سینه‌ما‌و رۆژنامه‌وانی ….. سه‌ڵاح مه‌زن
سینه‌ما, وه‌ك هونه‌رێكی كاریگه‌ر‌و سه‌رده‌م، ته‌نها هونه‌ره‌كانی دیكه له خۆ ناگرێ ،به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به سه‌رجه‌م كلتوری گشتی و ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك‌و سه‌رده‌م هه‌یه،به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ رۆمان، كه ویڕای خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌ر یه‌كه‌یان ،هه‌روا چه‌ندان خاڵی هاوبه‌ش پێكه‌وه‌یان كۆ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا، ده‌مه‌وه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.په‌یوه‌ندی سینه‌مای سیاسی و شۆڕشگێرییه به رۆژنامه‌و رۆژنامه‌وانی،له رێگای خستنه‌روی ره‌وشی سینه‌مای سیاسی له كۆتایی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو،كه زیاتر خۆی له فیلمه‌كانی شه‌پۆلی نوێی فه‌ڕه‌نسی و نیوڕیالیزمی ئیتالی وسینه‌مای روسی و ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌بینێته‌وه،دیاره فیلمه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه جێ په‌نجه‌یان له‌سه‌ر نه‌وه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه جێهێشتووه،چونكه سینه‌ما به باش یان خه‌راپ كاری خۆی ده‌كات،ئێمه مانان چۆن له رێگای خوێندنه‌وه‌و كاری سیاسی‌دا، رۆشنبیری و هۆشیاری خۆمانمان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برد، هه‌روا له رێگای سینه‌ما نه‌ك ته‌نها كولتوری سیاسی و سارستانی ،به‌ڵكو شاره‌زایی خۆیشمان په‌ره‌پێده‌دا.
با بێینه‌وه سه‌ر ئه‌سلی مه‌به‌ست،من له رێگای فیلمه سیاسی وسۆرشگێرییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌وه، رۆڵ و بایه‌خی كاری رۆژنامه‌وانی لام به‌رچاو رونتر ده‌ركه‌وت، چونكه له فیلمه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مدا،كه زۆربه‌یان باسیان له ململانێ هێزه چه‌پ ولیبڕاله‌كانی ئه‌وروپاو خه‌باتی گه‌لانی ئه‌مه‌ریكای لاتین، ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقیا ده‌كرد، دژ به سیسته‌می دیكتاتۆری و سه‌ربازییه كودێتاچییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئا له‌و نێوانه‌دا رۆڵی بوێرانه‌و چاو نه‌ترسانه‌ی رۆژنامه‌وان و رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ‌و وابه‌سته به خه‌ڵك ، له به‌رانبه‌ر چۆكدانه‌دان له‌ئاست گه‌مه‌كانی ده‌وڵه‌ت و گوتنی راستییه‌كاندا، ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌شی قوڕس بێت, له‌و فیلمانه به رونی ده‌رده‌كه‌وت,چۆن.
رۆژنامه‌وانی وێنه‌گر خۆی‌و كامێراكه‌ی له نێوگه‌رمه‌ی خۆپیشاندان و روداوه‌كاندا، روبه‌روی داپلۆسینی سه‌كوتكه‌رانه‌ی پۆلیس و سه‌ربازه‌كان ده‌بووه‌وه، یان رۆژنامه‌وانی رێپۆرته‌ر بۆ گه‌یشتن به راستییه‌كان و ئاشكراكردنی چۆنیه‌تی تێوه‌گلانی ده‌زگاكانی حیزبی ده‌سه‌ڵات، دادگا و پۆلیس له سیناریۆی تاوانی تیرۆری سیاسی،گه‌نده‌ڵی، دزینی سامانی گه‌لان و..تاد..چۆن له گشت ده‌رگاكان ده‌دات‌و بێسله‌مینه‌وه به دوایگه‌یشتن به زانیاری‌و هه‌واڵی نوێ,دوكێمێنت‌و دۆسییه‌كان ده‌پشكنێ‌و ئاخاوتن له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێ كه په‌یوه‌ندیان به دۆسیه‌ی تاوانه‌كان هه‌یه,به‌تایبه‌تیش گه‌وره به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵا, دادگا‌و پۆلیس .. تاد.. ئه‌وه‌ش به‌روونی له به‌رهه‌مه‌كانی چه‌ندان ده‌رهێنه‌ر به‌دیده‌كرێن،نه‌باداش له فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌ر ( كۆستا گافراس )یبه ره‌گه‌ز یۆنانی‌و دانیشتوی فه‌ره‌نسا ، دیارترین فیلمی ده‌رهێنه‌ر له‌و بواره‌دا، فیلمی ( زێد )ه كه ساڵی 1969 به‌رهه‌مهێنرایه،
ئه‌و فیلمه له مێژوی سینه‌مادا، به ده‌سپێكی فیلمی سیاسی داده‌نرێت،له ساڵی 1969 خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی بیانی پێدرایه ، هه‌روا (جاك بیران ) خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر له رۆلی رۆژنامه‌وان له فیستیڤالی كانی ساڵی 1969 به‌ده‌ستدێنێ،ئه‌و فیلمه كه باس له هه‌ماهه‌نگی پۆلیس، دادگا‌و ده‌سه‌ڵات ده‌كات، له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌پی یۆنان .
لێره‌دا رۆلی راسته‌قینه‌ی رۆژنامه‌وان له گه‌یاندنی روداوه‌كان وه‌ك خۆی وگه‌یشتن به راستییه‌كان ،هه‌روا ئه‌نجامدانی كار‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی به ئه‌مانه‌ت و راستگۆیی له كه‌سایه‌تی (جاك بیران)ی رۆژنامه‌وان به‌رجه‌سته‌ده‌بێ، چونكه ئه‌و كاتیك له نێو روداوه‌كان هه‌واڵێك یان وێنه‌یه‌كی ده‌ستده‌كه‌وێت،وێرای بایه‌خه سیاسیی ده‌سكه‌وته‌كه، ئه‌و زیاتر وه‌ك سه‌ركه‌وتنی رۆژنامه‌وانی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌وه‌یان رویێك له رووه جوانه‌كانی رۆژنامه‌وانی راستگۆ و وابه‌سته به پیشه‌و ئه‌ركی ئه‌خلاقی كاری رۆژنامه‌وانی پیشانده‌دات.
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا ، رۆژنامه‌وانی نزم و دور له ئه‌خلاقیه‌تی كاری رۆژنامه‌وانی له فیلمی ( تیرۆركردن ) 1969ی ده‌رهێنه‌ر ( ئیف بواسێه )ی فه‌ره‌نسی چاولێده‌كه‌ین، ئه‌و فیلمه سه‌رگوزشته‌ی له‌به‌ینبردنی تێكۆشه‌ری ناسراوی مه‌غریبی ( مه‌هدی بن به‌ره‌كه )به پلانێكی پێشوه‌خت داڕێژراو و هه‌ماهه‌نگی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆن و پۆلیسی فه‌ره‌نسی جیبه‌جیده‌كرێ، به‌ر له‌وه‌ی (سادیل ) كه نازناوی ( بن به‌ره‌كه ) یه بگاته جێگای تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی جیهانی سێیه‌م، له لایه‌ن پۆلیس ده‌ڕفێنرێت،پاشان له ناوی ده‌به‌ن.
جێگای ئاوڕدانه‌وه‌یه، كه‌ئه‌و روداوه، تا ئه‌مڕۆش كێشه‌یه‌كی دیاری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی مه‌غریبه،وه‌ك قه‌یرانێكی هه‌ڵواسراوی نێوان مه‌غریب و فه‌ڕه‌نسا ماوه‌ته‌وه‌و له لایه‌ن ده‌زگا سیاسی و مرۆییه‌كان ده‌وڕوژێنرێت و به دواداچونی لێده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌ست بێت، رۆلی سازشكاری و لاوازی (فرانسوا داریان)ی رۆژنامه‌نوسه، كه (جان لوی ترنتیان) رۆلی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی بینیوه،چونكه ئه‌و له دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ (بن به‌ره‌كه ) كه‌لك وه‌رگرتوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له پیلانێك بكات، كه جه‌نه‌ڕاڵێكی پۆلیس و كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی بۆ له به‌ینبردنی تێكۆشه‌رێكی مه‌غریبی نه‌خشه‌یان ده‌بێت ،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌ره نایه‌وێت به پێی نه‌خشه‌و ویستی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بجولێته‌وه‌و نایه‌وێت له ناوه‌وه‌ی وڵات نه‌خشه‌ی ئه‌وان جێبه‌جێبكات،ئه‌و ده‌یه‌ویت خزمه‌تی خه‌ڵكی وڵاتی خۆی بكات ، بۆیه ده‌یانه‌وێ له ناوی ببه‌ن!! ده‌رهێنه‌ر ئیف بواسێه‌له‌م فیلمه ی‌دا، دوو شت ئاشكرا ده‌كات
1- رۆلی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسی له روداوه‌كه‌دا, كه به هه‌ماهه‌نگیله‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی میدیا نه‌خشه‌ی پیلانه‌كه سازده‌ده‌ن.
2- رابردوی سازشكاری رۆژنامه‌نوسه‌كه له رابردودا, كه زانیاری ده‌رباره‌ی شۆرشی جه‌زایه‌ر به‌وئه‌فسه‌ره داوه, كه دۆسیه‌ی تاوانكاریه‌كه به‌رێوه‌ده‌بات.
ئه‌گه‌ر چی، دواتر رۆژنامه‌نوسه‌كه رێگای راست هه‌ڵده‌بژێری ، هه‌ڵده‌سێ به تۆماركردنی ته‌واوی روداوه‌كه‌و به ده‌نگی خۆی راستی روداوه‌كه‌و رۆلی پۆلیس و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كه له‌و پیلانه ئاشكرا ده‌كات.
دیاره له ئه‌رشیفی كۆن و نوێی سینه‌مادا، فیلمی له‌و شێوه ستایله، به شێوازی جیاجیا‌و چاره‌سه‌ركردن‌و مه‌به‌ستی جیاواز به‌دیده‌كرێت.