
دهسهڵاتو میدیا‌و به‌رپرسیارێتی
گومانی تێدا نیه یه‌كێك له كایه به‌هێزه‌كانی پرۆسه‌یی وه‌رچه‌رخانی دیموكراسی‌و بنیاتنانی كۆمه‌لێكی مه‌ده‌نی ته‌ندروست بریتیه له‌بوونی راگه‌یاندنێكی ئازاد‌و راستگۆ‌و بێلایه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌و كۆمهلگاو چڤاتانهی له سه‌ره‌تایی بونیاتنانی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی‌و گه‌شه‌كردنی سیاسی‌و ئابوریدان، چونكه له‌م قۆناغه‌دا ده‌سه‌ڵات مه‌یلێكی كۆنترۆلكارانهی هه‌یه، به‌به‌رده‌وامی ده‌یه‌وێت كۆی كایه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا داگیر بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كهبواری كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی واتا رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ناتوانن رۆلێكی گۆشار ئامێزانه ببینن به‌سه‌ر قه‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، بۆیه تاكه فریادڕهسهێك كه هه‌بێت له‌م قۆناغه‌دا میدیای ئازاده كه بتوانێت گوزارشتێكی دروست له ناخی مهینهتیو سه‌رپێچیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكات، هاوشێوه‌یه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری ده‌وڵه‌ت كه له ولاته نادیموكراسهكاندا هه‌میشه تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر دهبنو سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ده‌به‌زێنرێت به‌گوێره‌ی هێزی ده‌سه‌ڵاته باڵاكان. هه‌ربۆیه‌شه ناوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌سه‌ر میدیادا براوه، جا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ( حكومه‌ت) بێت یا ده‌سه‌ڵاتی حزبه سیاسیه‌كان یاخود ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سه‌كان، ئه‌مه بێجگه له‌و ده‌سه‌ڵاته نادیارانه‌ی تری كۆمه‌ڵگا، هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایین‌و نه‌ریته باوه‌كان.
دیاره ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌هۆی ئه‌و سه‌ركێشی‌و به‌شداریكردنه سانسۆرئامێزهی كه‌به‌سه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تره‌وه ههیهتیو به‌درێژای مێژوو جێگای ره‌زامه‌ندی‌و خۆشحالی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ترنهبووه له هه‌ر جێگایه‌و به‌میكانیزمێكی جیاواز دژایه‌تی كراوه، بۆیه به‌هه‌ڵه‌دا ناچین ئه‌گه‌ر بلێین له‌زۆربه‌ی ولاته نادیموكراسیهكاندا میدیا‌و كاری رۆژنامه‌گه‌ری له پێوه‌ندیێكی ناهه‌موارو قه‌یراناوی دایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا. به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه كه سنوری ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌سه‌ڵاتێكی رههاو بێ‌سنور بێت به‌ئاره‌زوی خۆی هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت ده‌توانێت ناشیرینی‌و بكات‌و تانه‌و ته‌شه‌ری لێبدات‌و هه‌والی نادروستی بۆ هه‌ڵبه‌ستێت، به‌ڵكو ئه‌ویش ده‌كه‌وێته ژێر كۆمه‌لێك پرهنسیپو ئیتیكو رێسا یاسایهكانو به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌لایه‌تی‌و پیشه‌گه‌رێتی ئه‌و كاره، ئه‌گینا بێسنوریو ره‌هابوونی كاری میدیایی‌و پهباند نه‌بوونی به‌ده‌قه یاساییه‌كان ده‌چێته قالبێكی ده‌سه‌ڵاتێكی رههاو تۆتالیتا‌ر كه هیچی كه‌متر نیه له ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی دیكتاتۆر، به‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان ئازار بدات‌و خه‌ڵك بكاته زیندانه‌وه له‌سه‌ر بیروڕای ئازاد، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌میش كه سنوری ئازادیه‌كانی خۆی ده‌به‌زێنێت ویژدانی خه‌ڵك ئازار دهداتو خیانه‌ت له‌په‌یامه‌كه‌ی ده‌كات كه ناتوانێت گوزارشت بێت له‌ویستی خه‌ڵك‌و