ئایا له كوردستان ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه؟
بوونی ئۆپۆزیسیۆن له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا، ئاماژه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌یه بۆ كراوه‌یی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، یان ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت سیسته‌می دیموكراسی.
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی یاسایی تیا نه‌بوو، واته كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو و دیكتاتۆره بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئۆپۆزیسیۆن به شێوه‌ی نایاسایی دروست ده‌بێت و به شێوه‌یه‌كی نایاسایش ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ركێی ده‌سه‌ڵات.
دیاره له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تێكدا هه‌موو حزب و ڕێكخراوێكی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ئۆپۆزیسۆن له‌قه‌ڵه‌م ده‌دریت. بێگومان مه‌به‌ستیش له ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتی حكومی و یاساییه، نه‌ك حزبی.
دیاره پێشمه‌رجی پێكهاتنی هه‌ر ئۆپۆزیسۆنێكیش، جا ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه یاسایی بێت و له كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌و شارستانی دابێت یان نایاسایی بێت و له كۆمه‌ڵگایه‌كی تۆتالیتارتیدا بێت، بوونی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و پێكهاته یاساییه‌كانیه‌تی.
به‌م پێناسه كورت و ساده‌یه‌وه ئایا ده‌كرێت به‌و حزب و ڕێكخراوه سیاسیانه‌ی ركه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتن یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن بوترێت ئۆپۆزیسیۆن؟ وه ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیانه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و خۆشیان به ركه‌به‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌زانن نه‌وترێت ئۆپۆزیسیون، ناوی چیان لێده‌نرێت؟
كوردستان له‌قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی بێبه‌شه‌و تائێستا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، بۆیه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌ڕه‌سمی ناسراوی نێوده‌وڵه‌تیش نییه. حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش كه پێكهێنراوه، كه‌س به حكومه‌تی وڵاتی پێناسه‌ی ناكات. حزبه ركه‌به‌ره‌كانیش كه به‌شداری حكومه‌ت و په‌رله‌مان نین به‌یه‌ك ئیداره‌ی سه‌راسه‌ری نازانن له‌وه‌ش واوه‌تر هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو هیچ یه‌ك له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی واقع بینی یه‌كێتی پارتیش ئه‌م په‌رله‌مان و حكومه‌ته به یه‌كگرتووی نازانن و ده‌زانن كه ئه‌مه‌ی هه‌یه له ئاستی میدیای حزبیدا ناوی حكومه‌ت و په‌رله‌مانه و له‌دنیای واقعیشدا رێكه‌وتنێكی سیاسی نێوان دوو حزبی سیاسی و پشت به‌ستو به‌هێزی چه‌كداره كه‌هه‌ریه‌كه‌یان جغرافیایه‌كی بۆ خۆی جیاكردۆته‌وه‌و به‌رپرسه ئیداری حكومیه‌كانی هه‌ردوو جغرافیاكه‌ش سه‌ر به‌یه‌كێك له‌و پارتانه‌ن. هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا ده‌سه‌لاتی ئیداری حكومی نییه‌و ئه‌گه‌ر دایشبنرێت دیسان بێده‌سه‌ڵات و مۆڵه‌تپێدراو ئه‌بێت. ئه‌مه بۆ سنوری ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه‌یه و هیچ به‌رپرسێكی پارتی لێپرسراوی هیچ ده‌زگاو ئیداره‌یه‌ك و پۆستێكی حكومی نییه، ئه‌گه‌ریش كه‌سێك به شێوه‌ی ته‌وافوقی دابنرێت دیسان هیچكاره‌یه‌و موچه‌خۆرێكی مفت ده‌بێت. ئه‌مه ته‌نها به‌چوارچێوه‌ی ئیداری و به‌رێوه‌بردن به‌رته‌سك نابێته‌وه، به‌ڵكه له زه‌مینه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یه‌كان، ئاستی میدیا، بازار‌و ئابوری….