Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024

خه‌ونێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ….. مالینا

Closed
by November 4, 2009 چیرۆک

له‌كه‌ناری ده‌ریایه‌ك، لـمێكی خاكی‌و ئاسمانێكی شین گه‌ڵا داری سه‌وز‌و شنه‌ی با‌و شه‌پۆلی ده‌ریا‌و دوو مه‌مكی توند‌و له‌ژێر په‌ڕۆیه‌كی سێگۆشه‌دا، ناوه‌قه‌دێكی باریك، كه‌مێك لم له‌ نێو ناوكدا ‌و به‌هشتی ژیان جوان رازاوه‌ته‌وه‌، چاوم شینی ئاسمان‌و شه‌پۆلی ده‌ریا‌و سه‌وزی گه‌ڵای دار‌و ره‌نگی لم نابینی، هه‌ستم به‌شنه‌ی با نه‌ده‌كرد، ته‌نها هه‌ست به‌ توندی ئه‌و دوو مه‌مه‌كه‌ ده‌كات كه‌ له‌كاتی جموجوڵدا گۆوه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وت، ره‌نگێكی په‌مه‌یه‌كی كاڵ بو خه‌یاڵم رۆشت‌و له‌ سنوور تێپه‌ڕی، له‌گه‌ڵ له‌رینه‌وه‌ی قژه‌ خاوه‌كه‌یدا هه‌ستم به‌ شنه‌ی با ده‌كرد، له‌ راكشانی ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ به‌هشتیه‌دا هه‌ستم به‌گه‌رمی ئه‌و لمه‌ ده‌كرد، بۆ ئازادی سه‌یركردنێكی، په‌نام ده‌برده‌ به‌ر گه‌وره‌ترین تاشه‌ به‌ردا، بۆ زیاتر ته‌ماشاكردنی ئه‌و قه‌شه‌نگه‌‌و بینی زیاترین شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی، وه‌كو راوچی به‌ ده‌وریدا ده‌خولامه‌وه‌، تا هه‌ستم پێنه‌كات، چونكه‌ ئه‌و بۆ من قه‌ده‌غه‌ بوو، ئاماده‌ بووم هه‌ستی پاكیزی له‌شم، ببه‌خشم پێی، به‌ڵام ئه‌و نا، هه‌ر خولانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و لمه‌دا وام لێده‌كات، خۆزگه‌ بۆ لم بخوازم، به‌هۆی لوشكه‌ لوشكی هه‌ستم، هه‌ناسه‌م ته‌نگ ببو، له‌ پڕدا‌و زۆر به‌ خێرای سه‌رێكی به‌رزكرده‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاسكه‌ كه‌ هه‌ست به‌ راوچی ده‌كات و هه‌ڵدێت، ئه‌م له‌شوێنی خۆیدا سڕ بو‌و و به‌ دوو چاوی گه‌ش كه‌ له‌ ره‌نگی ئاسمان ده‌چو‌و و زۆر به‌دیقه‌تانه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تیژ ته‌ماشای نێو چاوی كردم، به‌ هۆی چاوه‌كانی ئه‌و و راچه‌ڵه‌كانی من شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا هه‌موو كپ بوون‌و شنه‌ی با راوه‌ستا‌و ئاسمان ره‌نگی تێدا نه‌ما‌و گه‌ڵای داره‌كان وه‌كو خۆڵه‌مێش هه‌ڵوه‌رێن، دڵم له‌ لێدان كه‌وت‌و خۆێنی ناو ده‌ماره‌كانم وشك بوون‌و ته‌زێك له‌سه‌رمه‌وه‌ ده‌رچوو، وامدزانی تۆپی زه‌وی له‌ سوڕان وه‌ستایه‌وه‌، چاوه‌ڕێم بوو ئه‌و روخساره‌ جوانه‌ وه‌رگه‌ڕێته‌وه‌ و توڕه‌یی ئاسمان هه‌ڵبكات‌و بریسكه‌ی غه‌زه‌بی ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ بمسوتێنێت، دوور له‌ هه‌موو پێشبینیه‌كانم، ره‌نگی به‌هار گه‌شه‌ی سه‌ند‌و جیهان له‌به‌رچاوه‌مدا به‌ره‌نگی په‌مه‌یی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌، چونكه‌ به‌بزه‌یه‌كی سه‌ر لێوی‌و به‌ ته‌نها په‌نجه‌یه‌ك بانگی كردم، هه‌ستم كرد تۆپی سه‌ر زه‌وی له‌چاو جاران زۆر به‌خێراتر ده‌سوڕایه‌وه‌‌و خوێنی ناوده‌ماره‌كانم په‌یتا په‌یتا رێیان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی یه‌كه‌ممدا قاچم به‌یكا چوو ‌و كه‌وتم‌و سه‌رم به‌ر به‌ردێك كه‌وت‌و خوێن به‌ باڵامدا هاته‌ خواره‌وه‌‌و