گۆڤاری نێوەند لەگەڵ عەبدوڵا مەحمود سەبارەت بە ڕووداوی 14-07-2000
نێوهند: یهكێتی نیشتمانیی كوردستان بهرپرسیارێتی رووداوی چواردهی تهموزی ساڵی 2000 كه پێنج ئهندامی حزبی كۆمۆنیستی تێدا شههید بوو، ههروهها بارهگاكانی حزبهكهتانی تێدا داخران.دهخاته ئهستۆی نهوشیروان مستهفا. ئایا ئێوه نهوشیروان مستهفا بهئهنجامدهری ئهو پهلاماردانه دهزانن یان ئهوه تاوانێكه و یهكێتی بهشێوهیهكی گشتیی لێی بهرپرسیاره؟.
عەبدوڵا مەحمود: دیارە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بەگشتی بەرپرسیارن لە رووداوی ١٤/٧، چونکە رووداوێکی لەم چەشنە بە بێئاگاداری سەرکردایەتی تەئیدی ئۆرگانێکی سەرکردایەتی و بریار بەدەست نەبێت ئەنجام نادرێت. بەڵام ئەمە هەرگیز ناکاتە ئەوەی کە کاراکتەرە سەرەکیەکانی رووداوەکە کە داڕیژەرو جێبەجێکەری نەخشەکەبوون، پەردە پۆش بکات. نەوشیروان مستەفا جێگری سکرتێری یەكێتی نیشتمانی و ئەوکاتە یەکێک لەسەرە تاوانبارەکان و جێبەجێکەری تاوانی ١٤/٧ ،ە. ئەگەر نەوشیروان مستەفا بیویستایە زۆر ئاسان دەکرا ئەم رووداوە روونەدات. چونکە یەکەم لە غیابی تاڵەبانیدا بڕیار بەدەستی یەکەم بوو. دووەم ئەو کاتەی هاورێیانی ئێمە لە نەخشەیەکی لەپێشدا دارێژراودا( بۆیە دەڵێم لە پێشدا داڕێژراو، چونکە هەموو پیداویستیەکانی وەک حەریق، سڵنگ، سەیارەو وەسائیلی پێویست لە شوێنی رووداوەکە ئامادەکرابوون تا زوو خوێناوی هاوڕێیانمان بسڕنەوەو لاشەکان بگوازنەوەو سەیارەی دابێژراو رابکێشن) درانە بەردەستڕێژی چەکدارە راسپێردراوەکانی هێزەکانی یەکێتی وەفدی رابەری حزبی ئێمە لەماڵی نەوشیروان مستەفا بوون بۆ بەرگرتن بە خوێن رشتن و رێگاگرتن لەوەی ئارامی ناو شار تێک بچێت.
نەوشیروان مستەفا ئەگەر بەئەندازەی تاڵە دەزوویەک ئینسانییەت و ویژدانی ببوایە، دەیتوانی هێزەکانی راسپێردراو بە جێبەجێکردنی نەخشەکە، ئاگادارکردبا کە دەست لە ئەنجامدانی هەڵبگرن. بەڵام نەک ئەوەی نەکرد، بەڵکە دوای ئەوەی ئەم ئەو هاوڕێیانەی ئیمەیان، قەتڵ و عام کرد، هاوکات وەفدێکی تری رابەری حزبیان کە بۆ گفتوگۆ بانگهێشت کرابوون دیسان دەست بەسەر کرد و کردیانن بە بارمتە بۆ داخستنی رادیۆ و بارەگاکانی تر، بەوەش نەوەستان دیسان هەر بەزۆری چەک هەموو بارەگاکانیان داخست و ئەنفال ئاساش تاڵانیان کردن. بەعس ئاساش تەرمی هاورێیانی ئێمەیان لەیەک گۆری بە کۆمەڵدا و لەشەودا بەدوور لە چاوی کەس و کارو هاوڕێ و ئازیزانیان ژێر خاک خست و ڕیگەیان نەدا کەس و کارو هاوڕێیانی پرسەشیان بۆ دابنێن و بچنە سەر گڵکۆکانیان. کاراکتەرو کەسی یەکەمی سەرپەرشتیارو چاودیرو بریار بەدەستی ئەم رووداوانە نەوشیروان مستەفا بوو.
نێوهند:بهردهوام سهركردهكانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی باسی ئهوه دهكهن، یهكێتی بههاندانی كۆماری ئیسلامی ئێران پهلاماری بارهگاكانی ئێوهی داوه. منت پرسیار دهكهم بۆچی كۆماری ئیسلامی دهیویست ئێوه نهمێنن و یهكێتی راسپاردبوو بۆ لێدانی حزبی ئێوه؟. ئایا ئهگهر یهكێتی ئهم داوایهی ئێرانی رهت بكردایهتهوه پهیوهندیی نێوان یهكێتی و ئێران چی لێ بهسهر دههات؟.
عەبدوڵا مەحمود: ئێوەو هەموو کەسێکی سیاسی و تەنانەت هاوڵاتیەکی ئاسایش ئەوە دەزانێت، کە جمهوری ئیسلامی ئیران، دەوڵەتێکە کە دژی چەپ و کۆمۆنیست و تەنانەت دوژمنی سەرسەختی عەلمانیەتە. هەوڵی ئەوەیە لەهەموو گۆشەوکەنارێکی دنیادا، دەستەو تاقم و رەوتی سەبەخۆی دروست بکات، هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاریشیەوە بەشەری دژی چەپ و کۆمۆنیست و ئازادیخوازی دەستی پێکرد. هەروەها لەوکاتەوە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست هەمیشە کوردستانی عیراقی وەکو بەرەیەکی جەنگی لەدژی عێراق وەکو پایەگایەک بۆ بەهێزکردنی رەوتە ئیسلامەکان، وەکو مەیدانێک بۆ شەری ئۆپۆزیسیۆن و تیروریان بەکارهێناوە. لەوەش زیاتر جمهوری ئیسلامی هەمیشە لە شەری ناوخۆیی کوردستاندا، هاوکاری هەمەلایەنەی یەکێتی نیشتمانی بووە، وە تیرۆری زوربەی هەلسوراوانی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی لە ناوچەکانی ژێر سایەی یەکێتی نیشتمانیدا بووە.
بۆیە هاوکاری و پەیوەندی ئیران و یەکیتی زۆر بەرچاو ئاشکرا وە بەرجەستە بووە. لەچوارچێوەی ئەم پەیوەندیەدا، یەكێتی هەمیشە گوێ لەمستی ئیران و گوشاری ئێرانی لەسەر بووە.
حزبی ئیمە لە لایەکەوە لەکیشمەکێشی نەبراوە لەگەڵ رەوتە ئیسلامیەکان و کۆنەپەرستی دینی و هاوکات لە هاوکاری و پەیوەنیدا بووە لەگەڵ چەپ و حزبەکانی سەر بە رەوتی کۆمۆنیزمی کرێکاری کە چالاکی و دەوریان لە ئیراندا بووە. هاوکات ئەوکاتە حزبی ئێمە لە کوردستان لە پێشرەویدا بوو بە تایبەییش لە سنوری سەوزی یەكێتیدا…تاد ئەمانە هەموو ئەو فاکتانەن کە ئێران یەكێتی ناچارکردوە کە ئێمە بکاتە نیشانەو هەڵسورانی یاسایی و ئاشکرامان یاساغ بکات. دیارە زۆر جار سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاشکرا رایاندەگەیاند کە لەژێر گوشاری ئێراندان یان ناراستەوخۆ نارەحەتی خۆیان لە هەندێک لە بابەتەکانی رادیۆی حزب رادەگەیاند کە لەدژی جمهوری ئیسلامی بڵاودەکرانەوە.
جگە لەهەموو ئەمانە دوای ئەوەی یەکێتی شەڕی لەگەڵ ئێمەکردو هاورێیانێکمان گیانیان لەدستداو بارەگاکانمان داخران و هەڵسوڕاوانمان گیران و راودەنران و هەلسورانی یاسایی و ئاشکرامان قەدەغە کرا، جمهوری ئیسلامی بەرەسمی و لە رۆژنامە کەیهاندا، ستایش و سوپاسی رەسمی ئاراستەی یەکێتی نیشتمانی کرد. بە پاشەکشە کردن بە ئێمە دەنگی چەپ و کۆمۆنستی، ئازادیخوازی، بەرابەریخوازی، جەرائەت نواندن لە کۆمەڵگادا پاشەکشەی پێکرا. ئەمەش داوای ئیران و هەروەها خواستی یەکێتیش بوو.