تاد، به ڕۆشنی ده‌بینرێت. هێزی چه‌كداری پارتی خۆیان به هێزی پارتی و هی یه‌كێتی به یه‌كێتی و هی حزبه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه هێزی چه‌كداری حزبین. له ئاستی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یه‌كانیشدا هیچ ڕێكخراوه‌یه‌كی واقعی سه‌راسه‌ری نییه و چ حزبه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و چ حزبه‌كانی تر به ركه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵاتییشه‌وه، خاوه‌نی ڕێكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی حزبین و حزب ئاراسته‌یان ده‌كات. ئه‌م ڕێكخراوانه چ ڕێكخراوه ژنان و ئافره‌تانه‌كان و خانمه‌كان و خوشكان و موسوڵمانان و گۆران و… بن و چ رێكخراوه‌ی لاوان و خوێندكاران و قوتابیان و لاوان و گه‌نجان بن، یان وه‌رزشی هونه‌ری و… هی مامۆستایان پیشه‌وه‌ران و دادوه‌ران بن یان هی كرێكاران و … هه‌موویان مۆری حزبیان پێوه‌یه‌و له راستیدا هه‌وڵی به‌نه‌خشه‌ی حزبن بۆ رێگرتن له پێكهاتنی ڕێكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆ. میدیای حكومی به‌ڕوكه‌شیش نابینرێت، هه‌رچی هه‌یه له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه تا ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ره‌كانیان…، مۆری حزبی پێوه‌یه‌و حكومه‌ت به‌پێوه‌ری واقعی و مادی نه‌ك ڕوكه‌ش و مونتاژكراو یه‌ك میدیایشی نییه. ته‌نانه‌ت هه‌واڵ و زانیاریه‌كان و باس و خواستی هه‌ركام له میدیایانه مۆری حزب و جغرافیایه‌كی دیاریكراوی پێوه‌یه و یه‌ك میدیای سه‌راسه‌ری له كوردستاندا نییه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو كوردستانیش شانسی بڵاوبونه‌وه‌و بینه‌رو گوێگریان هه‌بێت….له زه‌مینه‌ی ئابوری و پرۆژه‌سازی و… به‌هه‌مان شێوه بازاری ژێرسایه‌ی پارتی كۆنترۆڵی پارتی و به‌ڵێنده‌ره مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی خۆیه‌تی و له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و هی یه‌كێَتی ئه‌و هێزانه‌یه كه خه‌ریكن هێز جێگیر ئه‌كه‌ن. ئه‌مانه حه‌قیقه‌تێكی بێئه‌ملاولای واقعی كۆمه‌ڵگای كوردستانن. هه‌ر ئه‌م واقعیانه‌شه كه پێمان ده‌ڵێت له كوردستان نه‌ده‌وڵه‌ت هه‌یه، نه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی یه‌كگرتوو هه‌یه.
له واقعیه‌تێكی سیاسی ئاوادا، كه ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، له جێگای حكومه‌تیش دووئیداره‌ی حزبی هه‌بێت، ئۆپۆزیسیۆنیش به پێی پیناسه‌كه‌ی كه ركه‌به‌ری حكومه‌ته بوونی واقعی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات، چونكه ئه‌وكاته حزبی ركه‌به‌ر له‌جێگای ئه‌وه‌ی ڕوبه‌رووی حكومه‌ت و ده‌زگا یاسایه‌كانی بێته‌وه‌و به شێوه‌ی ئاسایی ویاسایی و ته‌ندروست هه‌وڵی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بدات، روبه‌رووی حزب و هێزی حزب و ده‌سه‌لاتی حزبی و ماشینی حزبی ده‌بێته‌وه، و به‌ناچاریش هێزی ركه‌به‌ر به‌هه‌مان ئه‌لگۆی حزبی و به‌پشت به‌ستن به میلیشیای حزبیه‌وه له گۆره‌پانه‌كه ده‌رئه‌كه‌ویت و له‌هیچ ئاستێكدا ڕووبه‌روی حكومه‌تێك نابێته‌وه، چونكه بوونی نییه. ئه‌مه‌ش واده‌كات له جێگای حكومه‌ت و ئۆپۆزیسۆن، شوناسی ململانی حزبی ببێته واقعیه‌تێكی چه‌سپاو. ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا له‌كوردستان هه‌یه به‌غه‌یری ئه‌مه شتێكی تر نییه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ده‌زانن، بۆ ئه‌م واقیعه‌ی كوردستان پێناسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یان بۆخۆیان كردووه، چونكه ئه‌م حزب و هێزانه وه‌كو حزبه ده‌سه‌ڵاداره‌كان حزبی سه‌ر ساحه‌كه‌ن، و له‌ململانییه‌كی حزبیدان له‌گه‌ڵ حزبی ده‌سه‌ڵات. نه‌ك ئۆپۆزیسۆن و حكومه‌ت.
بێگومان، ناره‌زایه‌تی و ركه‌به‌ری حزبی و ململانی نێوان حزبه‌كانی سه‌ر گۆره‌پان و جغرافیایه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ كێبه‌ركی نێوان ئۆپۆزیسۆن و حكومه‌ت مه‌ودایان زۆره‌و زۆر له‌یه‌ك جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌كن.
له فه‌زای بوونی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی و حكومه‌تدا، حكومه‌ت حكومه‌تی هه‌مووانه، له شارێكه‌وه بۆ شارۆچكه‌و دیهات و گه‌ره‌كێك به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه‌یه، یاسا بۆهه‌مووان وه‌كو یه‌كه، كه‌س به‌ناسنامه‌ی حزبیه‌وه پۆستی ئیداریه‌كانی به‌رێوه نابات، هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك ملكه‌چی یاسا‌و رێساكان ئه‌بن، هه‌موو تاك و گروپ و كۆمه‌ڵ و حزب و ڕێكخراو سه‌ندیكاو… ئه‌رك ومافه‌كانی دیاره، حزبی بوونی هیچ كه‌سێك به‌حزبی پێكهێنه‌ری حكومه‌تیشه‌وه مایه‌ی هیچ ئیمتیازێكی تایبه‌تی… نییه. له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئۆپۆزیسۆن له‌كاتێكدا كه خۆی به‌ركه‌به‌ری حكومه‌ت ده‌زانێت و گوشاری سیاسی ده‌هێنێت، چاوێری حكومه‌ت و كاره‌كانی ده‌كات. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌خه‌ریكی رێكخستن و سازدانی خه‌ڵك و خۆئاماده‌كردنه بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام تائه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت له كه‌شێكی ئیلتزام ئامێزدا ڕه‌چاوی هه‌موو یاسا و ڕێساكانی حكومه‌ت ئه‌كات به‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌شه‌وه كه‌خۆی ڕه‌خنه‌ی لێیان هه‌یه وده‌یه‌وێت بیانگۆرێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌غیابی حكومه‌ت و له‌بوونی ململانی حزبی له‌جغرافیای بێناونیشانی نێوده‌وڵه‌تیدا، چ حزبی ده‌سه‌لات به‌ده‌ست و چ حزبی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات به به‌هێز و لاوازیانه‌وه، له ململانیی حزبیدان. حزبی ده‌سه‌لات به‌ده‌ست هه‌موو شت بۆ خۆی و تیپه‌كه‌ی و به‌رپرس و كادرانی به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانێت و ئه‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئیمتیازاتی سیاسی، ئابوری و مه‌عنه‌وی…. له‌به‌رامبه‌ردا حزبی ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌كی سیاسی خۆی، حزبێك كه په‌نجه مۆری سیاسه‌ت، هه‌ڵوێست، بوچون، كاره‌كانی…. ناكات، ڕه‌خنه‌و به‌تایبه‌تیش ره‌خنه‌ی جدی و ڕیشه‌یی ده‌گرێت به‌چاوی دوژمن ته‌ماشا ده‌كرێت، له‌هه‌موو ئیمتیازێكی كۆمه‌ڵگا دوور ڕائه‌گیرێت، فه‌زای ناسالمی سیاسی به‌گژدا ده‌كرێت، ئه‌و حزبانه ئه‌بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یان خۆیان وه‌كو ئه‌مری واقع به‌پشت به‌ستن به‌زۆری هێز یان له‌ڕێگای پشتیوانه‌یه‌كی ئیقلیمیه‌وه‌وه دابسه‌پێنن یان له‌ڕێگای پاره‌و ئیمتیازی زۆری كۆمه‌ڵگاوه كه‌حزبی ده‌سه‌لات به‌ده‌ست پێیان ده‌به‌خشێت ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن و وه‌كو كۆمپانیایه‌كی بازرگانی له‌كه‌نار كۆمه‌ڵگادا چه‌ند نوسینگه‌یه‌كیان ده‌بێت و بۆ ڕۆژی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسته‌كانیش موچه‌ی پێویستیان له‌پاروی ده‌می خه‌ڵك پێده‌ده‌رێت. ئه‌وه‌ی ئیستا له كوردستاندا هه‌یه ئه‌مه‌یانه. حزبی ركه‌به‌ریش حزب و هێزێكن كه‌ئاماده‌نین مل بۆ یاسا‌و رێسای حزبی ببه‌ن، هه‌ر حزبه ئه‌یه‌وێت له‌سنوری هه‌ڵسوڕانی خۆیدا حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست له‌و ناوچه‌یه پاشه‌كشه پێبكات و مه‌رجه‌كانی خۆی دابسه‌پێنێت و ببێته به‌شه ده‌سه‌لات. و به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌لات پارچه پارچه ده‌بێت. كوردستانی ئێستا نمونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی پارچه پارچه بوونی ده‌سه‌ڵاتی حزبییه. بۆیه هه‌روه‌كو چۆن خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌وڵه‌ت بێبه‌شه، له حكومه‌تی یه‌كگرتوو یاسایی و سه‌راسه‌ری بێبه‌شه، ئاواش له ئۆپۆزیسۆن بێبه‌شه و ئۆپۆزیسۆن له كوردستاندا نییه. هه‌ر وه‌كو چۆن حكومه‌ت و په‌رله‌مانی واقعی و بوونی نییه. هه‌ر