ژیـــان جوانه
ئه‌گه‌رچی ژیان لێوان لێوه له نه‌هامه‌تیی و مه‌رگه‌ساتی جۆراجۆر به‌ڵام ده‌رئه‌نجام به‌های جوانییه‌كانی له ده‌ست نادات ، له كاتێكدا ئه‌كه‌ر مرۆڤه‌كان بتوانن له نێو لابۆری گه‌وره‌ی ژیاندا له گۆڕینی به‌شێكی زۆری هاوكێشه‌كان رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت.
ئه‌مه‌یه ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی فیلمی * life is Beautiful واتا (ژیان جوانه) .
ئه‌م فیلمه وێڕای به‌ده‌ستهێنانی 3 خه‌ڵاتی ئۆسكار زیاتر له 50 خه‌ڵاتی دیكه‌ی سینه‌مایی به‌ده‌ستهێناوه و ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌مایش له ریزبه‌ندی فیلمه نایابه‌كاندا پله‌یه‌كی باڵایان پێبه‌خشیوه ، زه‌مه‌نی رووداوه‌كانی نێو فیلمه‌كه ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مه ،
به سه‌رهاتی پیاوێكی جووی ئیتاڵیایی ده‌گێڕێته‌وه كه پاش ئه‌وه‌ی كچێكی كاتۆلیكی خۆشده‌وه‌ێت و دوای ململانێیه‌كی زۆر هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن و منداڵیك دێته دنیاوه ، ئه‌و منداڵه ئه‌بێته گرنگترین ته‌وه‌ری رووداوه‌كان ،به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئیتاڵیا داگیر ئه‌كه‌ن و جووه‌كانی ئه‌و وڵاته له نێو گرتووخانه‌كاندا كۆده‌كه‌نه‌وه ،و به ساڵاچووان و منداڵان به گازی ژه‌هراوی له‌ناو ده‌به‌ن، لێره‌دا هه‌موو هه‌وڵێكی باوكه‌كه ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه‌ی له مه‌رگ رزگاربكات ،
بێگومان وێناكردنی نه‌هامه‌تیی جووه‌كان له سینه‌مادا ،كاری زۆری له‌سه‌ر كراوه ،به‌ڵام ئاخۆ جیاوازی ئه‌م فیلمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشووتری خۆی له كوێدایه؟
ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه جیاده‌كاته‌وه ئه وه‌یه كه به‌شێكی زۆری كرده‌كان واتا رووداوه‌كانی فیلمه‌كه له قاڵبێكی كۆمیدیدا خراونه‌ته روو،تاكۆتایی به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه‌ش وه‌رگر هه‌ستده‌كات ته‌ماشای فیلمێكی كۆمیدی ده‌كات ،به‌ڵام له به‌شی دووه‌مدا هاوكێشه‌كه سه‌ره‌وژێر ده‌بێته‌وه و به‌جۆرێك بینه‌ر رووبه‌ڕووی پرسێكی چاره‌نووسسازده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌سته‌مه بتوانرێت ته‌رزه‌كان له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه واتا بینه‌ر ناتوانێت به‌ته‌واوی بڵێت ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینم كۆمیدیایه یان كرده‌گه‌لێكی درامایی یاخود رۆمانسین !
ئه‌و دۆخه‌ی بینه‌ر رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه له سینه‌مادا پێیده‌وترێت (فه‌یبڵ_ Fable) واتا ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه له‌ئه‌فسانه ده‌چن و له‌ژیانی راسته‌قینه‌دا به ئاسانی نایه‌نه دی.
له نێو گرتووخانه‌كه‌دا ئه‌و كوشتارگه یه‌ی سه‌ر زه‌مین كه له لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه بۆ جووه‌كان ئاماده‌كراوه، رۆبێرتۆ بینینی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه كه له هه‌مانكاتدا رۆڵی باوك ده‌بینێت هه‌میشه له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌تی له ده‌ستی نازییه‌كان،هۆشمه‌ندیی و زیره‌كی باوكه‌كه له‌وه‌دایه كوڕكه‌ی واتێده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی رووده‌دات جگه له گه‌مه‌یه‌ك هیچی تر نییه كه‌سی براوه تانكێكی راسته‌قینه‌ی پێده‌درێت ، هه‌ڵبه‌ته ده‌سكه‌وتنی تانكێكی راسته‌قینه حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كی له پێشنه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌تی كه به‌ر له‌وه‌ی ببرێنه گرتووخانه هه‌میشه مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، له ترۆپكی كرده‌كاندا باوكه‌كه به‌رله‌وه‌ی گوله‌بارنبكرێت كوڕه‌كه‌ی له‌گۆشه‌یه‌كی گۆڕه‌پانی كوشتارگه‌كه‌دا حه‌شارده‌دات و داوای لێده‌كات به‌هیچ جۆرێك له‌و گه‌مه‌یه‌دا خۆی ئاشكرانه‌كات،له كۆتاییشدا دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه به هۆی خۆبه‌ختكردنی باوكییه‌وه له‌و گه‌مه مه‌رگه‌ساتئامێزه‌دا رزگاریی ده‌بێت و به هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایش له حه‌شارگه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه ،و به‌بینینی تانكێكی راسته‌قینه كه لووله‌كه‌ی به ئاراسته‌ی بینینی بینه‌ره وله هه‌مانكاتدا به ئاراسته‌ی بینینی خۆ یه‌تی تووشی شۆك ده‌بێت ،ده‌رئه‌نجام خۆی له ئامێزی سه‌ربازی سه‌ر تانكه‌كه‌ده‌بینێته‌وه و ئه‌وئاواته‌ی هه‌میشه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی دێته‌دی .
بێگومان ئه‌م فیلمه له ره‌هه‌ندی ئایدۆلۆژیای سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تیی به‌ده‌ر نییه ، هه‌وڵێكی دیكه‌یه بۆ ناساندنی مه‌رگه‌ساتی هۆڵۆكۆست و قڕكردنی جووه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئایین و بیر و باوه‌ڕ به جیهان ، هه‌روه‌ها توانای فیكریی تاكی جوو وێنا ده‌كات له تێپه‌ڕاندنی گرفته‌كان و به‌رده‌وام بوون له ژیان ، ئه‌ویش له‌ڕێی قوربانیدان به‌هه‌مووشێوازێك له‌پێناو مانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ، له‌به‌شی كۆتاییشدا فیلمه‌كه به‌ڕوونی پێمانده‌ڵێت ئه‌مریكا هه‌میشه دۆست و فریادڕه‌سێكی راسته‌قینه‌ی جووله‌كه‌یه .
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ی كورد ،وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌مدیده پرسیارێكی گرنگ له خۆمان بكه‌ین،ئاخۆ بزاڤی سینه‌ما و دراما لای خۆمان ، كه‌ی ده‌توانێت به دیدێكی جیاوازه وه كاربكات له سه‌ر كاره‌ساتگه‌لێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ،به‌جۆرێك بتوانێت گووتارێكی ستاتیكی و مه‌عریفی كه به‌ده‌ر نه‌بێت له وێنای راسته‌قینه‌ی كاره‌ساته‌كان ،بگه‌یه‌نێته بینه‌ری بیانی؟
*فیلمی life is Beautiful ، له ده‌رهێنانی (رۆبێرتۆ بینینی)یه
ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش بریتین له
_ رۆبێرتۆ بینینی له رۆڵی باوك
_ نیكۆلێتتا براتچی له رۆڵی دایك
_ جیۆرجیۆ كانتارینی به‌رجه‌سته‌كاری كاره‌كته‌ری منداڵ.