من له‌سه‌فه‌ردام …… نه‌به‌ز گۆران
بیرله‌من بکه‌ره‌وه
له‌گه‌نجیه‌تیم ، له‌ڕوی گه‌شی باران و
له‌ته‌می غه‌ریبی سه‌ر دیده‌م
بیرله‌ته‌ڕبوونی زه‌وی و
تێپه‌ڕینی خه‌م بکه‌وه به‌کۆڵانه‌کانی دڵا.
بیر له دوری بکه‌وه
له دڵته‌نگی ئێواران و
له دیوانه‌یی گیانی من
سه‌یرکه چه‌ن دوورم له‌دۆستان و
چه‌ن نزیکم له‌تۆ ئه‌ی یار.
له‌سه‌فه‌ردام
چوم بۆغه‌ریبی
بۆدیده‌نی یار
نزیک له‌هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ماڵه‌که‌یان
نزیک له ترپه‌ی دڵی په‌نجه‌ره‌کان
سه‌یری شینایی ئه‌سمانم کرد
سه‌یری مانگم کرد
سه‌یری ئه‌وم کرد له‌دڵی خۆما
سه‌یری سێبه‌ری خۆممکرد
به‌سه‌ر دوریما.
له‌نیشتیمان
گوێم له‌ده‌نگی دایکمه با‌نگم ئه‌کا
کوڕم ئاگات له‌خۆتبێت
دێوانه‌یی سه‌رت نه‌خوا.
ماڵی یار له‌غه‌ریبییه
دایکیشم له‌نیشتیمان.
ئه‌وکاته‌ی من له‌غه‌ریبی بووم
یار له‌نیشتیمان بوو
له‌گه‌ڵ کورێکی شاره‌کۆنه‌کان
له‌گه‌ڵ ته‌پوتۆزی خانه‌خیکه‌یان
به‌لای بێوه‌فاییا تێپه‌ری و
ووتی تۆبه‌که‌ڵکی من ناییه‌یت
ژیان هه‌ڵوه‌رینی وه‌فایه له‌کوچه‌ی یارانا.
ماڵی یار لێره‌یه
به‌رانبه‌ر ترپه‌کانی دڵم
ڕێک له سه‌ر سه‌رزه‌مینی ڕۆحم.
ئه‌وکاتانه‌ی من هاتم
سنه‌وبه‌ره‌کان سه‌وزبوون
براکانیشم تازه له‌مناڵی دورده‌که‌وتنه‌وه
دایکیشم دڵته‌نگ
خۆشم مه‌ست.
ئه‌و کاتانه‌ی من هاتم
نیشتیمان کۆڵانێک بوو له‌پاسه‌وان
گه‌ره‌کێک بوو له‌دڵره‌قی
من به‌دوای شتێکا ئه‌گه‌رێم
به‌دوای پێکه‌نینێکا، گۆرانیه‌کا
به‌دوای خۆما، به‌دوای ئاوازێکا
به‌دوای خه‌ونێکا.
لێره
دڵی کچه‌کانم بینی به‌ده‌ست گوڵفرۆشێکه‌وه
مه‌مکدانێکی بێ ئۆقره‌م بینی به‌سه‌ر ته‌نافی ژنه‌وه.
پیرێکیش له‌وسه‌ری ته‌مه‌نه‌وه
مناڵی کۆئه‌کرده‌وه
ته‌نییایش له‌دڵی منا
ئه‌یدا له شه‌قه‌ی باڵ.
لێره
مناڵێکم بینی قاچی خستبویه ناو ژیانه‌وه
تا ئه‌ژنۆکانی ته‌ڕبوون،
باخێکم بینی له‌بری گه‌ڵا سێبه‌ری ئه‌گرت
له‌که‌نار ڕێگاکه
شانوملی په‌ڵه‌یه‌ک گه‌نم دیار بوو.
ویقاری گوندێ، بێده‌نگی ئاو به‌سه‌ر ده‌ماره‌کانی زه‌ویا
مه‌لێکم بینی به‌فڕین
درزی خسته نێوان زه‌وی و ئاسمان
که‌نیسه‌یه‌کم بینی ، پاک وه‌ک له‌پی ده‌ست
مزگه‌وتێکیش
جمه‌ی ده‌هات له تۆڵه.