ئه‌مه‌شه كه كه‌مترین گرژی له نێوان حزبه‌كاندا، خه‌ڵكی توشی دڵه‌ڕاوكی ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و حزب و ڕێكخراوه سیاسیانه‌ی ڕكه‌به‌ری ده‌سه‌لاتن و له په‌له‌مان و حكومه‌تدان، چه‌نده‌ش بیانه‌وێ ناتوانن نه‌خشی ئۆپۆزیسۆن ببینن. هاوكات حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتش له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا، هه‌رچه‌نده بیانه‌وێ ناتوانن نه‌خشی په‌له‌مان و حكومه‌ت به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه و بیكه‌ن به موڵكی گشتی كۆمه‌ڵگاو زوربه. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له خه‌تاو نه‌خشی خراپی حزبه‌كان خۆی به‌رهه‌می واقعیه‌تێكی ڕیشه‌یی تره، به‌رهه‌می بێده‌وڵه‌تی و بێ قه‌واره‌ی وڵاتییه، به‌رهه‌می هه‌ش بوونی فیدارلیزمی عێراقه. چ یه‌كێتی و پارتی كه حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستن له كوردستان و چ ئه‌و حزبانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ده‌ناسێنن، هه‌موویان له‌دنیای واقعیدا كۆمه‌ڵێك حزبن له ململانییه‌كی حزبی به‌رده‌وامدا بۆ ده‌سه‌لاتی زیاتر له‌كوردستان و پچرینی به‌شی زیاتری ده‌سه‌لات له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا.
بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت و ئۆپۆزیسۆنی واقعی له‌كوردستان دروست ببێت، پێش مه‌رجه‌كه‌ی جێگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حزبییه، به‌ده‌سه‌لاتێكی یاسایی‌و متمانه‌پێدراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌گره‌وی یه‌كلابونه‌وه‌ی وه‌زعی سیاسی كوردستاندا مه‌یسه‌ر ده‌بێت، به پێكهاتنی ده‌وڵه‌ت و بوون به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ زامن ده‌بێت. تائه‌وكاته‌ی ئه‌مه نه‌بۆته واقعیه‌تێكی جێگر، ده‌سه‌لات له‌كوردستان ته‌نها ده‌توانێ ده‌سه‌لاتی حزبی بێت و ململانی نێوان حزبه ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌كان و حزبه ركه‌به‌ره‌كانیش ته‌نها ململانییه‌كی حزبیه له‌سه‌ر پچرینی ده‌سه‌لاتی حزبی و شتیك ناتوانری بونی هه‌بێت به‌ناوی حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن، مه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌نها وه‌كو خۆراكێكی ڕاگه‌یاندنی بێبنه‌ما ده‌رخواردی ڕای گشتی و به‌تایبه‌تیش ده‌رخواردی دنیای ده‌ره‌وه بدرێت.
بۆیه هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌م ململانی حزبیه‌ی ئێستای كوردستان، چ له نێوان دووحزبه پێكهنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌ت و چ له‌نێوان حزبه‌كانی ده‌سه‌لات و حزبه ركه‌به‌ره‌كان، بخاته چواچێوه‌ی یاسایی و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌رگی حكومه‌تێكی ئاسایی و ئۆپۆزیسۆن بكات به‌به‌ر ئه‌م حزبانه‌دا. له‌دنیای واقعیدا زۆریك له‌حزبه جدیه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی كوردستان، ده‌توانن خۆیان به ئۆپۆزیسۆنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بزانن، به‌حزبه به‌شداره‌كانیش له حكومه‌تی ناوه‌ندیدا، چونكه ئاینده‌ی به‌شیان له‌و ده‌سه‌لاته‌دا له‌رزۆك و له‌ژێرپرسیاردایه و ده‌سه‌لاتدارتیشیان له‌كوردستان ڕوبه‌رووی زۆر هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌گه‌ری جیاواز جیاوازی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانییه، و له‌واقعیدا ئاینده‌ی سیاسی كوردستان تا ئێستا نادیاره.
یه‌كلابونه‌وه‌ی واقعیه‌تی هه‌ڵواسراوی كوردستان له جغرافیای سیاسی دنیادا، به باری بوون به ده‌وڵه‌ت و وڵاتی سه‌ربه‌خۆ، مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێكهاتنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پێكهاتنی ئۆپۆزیسیۆن و هاوكات كۆتاییهێنانه به‌و پاشاگه‌ردانی هه‌یه.