کۆمۆنیسته‌کانی دوو سه‌ده؛ له قوربانییه‌وه بۆ جه‌للاد
مێژووی پاش مردنی کارڵ مارکس و فریدره‌ک ئه‌نگڵسی هاوڕێی، مێژووی هه‌ڵچوون، گه‌شه‌کردن و داڕمانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستییه له جیهاندا . له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه تا کۆتاییه‌کانی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی بیسته‌م، حیزبه کۆمۆنیسته‌کان له جیهاندا وه‌ک قارچکی ژێرباران سه‌ریان له‌زه‌وی ڕه‌قه‌نی وڵاته‌کانیاندا ده‌رهێنا. زۆرێک له‌و حیزبه کۆمۆنیستانه به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن و زۆرێکی دیکه‌شیان له ئۆپۆزسیۆندا مانه‌وه، یان چوونه نێو په‌رله‌مانه‌کانی بۆرژوازیه‌وه. به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حیزبه کۆمۆنیسته‌کان، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سیسته‌مه دیکتاتۆرییه‌کاندا . له‌و وڵاتانه‌ی که کۆمۆنیسته‌کان تیایدا به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن، کۆمه‌ڵێک سه‌رۆکی دیکتاتۆر خۆیان خسته سه‌روی کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و کۆمهڵگهشیان خسته ژێر سێبه‌رو وێنه‌ی دیکتاتۆرییانه‌ی خۆیانه‌وه . ستالین، ماوتسی تۆنگ، تیتۆ، ئه‌نوه‌ر خۆجه، هۆشیمینه، کاسترۆ، کیم ئیل سۆنگ و زۆرێکی دیکه‌ش وه‌ک نموونه‌ی دیکتاتۆره‌کان له مێژووی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی کۆمۆنیسته‌کاندا به‌رچاو ده‌که‌ون .
له خوێندنه‌وه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا، ڕووداوێک پرسیار وروژێنه‌ر و ئازارده‌ره؛ کۆمۆنیسته‌کان خۆیان قوربانی ئیستبداد و دیکتاتۆریه‌تی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری محه‌لی و ئیمپریالیزمی جیهانی بوون، به‌ڵام چ فاکته‌رێک وایکرد که قوربانییه بێده‌سه‌ڵاته‌کانی دوێنی، وه‌ک جه‌لاده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌مڕۆ ده‌ربکه‌ونه‌وه و خۆیان ببنه جه‌للاد به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌کانیانه‌وه ؟ ئایا کێشه‌که له جیهانبینی مارکسیزمدایه که دیکتاتۆره‌کان به‌رهه‌مده‌هێنێت ؟ ئایا کۆمۆنیزم و دیکتاتۆری دوو دیوی یه‌ک دراون ؟ ئایا دیکتاتۆری پرۆلیتاریا، هه‌مان دیکتاتۆری حیزبی و تاکڕه‌وانه‌یه ؟ مه‌حاڵه بتوانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه له دوو توێی وتارێکی کورتی ئه‌وهادا بده‌مه‌وه، چونکه وه‌ڵامی هه‌ریه‌کێک له‌و پرسیارانه بۆخۆی بابه‌تی نووسینی ده‌یان کتێب و سه‌دان لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و تیۆرییه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ هه‌وڵده‌ده‌م که له‌م وتاره‌دا وه‌ڵامێکی گشتی و دوور له قهناعهتبهخشین بهوپرسیارانه بده‌مه‌وه . ئه‌م وتاره ته‌نها چه‌ند تێبینییه که له‌سه‌ر له مێژووییه‌کی فه‌رامۆشکراو، مێژووییه‌ک که به هه‌زاران به‌رگ کتێبی له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ودا بێلایه‌نی ڕچاوکرابێت.
به‌دوای مارکسدا چی ڕوویدا؟
به دوای مه‌رگی مارکس و ئه‌نگڵسدا، خاڵێک سه‌رنجڕاکێش و جێگای تێڕامانه؛ هه‌ریه‌ک له حیزبه کۆمۆنیسته‌کانی دنیا خۆیان به په‌یڕه‌وکاری جیهانبینی و تیۆرییه‌کانی مارکس له‌قه‌ڵه‌مدا و مێژووی سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کانی خۆشیان به هه‌مان ناوی مارکسه‌وه تۆمار کرد، به‌ڵام هه‌زاران فاکت و ده‌یان تێکست له به‌رده‌ستدایه ده‌یسه‌لمێنن، که سیسته‌می سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی ئه‌و حیزبانه له‌گه‌ڵ سیسته‌می سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمێکدا که مارکس و ئه‌نگڵس له تێکسته‌کانیاندا نووسی بوویانه‌وه و نه‌خشه‌یان بۆداڕشت بوو، جیاوازییه‌که‌ی ئاسمان و ڕێسمانه . له دواشیکردنه‌وه‌دا، ده‌کرێت سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی ئه‌و حیزبانه، بیشوبهێنین به کۆمۆنیزمێک که مارکس و ئه‌نگڵس به کۆمۆنیزم و شۆشیالیزمی بۆرژوازی و وورده بۆرژوازی ناوزه‌دیانکرد و ڕه‌خنه‌یان لێگرتبوو .
جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، ده‌کرێت کێشه‌که له‌و ئاڵۆزی و ناڕۆشنییه ده‌ربهێنێت که سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزم ئایدیا‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به مارکس و ئه‌نگڵس نییه‌و ئه‌وان خوڵقێنه‌ری سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزم نه‌بوون له جیهاندا، به‌ڵکو کومۆنیزم وشۆشیاڵیزم ئایدیا‌و بزووتنه‌وه‌یه‌که پێش له مارکس و ئه‌نگڵس بوونی هه‌بووه . ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، بیرمه‌ندو تیۆرسێنی خۆی هه‌بووه و که‌سانی وه‌ک سان سیمۆند، ڕۆبه‌رت ئۆین، فۆریه، پرۆدۆ‌ن و زۆرێکیتریش، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمیان وه‌ک ئاڵته‌رناتیڤێک خستۆته به‌رانبه‌ر ناعه‌داله‌تییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕژێمی سه‌رمایه‌دارییه‌وه . عهدالاتخوازی قوتابخانه کۆمۆنیستی و سۆشیاڵیستییهکانی پێش مارکس، به تووندی کاریگه‌ری له‌سه‌ر مارکس و ئه‌نگڵس هه‌بوو، به جۆرێک که مارکس و ئه‌نگڵس، نه‌یانتوانی خۆیان دوور بگرن له ناوی سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزم . ئه‌وان هه‌مان ناوی کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزمیان ڕه‌تنه‌کرده‌وه، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیشیان ناونا بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و حیزبه‌که‌ی خۆشیان ناونا حیزبی کۆمۆنیست، به‌ڵام به‌م جیاوازییه‌وه که ئه‌وان به سۆشیاڵیستیکردن و به کۆمۆنیستیکردنی کۆمه‌ڵگه‌یان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا به مه‌حاڵ ده‌زانی . له‌به‌رئه‌وه، مارکس و ئه‌نگڵس، تێڕوانین و تیۆرییه‌کی دیکه‌یان بۆ به کۆمۆنیستیکردنی کۆمه‌ڵگه هێنایه‌کایه‌وه که جیاوازتر بوو له تیۆری و تێڕوانینی ئه‌ندێشمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و سۆشیاڵیستی پێش له خۆیان . له ناوبردنی ” ڕژێمی کاری کرێگرته‌یی و ئابووری وه‌ستاو له سه‌ر کڕین و فرۆشتنی هێزی فیکر‌و هێزی کار، هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ستاو له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و به‌گشتیکردنی هۆیه‌کان و ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی “، سه‌نته‌ر و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی تیۆری سۆشیاڵیستی و کۆمۆنیستی مارکس و ئه‌نگڵس بوو . ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌ژاری و نا یه‌کسانی و بێ مافییه‌کانی مرۆڤی کرێکاریان له مه‌قوله‌ی ” کۆیلایه‌تی کرێگهرتهیی و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی”دا کورت کرده‌وه . له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، له‌ناوبردن و نه‌مانی سیسته‌می ئابووری و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وه‌ستاو له سه‌ر ناکۆکی کار و سه‌رمایه و موڵکداری تایبه‌تی، له ئه‌نجامدا ده‌روازه‌ی به‌ڕووی سیسته‌می ئابووری وشێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانێکی نوێ‌دا ده‌کرده‌وه که له‌سه‌ر بنه‌مای ” له هه‌ر که‌س به پێی توانا و بۆ هه‌رکه‌س به پێی پێویست “ییه‌که‌ی بینا ده‌کرا . له‌وشێوه به‌رهه‌مهێنانه نوێیه‌دا، چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ناوچوون و چیتر زۆربه‌ی کۆمه‌ڵ، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌ژیانی خۆی بدات، ناچار نییه که به کرێیه‌کی مه‌مره‌و مه‌ژی کار بکات بۆ ژماره‌یه‌کی که‌م که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی هه‌یه به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ژیاندا . له سیسته‌می کۆمۆنیستی و سۆشیاڵیستییهکهی مارکس و ئه‌نگڵسدا، هه‌موو مرۆڤه‌کان، به‌پێی توانایی خۆیان کار ده‌که‌ن و به پێی پێویستییه‌کانی ژیانیشیان له به‌رهه‌م و سه‌روه‌تی گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شی خۆیان به‌رده‌که‌وێت. به‌گشتی ئه‌وه ڕوئیاو تێڕوانینی مارکس و ئه‌نگڵس بوو بۆ به کۆمۆنیستیکردنی کۆمه‌ڵگه، به‌ڵام بیرمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی پێش مارکس بڕوایان وابوو که به‌بێ له‌ناوبردنی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و ئابووری وه‌ستاو له‌سه‌ر کاری کرێگرته‌یی، ده‌کرێت و ده‌توانرێت دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبهێنرێت . مارکس و ئه‌نگڵس، به وه‌رگرتنی هه‌مان ناوی کۆمۆنیستی له ئه‌ندێشمه‌ندانی کۆمۆنیست و سۆشێالیستی پێش له‌خۆیان و به‌دانانی هه‌مان ناو له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیان، ده‌ستیان کرد به ڕه‌خنه‌گرتن له‌و کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمه. ئه‌وان له ڕه‌خنه‌گرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزمی پێش خۆیاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌که ده‌یان خاڵ و تێزی پۆزه‌تیڤ و عهدالهتخوازییان ده‌ستنیشانکرد، به‌ڵام له دواشیکردنهوهیاندا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن که هه‌مان کۆمۆنیزم به یۆتۆپیا و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک ڕوویشه‌وه به کۆنه‌په‌رست له قه‌ڵه‌م بده‌ن . مارکس و ئه‌نگڵس، له به‌شی سێیه‌می مانیڤێستی کۆمۆنیسته‌که‌یاندا (ئه‌ده‌بیاتی سۆشیاڵیستی و کۆمۆنیستی – بڕگه‌ی 3 – سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی ڕه‌خنه‌گرانه و خه‌یاڵی – بڕوانه وه‌رگێڕدراوی ووشک و ڕه‌کیکی کوردی مانیڤێست له‌م لینکه‌وه
