
له‌به‌ر باران …… عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
چه‌شنی نیگای گه‌مارۆدراو
چه‌شنی رامان له بۆشایی
به‌چاوی ئاو دێمه خوارێ
چه‌شنی با
به‌هه‌ڵه
بێ كۆتایی
شین ده‌چمه‌وه.
له‌نێوانی باو با
ده‌مه‌وێ مرۆڤ له‌به‌ر باران لێكده‌مه‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی باڵنده‌یه‌ك بم
بێ خه‌یاڵ به بادا بڕۆم و
بڵێم
باران ئاسمان جێده‌هێڵێ
ئێمه شوێن گه‌مارۆی داوین
ئه‌وه سه‌ره‌تای تاریكی و فڕین نییه
له سێوه‌كه‌ی ئاده‌مه‌وه
ژیان به زه‌ویدا ده‌ڕوا
ده‌ریا به‌زه‌ویدا ده‌ڕوا
مرۆڤ له‌گه‌ڵ باران
بیر له ئاسمان ده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵ با
به‌ره‌و نیشتمان هه‌ڵده‌كا
بێ خه‌یاڵ به بادا ده‌ڕۆین
باڵنده
له نیشتمان كۆده‌كه‌ینه‌وه
ده‌ست له بۆشایی راده‌گرین
به‌ر له‌وه‌ی بڵێین
مرۆڤ
بوونه‌وه‌رێكه بۆ مردن
با
بۆ جوله
نیشتمان
بۆ هیچ نه‌گوتن.
ئاو و ئاو
با ئازاره‌كانی مرۆڤ جێده‌هێڵێ
مرۆڤ نیشتمان
باران
جگه له ته‌نیایی
ئاوازێكی شین ده‌نووسێته‌وه
به‌ر له‌وه‌ی بڵێین مرۆڤ هه‌بێ یان نه‌بێ
ئاو به با ده‌ڵێ
نیشتمان هه‌بێ یان نه‌بێ
باران به‌لێوی با
جوله ناكا.
با له شكۆفه‌ی لێوی باران
سه‌فه‌ر ده‌كا
كاتێك دێته‌وه ماڵ
ده‌بینێ باران به گۆچانێكه‌وه
ورد ورد
خۆكوژی لێده‌خورێ به‌ره‌و نادیار
ده‌بینێ سه‌فه‌ری ئاو
له‌پشت زه‌رده‌په‌ڕ جێماوه
هه‌ناسه‌ی باران
له بیابان دێته‌وه
به‌ڵام نه سه‌وزایی دیاره نهلێو.
با به‌لێوی با
ده‌ریا ره‌نگ ده‌كا
به پێنووسێك له تیشك
بیابان
من له‌شكری ژیان ده‌خه‌مه‌وه نێو بۆشایی
به‌رله‌وه‌ی كچه‌كه‌م گاز له سێوی “سیزان” بگرێ
فڕین به شه‌پۆل ورد ده‌كه‌مه‌وه
دڵم له‌به‌ر باران.
بێ خه‌یاڵ به بادا ده‌ڕۆین
له‌به‌ر تاریكی
ئه‌ستێره‌كان
ئاسمان به نیگا راده‌گرن
با هه‌موو زه‌وی به جوله
من له‌نێوان ئه‌ستێره‌و با
دڵم ده‌خه‌مه خه‌یاڵی
به‌ربوونه‌وه.
هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی بارانه‌وه با په‌نای داوه
دووباره بۆخۆم ده‌گێڕمه‌وه
به قوڵی ده‌ڵێم ژیان
چۆله‌كه‌یه‌كه هه‌میشه به‌خه‌یاڵ
قه‌فه‌ز ده‌چنێ
چۆله‌كه‌یه‌كه له‌به‌ر باران
دڵ ده‌كاته‌وه
له‌به‌ر باران
مرۆڤ هه‌موو شتێكی ده‌وێ
به‌ڵام خاوه‌نی هیچ نییه
چونكه دنیا وێنه‌یه‌كی خێرایه
له‌به‌ر باران
به كه‌س ناگیرێ
دووباره به قوڵی ده‌ڵێم
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه ده‌گوترێ
وه‌ك نیشتمانێكی نادیار
گه‌ڵا و گه‌ڵا
له‌زستانی ته‌مه‌ن
با ده‌یبا
باران باران
وه‌ك سێوه‌كه‌ی “نیوتن”
به‌ر خاك ده‌كه‌وێ
مرۆڤ سێ‌و كۆ ده‌كاته‌وه
له‌به‌ر باران
مرۆڤ سێ‌و كۆ ده‌كاته‌وه
له‌به‌ر بۆشایی.
هه‌ولێر 8/1/2010