گوستنهوهی وێنه راسته‌كانی دهسهڵاتو كۆمه‌ڵگا بۆ خه‌ڵك، به‌و مانایه‌ی هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه كاری ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش‌و سهقاگیریو خۆشگوزه‌رانیه بۆ خه‌ڵك لهرێرهوهكهی خۆی لاده‌دات‌و ده‌بێته مه‌ینه‌تی وه‌ك ئه‌و دهسهڵاتو مۆدێله‌ی كهبهعسیزم نمایشی كرد له عێراقدا، به‌هه‌مان شێوه به‌دوور نیه میدیا‌و راگه‌یاندنیش ببێته ئیمپراتۆریایێكی مه‌ترسیدارو ئه‌و وێنه ئیتیكیهو ئه‌و په‌یامه مرۆڤایه‌تیه‌ی كه له‌پێناوی دامه‌زراوه نهیپێێكێت، وه‌ك ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئێستادا میدیای حزبی‌و میدیای ئازاد‌و ئه‌هلیش تێیكه‌وتووه له كوردستاندا، كه به‌داخه‌وه دووره له پرهنسیپو ئیتیكی كاری میدیایی، به جۆرێك خه‌ریكه وێنهیێكی ناشیرینی میدیای ئازادمان پێ‌نیشان دهداتو ده‌ست بۆ هه‌موو لایه‌نه تایبهتیو خێزانی پێوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كان ده‌بات كه مافی هیچ لایه‌نێك نیه ئه‌و سنور‌و هه‌رێمه حه‌رامانه‌ی تاكو كۆمه‌ڵ ببه‌زێنێت، چونكه ئه‌م دیارده ناشیرینه بۆ دواجار ده‌بێته نهریتێكو ره‌حم بهتاكو كۆمه‌ل‌و ده‌سه‌ڵاتیش ناكات، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك بۆ ئه‌و ئاڵۆزی‌و ناپیشهگهرێتیو ناشهرهزاییو كه‌م ئه‌زموونیه ده‌گه‌رێته‌وه كه ئێمه‌ی كورد له‌باره‌ی میدیایی ئه‌هلیه‌وه نزیكه‌ی دهیهیێكه پێمان زانیوه به‌جۆرێك وای لێهاتووه ئه‌گه‌ر هیچ كارێكت ده‌سه‌ت نه‌كه‌وێت په‌نابه‌ریته به‌ر كاری رۆژنامهگهریو نوسینی ریپۆرتاژی وههمیو دروستكردنی سیناریۆی وروژێنه‌رو هه‌واڵی نادروست، كه پێچه‌وانه‌ی پهیامو پرهنسیپو بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌گه‌رین كه بریتین له: بێلایه‌نی له گهیاندنو پیشه‌گه‌ری له كاركردن‌و راستگۆی له‌گواستنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژنامه‌گه‌ری كارێكی گران‌و ئه‌سته‌مه‌و هه‌میشه به‌پیشه گرانه‌كان ناوزه‌د ده‌كرێت( مهنه المتاعب). كاری میدیای به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌م پره‌نسیپانه ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ترسیدارو لاده‌ره، به‌جۆرێك نه‌بوونی باشتره له هه‌بوونی، چونكه میدیای ئازادیش بێ ئهركو به‌رپرسیارێتی نیه له كۆمه‌ڵگادا، به‌و پێیه‌ی ئه‌م بواره ئاكته‌رێكی چاڵاكی بواری گشتیه- Public Realm كه به‌شێكی زۆری ئه‌ركی فروانكردنی ئازادیه گشتیه‌كان‌و مافی هاوڵاتیانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش بێگومان پێویستی به ویژدانێكی تهندروستو به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی هه‌یه كه ئه‌بێت راگهیندكار هه‌میشه له‌م سۆنگه‌یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌یدا بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی دوژمن‌و وه‌ك كائینێكی مه‌ترسیدار سه‌یری راگه‌یاندنی ئازاد نه‌كات. ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی ئێستا راگه‌یاندنی كوردی تێیكه‌وتووه كۆمه‌لێك ئهركو به‌رپرسیارێتی دروستده‌كات چ له‌سه‌ر دهسهلاتو چ له‌سه‌ر میدیای ئازادیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندیه بچێته رێڕه‌وه ته‌ندروسته‌كه‌ی خۆیه‌وه پێویستده‌كات ده‌سه‌ڵات به‌م خاڵانه‌دا بچێته‌وه:
1- تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات له‌ناوه‌رۆكی په‌یامی راگهیاندنو ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ده‌سه‌ڵات لهرێزگرتنو ههماههنگیو كارئاسنیكردن بۆ ئه‌و په‌یامه كه بۆ دواجار هاریكاری دهسهڵاتو كۆمه‌ڵ ده‌بێت له‌تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و كه‌لێن‌و ناته‌باییانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ناتوانێت په‌یان پێبه‌رێت.