من لام وایە یەكیتی نەیدەتوانی مل نەدادت بە بڕیاری ئێران، بەڵام دەیتوانی ئەم کوشتارە نەکات و رێگەی تر بگرێتە بەر. بەڵام چونکە مەودای رونینی یەکێتی مەودایەکی کورت و کاتییە و پشت بەستوو نییە بەلێکدانەوەیەکی واقعی دوومەودا ئەم رێگا قێزەونەی هەڵبژارد و بەمەش تاوانێکی گەورەتری لەسەر خۆی و لە مێژووی خۆیدا، تۆمار کرد.
نێوهند: پاش ئهوهی یهكێتی له بارهگاكانی حزبی ئێوهی دا له سلێمانی، زۆرینهی سهركرده و كهوادری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی، بڕیاری بهجێهێشتنی كوردستانیان دا. بۆچی لهو سهروهخته ههستیارهدا كوردستانتان بهجێهێشت؟. ئایا ئهوه بهپێی رێككهوتن بوو لهگهڵ یهكێتی یان لهژێر گووشار و باری ناچارییدا بوو؟.
عەبدوڵا مەحمود: رۆشتنی بەلێشاوی خەڵکی کوردستان بە تایبەت لاوان بەدوای راپەرینی خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش لە کاتی شەری ناوخۆ و دوی شەریشدا، دیاردەیەکی فراوان بوو. دیارە هاورێیانی ئێمەش وەکو بەشێك لەم شەپۆلە بەشدار بوون لەم کۆڕەوەدا.
بەڵام هیرشی یەکێتی و گوشارە هەمەلایەنەکانی لەسەر کادران و هەلسوراوانمان، چ بە هەرەشە، راوەدونان، زیندانی کردن، وە توندکردنی هەر هاوڕێیەک لە زیندان کە کەمترین چالاکی ئەنجامدابا، هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی پارتی بۆ سەر هەڵسورانمان لە هەولێر وای کرد، ژمارەیەکی بەرچاو لە کادرانی چالاکی حزب و رابەری، رێگای دەرچوون لە کوردستان بگرنە بەر.
دیارە نابێ دان بەو راستیەشدا نەنێین کەنائامادەیی و ناکارایی کاردانەوەی حزب لەبەرامبەر بەدۆخی ئەوکاتەدا، هۆکارێکی تر بوو لەوەی کە هاوڕێیانێک ڕێگەی رۆشتن بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبژێرن یان بەناچاری بڕۆن.
نێوهند: پاش ده ساڵ لهو رووداوه كه لهچواردهی تهمووزی ساڵی 2000 روویدا، ئێستا ئێوه پهیوهنیدیتان چۆنه لهگهڵ یهكێتی نیشتمانیی؟. ئایا راسته دانوستان و گفتوگۆ لهنێوانتاندا ههیه بهمهبهستی كۆتاییهێنان به گرژیی و ئاڵۆزییهكانی نێوانتان؟.
