
توند و تیژی و ده‌سه‌ڵات ….. هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
وند و تیژی یه‌كێكه له ره‌وشته‌كانی مرۆڤ، كه بنه‌ماكه‌ی بۆ په‌روه‌رده ئه‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌واته بۆ تێگه‌یشتنی زۆری و كه‌می رێژه‌ی توند و تیژی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا پێویسته بگه‌ڕیینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی په‌روه‌رده له‌و كۆمه‌لگه‌یه‌دا، توند و تیژی به‌رانبه‌ر به ژن، به‌شێكه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و په‌روه‌رده توند و تیژیه‌ی كه له ناو تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌ڕوێندرێت، جیاوازی رێژه‌ی توند و تیژی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر په‌یوه‌سته به‌و جیاوازییه په‌روه‌رده‌یه‌ی، كه له نێوانیاندا هه‌یه، به هه‌مان شێوه بوونی جیاوازی توند و تیژی له نێوان ژن و پیاو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازییه په‌روه‌رده‌یه‌ی، كه بۆ هه‌ر یه‌ك له ژن و پیاو هه‌یه، ئه‌لێره‌دا ئه‌ومان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت بوونی توند و تیژی له ناو پیاودا هه‌ر ته‌نها به‌رانبه‌ر به ژن نییه، به‌ڵكو به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌گه‌ڵیاندا ناكۆكه ، جێبه‌جێ كردنه‌كه‌شی بۆ بوون و نه‌بوونی هێز و ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی سه‌رچاوه‌كانی توند و تیژی و باس له فاكته‌ره‌كانی خۆشكردنی زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ كردنی توند و تیژی بكه‌ین له كوردستان، پێویسته تێبینی ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه بكه‌ین كه له نێوان پارچه‌كانی كوردستان و ناوچه جیاوازه‌كانی پارچه‌یه‌كی كوردستان هه‌یه، هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌و جیاوازییه له نێوان شار و لادێ و ئۆردوگاكاندا هه‌یه، له هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی ژن و پیاو یان كچان و كوڕان تا ئاستێكی زۆر كراوه‌یه و هیچ جۆرێك له په‌یوه‌ندییه‌كان نابن به مایه‌ی ده‌ركه‌وتنی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی وا، كه توند و تیژی ببێته ته‌نها رێگاچاره بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئه‌مه‌ش زیاتر له ناوچه سنووریه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوور و شوێنه شاخاویه دووره‌ده‌سته‌كان ئه‌بیندرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی زه‌مه‌ن، واته چه‌ند بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مه‌نانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی په‌روه‌رده بریتی بووه له دیاریده و خواسته‌كانی سروشت به ده‌سكاریه‌كی زۆر كه‌می بیر و باوڕه‌كانی مرۆڤ به تایبه‌تی بیر و باوڕی دینی، خه‌ڵكانی ئه‌م ناوچانه به هۆی سروشتی ژیانیان نه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریه توند و تیژیه‌كانی ئیسڵام، واته ئیسڵام بوون له‌و ناوچانه‌دا ته‌نها به رواڵه‌ت بووه،ئه‌م به رواڵه‌ت بوونه‌ش وه‌ك باسمان كرد له‌لایه‌ك بۆ سروشتی ناوچه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه چ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سروشتی ئه‌م ناوچانه زه‌مینه‌ی تێكه‌ڵبوونی ژنان و پیاوان خۆش و ئاسان ئه‌كات چ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌ختی ئه‌و شوێنانه بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م گه‌یشتنی سوپاكانی ئیسڵام و داگیركردنی ئه‌م ناوچانه به هێزی شمشێر، به‌ڵكو له رێگای گه‌مارۆدان و ناردنی كه‌سانێك بووه كه بتوانن وه‌ك بیر و باوڕ تێگه‌یشتنه‌كانی ئیسڵام له‌م ناوچانه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دیاره كاریگه‌ری سروشتی ژیانی ئه‌م ناوچانه زۆر له بیر و باوڕه‌كانی ئیسڵام به هێزتر و كاریگه‌رتر بووه، بۆیه زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ئه‌و ناوچانه ناردراون له جیاتی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه بێنن خۆیان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری چۆنیه‌تی ژیانی سروشتیانه‌ی خه‌ڵكه‌كان له‌م ناوچانه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی رێژه‌یی هه‌یه، ناتوانین یه‌ك خوێندنه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه ئه‌بینین كه ئه‌و داب و نه‌ریت و خو و ڕه‌وشته‌ی خه‌ڵكانی ئه‌م ناوچانه به‌ر له ئیسڵام بوویانه، ته‌واو له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنه‌كانی ئیسڵام ناكۆكن، نه‌تواندراوه له‌ناو ببردرێن و بنبڕ بكرێن، وه‌ك ره‌شبه‌ڵه‌ك ئه‌و شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌یه، كه ژن و پیاو ده‌ست له‌ناو ده‌ست و شان به شان تا به‌شه‌كانیتری جه‌سته‌ش ئه‌گرێته‌وه و به‌ر یه‌ك ئه‌كه‌ون و لێكخشانێكی ته‌واو له نێوان جه‌سته‌ی ژنان و پیاواندا هه‌یه، ئه‌م كرداره نه‌ریتێكی كۆنی خه‌ڵكه‌كانه، كه بۆ پێش ئیسڵام ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به ئیسڵامكردنی خه‌ڵكه‌كان نه‌یتوانی ئه‌م جۆره هه‌ڵپه‌ڕكێیه له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌هێڵێت، له‌كاتێكتدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیسڵام ئه‌م كاره به گوناه و تاوان ئه‌زانێت، ئه‌مه‌و چه‌ندین به‌ڵگه و نمونه‌ی دی هه‌ن، كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن به ئیسڵام بوونی ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ر به رواڵه‌ت بووه، له هه‌مان كاتدا له هه‌ندێك شوێنی دی كوردستان په‌یوه‌ندی نێوان كچان و كوڕان ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی كچه‌كان، واته له ئه‌نجامی ئاشكرا بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌بێته قوربانی كچه‌كه‌یه، كه له زۆربه‌ی جاره‌كاندا ژیانی لێئه‌سێندرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه‌ی دی كوڕیش به هه‌مان شێوه‌ی كچ ئه‌كه‌وێته به‌ر سزا، ئه‌م مه‌رگه‌ساتانه زیاتر له‌و ناوچانه تێبینی ئه‌كرێن كه كاریگه‌ری بیر و باوڕی ئیسڵام تیایدا زاڵ و به‌رفراوانه، له زۆربه‌ی زه‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا ئه‌م ناوچانه له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی ئیسڵامه‌كان بوونه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یان به‌لایه‌نی كه‌م بنه‌ماكانی یاسا له‌و ناوچانه‌دا له‌سه‌ر تێگه‌یشتنه‌كانی ئیسڵام دامه‌زراون، هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌بینین ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستان ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه و بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه كوردستان ببێته زه‌مینه جێبه‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌و توند و تیژیانه‌ی كه ساڵه‌هایه به شێوازی جیاجیا له‌ناو تاكی كورد ئه‌ڕوێندرێت، به تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به ژنان، له كوردستاندا ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دوو پارتی به ناو علمانی به‌ڕێوه ئه‌چێت، كه‌چی بنچینه‌ی یاسا له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسڵامه هه‌ر وه‌ك له به‌ندی حه‌وتی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌گه‌ڵ هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌كانی خۆی كه بۆ علمانیه‌ت ئه‌یكات هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تی ئیسڵامییه، بۆیه به به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات له جیاتی ئه‌وه‌ی له رێگای یاسایه‌كی شارستانیانه و سه‌رده‌میانه مافه‌كانی تاك له‌ناو كۆمه‌ڵدا بپارێزێت و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده توند و تیژیه بكات كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ر وه‌ك باسمان كرد تێگه‌یشتنه‌كانی ئیسڵامه، به‌ڵكو دێت به پێچه‌وانه‌وه جارێكی دی په‌نا بۆ شه‌ریعه‌ت و مزگه‌وت و مه‌لا و دین و دینداره‌كان ئه‌بات، هه‌موو ئه‌و جیاوازیه‌ی كه باسمان كرد له نێوان ناوچه و پارچه‌كانی كوردستاندا هه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی بوونی ئه‌و په‌روه‌رده و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌یه كه له ناوچه جیاوازه‌كانه‌دا هه‌یه. ره‌نگه له لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه ئه‌و پرسیاره‌م ئاڕاسته بكرێت هه‌ر وه‌ك زۆر جار ئاڕاسته‌م كراوه، كه ئه‌ڵێن ئه‌وانه‌ی توند و تیژی و كوشتار ئه‌كه‌ن هه‌ر به ناو ئیسڵامن و باوڕی ته‌واویان به ئیسڵام نییه یان خه‌ڵكانێكی نه‌ته‌وه‌یی و علمانین، ئه‌وانه‌ی ئه‌و پرسیاره ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌یان بیر ئه‌چێته‌وه كه ئێمه باسمان له‌وه كرد، بیر و باوڕی ئیسڵام خزاوه‌ته ناو داب و نه‌ریت و كه‌لتور و ده‌سه‌ڵات، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه راسته‌خۆ له ژێر كاریگه‌ری تێگه‌یشتنه‌كانی ئیسڵام نین ئه‌وا ناڕاسته‌وخۆ له رێگای ئه‌و خزانه‌ی ئیسڵام بۆ ناو داب و نه‌ریت ئه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی توند و تیژی ئیسڵام و ده‌سه‌ڵاتیش زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و توند و تیژیه‌یان بۆ خۆش ئه‌كات به هۆی نه‌بوونی یاسایه‌كی وا كه بتواندرێت مافه‌كانی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ له‌ناویدا پارێزراو بێت به‌بێ جیاوازی كردن به پله و پایه یان ژنایه‌تی و پیاوه‌تی، له هه‌مان كاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌ك باوڕیان به ئیسڵام نییه له لایه‌كی دی به پیرۆزی سه‌یری داب و نه‌ریت و كه‌لتور ئه‌كه‌ن و به‌رگری له هه‌موو ئه‌و شته دزێوانه‌ی ناو داب و نه‌ریت ئه‌كه‌ن و پاساو بۆ ئه‌و توند و تیژیه دێنه‌وه كه له ناو داب و نه‌ریتدا هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌و داب و نه‌ریته به تێگه‌یشتنه‌كانی ئیسڵام تێكه‌ڵ بووه، خۆ هه‌شیانه ئه‌م راستیانه ئه‌زانن به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی توند و تیژی له به‌رژه‌وه‌ندیان دایه بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی خۆیان یان زیاتر به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ك به ئاشكرا په‌روه‌رده‌ی توند و تیژی له ناو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌بینین، ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه ئه‌و شه‌ڕ و كوشتاره‌ی له نێوان حزبه‌كاندا ئه‌كرێت ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا ئه‌بیندرێت ئه‌و ئازاردان و زیندانیكردن و ئاواره بوونه‌ی به هۆی جیاوازی له بیر و باوڕ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر خه‌لك هه‌یه، بۆته مایه‌ی گه‌شه‌كردن و له‌باركردنێكی زیاتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی عه‌قڵی توند و تیژی.