http://www.marxists.org/kurdi/marx
هه‌روه‌ها ده‌قه ئینگلیزیه‌که‌شی لێره‌وه بخوێنه‌ره‌وه
http://www.marxists.org/archive/marx
ئاماژه به دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی ده‌که‌ن له ناکام مانه‌وه و خه‌یاڵیبوونی ئامانجه یه‌کسانیخوازه‌کانی کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزمی پێش خۆیاندا؛ یه‌که‌میان سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و کۆمۆنیزمه له قۆناغێکدا که چینی کرێکار ساوا بووه و وه‌ک چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی – مێژوویی گه‌شه‌ی نه‌کردووه و دووه‌میان، بڕوابوونی ئه‌ندێشمه‌ندانی ئه‌و کۆمۆنیزمه به ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکه‌وه سازانی چینه‌کان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی شۆڕش و هه‌موو کارێکی سیاسیی کرێکاران دژ به سه‌رمایه‌داران .
جیاوازی نێوان سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی دوای مارکس و ئه‌نگلسیش، له‌گه‌ڵ سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی پێش ئه‌واندا، هێنده قوڵ نییه و له دواشیکردنه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌مان کۆمۆنیزمدا یه‌کده‌گرێته‌وه . ئه‌و ڕژێم و سیسته‌مه ئابووری و سیاسییانه که له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا کۆتایی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌ناوی کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزمهوه له چه‌ند وڵاتێکی جیهاندا بیناکران و دواتریش له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کانی هه‌مان سه‌ده‌دا زۆربه‌یان داڕمان، هه‌مان ئه‌و جۆره کۆمۆنیزم و سۆشیاڵیزمه بوو که مارکس و ئه‌نگڵس له مانیڤێستی کۆمۆنیسته‌که‌یاندا ڕه‌خنه‌یان لێگرت بوو، به‌م واتایه ئه‌وه‌ی که هه‌ره‌سیهێنا و داڕما، ئه‌وه ئه‌و سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمه نه‌بوو که مارکس و ئه‌نگڵس پێشنیاریان کرد بوو . سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی مارکس، بریتی بوو له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که نه‌ک هه‌ر هێزی کار و هێزی فکری مرۆڤی له زنجیری کرێگرته‌یی تیادا ڕزگار ده‌کرا و ده‌بووه هۆی ته‌قینی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م و داهاتی ماددی کۆمه‌ڵگه، به‌ڵکو دهبوویشه هۆی گه‌شه‌کردنی بێسنووری ئازادییه فه‌ردی و کۆمه‌ڵاتییه‌کان که له سایه‌ی ئه‌و ئازادییانه‌دا، تواناییه زانستی، مه‌عنه‌وی و فیکرییه‌کانی مرۆڤ ده‌گه‌یشته ترۆپکی خۆی، به‌ڵام سۆشیاڵیزم و کۆمۆنیزمی حیزبه کۆمۆنیسته‌کانی دوای مارکس و ئه‌نگڵس، بریتی بوو له سه‌رکوتکردنی ئازادییه فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و نه‌گۆڕینی سیسته‌می کاری کرێگرته‌یی بۆ سیسته‌می کاری هه‌ره‌وه‌زی و له هه‌رکه‌س به پێی توانا‌و بۆ هه‌رکه‌س به پێی پێویستییه‌که‌ی . کۆمه‌ڵگه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه کۆمۆنیسته‌کان، داخراوتر و ئیستبدادانهتر بوو له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که پێشتر ئه‌وان دروشمی گۆڕانکارییان تێدا به‌رزکردبووه‌وه. ده‌وڵه‌تی کۆمۆنیسته‌کان، ده‌وڵه‌تێکی سه‌رکوتگه‌رو ترسناکتر بوو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که پێشتر کۆمۆنیسته‌کان ڕاپه‌ین و شۆڕ‌شیان له‌دژیان به‌رپاکرد بوو . بۆچی ئه‌مه ڕوویدا ؟ بۆچی خراپ گۆڕا به خراپتر ؟ بۆچی دیکتاتۆر گۆڕا به دیکتاتۆرتر ؟ ئایا ده‌کرێت بڵێن که ئه‌وه‌ی له ڕوسیا و چین و چه‌ند ووڵاتێکی دیکه‌ی جیهاندا ڕوویاندا،شۆڕشی سۆشیاڵیستی و کۆمۆنیستی بوون ؟
به بۆچوونی من سێ فاکته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و مێژوویی ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بوو له دروستکردنی ڕژێمه دیکتاتۆره کۆمۆنیستییه‌کاندا :
1. گه‌شه‌نه‌کردنی تهکنهڵۆژیاو به‌گشتی گه‌شه‌نه‌کردنی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به ڕاده‌یه‌ک که له چوارچێوه‌یه‌کی مێژوویی و جیهاندا بکه‌ونه ناکۆکییه چارهه‌ڵنه‌گره‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا، ناکۆکییه‌ک که به واتای مارکس پێشه‌کییه مادییه‌کانی شۆڕشی کۆمۆنیستی له جیهاندا فهراههمدههێنێت1 .