جمه‌ی ده‌هات له‌خوێن.
من له‌سه‌فه‌ردام
یاریش له‌سه‌فه‌رداییه
دڵی من
بۆهه‌رکوێ ده‌چی بچۆ
له‌هه‌رشوێنێ ما‌ندوبوی دانیشه
ئه‌وه سێبه‌ری منه
من ئه‌زانم
ژیان کزه‌یه‌کی نا‌وه‌خته له دڵی یارا هه‌ڵه‌کا
من ئه‌زانم
جانتاکه‌ی ئه‌و سه‌بوری دڵی منه
له‌هه‌ر کوێ بم گرنگ نیه
من هی تۆم.
له‌غه‌ریبیا
ته‌نیایی به‌شی هیچ ناکا
تاسه‌ربه‌رزئه‌که‌یته‌وه پیری دێ
تابیری نیشتیمان ئه‌که‌ی
ژیان له‌ده‌ستت به‌ر ئه‌بیته‌وه.
زۆر بێتاقه‌تم
یار رۆیی، عومریشم له‌گه‌ڵی
له‌بێ ئۆقره‌یا
مه‌یلی گریانمه
دووری له‌سفره‌ی ماڵ، یانی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی لایه‌ک له‌عومر.
من کوردم
سه‌رزه‌مینی من باوه‌شی دایکمه
من نیشتیمانم نیه
نیشتیمانی من دڵمه
له‌هه‌ر شوێنێ، خه‌مێک، برینێک، گریانێکتان دی
ئه‌وێ وه‌ته‌نی منه
له‌هه‌رشوێنێ، گۆرانیه‌ک، مناڵێک، هه‌وایه‌کی پاکتان دی
ئه‌وه ڕۆحی منه.
ڕۆحی من له‌گونده‌کامانه
ڕۆحی من له‌سه‌ر حه‌وزه‌که‌ی لای ماڵه
له‌سه‌ر سه‌کۆی به‌رهه‌یوان ڕاکشاوه
له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانا یاری ئه‌کا
ڕۆحی من هی کورده
سه‌یرکه‌ن چه‌ن له‌کورد ئه‌چم
ئازارم لێ ئه‌تکێ.
له‌هه‌رکوێ بم بۆنی گوندم لێدێ
بۆنی کوردم لێدێ.
له‌سه‌فه‌ردام
ده‌بێ خۆم کۆکه‌مه‌وه
بچمه‌وه بۆ وه‌ته‌ن
ئێره شوێنی من نیه
من کوڕی کۆڵانه‌کانی وه‌ته‌نم
هاورێکانم بیرم ئه‌که‌ن
بیری چای ده‌مه‌وعه‌سران و قاڵه‌قاڵی مناڵانی کۆڵان ئه‌که‌م،
بیری ئه‌وکچانه ئه‌که‌م
هه‌رگیز نامگه‌نێ.
لێره‌بم هه‌ڵه‌وه‌رێم
ئه‌که‌ومه ناو گۆماوێک و ئاو ئه‌مبات
قیتارێک دێ و ئه‌مبات و پیرئه‌بم.
من دڵم خۆشه ، ماڵی یارم بینی
به‌بۆنی چیمه‌نی حه‌وشه‌که‌یان
ڕۆحم نه‌شئه‌ی ئه‌کرد
به‌ته‌ماشاکردنی فنجانی به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌یان
گه‌نجیه‌تیم تازه‌بوییه‌وه
ده‌بێ برۆم نه‌کا میوانێکم هاتبێ
نه‌کا مردن له‌ماڵه‌وه‌بێ و خۆم له‌ده‌ره‌وه
به‌که‌ڵکی چیدێ غه‌ریبی
که‌یار لێره‌نیه
من له‌غه‌ریبیا غه‌ریبی نیشتیمان ئه‌که‌م
یانی غه‌ریبی دایکم ئه‌که‌م
یانی غه‌ریبی یار ئه‌که‌م.