سه‌رچاوه‌كانی په‌روه‌رده سه‌ره‌تا له خێزانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له ناو خێزاندا به جیاوازی كردن له نێوان گه‌وره و بچوك و كوڕ و كچ سه‌ره‌تایه‌كه بۆ رواندنی بیرۆكه‌ی توند و تیژی له نێوان منداڵاندا، كاتێك كه به‌رپرسیاریه‌تی منداڵه بچوكه‌كان ئه‌خرێته سه‌ر شانی منداڵه‌كانی له خۆیان گه‌وره‌تر یان كچه‌كان ئه‌خرێنه ژێر ركێفی كوڕه‌كان، وا په‌روه‌رده ئه‌كرێن كه كار و كرده‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له كه‌سه‌كانی ناو خێزان ئه‌بێته مایه‌ی شانازی یان شه‌رمه‌زاری بۆ ته‌واوی خێزان، واته ئه‌گه‌ر تاكێكی ناو خێزان هه‌ڵه‌یه‌كی كرد له ئاست نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و ته‌واوی ئه‌و خێزانه شه‌رمه‌زار ئه‌كات، هه‌ندێك جار ئه‌و شه‌رمه‌زاریه خزم و دراوسێش ئه‌گرێته‌وه، ره‌نگه له هه‌ندێك شوێندا ته‌واوی لادێیه‌كه یان ناوچه‌كه بگرێته‌وه، ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه وا له تاك ئه‌كات كه هه‌ر چاو‌دێر نه‌بێت به‌سه‌ر كار و كرده‌وه‌كانی خۆی، به‌ڵكو چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر كار و كرده‌وه‌ی هه‌موو كه‌سه‌كانی ده‌ور و به‌ری، له‌سه‌ر گه‌وره‌كان پێویسته كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست بن له‌به‌ر ده‌م كاره هه‌ڵه‌كانی ئه‌وانه‌ی له خۆیان بچوكترن، ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ری ئیسڵام ئه‌لێره‌دا به‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئیسڵام پێی وایه بێده‌نگ بوون و چاوپۆشیكردن له هه‌ڵه، یه‌كێكه له سیفاته‌كانی شه‌یتان، ئیسڵام به‌رده‌وام كه‌سه‌كان به‌وه ئه‌ترسێنێت ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك كاری نابه‌جێ زۆر بوو ئه‌وا ئه‌للا ئه‌و شوێنه ئه‌خاته ژێر توڕه‌یی خۆیه‌وه و به كاره‌ساتی له‌ناوبه‌ر ته‌فر و تونایان ئه‌كات، هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌م كارانه‌ی به‌رانبه‌ر به ملله‌تانی دی كردووه كه له قورئاندا ناویان هاتووه، به‌م شێوه‌یه ئیسڵامه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر گونا‌هه بچوكه‌كان بنبڕ نه‌كرێن ئه‌وا گوناهی گه‌وره‌ی لێوه ئه‌نجام دێت، بنبڕ كردنی گونا‌هه بچوكه‌كانیش بریتییه له‌و توند و تیژیه‌ی كه پێویسته به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه هه‌ڵگری ئه‌و گوناهانه‌ن، رێگا پێدانی ئیسڵام به كوشتن زۆر جار ئه‌بێته ئه‌ركێكی پێویستی دینی سه‌ر شانی ئیسڵامه‌كان، زۆر جار خۆ دزینه‌وه له كوشتنی تاوانبار ( تاوانبار به تێگه‌یشتنی ئیسڵام) ئه‌بێته گوناهێك به‌سه‌ر باڵی كه‌سی ئیسڵام، كه سزاكه‌ی تاهه‌تایه‌یه له ناو ئاگری جه‌هه‌نه‌م، ترساندنی منداڵ به سزا توند و تیژه‌كانی ئه‌للا و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی دایك و باوك بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه قورسه‌كانی ئیسڵام له‌لایه‌ن منداڵ، نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایانه‌ی باوك بۆ سه‌ر ژن و منداڵه‌كانی و به شه‌رعیه‌ت بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و ئاماده‌كردنی كوڕ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوك و پاراستنی خێزان هه‌موو ئه‌مانه و زۆری‌تریش سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌ن بۆ رواندنی ره‌وشتێكی ته‌واو بارگه‌كراو به توند و تیژی له ناخی تاكدا، ئه‌م تاكه توند و تیژی به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئه‌بێت كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ره‌وه هه‌ن، چونكه خۆی وه‌ك به‌رپرسیارێكی دینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌بینێت و توند و تیژی وه‌ك ئه‌ركێك جێبه‌جێ ئه‌كات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هێزێكی