عەبدوڵا مەحمود: تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی ڕەسمی لە نێوان ئێمەو یەکێتیدا نییە، بەڵام چەند جارێک دانیشتن و گفتۆگۆی نارەسمی و تەنانەت رەسمیش کراوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو بارگرژیەو دۆزینەوەی ڕێگایەکی کارساز بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان و دوبارە چاوخشاندنەوە بە فایلی كێشمەکێشی ئێمەو یەكێتی و ئەو ناحەقیەی لە ١٤/ ٧/ ٢٠٠٠دا بەرامبەر بە حزبی ئێمە ئەنجامیاندا. دیارە وەکو بۆ کۆمەڵگاش رامان گەیاندووە لەو دانیشتنانەدا، ئێمە بە سەراحەت پرۆژەی خۆمان خستۆتە بەردەمیان، ئەوانیش وەڵامی ئیجابیان بەئێمە داوەتەوە، بەڵام بەکردەوە خۆیان لە دانپیانانی بە کۆمەڵگاو بەکردەوە دەرهێنانی داخوازیەکانی ئێمە دزیوەتەوەو زۆرتر ئەم وەڵامانەی داویانەتەوە دەچنە ناو بانگەشەی بەر لەهەڵبژاردنەکان و کات کوشتنەوە، نەک برواهێنانی یەکێتی بۆ چارەسەری دۆسیەکە. راستیەکەی ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی یەكیتیدایە، پرۆژەی ئێمە ڕۆشنەو خۆشیان وەڵامیان داوەتەوە، ماوەتەوە جەرائەت لە خۆیان نیشان بدەن و بەکردەوە بەڵێنەکانیان لە دنیای واقعیدا بە کۆمەڵگا نیشان بدەن.
نێوهند: ئهگهر یهكێتی داوای چارهسهری كێشهكانی بكات لهگهڵتاندا، ئێوه چ مهرجێكتان ههیه؟. ئایا داوای قهرهبووكردنهوه دهكهن یان پێتانوایه كه دهبێت ئهو كێشهیه له رێگهی دادگاوه كۆتایی پێبێت؟. بهكورتی ئێوه به چ مهرجێكهوه دهچنه ناو پرۆسهی دانوستانهوه لهگهڵ یهكێتی؟.
عەبدوڵا مەحمود: هەر وەک لەوەڵامی پرسیاری پێشودا وتم ئێمە لەسەر داوای یەکێتی کە داوایان کردبوو كێشەیان لەگەڵ ئێمە بە چارەسەر بگەیەنن، ئێمـە لە گەڵیان دانیشتوین و پرۆژەی خۆمان بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆسەیەیە خستە بەردەمیان کە رەزامەندیان بۆی نیشانداوە کە بریتییە لەوەی ( کەئازادی سیاسی و بەیان و ڕەخنە، بەڕەسمی دەناسن و لەسەر جیاوازی سیاسی و بیروباوەر دەست بۆپەلاماری چەکداری بۆ سەر هیچ لایەنێک نابەن. رایبگەیەنن کەداخوازی جیابوونەوەی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ، یەکسانی ژن و پیاو، جیاکردنەوەی دین لەدەوڵەت، ئازادی بێقەیدوشەرتی سیاسی،… تاوان نین) هەروەها قەرەبووی هەموو زیانە ئینسانی و مادی و مەعنەویانە بکەنەوە کە لەحزبی ئێمە کەوتووە….بێگومان دادگاش مانای خۆی هەیە و بە جیا لەوانەی سەرەوە ئێمە چ وەکو حزب و چ وەکو کەس و کاری گیانبەختکردوان و مافی خۆمانە هەرکاتێک ویستمان و کارکتەرە سەرەکیەکان و تاوانبارانی کوشتاری ١٤/٧ راکێشینە بەردەم دادگا، تا دادگا بریاری خۆی بدات لە بارەیانەوە. بەڵام دیارە دادگایەک کە لەژێر هەیمەنەی حزبدا نییەو حزب قوڕمیشی ناکات، بەڵکە دادگایەکی مۆدیرن و سەربەخۆییە.
نێوهند: پێتانوایه له دوای ساڵی 2000هوه ئیدی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی بهرهو لاوازیی چووه و رۆڵی لهگۆڕهپانهكهدا سڕاوهتهوه؟. ئێوه چۆن سهیری ئهدا و رۆڵی خۆتان دهكهن له دوای لێدانتان لهلایهن یهكێتی نیشتمانییهوه؟. ئایا هیچ پڕۆژهیهكتان پێیه بۆ بههێزكردنهوهی حزبهكهتان؟.
عەبدوڵا مەحمود: لە ١٤/٧/ ٢٠٠٠ وە، ئێمە لە کوردستان هەڵسورانی یاساییمان، یاساغ کراوە. رێگەنەدراوە بڵاوکراوەکانمان لە چاپخانەکان بە ئاشکرا چاپ بکەین و بە ئازادی بڵاوی بکەینەوە، ڕێگەی دانانی رادیۆ، کەناڵی تەلەفزیۆنی…. لێگیراوە. بواریان نەداوین هیچ سمینار، کۆرو پانێڵ، کۆبونەوەی جەماوەری.. سازبدەین. بواری کردنەوەی هیچ بنکەو بارەگایەکیان پێمان نەداوە….تاد. من لە ئێوە ئەپرسم ئەگەر ئەم هەموو کەناڵە لە یەکێتی یان هەر حزب و رێکخراوێکی تر ببەسترێت، پاشەکشەیان بەسەردا دەسەپێت یان نا؟ لاواز دەبن یان نا؟ بێگومان وەڵامەکەی سادەیە کە لاواز دەبن و لەوەش واوەتر من لام وایە دەست بۆ هەموو پەتێک و هەموو سازشێک دەبەن تا رێگەی گەرانەوەیان مەیسەر بکەن. ئەوەی کە ئێمە ئامادە نەبووین بیکەن و هەرگیزیش نایکەین، سازشکردنە لەو خواست و ماف و داوایانەی کە پەیوەندیان بە خەڵکی کوردستانەوە هەیە.
ئەگەر ئێمە ملمان دابا بە سازش و دەستهەڵگرتن لە سیاسەت و پرۆژەو رێگاچارەو بەرگریکردن لەماف و خواستەکانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش و داواو مافەکانی ژنان و لاوان و خوێندکاران و مناڵان…. چ یەکێتی و چ پارتی لەگوڵ کاڵتریان پێمان نەدەوت و ئێمەش دەبووین بەو حزبە موچەخۆرە سەرکزانەی زۆرتر لە کۆمپانیا دەچن تاحزب، ئیمە ئەوەمان قبوڵ نەکرد، و کۆمۆنیزمەکەئ ئێمە، رادیکالیزم و یەکسانیخۆازی و بەرابەریخوازی و ئازادیخوازی ئێمە، زۆر لەوە پایەدارتر بوو کە مل بە زۆری و ناحەقی ئەحزاب بدەین، کە فەلسەفەی بوونی ئێمە رەتکردنەوەی ئەمانەیە.
راستە ئێمە پاشەکشەمان پێکرا، جمۆجۆڵ و چالاکیەکانمان سنوردار کرا، هەلسورانمان سەختکرا، بەڵام سەربەرزانە بەو تونایەی بوومان و بەو بوارەی بۆخۆمان و بە خەباتی خۆمان کردمانەوە، لە هیچ نارەزایەتیەکی حەقخوازانە، لە هیچ چالاکیەکی شارستانیانە، لە مەیدانی خەباتی هیچکام لە بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو بزوتنەوەی کریکاران، ژنان و لاوان و خوێندکاران، خەڵکی بەشمەینەت و لە ساحەی سیاسی کوردستاندا، غائیب نەبووین، بێدەنگ نەبووین، وە لە تێکۆشانماندا هەدامان نەدا. ئەمە سەربەرزیەکە، بەهەموو رەوت و حزبێک نابڕیت.
سەبارەت بەبەشی دووەمی پرسیارەکەتان کە ئایا پڕۆژەمان هەیە بۆ بەهێزبونەوەمان، یان دروستر بڵێین بۆ گێرانی نەخشی بەرجەستە لە کۆمەڵگادا، بەڵی یەکەمین پڕۆژەمان پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بوو، بەپێی پێداویستی ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە بەکەوتنی بەعس وەزعی سیاسی عێراق و کوردستاندا پێکهات. ئەم حزبە جگە لەوەی خاوەنی بەرنامەی” دنیای باشتر” ە، هاوکات خاوەنی چەندین سەنەدو پلاتفۆرم و پڕۆژەیە، کە دەتوانێت حزب لەجەرگەی کێشمەكێشە سیاسیەکانی ساحەی کوردستاندا دەربخات، وە وەڵامدەرەوەی واقعی سیاسی کوردستان بێت. دیارە بەپراکتیک دەرهێنانی ئەم نەخشەو پرۆژانە زامنی گێڕانی ئەو دەورە دەبێت.