به‌یانییه‌ک ….. فه‌رهاد خدر
به‌یانییه‌ك داهات سپی
سپی وه‌ك به‌یازی خه‌ونه‌كانی كۆتر
سپی..
وه‌ك به‌یداخی ده‌ستی منداڵێك له‌شه‌ڕی گه‌وره‌بوون
به‌یانییه‌ك داهات خاڵی
خاڵی له‌ده‌ستنووسی(زه‌ل)ینی چۆله‌كه‌و
كوپه‌ڵه قوڕینی په‌ڕه‌سێلكه‌كانی شار
به‌بێ دێڕه لاره‌كانی دارمێو و
هێشووه مه‌مكه‌كانی شه‌راب
له‌و به‌یانییه سپییه‌دا خۆرێكی ره‌ش هه‌ڵهات
دڵم پڕبوو له‌كازێوه و گریام
گریام و فرمێسكه‌كانم به(با)چوون
گریام و فرمێسكه‌كانم به(با)دا چوون
له‌په‌نجه‌ره‌كانه‌وه روانیمه كه‌نه‌فتی(با)
له‌راژه‌ندنی خه‌واڵویی شه‌ونم
دڵم پڕِبوو له‌تكان
ته‌ماشام پڕبوو له‌كوێربوون
له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كاندا شكام
شكام و دره‌وشێك ده‌شتی درێژنه‌كر بۆ ههڵگرتنهوهملهكوچهكانهوه ده‌نگی گۆرانییه‌ك هات
گۆرانییه‌كی مه‌لوول
گۆرانییه‌ك پۆلێك داڵاش تیایدا ده‌فڕین
گۆرانییه‌ك منداڵێكی بێ ئومێد ده‌كرد له‌خه‌نین
كچێكی ده‌دایه ده‌ست چهقۆیهكهوهشارم داڵان داڵان ته‌ی كرد
قه‌ره‌جێكبووم به‌دوای ره‌شنووسی (با) كه‌وتم
هه‌زاران قه‌زه‌م هاتنه سه‌ر رێم
پیته رژاوه‌كانیان دزیم و
به‌یانیان ره‌شتر نووسی
خودایان له‌سه‌ر دیواره‌كان سووركردبهیانییهكی سپی داهات و
شێته‌بایه‌كی سوور هه‌ڵیكرد
قژی نیوه‌ی باخچه‌كانی دونیای رنی
قه‌زه‌م هاتن و شاریان دیلكرد
تفیان له‌خوداو له‌خۆڵ ده‌كرد
بۆ دیلیه‌تی خودا گریام
گریام و قه‌زه‌مه‌كان تابه‌رده‌م ده‌رگای دۆزه‌خ دوامكه‌وتن
تاگه‌یشتین هه‌موومان پیربووین و په‌شیمان
من مردم و قه‌زه‌مه‌كان لاشه‌یان كردم به‌داهۆڵ
من مردم و به‌مردنه‌وه پێكه‌نیم
مردم و له‌پرسه‌ی خۆم مه‌لوول به‌دیارخۆمه‌وه گریام
گریام و دڵم خسته هه‌ڕاجی خوێنی سپێده‌كان
له‌تاڵانی شكۆفه‌دا چاوه‌كانم رشتن
له‌به‌باچوونی (با)دا
په‌نجه‌كانم سپاردن به‌كه‌زییه درێژه‌كانی عه‌ده‌م
من مردم و له‌دۆزه‌خه سپییه‌كاندا
به‌دوای تابووتی خۆم گه‌ڕام
گه‌ڕام و هه‌نگاو هه‌نگاو له‌خۆم كه‌وتم
له‌به‌رده‌م هه‌زه‌لی ئاوێنه دووڕووه‌كاندا وه‌ستام
له‌وردبوونم وردبوومه‌وه
زانیم كۆنبووم وئاسمانی زه‌مه‌نه‌كانی هه‌ڵفڕین
له‌ده‌راوی جۆگه لیخنه‌كاندا به سپێتی بهجێیهێشتمبیابانێك به‌گێژه‌ڵووك و سه‌رابه‌كانییه‌وه
نمای كردمه به‌رده‌م پیاوێك له‌لم
بانگی كردم بۆگرتنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی ژنێك (له‌با)
كۆنبووم و پڕبووم له‌تابووت
كۆنبووم و له‌سه‌فه‌ری رێگا تۆزیینه‌كاندا بوومه كۆته‌ڵێك له‌خۆڵ
به‌ڕێگاوه‌بووم بۆ ئاستانه سه‌رابییه‌كانی هه‌ور
به‌ده‌م هه‌ڵكردنی هه‌ناسه‌كانمه‌وه گوتم:
له بیابانه‌وه، له هه‌رێمه برینگه‌كانی خۆڵه‌وه به‌ڕێوه‌م
كه دێم..