گه‌وره تر له سه‌روی خۆی نه‌بینێت وه‌ك به‌ربه‌ستێك. كه‌واته ئه‌و توند و تیژیه‌ی كه له ناو تاكدا ئه‌ڕوێندرێت هه‌ر به ته‌نها به‌رانبه‌ر به ژن نییه، به‌ڵكو له به‌هێزه‌وه به‌رانبه‌ر لاوازه، ئه‌وه‌ش له‌وه ئه‌بینینه‌وه كه چۆن كه‌سی به‌هێز له‌ناو خێزاندا خۆی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو كه‌سه‌كانی تری خواره‌وه‌ی خۆی ئه‌سه‌پێنێت و سه‌ره‌تا له فه‌رماندان ده‌ست پێئه‌كات تا ئه‌گاته سزادانی ئه‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانن، ئه‌لێره‌دا جیاوازی سزادانه‌كان بۆ جیاوازی ئاستی ده‌سه‌ڵات و لاوازی به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام دیاره له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی ژنان له پیاوان زۆر لاوازترن، هه‌ر بۆیه رێژه‌ی توند و تیژی پیاوان به‌رانبه‌ر ژنان زۆر زۆرتره له رێژه‌ی توند و تیژی پیاوان به‌رانبه‌ر پیاوان و ژنان به‌رانبه‌ر ژنان.
گرینگه هه‌ندێك رۆشنایی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و توند و تیژیانه‌ی پیاوان به‌رانبه‌ر یه‌كتر و ژنان به‌رانبه‌ر یه‌كتر هه‌یانه، به ئاشكرا له كوردستان ئه‌و دیاریده‌یه ئه‌بینین كه چۆن رۆژانه به سه‌دان پیاو له بازاڕ و له‌سه‌ركار و له فه‌رمانگه و شوێنه جیاجیاكاندا توند و تیژی به ئاستی جیاواز به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر ئه‌نوێنن، هه‌ر له جنێودان و قسه به‌یه‌كتر گوتن تا ئه‌گاته له‌یه‌كتردان و یه‌كتر برینداركردن و یه‌كتر كوشتن و به كارهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵات له بۆ یه‌كتر ئازاردان وه‌ك تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر دروستكردن و یه‌كتر به‌گرتندان و نانبڕینی یه‌كتر و ده‌یان شێوازیتری توند و تیژی، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و توند و تیژیه‌ی پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كان به‌رانبه‌ر یه‌كتر هه‌یانه له پێناو ده‌سه‌ڵات و پله و پایه ئه‌و شه‌ڕانه‌ی لێئه‌كه‌وێته‌وه، كه به ده‌یان و سه‌دان پیاوی تێدا ئه‌كوژرێت و سه‌دانیتری تیادا كه‌مئه‌ندام ئه‌كرێن و له‌سه‌ر بیر و باوڕ به‌هه‌زاران پیاو ئه‌خرێنه زیندان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێن، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و توند و تیژیه‌یه كه پیاوان به‌رانبه‌ر یه‌كتری ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌و ره‌وشته‌ی ئه‌وانیشه جارێكی‌تر به شێوه‌یه‌كیتر ئه‌گوازرێته‌وه بۆ ناو عه‌قڵیه‌تی منداڵان و ژنان، به ئاشكرا ئه‌بینین كه له كوردستاندا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی توند و تیژی له نێوان ژنه‌كاندا هه‌یه، زۆر جار ژن ئه‌بێته هۆكاری به مه‌رگ گه‌یاندنی ژنێكی دی، ئه‌وه جگه له‌و توند و تیژیه‌ی له دایكه‌وه به‌رانبه‌ر به كچ و له خوشكێكه‌وه به‌رانبه‌ر خوشكه‌كانی تری و له‌نێوان بوك و خه‌سو و یان ژنی دوو برا و ژنه دراوسێكان و ژنه فه‌رمانبه‌ره‌كان و ……. هتد، ره‌نگه ئه‌و توند و تیژیه‌ی ژنان به‌رانبه‌ر یه‌كتر نه‌گاته ئه‌وه‌ی كه ژنێك ژنێكی تر به ده‌ستی خۆی بكوژێت، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێكجار هۆكار و رێگا خۆشكردن و هاندانی پیاو بۆ كوشتنی ژنێك ژنێكیتری ناكۆكی بێت، كه خۆی ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی جێبه‌جێ كردنی كوشتنه‌كه‌ی نییه، پیاوێكی تر ئه‌كات به ئامرازی ویست و داخوازیه‌كه‌ی خۆی بۆ كوشتنی ژنێكی تر یان هه‌ندێكجار بۆ به كوشتدانی پیاوێكی تر، ئه‌مه‌ش زیاتر له ژنه به‌رپرسه‌كان رووئه‌دات، خۆیان پشت ئه‌ستورن به پیاوانی تر جا ئه‌و پیاوانه هه‌ر