ئه‌ویش له‌سه‌ر سكی راكشابوو ‌و سه‌ری به‌رزكردبوه‌وه‌ پێكه‌نینه‌كه‌ی زیاد له‌چاو بزه‌كه‌ی سه‌رلێوی دروستبوو به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌ری به‌ره‌و خواركرده‌وه‌ قژه‌ خاوه‌كه‌ی هاته‌ خوار‌وه‌وه‌‌و دیسانه‌وه‌ سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌‌و به‌ده‌ستێكی قژه‌كانی به‌ر چاوی لابرد، هه‌ستم به‌ ئازار نه‌كرد‌و هه‌ستامه‌وه‌، دووری نێوان من و ئه‌و ته‌نها چه‌ند هه‌نگاوێكی مابوو، له‌ناكاو ده‌نگێكی زۆر به‌هێز‌و گڕ ‌و ناخۆش هات به‌گویمدا، ئه‌وه‌نده‌م پێكرا سه‌ر به‌رزبكه‌مه‌وه‌، ره‌نگی ئاسمان ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا، مانگ و ئه‌ستێره‌ ون بوون لێم، دڵم زۆر به‌خێراتر له‌چاو ئه‌و كاته‌ی بزه‌ی لێوه‌كانی ئه‌و لێده‌دات، هاوارم كرد، جیهان تاریك بوو، بۆ تروسكه‌یه‌كی رۆشنای ویستم رابكه‌م، له‌ناكاو هه‌موو شتێك بێده‌نگ بووه‌وه‌‌و چاووم به‌دوای گیانه‌وه‌ره‌ به‌هشتیه‌كه‌ ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام جگه‌ له‌ تاریكی ‌و ره‌شی دنیا هیچی ترم نه‌ده‌بینی، كه‌چی جارێكی تر ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رز ‌و گڕ‌و ناخۆشه‌ دووباره‌ بۆوه‌‌و جارێكی تر راچه‌ڵكام، سه‌رم هێناو وسه‌رم برد نه‌مده‌زانی دنیا چی به‌سه‌ر هاتووه‌، تا چه‌ند ساتێك وه‌ستامه‌وه‌‌و ته‌ماشام كرد، تا دركم به‌ شوێنكه‌م كرد له‌سه‌ر جێگاكه‌ی خۆمم له‌ ماڵی خۆمانم‌و ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رز و گڕ‌و ناخۆشه‌كه‌ش ده‌نگی مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌ی لای ماڵمان بوو، سه‌د نه‌عه‌له‌تی شه‌یتانم له‌ مه‌لا كرد‌و هه‌ستام له‌سه‌ر جێگاكام هه‌موو له‌شه‌م ته‌ڕ ببو به‌هۆی ئه‌وه‌ی عاره‌قه‌یه‌كی زۆرم كردبوو، كاره‌باش برابوو به‌ روناكی چه‌رخه‌كه‌م خۆمم گیانده‌ به‌ر بۆریه‌ ئاوه‌كه‌، به‌ڵام دڵم زۆر خۆش به‌ خه‌نه‌كه‌م ‌و وا هه‌ستم ده‌كرد كه‌ ئه‌وه‌ خه‌ون نه‌بوو، به‌ڵكو راستیه‌ك بوو كه‌ هیچ حه‌قیقه‌تێك له‌ جیهاندا وه‌كو ئه‌و خه‌ونه‌م راست نه‌بووه‌‌و ئه‌و شه‌وه‌ هه‌رچه‌ندم كرد جارێكی تر خه‌وم لێبكه‌وێته‌وه‌ نه‌متوانی‌و ناچاربووم له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌مدا دانیشتم و ته‌ماشای ئاسمان بكه‌م، ئه‌وه‌یش هێدی هێدی ره‌شییه‌كه‌ی كز ده‌بوو و ره‌نگی شین هه‌ڵده‌گه‌ڕا تا رۆژ ده‌كه‌وت‌و ده‌رچووم له‌ ماڵ به‌ هه‌موو دڵێكه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه‌ جارێكی تر شه‌و بێته‌وه‌، تا جارێكی تر به‌هشت ببینمه‌وه‌ و ده‌ستم بگاته‌ ده‌ستی ئه‌و گیانه‌وه‌ره‌ به‌هشتیه‌، ئاواتم نه‌هاته‌ دی، چونكه‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ هه‌موو شه‌وێك بۆ كۆتایی هێنانی ئه‌و خه‌وم ده‌نوم، به‌داخه‌وه‌ هه‌رگیز ئه‌و خه‌وه‌ جارێكیتر دووباره‌ نه‌بۆوه‌ تا ماوم له‌ دنیادا نوستم ته‌نها بۆ ئه‌و خه‌وه‌ خۆشه‌یه‌‌و سه‌دان پێشنبینی له‌ خیاڵمدا دروست بووه‌ بۆ كۆتایی ئه‌و خه‌وه‌نه‌م ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ خه‌وه‌كه‌م كۆتایی پێیبێنم.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.