نیوه‌م له خۆڵدا ده‌غه‌زرێ و
له‌گه‌ڵمدا نایه‌ته‌وه
كه دێم..
له‌به‌رده‌م تۆدا هه‌ست ده‌كه‌م كه نه‌هاتووم
له باوه‌شتدا دڵنیاده‌بم كه خۆمم له‌بیرچووه
له‌به‌رده‌م تۆدا شه‌ڵاڵ ده‌بم له شكات
هه‌ر هه‌نگاوێك شتێكم لێ به‌رده‌بێته‌وه
هه‌ر هه‌نگاوێك له شتێك به‌رده‌بمه‌وه
تا ده‌گه‌م، به‌ده‌م رێگاوه هه‌ر ده‌ڵێم
په‌نجه‌كانم بده‌وه ئه‌ی خۆڵ
چاوه‌كانم بده‌وه، خهونهكانمله بیابانه‌وه دێم
باڕه‌شێك هێنده‌ی خۆڵ و خاك راژه‌نێت
پیر پیر بووه
هێنده‌ی گۆرانی بۆ لم بڵێت
ترپه‌كانی بارانی له‌بیر كردوون
به‌ده‌نگێكی تۆزینه‌وه ده‌ڵێت
دونیا له خۆڵ چیتر نییه
خه‌نده‌كان خۆڵ
خه‌ونه‌كان خۆڵ
له شه‌ڕی نیگارێك دێمه‌وه
رۆژگارێك به‌ر له چاخی خۆڵ خودا كێشای
نیگارێك قرش له ره‌نگ و ده‌نگ و دار
نیگارێك پڕ له هه‌ناسه‌ی خودا خۆیكه هاتم بۆجارێك هه‌ست ده‌كه‌ی بوومه‌ته خۆڵ
سه‌رنج له‌و بایه ده‌ده‌ی
گه‌رد گه‌رد ده‌مبات!
له‌و ماچه‌ت په‌شیمان ده‌بیته‌وه
كه گۆنام ده‌كات به خاشاك
به خه‌مێكه‌وه له وردبوونم ورد ده‌بیته‌وه
له‌و ئێوارانه ده‌ڕوانیت كه به‌سه‌رمدا هاتوون
ده‌ته‌وێت به‌سه‌ر شانمه‌وه بگریت و پێمبلێی
كێ ئه‌م دره‌نگه‌ی به‌سه‌ر هێنای.. كێ
به‌ده‌م نه‌سیمێكه‌وه قسه‌یه‌كم بۆ ده‌كه‌ی
قسه‌یه‌كی ته‌ڕ
قسه‌یه‌ك ره‌نگبێت بمكات به كانییه‌ك
درێغ (با) دوور دوور ده‌مبات و
له‌ناو گێژه‌ندا نامبیستیتكه دێم
كۆته‌ڵێكم له خۆڵ
نیوه‌م له بیابان بزربوو
نیوه‌ش به‌ڕێوه‌م
كه دێم
به‌سه‌ر هاتی ونبوونی نیگاره ره‌نگینه‌كانی خودام پێیه
به‌سه‌رهاتی ئه‌و ره‌نگانه‌ی گێژه‌نێك پێچانییه‌وه
به مردنێكه‌وه دێم
به حه‌سره‌ته قورینه‌كانی رێگاوه
ژیان ده‌بڕم
ده‌مه‌وێت به‌له‌زتر له(با) بگه‌م
به‌ر له هه‌ڵوه‌رینم له‌خۆم له باوه‌شتدابم
ده‌مه‌وێت به چرپه‌یه‌ك بیابانم لێ دابكووتی
به‌خه‌نده‌یه‌ك سه‌وزم بكه‌یته‌وه
به ماچێك بمكه‌یت به كانی
به‌ڕێگاوه‌م و به ترسه‌وه ده‌ڵێم
چاوه‌ڕێمبه..
له‌نیوه‌ڕۆیه‌كی خه‌واڵودا ده‌گه‌مه لات
ترپه‌ی پێیه خۆڵینه‌كانم ده‌بیستی و
ده‌رگا به‌رووم ده‌كه‌یته‌وه و
وه‌ك غه‌ریبێك ماچم ده‌كه‌ی
له‌به‌رده‌م تۆدا گه‌رد گه‌رد به(با) ده‌چم
له‌پڕ دێته‌وه بیرت من كێم
ده‌ته‌وێت قسه‌یه‌كی ته‌ڕ بكه‌یت
درێغ
من ئیتر بابردووم.