چیێكیان بن مێرد یان هه‌ر شتێكی دی، كه‌واته ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین كه هه‌ندێك جار ئه‌و توند و تیژیه‌ی له ناو ژن‌دا رواندراوه ببێته هۆی ئازاردان یان كوشتنی كه‌سێكی تر، وا باشه ئه‌لێره‌دا ئه‌وه بڵێمه‌وه، په‌روه‌رده‌ی توند و تیژی له ناو كۆمه‌ڵدا هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌گرێته‌وه به ژن و به پیاو، به‌ڵام به رێژه‌ی جیاواز، بوونی ده‌سه‌ڵاتیش فاكته‌ری یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی ئه‌م توند و تیژیانه‌یه.
چاره‌سه‌ری توند و تیژی به توند و تیژی ناكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زۆر جار ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌كه‌ونه به‌كارهێنانی توند و تیژی به ناوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌و توند و تیژیه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه كه‌م بكه‌نه‌وه یان نه‌یهێڵن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه توند و تێژی به‌رده‌وام توند و تێژی لێئه‌كه‌وێته‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك به‌ڕاستی بیه‌وێت توند و تیژی نه‌هێلێت ئه‌بێت یه‌كه‌مجار له خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات به‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی یاسایانه ئه‌رك و مافی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ دابڕێژێت و به ته‌واوه‌تی دین و ده‌وڵه‌ت له یه‌كتری جیابكرێنه‌وه، ئه‌م یاسایه له‌سه‌روی هه‌موو تاكه‌كان بێت، به‌بێ جیاوازی له پله و پایه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی یه‌كتر ناسین و خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی، به‌بێ بوونی كاریگه‌ری سیاسی و حیزبایه‌تی، له رێگای بوونی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی كه یاسا به‌ڕێوه‌یان ببات، بوونی ده‌ستورێكی سه‌رده‌میانه‌ی وا كه به‌رده‌وام توانای به‌ره‌وپێش چوونی هه‌بێت، ئه‌بێت ده‌وڵه‌ت ببێته سه‌كۆی بیروباوڕه جیاوازه‌كان، ململانه‌ی فكری و سیاسی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی له رێگای گفتوگۆ و رێزی به‌رانبه‌ر بكرێت، ئه‌بێت دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و كه‌سانی مافناس به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه، خوێندن هه‌ر بریتی نه‌بێت له فێربوونی زمان و بیركاری و وانه‌كانی تر، به‌ڵكو سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی له‌یه‌كتر بوردن و هێمنی و رێز و ئازادیه‌كانی تاك هه‌ر له باخچه‌ی منداڵانه‌وه ده‌ست پێبكات، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرینگتر ده‌ربازكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌و مشه‌خۆریه‌ی كه ساڵه‌های ساڵه پێیوه گۆشكراون، به هێنانه ئارای كاری به‌رهه‌م هێنه‌ر كه له‌ناویدا تاك هه‌ست به بوونی كه‌سایه‌تی خۆی بكات و پێشبڕكێی به‌رهه‌م هێنان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌موو تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ به ژن و به پیاو چالاك بكات و ئه‌و بۆشاییانه نه‌هێڵدرێن كه مرۆڤه‌كان ئه‌خاته ناو گێژاوی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ش به ده‌یان پرۆژه و بیر و بۆچوون هه‌ن كه ئه‌كرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌مانه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تین و له‌ناویدا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌بێ جیاوازی پیاویه‌تی و ژنیه‌تی ئه‌توانن به‌رگری له مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن.من ئه‌زانم زۆر كه‌س پێی وایه ئه‌وه چاره‌سه‌ریه‌كی خه‌یاڵییه، ره‌نگه بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان وابێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا، كه ملله‌تی كورد له ئاستی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا نییه، به‌ڵكو ئه‌م گۆڕانكاریانه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا نین، بۆیه ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌شیانه كار بۆ نه‌هێشتنی توند و تیژی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئه‌كات به‌وه‌ی كه هه‌ندێك ناوه‌ند به ناوی ژنان یان به‌رگری كردن له ژنان یان دژی توند و تیژی یان هه‌ر ناوێكی تر بكاته‌وه و تیادا چه‌ندین كه‌س وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێن و مانگانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و خه‌ڵكێكی ساده چه‌واشه بكه‌ن كه په‌نایان بۆ ببه‌ن و خۆیان بده‌نه ده‌ست ئه‌و ناوه‌ندانه، كاتێك هیج یه‌كێك له‌م ناوه‌ندانه توانای به‌رگریكردنی له‌و كه‌سانه نییه كه په‌نایان بۆ بردوون، دیاره له رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه چه‌ندین جار مه‌رگی كه‌سانێك یان باشتره بڵێن ژنانێك به هۆی ئه‌و رێكخراوانه‌وه بووه.
پێم باشه كه‌مێكیش باس له‌و كه‌م و كورتیانه بكه‌م كه له راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێكجار ئه‌و كه‌م و كورتیانه مه‌به‌ستی تایبه‌تی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و كه‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی له پشته‌وه بێت و ره‌نگه هه‌ندێك جاریش له نه‌زانین و نه‌شاره‌زایی بێت، یه‌كێك له‌و خاڵه هه‌ره گرینگانه ئه‌وه‌یه كه راگه‌یاندنه‌كان له زۆربه‌ی جاره‌كان ناوی تاوانباران به ته‌واوه‌تی ناهێنن و به وێنه و ڤیدیۆ نیشانی خه‌ڵك ناده‌ن، گوایه ئه‌م كاره كێشه‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی لێئه‌كه‌وێته‌وه، من نازانم ئه‌بێت چ كێشه‌یه‌ك له كێشه‌ی كوشتنی مرۆڤێك گه‌وره‌تر بێت؟ یان ره‌نگه بڵێن بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ته‌واو و وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و تاونبارانه ببێته هۆی ئابرۆ چوونیان له ناو خه‌ڵكدا، جا نازانم ئه‌و تاوانبارانه چ ئابرۆیه‌كیان هه‌یه كه ده‌ستیان ئه‌چێته خوێنی كه‌سانی تر! نه‌بوونی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كان، زۆربه‌ی جاره‌كان كوشتنی كه‌سه‌كان ئه‌بێته هه‌واڵێكی كورت و به خێرایی تێپه‌ڕ ئه‌بێت، یه‌كێك له به‌رپرسیاریه‌ته‌كانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یه كه به‌دواداچوونێكی درێژ بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه بكات كه له كوردستان رووئه‌ده‌ن، شێوازی نووسین له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كان ئه‌بێت به شێوه‌یه‌ك بێت كه تاوانبار له‌لای خوێنه‌ر ناشیرن بكات و قێز له‌و كاره نامرۆڤیانه بكاته‌وه و به كار و كرده‌وه‌ی دزێو بیانخوێنێته‌وه، به ئاشكرا و نه‌ترسانه باس له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له پشته‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ن یان به‌رگری له‌و تاوانانه ئه‌كه‌ن یان ئه‌بن په‌ناگه‌ی تاوانباران و ….. هتد.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه بۆ راگه‌یاندنه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان سه‌خت و مه‌ترسیدار و پڕ له كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن، پێویسته سوود له راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ببیندرێت و بتواندرێت به راشكاوانه هه‌موو ئه‌و باسانه بگوازرێنه‌وه.