2. . له‌و وڵاتانه‌ی که شۆڕشی کرێکاران، وورده‌بۆرژوازی و جوتیارانیان تێدا به‌رپاکرا، وورده بۆرژوازییه‌کان توانییان ئه‌و فێڵه مێژووییه له کرێکاران و جوتیارانی هه‌ژار بکه‌ن که سوکانی ڕابه‌ری شۆڕش و ده‌وڵه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرن و له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی کۆمۆنیستی و سۆشیاڵیستدا به ئاڕاسته‌ی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داریدا بڕۆن و له ڕژێمێکی نوێتردا درێژه به چه‌وسانه‌وه‌ی چینی کرێکار بده‌ن .
3. . به‌کارهێنانی ئایدیا و بۆچوونه کۆمۆنیستیی و عهدالهتخوازهکانی مارکس له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانی وورده‌بۆرژوازی ئه‌و ووڵاتانه‌وه بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات له ڕێگای فریودانی کرێکاران و چینه هه‌ژاره‌کان و ته‌نانه‌ت که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشه‌وه .
پێش له ده‌ستپێکردنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کان، یه‌که‌مین فێڵێک که سۆشیاڵیست و کۆمۆنیسته وورده‌بۆرژواکانی ڕوسیا و چین له کرێکاران و جوتییارانیان کرد، ئه‌وه بوو که تیۆری و جیهانبینییه‌کانی مارکسیان له زانستێکه‌وه گۆڕی بۆ ئاین و ڕێبازێکی وشک و بێ‌گیان و هه‌ر که‌سێک بۆچوونێکی جیاوازتری له بۆچوونی ڕابه‌رایه‌تی زاڵی حیزبه کۆمۆنیسته‌کان هه‌بووایه ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی سه‌رمایه‌داری، سۆشیاڵیزم و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری، یه‌کسه‌ر به ” مورته‌د – هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین – ” ،” ڕیڤیژینیزم ” لاده‌ر – تحریفی ” و ” ئۆپۆرتۆنیست – هه‌لپه‌رست ” ناوزه‌دیان ده‌کرد. ئه‌م به ئاینیکردنهی مارکسیزم، زیاتر له لایه‌ن لینینه‌وه هێنرایه کایه‌وه . ناوبردنی کارل کاوتسکی و ئیدوارد برنشتاین، به مورته‌د و ڕیڤیژینیزم، له‌لایه‌ن لینین و ڕابه‌رانی ئینته‌رناسیۆناڵیستی دووهه‌م و سێهه‌مه‌وه، نه‌ک هه‌ر بووه هۆی ئینشقاق له ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی دووه‌مدا، به‌ڵکو بووه هۆی ئه‌وه که کۆمۆنیزمی مارکس له تیۆرییه‌کی زانستییه‌وه بگۆڕێت بۆ ئاینێکی ووشک و بێ‌گیان . له‌و سه‌رده‌مه‌دا وا باو بوو که هه‌رکه‌سێک وه‌ک لینین و سه‌رانی دیکه‌ی ئینته‌رناسیۆناڵیستی سێهه‌م بیر نه‌کردبایه‌وه، ئیتر ئه‌و که‌سانه به مورته‌د و هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌و ئاینه‌ی که ناویان نابوو ” مارکسیزم ” له قه‌ڵه‌م ده‌درا. لێره‌وه، ئیدی کارکردنی سیاسیی و ڕێکخراوه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌چووه خانه حه‌رامکراوه‌کانه‌وه !. به‌شبه‌حاڵی خۆم هیچ گومانێکم له سه‌ر نییه‌ت پاکی، له دڵسۆزی، له گیانبازی، له ڕاستگۆیی و وه‌فاداری لینین بۆ چینی کرێکار، بۆ چه‌وساوه‌کان و بۆ کۆمۆنیزمی مارکس نییه، به‌ڵام ئه‌و وه‌فاداری و خڵوسییهتهی لینین بۆ ڕزگاری کرێکاران و به‌رامبه‌ر به کۆمۆنیزمی مارکس، له ئه‌نجامدا دووچاری ئه‌و هه‌ڵه کوشنده‌یه‌ی کرد که حیزبی تاک بۆچوونی و تاک مه‌یلی بهێنێته کایه‌وه و مه‌یل و بۆچوونی حیزب به‌سه‌ر گشت مه‌یل و بۆچوونه جیاوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کومۆنیستی و ” شۆڕش ” دا بسه‌پێنێت . ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که خودی بۆچوونی مارکس، له بواری کاری سیاسیی و ڕێکخراوه‌ییدا زۆر جیاوازتر بوو له‌و بۆچوونه شێوه مه‌زهه‌بییه‌ی لینین له بواری سیاسه‌ت و کاری حیزبایه‌تیدا. مارکس و ئه‌نگڵس، له‌سه‌ره‌تای کاری سیاسییاندا چوونه ناو ” یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان “ه‌وه که به واتای ئه‌نگلس :” له هه‌موو یه‌کێتییه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌سێکت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت که لانی که‌م کتێبێکی له باره‌ی ئابووری سیاسییه‌وه خوێندبێته‌وه، به‌لام به‌هه‌رحاڵ ئه‌و که‌موکوڕییه هیچ گرنگییه‌کی نه‌بوو2 “. له ناو یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کاندا تێڕوانین و بۆ چوونی جیاواز له باره‌ی شۆڕشی کرێکاری و کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستییه‌وه هه‌بووه . ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی تێڕوانین و بۆچوونی جیاواز بوون له یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کاندا، هیچ کاتێک له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگڵسه‌وه سوکایه‌تیان پێنه‌کراوه و نه‌خراونه‌ته به‌ره‌ی بۆرژوازی و دوژمنه‌وه، بگره به چاوی خۆشه‌ویستی و ڕێزه‌وه ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌کراوه و جه‌ده‌لیان له‌گه‌ڵدا کردوون . بۆ نموونه؛ ئه‌نگڵس له باره‌ی که‌سانێکی وه‌ک وێتڵینگ و ئۆگۆست بێکر، کارڵ شاپر و هایریش بائور و ئه‌ندامانی دیکه‌ی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان و ڕۆڵی ئه‌وان له به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌ڵمانیادا ده‌نووسێت :” له ساڵی 1843دا له له‌نده‌ن به‌و سێ که‌سه ئاشنا بووم. ئه‌وانه یه‌که‌مین پرۆلیتێره شۆڕشگێڕه‌کان بوون که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بینیبوونم . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێگه‌یشتن و ئه‌نجامگیرییه‌کانی ئێمه له زۆر لایه‌نه‌وه له‌یه‌کتری جیاواز بوو، بیرته‌سکی فه‌لسه‌فییانه‌ی من، کۆمۆنیزمی بیر ته‌سکی یهکسانیخوازنهی ئه‌وانی ڕه‌تده‌کرده‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانم ئه‌وه فه‌رامۆش بکه‌م که له سه‌رده‌می لاویمدا و له کاتێکدا که ته‌مه‌نم تازه به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵده‌کشا، ئه‌و سێ پیاوه چه‌نده کاریگه‌ییان له‌سه‌رم دانا بوو “. دیسان له باره‌ی کارڵ شاپرهوه ده‌نووسێت :” شاپر وه‌ک نموونه‌ی شۆڕشگێڕێکی پیشه‌یی، له ساڵی 1830دا ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینی . هه‌رچه‌نده مێشکی دره‌نگ شتی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانی ئه‌و له ئه‌کتیڤێکی خوێندکارییه‌وه بۆ کۆمۆنیستێک، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه که ئاماده‌یی وه‌رگرتنی فکری نوێی هه‌بووه . هه‌ر جارێک که به بۆچوون و بیرێکی تازه ده‌گه‌یشت، سه‌رسه‌ختانه به‌رگری لێده‌کرد و له‌به‌ر هه‌مان هۆکاریش بوو که هه‌ندێک جار هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌قڵیدا زاڵ ده‌بوو، به‌ڵام هه‌رکه له‌وه تێده‌گه‌یشت بیر‌و بۆچوونه‌کانی عه‌یبدار و هه‌ڵه‌یه، به ڕاشکاوانه ددانی پێداده‌نا و ڕه‌تیده‌کرده‌وه. ئه‌و مرۆڤێکی ڕیالیستی بوو. ئه‌وه‌ی که پابه‌نده به به‌شداریکردنی ئه‌وه‌وه له بنیاتنانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌ڵمانیادا، هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکرێت 4 ” . جگه له‌وه‌ش، له ناو ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی یه‌که‌مدا، که‌سانی ئانارشیستی وه‌ک باکۆنین، بلانکی و لاساڵیش خه‌ریکی چالاکی بوون، به‌ڵام هیچ کاتێک له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگڵسه‌وه جیاوازی بیروڕاکان، نه‌بوونه هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌و سه‌نگه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، به‌ڵکو به‌ڕه‌سمی ناسینی بۆچوونه جیاوازه‌کان بووه هۆی خه‌باتی هاوبه‌ش له دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری . بلانکیسته‌کان له کۆمۆنه‌ی پاریس‌دا، هاوکات له‌گه‌ڵ مارکس و ئه‌نگڵس و هاوڕایانی ئه‌واندا، ئه‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تیان له‌خۆیان پیشاندا، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگلسه‌وه به‌به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌یان لێده‌گیراو به‌رده‌وام بوون له جه‌ده‌لی فکری و سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ ئانارشیسته باکۆنین و بلانکییهکاندا. به داخه‌وه هه‌ڵه‌ی لینین له‌وه‌دا بوو که له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسیی و حیزبی‌دا لاسایی مارکس و ئه‌نگڵسی نه‌کرده‌وه !. مارکس و ئه‌نگلس هه‌میشه له‌گه‌ڵ مه‌یله جیاوازه‌کانی ناو چینی کرێکاردا هاوخه‌بات و هاو سه‌نگه‌ر بوون و به تووندی دژی سکتاریزم و گروپگه‌رایی بوون . ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا که خه‌باتی کرێکاران به‌هۆی بیروڕا جیاوازه‌کانه‌وه که‌رت و په‌رت نه‌بێت. مارکس و ئه‌نگڵس، هه‌میشه ڕای نه‌یه‌ره‌کانیان له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کرێکاراندا به‌لاوه مه‌به‌ست بوو، به‌ڵام لێنین به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتاری ده‌کرد . لینین هه‌میشه خه‌ریکی ئینشقاق دروستکردن بوو له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاریدا . لینین هیچ کاتێک خۆشی به‌و که‌سانه نه‌ده‌هات که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیرده‌که‌نه‌وه . ئه‌و هه‌میشه هاوڕاکانی خۆی لهلامهبست بوو . هه‌ر سێ کتێبی ” ده‌بێت چی بکرێ ؟ “، ” هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه و دوو هه‌نگاو بۆ دواوه ” و ” دوو تاکتیکی سۆشیاڵ دیموکراتی له شۆڕشی بۆرژوا- دیموکراتیک “ه‌که‌یدا، جه‌نگێکێکی سیاسیی و سایکۆڵۆژی ئاشکرایه دژی نه‌یاره‌کانی له ناوبزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ڕووسیا و له ناوخۆی حیزب‌دا . لینین هه‌میشه شه‌یتانێکی له ناوخۆی حیزب یان له ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا دروست ده‌کرد . په‌لاماردانی ڕۆزالگزهمبۆرگ، ژنه کۆمۆنیستی تا دوایین نه‌فه‌س شۆڕشگێر له کتێبی ” مافی دیاریکردنی چاره‌نووس “ه‌که‌یدا، په‌له‌ماردانی پلیخانۆفی مارکسیست و ئیسترادکهری مارکسیزم بۆڕوسیا، له کتێبی ” ماتریالیزم و ئهمپریکریتیزم “ه‌که‌یدا، په‌لاماردانی کاوتسکی و هیڵفریدنگ له هه‌ردوو کتێبی ” ده‌وڵه‌ت و شۆڕش ” و ” ئیمپریالیزم به‌رزترین قۆناغی سه‌رمایه‌داری “یه‌که‌یدا، مشتێکه له خه‌روارێک له هه‌ڵوێستی سکتاریستی و ڕێکخراوپهرستی و ئایدۆڵۆژیپهرستی لێنیندا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌ته‌نها نه‌خۆشی سیاسیی لینین نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌و په‌تا سکتاریستی و ئایدۆیۆڵۆژیپهرستییه پلیخانۆف و ڕۆزایشی گرتبووه‌وه . هه‌م لینین و هه‌م ڕۆزالگزمبۆرگ و پلیخانۆفیش، به پێجه‌وانه‌وه‌ی مارکس و ئه‌نگلسه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ برنشتاین و کاوتسکیدا کرد . له‌حاڵێکدا هه‌م کاوتسکی و هه‌م برنشتاین دوو نووسه‌ر و ئه‌کتیڤیزمی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و سۆشیاڵیستی ئه‌ڵمانیا بوون و له پێکهێنانی ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی کرێکاری و سۆشیاڵیستی دووه‌مدا ڕۆڵێکی گرنگیان بینی . ئه‌م دوو نووسه‌ره کۆمۆنیسته، کاتێک بیر‌و بۆچوونی خۆیان له