدیه. ته‌نها له حاڵه‌تێکدا ده‌کرا بڵێین ئه‌مه ده‌ستێکی تێکده‌ره‌و دوره له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئێستا چه‌ند حاڵه‌تێکی واش دژی ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیش، تیرۆر بکرانایه یان بێسه‌روشوێن بوونایه.
باوه‌ڕیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که ئاینده‌ی هێزه دیکتاتۆر و ناداد په‌روه‌ره‌کان ته‌نها تیاچون و له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یانه، چونکه ئه‌م هێزانه‌ی ئیستا له ژێر ناوی دیمکراتیه‌ت و ژیانی هاوسه‌نگ بۆ هاوڵتیان درێژه به ته‌مه‌نی خۆیان ده‌ده‌ن ناتوانن تا ئاینده خۆیان له‌و ڕاستیه بشارنه‌وه که ته‌نها بوونی ناعه‌داله‌تیه له سه‌رجه‌م کایه‌کاندا، وا هه‌رچی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ڕابوردوو ئێستاش هه‌یه ده‌خاته ژێر گوشاره‌وه بۆ لێپێچینه‌وه یان ڕوو به ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ خه‌ڵکه ناڕازیه‌که‌دا. کاتی خۆی حیزبی به‌عسیش ده‌یگوت که‌س به‌قه‌د ئێمه یه‌کسانی خواز و ئازد هێنه‌ر نیه بۆ دابین کردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، کاتێکیش بینیمان ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه شۆڤێنیه‌ی هێشتبوه‌وه ته‌نها سیستمه دیکتاتۆریه‌که‌ی بوو به به‌کار هێنانی ترس و تۆقاندن، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو دڕندایه‌تیه‌ی به‌کاریشی هێنا دژی خه‌ڵکی عێراق نه‌یتوانی مانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه بپارێزیت.
بوونی ئازادی به مانا دوور له به‌رژه‌وه‌ند خوازیه‌که‌ی ده‌سته‌یه‌ک یان تاقمێک بۆخۆی له ئه‌رزی واقیعدا ده‌توانێت بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک خۆی به‌یان بکات. ئازادی ژیان و گوزه‌ران له ئاسمانه‌وه دانابه‌زێته سه‌ر زه‌وی. ته‌نها ڕاستینه واقعیه‌کانی ناو ژیانی خه‌ڵکی ده‌توانێت دیاری که‌ری ئه‌و چه‌مکانه بێت که ئازادی ڕاده‌ربڕین له کامه ئاستدایه و خه‌ڵکیش تا کامه ئاست هه‌ست به بوونی خۆیان ده‌که‌ن له ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا. ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵکی هه‌رده‌م ملکه‌چیان قبوڵ کرد ئه‌و کات ژیان ماناکانی خۆی نامێنێت بۆ به‌ره‌و پێشچون و گه‌شتن به ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر و پڕ له داهێنان. به پێچه‌وانه‌شه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵکی زرینگ و چوست بن، ده‌توانن هه‌رده‌م ئه‌و ڕێگریانه هه‌ڵته‌کێنن که دێنه سه‌ر ڕێگای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ده‌خوازن ژیان له‌و شێوازه ته‌سکه‌دا بمێنێته‌وه. تا چه‌وساندنه‌وه و سوکایه‌تی کردن هه‌بێت به مرۆڤایه‌تیه‌وه، خه‌بات کردن بۆ گه‌شتن به ئازادیش هه‌رده‌م وه‌ک هه‌ناسه نزیک ده‌بێت له‌و که‌سه یان ئه‌و چینه‌ی که هه‌ست به‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی خۆی ده‌کات. بۆیه ئه‌رکی خه‌ڵکی ئازادی خواز و ملکه‌چ نه‌کردوه هه‌میشه توانای ئه‌و ڕابه‌رایه‌تی کردنه‌ی هه‌بێت بۆ به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌و نایه‌کسانی خوازیه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یسه‌پینێت به‌سه‌ریاندا. به‌بێ بوونی ئه‌و توێژه وشیار و ئازادی خوازه، ناکرێت ته‌نها کۆمه‌ڵگا خۆبه‌خۆ وشیار ببێته‌وه. نیشان دانی ڕاستیه‌کان هه‌میشه دڵی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان ده‌خاته له‌رزینه‌وه، چونکه تا به‌یان کردنی ڕاستیه‌کان یان ناعه‌داله‌تیه‌کان به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه، ده‌سه‌ڵات زیاتر هه‌وڵی چه‌پاندن کردنی ماناکانی ژیان و ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌دات.
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
30/10/2009