هاوسه‌رگیری نێوان ئامۆزا‌و پورزا
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
هاوسه‌رگیری نێوان خزم و که‌سوکار وه‌ک ئامۆزا، پورزا و خاڵۆزا، ئه ودیارده‌یه‌یه مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه، تا ئیمڕۆش له زۆر شوێنی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا ،له ناو گروپ و که‌لتووره جیاجیاکانی جوله‌که‌و مه‌سیح و ئیسلام و هندۆس و بود ی و ڤینتیدا پراکتیزه‌ی ده‌کرێت . له ئه‌وروپا له سه‌ده‌کانی ڕابوردودا، به تایبه‌ت له ناو چینی ده‌سه‌ڵاتداران، پاشا‌و و میر و قه‌یسه‌ر و به‌گزاده‌و ئاغاکاندا ئه‌م نه‌ریته هه‌ر باو بووه ، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی په‌رژه‌وه‌ندی ئابوریی و سیاسی خۆیان ، ڕوونتر بڵێن بۆ پاراستنی هێزو زیاتر چه‌سپبوونی ده‌سه‌ڵات و هێشتنه‌وه‌ی سامان و مڵك و له ناو خێزانیاندا، ژن‌وژنخوازی له نێوان
بنه‌ماڵه و هۆزوخێڵ و تیر وعه‌شیره‌تدا ئه‌نجامدراوه. لێره‌وه ژیانی هاوسه‌رگیریی، له لایه‌ن خێزانه‌وه بڕیار ده‌درا ، ئیتر کوڕه و کچه یه‌کتریان به دڵ بوایه یان نا ، ئه‌وه مه‌سه‌له نه‌بوو، په‌رژه‌وه‌ندی خێزان و بنه‌ماڵه، له سه‌روو حه‌زو و ئاره‌زوی کوڕه یان کچه ده‌بوو، تا میرات و موڵک له نێوان که‌سوکاری خۆیدا بمێنێنته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێک جاریش هاوسه‌رگیرییه‌که له سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی و ئه‌شقی دوو لایه‌نه بووه ، واته کوڕه‌و کچه، که که‌سوکاری یه‌کترن، ئه‌شقخواز و دڵداری یه‌کتربوون . بۆ نمونه که‌سایه‌تی به‌ناوبانگ چارلیس داریون( 1809-1882) جیۆلۆج و زینده‌وه‌رناس، که‌یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌ری زانستی ڕه‌چه‌ڵکناسی، کچه پورزاکه‌ی خۆی ده‌خوازێت و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا 10 مناڵیان ده‌بێت، که دوانیان هه‌ر به کۆرپه‌یی گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن،هه‌ندێکیان کێشه‌ی ته‌ندروستیان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێ له مناڵه‌کانیان وه‌ک باوکیان زیره‌ک و به‌توانا و لێهاتوو ده‌رده‌چن. ئه‌م نه‌ریته‌ش، له هۆله‌ندادا هه‌بووه، به‌ڵام له ڕوی یاساوه، ئامۆزا‌و و پورزا نه‌یانتوانیوه به ڕه‌سمی ژیانی هاوسه‌رگیری دابمه‌زرێنن ، لێره‌وه ئه‌م دیارده‌یه تا ساڵانی 1956 ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش دیارده‌که خۆی به‌ره‌و پوکانه‌وه و نه‌مان ڕۆشتوه ، چی تر پێوستیان به یاسای قه‌ده‌غه‌کردن نه‌بووه،* بۆیه له ساڵی 1970 یاسای قه‌ده‌غه‌کردن لابراوه. به‌ڵام له دونیای ئێستادا، له ناو گروپه ئیسلامیه‌کاندا ئه‌م دیارده‌یه زۆر باوه‌و له‌وه‌ش بترازێت هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندایه، به ڕاده‌یه‌ک که کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دروستکردوه. سیاسه‌تمه‌نده‌ران له سه‌ر گرفتی گونجاندنی کۆچبه‌روپه‌ناهنده، له گفتوگۆی ئه‌وه‌دان ، که سه‌ر له نوێ یاساکه دابڕێژنه‌وه، تا کێشه‌ی گونجاندنی گروپه ئیسلامیه‌کان چاره بکه‌ن، ( کیشه‌ی کار و خوێندن و زمان) کۆچبه‌ر و په‌ناهنده، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌و دایک و باوکانه، که له هۆله‌ندا نیشته‌جێن ، بگرن که له نیشتمانی خۆیان ، بۆ بوک و زاوا ئه‌گه‌ڕێن و سه‌ر له نوێ خێزانه‌که‌نیان فراوان ده‌که‌ن.* له لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک که له زانکۆی لایدن له هۆڵه‌ندا، له ساڵی 2003 دا ئه‌نجامداروه ، ده‌رکه‌وتوه( یه‌ک له چوار) کچ و کوڕی مه‌غریبی و تورک ، له گه‌ڵ ئاموۆزاوپورزاو خزمی دیکه‌یان خێزان پێکه‌وه ده‌نێن . هه‌ر ساڵی ڕابووردودا نزیکی 15000، بوک و زاوای هێنراو هاورده ، بۆ هاوسه‌رگیری بۆ هۆله‌ندا ، هاتوون.