2- ده‌سه‌ڵات ده‌بێت گهرهنتیێكی یاسایی بۆ ئه‌و پێشێلكاری‌و ته‌گه‌رانه دابرێَژێت كه ده‌خرێنه به‌رده‌م ئازادیه‌كانی راگهیاندنو كار ئاسانی كردن بۆ ده‌ست گه‌یشتن بهزانیار له ناو هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی تردا بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن په‌نا بۆ شتی دروستكراوو سینارێوی خه‌یالی نه‌بات .
3- دانانی چوارچێوه‌یێكی یاسایی بۆ كاری راگهیندن كه ده‌رفه‌تی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری فهرهامبكات سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی میدیاش دیاری بكات.
كه‌چی به‌هه‌مان شێوه چه‌ند بهرپرسیاریێكی ئه‌خلاقیانه‌ش هه‌یه كه‌پێویسته راگه‌یاندن ئه‌داو رۆلێكی سیاسیانه‌ی تێدا بگێرێت بۆئه‌وه‌ی په‌یامی راگه‌یاندن رێڕه‌وێكی ساغلهمو دروست وه‌ربگرێت:
1- په‌یامی راگه‌یاندن ئه‌بێ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان گوزارشت بێت له په‌یامی خه‌ڵك به‌دوربێت لهكۆنترۆلكردن بۆ مه‌رامێكی سیاسی، چونكه راگه‌یاندن په‌یامێكه كه‌خه‌ڵك له رێگایه‌وه رۆلێكی سانسۆر ئامێزی تیادا ده‌گێڕیت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا.
2- پێویسته راگه‌یاندن ئازاد‌و سهربهستانهو بوێربێت له ئاراسته‌كردنی په‌یامی ئاكاریانهی خۆیدا، دوربێت له دروستكردنی سه‌نگه‌رو ئاراستهیێكی نه‌گۆرو هه‌میشه‌یی دژ به‌حكومه‌ت .
3- هه‌ستكردن به بهرپرسیارێتیو ره‌چاوكردنی به‌رژوه‌ندی گشتی، ده‌ست درێژینهكردنه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی تاكو ئاداب‌و ئه‌خلاقی گشتی، كه كۆمه‌ڵگا ره‌وایه‌تی پێداوون، هه‌ركاتێك راگه‌یاندن ئه‌م په‌یامه‌ی له‌ده‌ستدا ئه‌بێ ته‌وای كۆمه‌ڵگا چاوه‌رێ بارودۆخێكی مه‌ترسیدار بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته ده‌سه‌ڵات چه‌ند بوار‌و كه‌شێكی دیموكراسیانه بۆ كاری میدیای فه‌رهام بكات كه وه‌ك (ویلبور شرام) ده‌لێت بنه‌مای كاركردنی هه‌ر میدیایێكی ئازادن كه ئه‌ویش بریتین له: ئازادی زانین ( حریه العرفه) به‌واتای ده‌ستگه‌یشتنی میدیا به‌زانیاری پێویست زانیاری دروست. ئازادی ووتن ( حریه القول) ئه‌مه‌ش مافێكی ئازادی هه‌ر تاكێكه، كه میدیا به راستگۆییانه ده‌یگوازێته‌وه، ئه‌م ته‌وه‌ره پردی پێوه‌ندی متمانه‌ی نێوان كۆمهڵگاو میدیایه هه‌ر كاتێك میدیا نه‌یتوانی گوزارشتێكی راستگۆیانه له‌و گوتنه بكات له‌رووی متمانه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه هه‌ره‌سدێنێت، سێیه‌میان ئازادی گه‌رانه(حریه البحپ) واتا ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی له گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی زانیاری كه پێیویسته كۆمه‌ڵگا پێی بزانێت ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی تری میدیایه كه له‌بڕی جه‌ماوه‌ر میدیا پێیههلدهستێت.
كه‌واته ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی میدیای ئازاد پارێزگاریكردنه له‌و سێ بواره سه‌ره‌كیه‌ی ئازادیه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر دهستێوهردانو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا به‌ڵكو له لایه‌ن هه‌ر تاكو گروپێك بێت جا ئه‌مه چ له ناو ده‌وڵه‌ته‌وه بێن یاخود له‌ده‌روه‌ی ده‌وله‌ت یاخود هه‌تا ئه‌گه‌ر له ناو خودی ده‌زگا میدیاكانیشه‌وه بێت .
* مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین: biyar_zuber@yahoo.com