باره‌ی سۆشیاڵیزم، ئیمپریاڵیزم و جه‌نگه‌وه گۆڕی، له‌لایه‌ن ڕۆزا و لینین (به‌ڕاده‌یه‌کیش پلیخانۆف) که‌وتنه به‌ر سوکایهتیپێکردنهوه و وه‌ک که‌سه لاده‌ر و مورته‌ده‌کان ناوزه‌دکران . لینین له کتێبی ئیمپریاڵیزم و له کتێبی ده‌وڵه‌ت و شۆڕشه‌که‌یدا زۆرترین سوکایه‌تی شه‌خسی به‌و دووکه‌سه (به‌تایبه‌تی به کارڵ کاوتسکی) ده‌کات . ئه‌م مه‌یلی به ئایدۆڵۆژی و به ئاینکردنهی کۆمۆنیزمی مارکس له لایه‌ن لینین و ئه‌وانی دیکه‌وه، نه‌ک هه‌ر بووه هۆی ئینشقاق له ئه‌نته‌رناسیۆناڵیستی دووه‌مدا، به‌ڵکو بووه هۆی ئه‌وه که له درێژ ماوه‌شدا، پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917، دیکتاتۆرییه‌تی حیزبی به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیادا بچه‌سپێت و که‌سێکی دیکتاتۆری وه‌ک ستالینش به‌رهه‌م بهێنێت . له پاش مردنی لینین و له‌سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ستالین‌دا، ئه‌مجاره‌یان نه‌ک به قه‌ڵه‌م، به‌ڵکو به شمشێر ده‌ستکرا به پاکتاوکردنی بیروڕاجیاوازهکانی نێو حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤییه‌ت . ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزب که تێڕوانینێکی جیاوازتریان له ستالین و باڵی زاڵی ناوحیزبی کۆمۆنیست هه‌بوو بۆ به سۆشیالیستیکردنی سیسته‌می ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی روسیا، له‌وانه‌یش ترۆتسکی، له حیزب کرانه‌ده‌ره‌وه و دواتریش ده‌ستکرا به ته‌سفیه‌ی جه‌سه‌دی ئه‌و که‌سانه . ترۆتسکی یه‌کێک بوو له‌و که‌سه چالاکانه‌ی که هه‌م له سه‌رده‌می کاری نهێنی حیزبی به‌لشه‌فیک و هه‌م له سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بینی و به واتای لینین” ئه‌گه‌ر من و ترۆتسکی نه‌بووینایه شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به سه‌رکه‌وتن نه‌ده‌گه‌یشت ” . ترۆتسکی له ڕێکخستنی ئه‌فسه‌ر و جه‌نراڵه‌کانی سوپادا ده‌ورێکی گه‌وره‌بینی بۆ په‌یوه‌ستکردنیان به حیزبی به‌لشه‌فیک و شۆڕشه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌که ڕۆڵێکی گرنگی ده‌بینی له ڕێکخسته‌نه کرێکارییه‌کانی ناوچه‌ی سیبریادا . ستالین له بێتوانایی فیکری له‌به‌رامبه‌ر ترۆتسکی و بۆچوونه‌کانی ئه‌و ده‌رباره‌ی سۆشیاڵیزم له یه‌ک ووڵاتدا، په‌نای برده به‌ر به شه‌یتانکردنی ترۆتسکی و له حیزب وهدهریناو پاشانیش له ڕێگای جاسوسێکییهوه له مه‌کسیک به ته‌ور تیرۆریکرد. له پرۆسه‌ی به پیشه‌سازیکردنی ڕوسیادا، به تایبه‌تی له پرۆسه‌ی پراکتیزه‌کردنی پلانی سیاسه‌تی ئابووری نوێ (New Economic Policy -NEP) به‌دواوه و گۆڕینی ئه‌و پلانه بۆ به‌رنامه‌ی 5 ساڵه‌ی به پیشه‌سازیکردنی ڕوسیا، ستالین و باڵێکی وورده بۆرژوازی ناوحیزبی کۆمۆنیست ده‌وڵه‌تیان له ده‌ستگرت و له ژێر ناوی سوشیاڵیزمدا خه‌ونی سه‌رمایه‌دارانه‌ی خۆیان به‌دیهێنا . ده‌وڵه‌ت بووه خاوه‌نی هه‌موو هۆیه‌کان و ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان . هێزی کاری کرێکاران له پێناوی گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا خرایه ژێر چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی تووندتر له سه‌رده‌می حکومه‌تی قه‌یسه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به پێدانی هه‌ندێک پاداش، ماف و ئیمتیازاتی ئابوورییه‌وه . ئابووری روسیایه‌کی دواکه‌وتوو، به هێزی کاری کرێکاران گه‌یشته ئاستی یه‌کێک له ووڵاته هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان . له‌م پرۆسه‌یه‌دا، حیزب و ده‌زگای مخابراتی تۆقێنه‌ری ستالینی ده‌ستیانکرد به داسه‌پاندنی ترسناکترین فه‌زای سیاسیی به‌سه‌ر ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تی، فیکری و کڵتورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیادا . ئه‌و چاوه‌ڕوانی و خۆشخهیاڵیانهی که له سه‌رده‌می حکومه‌تی قه‌یسه‌ردا هه‌بوو به‌رامبه‌ر به دروشم و پڕوپاگه‌نده سیاسییه‌کانی به‌لشه‌فییه‌کان ده‌رباری ئازادییه سیاسیی، فیکری و کڵتوورییهکان و کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و دیموکراتییکی پاش ڕوخانی قه‌یسه‌ر، له‌گه‌ڵ دیکتاتۆریه‌ت و ئیستبدادی نوێی ستالینیدا تێکه‌ڵ به بێ هیوایی و ڕه‌شبینی کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژاری ڕوسیا بوو . حیزب که‌وته سه‌روی کۆمه‌ڵگه‌وه و ستالینیش که‌وته سه‌روی حیزبه‌وه . حیزبی کۆمۆنیست له حیزبێکی ئازدیخوازاوه گۆڕا بۆ حیزبێکی دژی ئازادی . شوراکان ده‌ستیان کۆتاکرا له بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیادا . له جیاتی شوراکان، حیزب و له‌سه‌روی حیزبیشه‌وه ستالین بڕیارده‌ری یه‌که‌م و دوایی بوو له سه‌ر کێشه‌و ڕووداوه چاره‌نووسسازه‌کانی سۆڤیه‌ت . دروستبوونی ئه‌م دیکتاتۆریه‌ته حیزبیه سه‌رمایه‌دارییه نوێیه ده‌وڵه‌تییه، جێگای دیکتاتۆری پرۆلیتاریای گرته‌وه که مارکس ده‌یشوبهاند به فراوانترین دیموکراسی بۆ کرێکاران و چه‌وساوه‌کان و دیکتاتۆریش بۆ سه‌رمایه‌داران . لینین هۆکارێکی دروستکردنی ئه‌م دیکتاتۆرییه‌ته نوێیه سه‌رمایه‌دارییه بوو، چونکه پێش له ڕوودانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی بینی بوو له به ئاینکردنی کۆمۆنیزمی مارکس و دوژمنایه‌تیکردنی تووندی گروپ و ڕێکخراوه و مه‌یله جیاوازه‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و کرێکاری ڕوسیا وجیهاندا . هه‌مان سیناریۆی دروستکردنی دیکتاتۆریه‌تی حیزبی، له چین و وڵاتانی دیکه‌شدا دووباره بۆیه‌وه . له چیندا، ماوتسی تۆنگ له ستالین تووندتر دژی نه‌یاره‌کانی له حیزب و له کۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ستایه‌وه . له پرۆسه‌ی عهمهلیکردنهوهی پلانی ” وه‌رچه‌رخانی گه‌وره ” و له ” شۆڕشی کڵتووری “ه‌که‌یدا، به ده‌یان هه‌زار کۆمۆنیستی نه‌یاری ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌ی خۆی بێسه‌روشوێنکرد . قوربانییه‌کانی ئه‌م دیکتاتۆر به‌رهه‌مهێنانه له‌و وڵاته‌نه‌ی که وورده‌بۆرژوا – کۆمۆنیسته‌کان تیاندا به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن، ته‌نها کرێکاران نه‌بوون، به‌ڵکو مارکس و ئه‌نگڵسیش بوون . کۆمۆنیزمی مارکس و ئه‌نگڵس کرایه قوربانی هه‌ڵوێسته سکتاریستییهکانی لینین و ئامانجی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی وورده‌بۆرژوازی پێچراو له به‌رگی کۆمۆنیزمه‌وه.
له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بپرسین؛ ئایا ئه‌م مێژووه تراژیدییه‌ی کۆمۆنیزم، ئه‌م دیکتاتۆردروستکردنه به ماسکی کۆمۆنیزمه‌وه، جارێکی تر له‌سه‌ر ده‌ستی وورده‌بۆرژوازی له جیهاندا دووباره ده‌بێته‌وه و مارکس و چینی کرێکار ده‌بنه‌وه قوربانی کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ده‌سه‌ڵاتخواز و مشخۆری وورده‌بۆرژوای وه‌ک ستالین و ماوتسی تۆنگ و ئه‌وانی دیکه؟ … به بۆچونی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، پرۆسه‌ی به جیهانیبوونی سه‌رمایه و ته‌کنه‌ڵۆژی، پرۆسه‌ی به جیهانیبوونی مێژووی مرۆڤایه‌تی و پرۆسه‌ی تێکه‌ڵابوونی که‌ڵچه‌ره جیاوزه‌کانی جیهان، وه‌ڵامێکی نێگه‌تیڤن بۆ هه‌مان پرسیار.
تاهیر ساڵح شه‌ریف
تۆڕۆنتۆ – که‌نه‌دا
په‌راوێزه‌کان :
1. بڕوانه : ئایدیۆڵۆژی ئه‌ڵمانی، مارکس- نهگڵس .
2. http://www.k-en.com/home.htm
3. ئه‌نگڵس : هه‌مان سه‌رچاوه .
4 . ئه‌نگڵس : هه‌مان سه‌رچاوه .