
له په‌راوێزی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا تا راده‌یه‌ك باری فه‌رهه‌نگی و كوولتوریمان سه‌قامگیربوو، جۆرێكیش له به‌ره‌و پێشچوون له چوارچێوه‌ی بابه‌ته فه‌رهه‌نگی و رۆشه‌نبریه‌كانمان هه‌ست پێ ده‌كرێت و فراژوو بوون، هاوكات ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه به‌لای ئێمه‌وه گرینگه و كه خه‌ریكیشه ده‌بێته دیارده‌ی رۆشه‌نبیریمان، ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ی به ناوی "ئازادی راده‌ربڕینه‌وه" خۆی نمایش ده‌كات، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكار گه‌لێك هه‌یه بۆ بره‌ودانی زیاتر و گه‌شه‌كردنێكی پتر كه پێمان وایه خودی گۆڕه‌پان و فه‌وزایه‌ی راگه‌یاندنی ئێمه‌یه كه وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی ترمان نایه‌وێت به رێگایه‌كی ستاندارد و فرۆفیشناڵانه نه‌شونما بكات، كه ئه‌مه‌ش چاوگه‌ی گرفته‌كانه و پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه له لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌ر له وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و یه‌كێتی نووسه‌ران و تێكڕای گۆڤار و رۆژنامه و ده‌زگا وه‌شانده‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته تێكڕای رووناكبیران و رۆژنامه‌نووسانیش، كه به‌ر به‌ستێك له‌به‌رده‌م ئه‌م فه‌وزایه و بێ متمانه‌یه به ئازادی راده‌برینه‌وه له‌لای تاكی هاوڵاتی كه ئه‌مڕۆ به به‌ربڵاوی هه‌ستی پێده‌كرێت، دابنرێت و بنبڕبكرێت.
جێگای تێڕامانه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه و فه‌وزایه هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی و ره‌واج پێدانی ده‌ستنیشانبكه‌ین ئه‌وه ده‌بێ خودی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه ئاماژه پێبده‌ین، كه به‌لای ئێمه‌وه گرفته سه‌ره‌كیه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، هاوكات قورسیشه بگه‌ین به بنبه‌ست و ئه‌رخه‌یان بین، دیاره ئه‌مه‌ش ئیشكالیه‌ته و جۆرێك له تێكه‌ڵ و بێ سه‌روبه‌ره‌یی نمایش ده‌كات، كه ئه‌ویش هۆكارگه‌لێكی دووسه‌ره‌یه ئه‌وانیش هه‌م ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت مه‌رامه‌كانی خۆی پێ بشارێته‌وه و هه‌م ئۆپۆزیسیۆن له په‌نایه‌وه خه‌ریكی جوڵاندنی رای گشتیه و ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌نگ بۆ خۆی كه‌سب بكات، ( دیاره ئێمه له روانگه‌ی بڕوا بوونمان به ئازادی را ده‌ربڕین و فره حیزبی و رێكخراو و فره ئایدیا لامان شتێكی ته‌ندروسته كه پۆپۆزیسیون له رێگای به‌رنامه‌یه‌كی دیار و ئاشكرا هاوكات به هۆی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆیه‌وه به بینراو و بیستراو و نووسراوه) را و به‌رنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر بكات، به‌ڵام كاتێك بیه‌وێت له ژێر په‌رده‌ی راگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه به مه‌رامه‌كانی بگات و، به جۆرێك له مه‌غزاكانی بهێنێته‌دی ئه‌وه دروست نییه و پێویسته ئه‌م حاله‌تانه كه لێره‌و و له‌وێ به‌رچاومان ده‌كه‌وێت نه‌مێنێت.
هاوكات سه‌رێكی تری ئه‌م فه‌وزایه خودی ده‌سه‌ڵاته، كه ئه‌ویش له رێگای چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی به ناو ئه‌هلیه‌وه خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی سیاسیانه‌یه و ده‌یه‌وێت هه‌م په‌شێوی و بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ك دروست بكات، هه‌میش وه‌ڵامی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن بداته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له رێگای راگه‌یاندنه‌كانی خۆیه‌وه ئه‌م كاره بكات .
جگه له‌مه‌ش ئه‌مڕۆ میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلی و ئه‌وانه‌ی خۆیان به دژه ده‌سه‌ڵات و ئه‌نتی گه‌نده‌ڵی مه‌نه‌فێست كردووه گه‌لێك مه‌رامیان له پشته كه ده‌توانین له‌هه‌ندێ خاڵ له خواره‌وه‌دا چڕی بكه‌ینه‌وه:
• باڵ و خه‌ته‌كانی نێو حیزبه سیاسیه‌كان له رێگای ئه‌م میدیایانه‌وه هه‌وڵ بۆ تێكشكاندنی یه‌كتر ده‌ده‌ن و نمایشی هێز ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش به‌وه زیاتر روون ده‌بێته‌وه كه ده‌بینین هه‌ر یه‌كه له‌م میدیایانه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی حكومه‌ت یان حیزب هاوكاری ده‌كرێت و بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی یه‌كتر شكێن.
• هه‌وڵ بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی ئه‌لته‌رناتیف و جێگره‌وه ده‌كرێت له رێگای به‌ر پاكردنی شه‌رێكی راگه‌یاندنی ده‌روونی، كه زیاتر ئیش له‌سه‌ر زه‌قكردنه‌وه‌ی هه‌ستی هاوڵاتیان ده‌كات.
• پارته سیاسیه‌كان له رێگایه‌وه هه‌وڵ بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن و ململانێیه‌كانیان به‌لادا ده‌خه‌ن، هه‌ندێجاریش به روونی هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه درێژه‌دانه به شه‌ڕی راگه‌یاندنی ناوه‌خۆو به‌ڵام به جۆرێكیتر .
• ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت میدیای ئازاد ناشرین بكات و هاوكات گرینگی و رۆڵی كه‌م بكاته‌وه و به بێ به‌ها نیشانی بدات، ئه‌ویش له رێگای زۆری و بۆری .
• هاوكات پۆپۆزیسیۆنیش ئه‌م ئامرازه به‌كار دێنێت بۆ ململانێكانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات.
• زۆر ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی پاره په‌یداكردن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا پڕ فرۆش بوون.