له نه‌وه‌دو دووه‌مین ساڵیادی شۆڕشی مه‌زنی ئۆكتۆبه‌ردا:
نه‌وه‌دوو دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،پێش نیوه‌شه‌وی 25-10-1917 به بڕیار‌و پلانێكی نه‌خشه بۆداڕێژراوی پێشوه‌ختی لنین و زۆرایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیال دیموكراتی كریكاری ڕوسیا_ بۆلشه‌ڤی_ و به فه‌رمانده‌یی لیۆن تروتسكی ،كرێكاران و سه‌ربازان و جوتیاران و ژنان و لاوانی ڕێكخراو له حزبی به‌لشه‌فی و شوراكاندا ، وه‌ك بروسكه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان برده سه‌ر حكومه‌تی كرنیسكی كادیت و هاوكاره‌كانی له سۆسیال شۆڕشگیرَه‌كان و مه‌نشه‌فی یه‌كان و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به كه‌مترین زیانی گیانی، كه له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی مرۆڤێك تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد ،ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆشكی زستانه‌ی حكومه‌ت له پێترۆسبورگدا گرت و زۆربه‌ی سه‌رانی حكومه‌تیان ده‌ست به‌سه‌ر كرد . ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تای چه‌خماخه‌یه‌ك بۆ هیرَش بردنه سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی كرنیسكی له سه‌راسه‌ری روسیا. به‌م شێوه له كه‌مترین ماوه‌دا حزبی بۆلشه‌ڤی بۆ یه‌كجاری كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند سه‌ده‌ی ئیمپراتۆری تزاری و هه‌شت مانگه‌ی حكومه‌تی بۆرژوایی كرنیسكی هێناو له جێگای دا ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كۆماری شورایی كرێكاران و جوتیان و سه‌ربازان، كه ڕێكخراو بوون له شوراكان وسوپای سوردا، ڕاگه‌یاند.هه‌روه‌ك جۆن ڕیدی ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی، كه چاودێرێكی واقعی و زیندووی ئه‌و شۆرشه مه‌زنه بوو، ده‌ڵێت له ده رۆژدا جهانی له‌رزاند و ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌ییان به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی جهاندا هێناو ته‌نانه‌ت شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر بوه هۆكارو كاریگه‌ر دانه‌ر له‌سه‌ر زۆرێك له شۆڕش و ڕاپه‌رینه كرێكاری و ڕزگاریخوازی و ئازادیخوازی یه‌كانی تری جهان.
هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیاتی به ڕابه‌ری لنینی مه‌زن له مه‌رسومێكدا یه‌ك لایه‌نه كۆتایی به شه‌ڕی جهانی یه‌كه‌م هێنا .لنین ووتی ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی داگیركه‌رانه‌و دابه‌شكارانه‌ی جهانی نێوان ئه‌مپریالیزمی جهانی یه‌و شه‌ڕی ئێمه نی یه.وه ئێمه كۆتایی پێ دێنن و نامانه‌وێت له‌وه زیاتر چینی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی روسیا و جهان ببێته سوته‌مه‌نی ئه‌م شه‌ڕه .هه‌ڵبه‌ت تا ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتی تزارو حكومه‌تی كرینسكی لایه‌نێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرسێنه‌رو درێژه‌پێده‌ری شه‌ڕی یه‌كه‌می جهانی بوون. هاوكات لنین و به‌لشه‌ڤیه‌كان كۆمه‌ڵێ بڕیاری زۆر گرینگی تری مێژووییاندا كه له مێژووی مرۆڤایه‌تی بێوێنه بوو. له‌وانه ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی و پێك هێنانی حزب و ڕێكخراو و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و خوێندن و فێركردن و دابین كردنی چه‌ندین بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تر وه‌ك: بیمه‌ی بێكاری و ته‌ندورستی و به خۆڕایی فێركردن و خوێندن و به خۆڕایی ئاو‌و كاره‌باو دیاریكردنی سه‌عات كار بۆ هه‌شت سه‌عات و …هتد .هه‌روه‌ها مافی ڕه‌های یه‌كسانی ژنان و پیاوان و مافی بڕیاردانی چاره‌ی خۆنوسین بۆ هه‌موو میلله‌تانی ژێر ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاتی سه‌ركوتگه‌ری تزار و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی زه‌وی وزارو موڵكی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كان و بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دیبلۆماسی نهێنی و به‌ندو به‌ستی نێوان ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان .به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كی بوون له جه‌نگی یه‌كه‌می جهانی .هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی و هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و سۆسیالیستی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازو ئازادیخوازه‌كان،له سه‌راسه‌ری جهان و به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌وانه‌ی دژی جه‌نگ و سته‌مو داگیركاری ئه‌مپریالیزم ده‌جه‌نگان .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م شۆڕشه ڕووداوێكی خود به‌خود و بێ پێشینه نه‌بوو. به‌ڵكو به‌ره‌نجام و ئاكامی چه‌ند شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی تر بوو هه‌روه‌ك لینین خۆی تاریفی ده‌كات و ده‌ڵێت به‌رهه‌م و به‌ره‌نجامی 3 قۆناغی مێژوویی بوو له ڕوسیا .یه‌كه‌مین قۆناغی كه به ڕاپه‌رینی 1905-1907 ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی یه‌كانی حزبی سۆسیال دیموكرات و كۆمه‌ڵێ كه‌موكوری تره‌وه شكستیان پێهێنا.پاشان ڕاپه‌ڕینی شوباتی_فێبریوه‌ری_ 1917 كه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های تزار هێناو تزار و ده‌ستو پێوه‌نده‌كانی كرده قه‌فه‌سی دیلی یه‌وه و حكومه‌تی كرنیسكی به هاوكاری سۆسیال شۆڕشگێره‌كان و مه‌نشه‌فی یه‌كانی له‌سه‌ر كار دانا. به‌ڵام له‌سه‌ر بڕیاری لنین و حزبی به‌لشه‌ڤی، سه‌ره‌ڕای ڕاڕایی به‌شێك له ڕابه‌رایه‌تی حزبی به‌لشه‌ڤیش، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دروشمی :هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك بۆ شوراكان.به‌م شێوه‌یه له مانگی نیسانی_ ئه‌یپرل_ هه‌مان ساڵدا كه لنین تێزه به‌ناوبه‌نگه‌كانی به شێوه‌ی چه‌ند نامه‌یه‌ك_ نامه‌كان بۆ هاوڕێیان _نوسی كه له‌وێدا باس له‌و ئاڵوگۆڕو وه‌رچه‌خانه ڕیشه‌یی یه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه چینایه‌تی یه گرینگانه ده‌كات كه به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ڕوسیادا هاتوه. به تایبه‌تی دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حزبی كادیتی بۆرژوازی به سه‌رۆكایه‌تی كرنیسكی و هاوكاره‌كانی .وه هاوكات ئه‌رك و نه‌خشو ڕۆڵی نوێی حزبی به‌لشه‌ڤی و شوراكان له‌و ده‌ورانه‌و پرسی گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن حزبی به‌لشه‌ڤی و شوراكانه‌وه .به‌م شێوه‌یه له مانگی نیسانه‌وه دووباره خۆپیشان دان و ڕاپه‌رین به‌رده‌وام بۆوه‌وه تا شه‌وی 25-10 كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوا هاتو ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی گۆی زه‌وی ڕاگه‌یه‌نراو جهانی كرده دوو كه‌مپی سیاسی چینایه‌تی جیاواز.
شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌گه‌رچی چینی كرێكاری ڕووسیای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاند و ئه‌و تێزه‌ی سه‌لماند كه‌چینی كرێكار و كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سته‌م وچه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران ڕزگاریان بێت و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئازادی ویه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو هه‌ڵگری، ده‌بێت له‌پێشه‌وه ده‌سه‌ڵات بگرن و ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی به‌سه‌ر چینه چه‌وسێنه‌ره‌كاندا داسه‌پێنێ. به‌ڵام چینی كرێكاری به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری كه‌له‌سه‌ر جیاوازی چینه‌كان دامه‌زراوه و حوكمی سه‌رمایه‌و بازار ژیانی هاوڵاتیانی له‌بێعه‌داله‌تییدا ڕاگرتووه، به‌ره‌و گۆڕانی ڕیشه‌یی به‌رێت، ده‌بێ به‌خیرایی ده‌ستبه‌رێ بۆ ئاڵوگۆر له‌په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كان و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ژێرخانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه. به‌داخه‌وه چینی كرێكاری ڕووسیا كه‌تازه به‌تازه له‌شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو ،وه حكومه‌تی چینایه‌تی خۆی جێنشینی حكومه‌تی بۆرژوازی كرد، به‌هۆی ناڕۆشنی و نه‌بوونی ئالته‌رناتیڤی ئابووری سوسیالستیه‌وه نه‌یتوانی قۆناغه‌كانی دواتری شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر به‌سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش ڕێگای كرده‌وه بۆسه‌رهه‌ڵدانی بیروبۆچوونی جیاواز له‌نێو به‌لشه‌ڤیكه‌كاندا و سه‌ره‌نجامیش ڕێگای كرده‌وه بۆ ئالته‌رناتیڤی ئابووری بۆرژوازی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی. بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ستالینیزم و دیكتاتۆریه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م واقعیه‌ته بوو. به‌واتایه‌كیتر چینی كرێكاری ڕووسیا وشكستی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر، قووربانی نه‌بوونی ئالته‌رناتیڤی ئابووری سۆسیالیستی و ئه‌ركه‌كانی دوای گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه. به‌تایبه‌تی كه‌به‌پێی مه‌نتق شۆڕشی كرێكاری له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕی ئابووری سه‌رمایه‌داری و جێگرتنه‌وه‌ی به ئابووری سۆسیالیستی كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی موڵكداریتی تایبه‌تی و سیسته‌می كاری به‌كرێ و سه‌رمایه‌و بازار ڕاوه‌ستاوه. نه‌بوونی به‌دیلی ئابووری كه‌سه‌رخه‌ته‌كانی له‌به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی حزبی بۆلشه‌فیكدا به‌ناڕۆشنی جێگیركرابوو، ڕێگای كرده‌وه كه‌به‌دوای مه‌رگی لنیندا (ساڵی 1924-1925) ئالته‌رناتیڤی ئابووری بۆرژوا ناسیونالیزمی ڕووسی به‌ڕابه‌ری ستالین جاریكێتر له‌به‌رگی كۆمۆنیزمدا به‌ده‌سته‌وه بگیرێ و ئه‌و ده‌ستكه‌وته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌شی كه چینی كرێكار به‌ده‌ستی هێنابوو شكست پێبدرێ. به‌مجۆره شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر له‌به‌رده‌م ئامانجه سۆسیالیستی یه‌كانی خۆیدا له‌مه‌یدانی ئابووریدا شكستی هێنا.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گرینگی و زیندوویی و جهانداگری ئه‌و دروشم و بڕیار و خواست و داواكاری یانه‌ی كه له سایه‌ی ئه‌م شوڕشه‌دا هاته‌دی وه‌ك له سه‌ره‌تاوه به كورتی ئاماژه‌مان پێدا ،خاڵی تری زۆر گرینگ و به‌هێزی ئه‌م شوڕشه له‌وه‌دایه‌و به تاقی كردنه‌وه‌ی عه‌مه‌لی بۆمانی ده‌رخست كه ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی بۆرژوا به كه‌مترین زیانی گیانی و مادی له لایه‌ن چینی كرێكار‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاوه له توانادایه .به‌ڵام مه‌رجی ئه‌مه له گرینكی و ڕاده‌ی به‌هێزی ڕێكخراو بوونی حزبی و جه‌ماوه‌ری چینی كرێكار و توێژه سته‌مدیده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ئاسۆی سیاسی ڕۆشندایه.
ئه‌مڕۆش كه ئێمه دوای نه‌وه‌دوو دوو ساڵ یادی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه به‌رز ڕاده‌گرین ،پێمان وایه و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوازی موجود بێت ،چه‌وسانه‌وه‌ی جۆراوجۆری چینایه‌تی و قه‌ومی و جنسی و ده‌یان جۆری تر و ده‌ردو مه‌ینه‌تی تر هه‌ر ده‌مینێت .بۆیه پێویسته خه‌بات بكه‌ین و خۆ ئاماده‌كه‌ین و خۆمان ڕێكخه‌ین له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و له ڕێكخراوی جۆراوجۆری جه‌ماوه‌ری ڕادیكالی تر بۆ به‌رپاكردنی شۆرشیكی تری كرێكاری سۆسیالستی و رزگار بوونی یه‌كجاری له سته‌م و چه‌وسانه‌وه به‌دی هێنانی دونیایه‌كی باشتر .
25 ئۆكتۆبه‌ری 2009