Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
ئاڵا سووره‌كانی یۆنان هاتنه‌وه‌ *

ئاڵا سووره‌كانی یۆنان هاتنه‌وه‌ *

Closed
by August 3, 2010 گشتی

 

 مانگرتنێكی نوێ‌ له‌ یۆنان و پێاهه‌ڵپژان دژ به‌ سیاسه‌تی كه‌م خه‌رجی (تقشف)
 له‌و ناڕازایه‌تێانه‌ی كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌(تقشفی)یه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران گرتونیاته‌ به‌ر وه‌ له‌ كاتی مانگرتنێكی گشتی له‌ ئه‌سینا و به‌نده‌ری بیریوس كه‌ 24كات ژمێره‌ به‌رده‌وامه‌ تێك هه‌ڵپژان ڕوویدا له‌ نێوان پۆلیس و هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران

له‌ شاری ئه‌سینا پیاوانی پۆلیسیان درانه‌ به‌ر به‌رد و شوشه‌ی شكاو له‌ لایه‌ن خۆپێشانده‌ران و پۆلیسش له‌ نۆبه‌ی خۆیان گازی گریانهێن كرد به‌ سه‌ر   خۆپیشانده‌ران له‌ نزیكی باڵه‌ خانه‌ی په‌رله‌مان  .
 ڕۆژی سێ شه‌مه‌ 29/7/2010له‌ ئه‌نجامی مانگرتنی گشتی كه‌ سه‌ندیكا بانگهێشت بۆ كرد  بوو به‌ هۆی ڕاگرتنی هه‌موو خزمه‌ت گوزراێكان له‌ گشت یۆنان    
وه‌ كوو ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر بِریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ده‌سه‌ڵاتدارانی  شۆسیالیستی یۆنانی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی .زیاتر له‌ 12هه‌زار له‌ خۆپیشانده‌ران و له‌ خۆپیشاندنی جیاواز و له‌ یه‌ك جودا له‌ ناو ڕاستی پایته‌خه‌ت یۆنانی (ئه‌سینا) به‌ ڕێ‌ كه‌وتن له‌ دژی ره‌ِشنوسێك كه‌ ڕێژه‌ی خانه‌نیشینی دابه‌زاندوه‌ و ته‌مه‌نی خانه‌نیشینی یش براوه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌ست ڕۆشتوی و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیكانی دیاری كردوه‌ بۆ ده‌ركردنی كرێكاران له‌ سه‌ر كار.ئه‌م ڕێو شوێنانه‌ ئامانجی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی وڵاتی یