
سوتاندنی 100,000 هه‌زار کرۆنی سویدی…. ڕزگار صالح
به پێی هه‌واڵێك که ژماره 4 مانگی ته‌موز ی 2010 ی گۆڤاری werk en inkomen))” کار و داهات ” ی سه‌ندیکای FNV ی هۆڵندی بڵاوی کرده‌وه، حیزبی فێمینستی سوید ) FI ) 100,000 کرۆنی له که‌مپینێکی پڕۆتیستۆدا سوتاند.
“سوتاندنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن حیزبی ناوبراوه وه وه‌کو ده‌ربڕینێکی سومبولیکه له دژی ئه‌و جیاوازیه‌ی له داهاتی ژنان و پیاوان، و ژنان هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك له پیاوان که‌متر وه‌رده‌گرن له یه‌کێك له پێشکه‌وتوترین وڵاتانی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ و دیموکراتیدا!!”
لێره‌وه ئینسان ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئه‌م جیاوازیه له داهاتی کرێکاران و کارمه‌ندانی ژن و پیاو له وڵاتێکی وه‌کو سوید و هه‌موو وڵاتانی تری سه‌رمایه‌داریدا ، ته‌نها جیاوازیه‌ك نیه له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌ی کرێکاراندا، به‌ڵکو نیشانده‌ری جیاوازیه‌کی قوڵی چینایه‌تیه که ئه‌مه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌م جیاوازیه له داهاتی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کی قوڵی چینایه‌تیدا، و وه‌کو دوو ئه‌ڵقه‌ی زنجیرێکن. به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی جیاوازی چینایه‌تی و دژایه‌تی کار‌و سه‌رمایه له‌به‌ین بچچێت، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا له‌به‌ین ده‌چێت.
هه‌ڵاواردن، جه‌نگ، برسێتی،هه‌ژاری و جیاوازی داهاتی تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆدا ئه‌و ڕاستیه تاڵانه‌ن که ڕژێمی سه‌رمایه‌داری له هه‌ناوی خۆیدا بۆ ئینسانه‌کانی هه‌ڵگرتوه و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ش له ململانێی کار‌و سه‌رمایه و چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی کار وه‌کو کانی هه‌ڵده‌قوڵێن و به‌ده‌نه‌ی کۆمه‌ڵگاکان ده‌گرنه‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داری و حیزبه‌کانی له سه‌ده‌ی ڕابردودا و له گه‌رمه‌ی ئه‌و هه‌موو فشارانه‌ی که له لایه‌ن به‌ره‌ی چه‌پی کۆمه‌ڵگاوه ده‌خرایه سه‌ری نه‌یویستوه یا نه‌یتوانیوه لانیکه‌م جیاوازی له نێوان داهاتی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا له به‌ین به‌رێت، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌دا که قه‌یرانێکی قوڵ هه‌ڕه‌شه له بێکارکردنی ملێۆنه‌ها کرێکارده‌کات به باسکردنی لابردنی جیاوازی داهاتی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز کرژی و له‌رزو تا ده‌یگرێت.
ئه‌مه بۆ خانمان و داکۆکیکه‌رانی فێمینیستی کوردستان پێویسته جێی هه‌ڵوێسته و تێگه‌یشتن بێت له‌وه‌ی هێچ کاتێك بزوتنه‌وه‌ی فێمینستی یه‌کساننیه به به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و یه‌کسانی ژنان و پیاوان، به‌ڵکو یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی سۆشیالیستی شۆڕشگێڕ زامنی ئه‌و مافانه ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی فێمینستی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو توانی هه‌ندێك مافی یاسایی و حقوقی و ئازادی تاکه‌که‌سی بۆ ژنانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکا به‌ده‌ست بێنێت ئه‌وا به‌شی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فشاره زۆره‌ی که به‌ره‌ی چه‌پی کۆمه‌ڵگا له سه‌ر ئه‌م وڵاتانه داینابو، و له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رمایه‌داری وڵاته‌کانی ئه‌وروپای ڕوژئاوا و ئه‌مریکا ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ی بزوتنه‌وه ڕادیکاڵه‌کانیان وه‌کو کارتێکی فشار له دژی یه‌کێتی سۆڤێت و به‌ره‌ی چه‌پ به‌کار ده‌هێنا تا پیشانی بده‌ن چه‌نده مافی یاسای، مه‌ده‌نی، سیاسی و ئازادی تاکه‌که‌سیان بۆ گرنگه!!! به‌ڵام سه‌رمایه‌داری و حیزبه‌کانی هه‌رگیز سازشیان له سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه نه‌کردوه که جیاوازی تاکه‌کان و جیاوازی داهاتی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له به‌ینبه‌رێت. له به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌ر بزوتنه‌وه‌و حیزبێکی له‌و جۆرانه له‌م سه‌رده‌مه قه‌یراناویه‌ی ئه‌مڕودا ڕوبه‌ڕوی ناکامی ده‌بێته‌وه وسه‌رمایه‌داری له‌ژێر فشاردا هه‌ندێك ریفۆرمی ئابوری و سیاسی ئه‌نجامداوه به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده نیه سازش له سه‌ر نه‌هێشتی جیاوازی فه‌رهه‌نگی و کلتوری و داهاتی تاکه‌کان بکات به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌وه.
حیزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانیان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته لیبراڵه‌کانی کوردستان خه‌ریکن سیستمی سویدی بۆ کوردستان ده‌گوێزنه‌وه و لیکی دیموکراتی به‌ده‌میاندا دێته خواره‌وه کاتێك باسی دیموکراتی ڕۆژئاوا دێته گۆڕێ و شاگه‌شکه ده‌بن به ناو هێنانی، به‌ڵام هه‌قه ئه‌و ڕاستیه‌ش به خه‌ڵك بڵێن که ئه‌وه‌تا ژنانی پێشکه‌وتوترین وڵاتانی دیموکراسی ڕۆژئاوا بۆ به‌ده‌ستهێنانی کرێ و هه‌قده‌ستی یه‌کسان کرۆن ده‌سوتێنن!!!
تۆ بڵێی ژنانی کوردستانیش بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان په‌نا بۆ دینار سوتاندان به‌رن؟