دیاره دایک یا باوک، به‌م ڕێکخستنی هاوسه‌رگیرییه، دڵنیایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌بێت ، که کچه‌که‌یان یان کوڕه‌که‌یان ،به که‌سی خۆیان شو ده‌که‌ن، یان ژن ده‌هێنن، له لایه‌کی تره‌وه دایک یان باوک حه‌ز ده‌کات له ڕێگه‌ی کچه‌که‌یه‌وه یان کوڕه‌که‌یه‌وه، که له هۆله‌ندا ده‌ژین، خوشکه‌زاکه‌ی یان برازه‌که‌ی خۆی ڕابکێشیت وله ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه ، واته به " تیرێک دوو باڵنده "، تا داهاتوی بۆ که‌سی خۆی دابین بکات، به‌ڵام هاوکات به‌م شێوه‌یه ژیانی مناڵه‌که‌ی خۆی سنوردار ده‌کات.
لێکۆڵه‌وه‌ره‌کان پێانوایه، ژماره‌یه‌ک له‌م کچ و کوڕانه ، فشار ی دایک و باوکیان له پشته که له گه‌ڵ که‌سی خۆیان ژیانی هاوسه‌رگیریی دروستبکه‌ن. هه‌ر ئه‌مانن کچه‌کانیان له پشووی هاویناندا په‌لکێشی نیشتمانی خۆیان ده‌که‌ن، تاو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی له کوڕێکی خزمی خۆیان ماره ده‌که‌ن ، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ، زاوا ڕاده‌کێشن بۆ هه‌نده‌ران، ئیتر کێشه‌ی نه‌گونجاندنی کچه له گه‌ڵ کوڕه مامی یان پورزای مه‌سه‌له نیه، زاوا گه‌وره ساڵه و ژیانی له گه‌ڵ کچه‌ی لاو ناگونجێت ، کرۆکی باسه‌که نیه، کوڕه بێ کاره‌و زمان نازانێت بیری لێ ناکرێته‌وه، ته‌نها له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه، ژیانی کچ و کوڕیان ڕێکده‌خه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر کچه خاوه‌نی بیروبۆچوونی خۆی بێت و دڵی دایک و باوک ڕازی نه‌کات و یاخی بێت و به‌رپه‌رچی بریاری ئه‌وان بداته‌وه، ئیدی کاره‌ساتی ئالۆزتروگه‌وره تری لێده‌بێته‌وه ، وه‌ک حاشاکردن له کچه ، یان هه‌ڵاتنی کچه و گه‌لێ جاریش ده‌گاته ڕاده‌ی کوشتنی کچه ش!
هه‌ڵاتنی کچه ئه‌فغانی و پاکستانی و کورد و عه‌ره‌ب و تورک بۆ سه‌نته‌ری گه‌نجان ، چیرۆک و به‌سه‌رهاتیان ، له ترس و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی به زۆر شودانیان ، زیاتر دیارده‌که ڕونده‌کاته‌وه. خاڵێکی تریش که له دیارده‌ی هاوسه‌رگیری نێوان ئامۆزا‌و پورزا دێته پێشه‌وه، وه‌ک کێشه‌یه‌ک و مه‌ترسی لێیده‌دوێن، ئه‌ویش ڕیسکۆی ته‌ندروستیه. دیاره دوو که‌س که هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن ، په‌یوه‌ندی خوێنیان پێکه‌وه نیه ، %2 چانسی نه‌خۆشی ڕه‌چه‌ڵه‌کیان هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر ژن و مێرده‌که په‌یوه‌ندی خوێنیان پێکه‌وه هه‌بێت، واته خزمی یه‌ک بن، چانسه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌یه ، واته له %4 ی ڕیسێکۆی ته‌ندروستی هه‌یه. لێره‌شدا هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر مردنی کۆرپه ، ئه‌وه ده‌رده‌خات که ڕێژه‌ی مردنی کۆرپه‌ی له ناو کۆچبه‌ر و په‌ناهنده زیاتره وه‌ک له مردنی کۆرپه‌ی هۆڵه‌ندی. یه‌ک له هۆکاره‌که‌شی 5 تا 23 %، په‌یوه‌ستی خوێنه. لێره‌وه بوونی کێشه‌ی ته‌ندروستی و په‌ککه‌وته، که‌م ژیری، له ناو مناڵانی کۆچبه‌رو په‌ناهنده ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هۆکاری په‌یوه‌ستی خوێنی دایک و باوک.