هێشتا گه‌نجم
هێشتا پاکم
حاڵم زۆر خراپ نیه
وه‌فایه‌ک له‌دڵمایه و
برینێک له‌گیانم،
دۆستانێک شک ئه‌به‌م له‌ده‌مه‌و به‌یان ئه‌چن
خۆشم به‌گریانێک و
مشتێ مناڵی رازیم
ژیان به‌شی هیچ ناکات
تاکتێبێک ئه‌خوێنیته‌وه
لایه‌کت هه‌ڵئه‌وه‌رێ
تاتوله‌رێک ئه‌دۆزیه‌وه
شه‌و هه‌ڵ ئه‌کا
تاخۆشه‌ویستیه‌ک دائه‌گیرسێنی
یار تۆراوه.
من گوندیم
زمانی من زمانی خوایه
من هه‌ورامیم
ئه‌سڵی من ئه‌چێته‌وه سه‌ر روناکی ئا‌گرێک
له‌کێوی داڵه‌هۆ
نا
ئه‌سڵی من ئه‌چێته‌وه سه‌ر په‌ڵه‌یه‌ک به‌فر
سه‌رنه‌خشی به‌ردێک، سه‌ر ته‌پوتۆزی مه‌ستێک
سه‌ر جێپێی پێغه‌مبه‌رێک
سه‌ر چاکه‌یه‌ک له‌ڕۆحی سه‌رده‌شتا.
من هه‌ورامیم، من رۆحی کوردم
ڕه‌گوریشه‌کانی من
له‌ناو داربه‌ڕویه‌کان
له‌هه‌رشوێنێ داربه‌ڕوییه‌ک سه‌وز بێ
کورد له‌وێیه، منیش له‌وێم
له‌هه‌ر جێگایه‌ک بم
کوردانه ئه‌گریم، کوردانه ئازار ئه‌گرم
کوردانه عاشق ئه‌بم.
هێشتا له‌سه‌فه‌ردام
هێشتا ماڵم نیه.
کوڕێکم شاعیرانه هه‌ڵکه‌وتوم
کتوپڕدێ به‌سه‌رماو ئه‌ڕۆم
کت‌وپڕ پیر ئه‌بم. کت‌وپڕ ئه‌مرم
که‌هه‌واڵی هه‌ڵکردنی پایز هات
مه‌یلی گۆرانیمه
مه‌یلی من له‌که‌س ناچێ
مه‌یلی من له‌گه‌ڵ با کانا ده‌ڕوا
کوچه‌به‌کوچه‌و کۆڵان به‌کۆڵان
مه‌یلی من هێشتا له‌دڵی ئه‌و‌دایه
له‌سه‌ر کانیاوێک دائه‌نیشم
تێر تامی ژیان ئه‌که‌م
تێر تامی ژن ئه‌که‌م
ده‌ست ئه‌خه‌مه ناو ئاوه‌وه
ده‌ست ئه‌خه‌مه ناو مناڵیمه‌وه
که‌مێک بیر ئه‌که‌مه‌وه‌و
ئه‌بمه ده‌روێش
که‌مێک خه‌می هاورێکانم ئه‌خۆم و
ئه‌بمه شاعیر.
له‌سه‌ر چیمه‌نه‌که ڕائه‌کشێم
تاپێم نه‌ڵێن نه‌به‌ز پیری هات
هه‌ڵناسمه‌وه
تاپێم نه‌ڵێن نه‌به‌ز گریان هات
ڕانه‌چڵه‌کێم.
هێشتا له‌سه‌فه‌ردام
وه‌لێ مه‌یلی گه‌رانه‌وه‌مه
به‌م نزیکانه دێمه‌وه
ژیان مه‌یلی غه‌ریبه‌یه‌که بۆگه‌ڕانه‌وه
ئه‌شێ ژیان
ئه‌شئه‌ی مناڵێ بێ بۆگه‌وره‌بوون
خه‌می پیرێک بێ بۆ مناڵی.
من ئه‌چمه‌وه
به‌یار بڵێن
بم به‌خشێ که‌ڕۆیی
ئه‌یبه‌خشم گه‌ر بێته‌وه.
هاوینی 2010 سوید. نه‌روێژ