واته هاوسه‌رگیری نێوان خزمان. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، گه‌ر حکومه‌تی هۆله‌ندی به ناوی رێسکۆی ته‌ندروستیه‌وه بیه‌وێت ، هاوسه‌رگیری نێوان ئامۆزا‌و پورزا ڕابگرێت و له ڕێگه‌ی یاساوه ، ئه‌م دیارده‌یه قه‌ده‌غه بکات، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ژنانه‌ی که ئه‌لکهولیستن و جگه‌ره و ماده‌ی بێهۆشکه‌ر به‌کار ده‌هێنن ، هاوکات دایکی خۆشیان هه‌مان ئالوده‌ییان هه‌بوه ، ئه‌وا ئه‌وانیش کۆرپه‌کانیان هه‌مان ڕیسکۆی ته‌ندروستی گه‌وره‌یان بۆ ده‌بێت، که‌واته ئه‌م گروپه‌ش نابێت ژیانی هاوسه‌رگیری دروست بکه‌ن!
له لایه‌کی تریشه‌وه گه‌ر ئه‌م یاسایه بێته کایه‌وه، ئه‌وا هۆله‌نده به‌ره‌و ڕاشیستی هه‌نگاو ده‌نێت ، چونکه له لایه‌ک ته‌نها گورپێک دیسکریمیناسێۆن ده‌کرێت ، له لایه‌کی دیش ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی حکومه‌ت خۆی له خۆیدا شکاندنی یاسای فایملی ده‌گرێته خۆ، گریمان ئامۆزا‌و پورزاکه به ڕاستی ئاشقی یه‌ک بن و فشاری دایک و باوکی تێدا نه‌بێت ، ئه‌و کاته ئه‌م گروپه ده‌بنه قوربانی، ئه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری که‌م کێشه‌یه ده‌کرێت؟
دیاره فشاری دایک و باوک له بریاڕی ژیانی هاوسه‌رگیری کچ و کوڕیان ، ماره‌کردنیان له خزموکه‌سوکاریان ، یاخود هه‌ر که‌سێکی تر بێت، کردارێکه دژی مرۆڤایه‌تیه و ده‌چێته خانه‌ی پێشل‌کردنی ماڤی مرۆڤ و ماڤی ژنان ، ده‌بێت ڕێگای پێنه‌دریت ، به هه‌موو شێوازێک به‌رپه‌رچی بدرێته‌وه.
بۆ ئه‌گه‌رایه‌تی کێشه‌ی ته‌ندروستییش، گرنگه که‌سه‌کان که که‌سوکاری یه‌کن، زانیاری له سه‌ر ریسکۆ و کێشه‌ی ته‌ندروستی ناو خێزانی خۆیان وه‌ربگرن، پرسیار و به‌دوواچۆنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ، ئایا بوونی نه‌خۆشیه‌کانی خێزان، ڕه‌چه‌ڵه‌کیه یان هۆکاری تری له پشته‌وه‌یه. هتد
به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هۆله‌ندی ئه‌م بڕیاره هه‌ر بدات و له ڕێگه‌ی دانانی یاسای قه‌ده‌غه‌کردن، کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات ، ئه‌ی بریاری چی بۆ پیاوه سپی پێسته به ساڵاچوه هۆله‌ندیه‌کان ده‌دات، که ساڵانه له وڵاتانی هه‌ژاری ئاسیا ،کچه گه‌نجی فلیپینی و تایلاندی و ئه‌نده‌نوسی هاورده ده‌هێنن بۆ هۆله‌ندا ! یاخود هه‌ندێ له ژنه هۆله‌ندییه‌کان له ئه‌مه‌ریکای لاتینی یان ئه‌فریقا کوڕی ڕه‌شت پێست ده‌هێنن ، ئه‌ی کێشه‌ی ئینته‌گراسێۆنی ئه‌م گروپه چۆن چاره ده‌کرێت !
* Volkskrant 23 sep.2009
*NRC Handelsblad 18 sep. 2009
* ئه‌م بابه‌ته له 27-10-2009 له ئاوێنه‌دا بڵاوکرایه‌وه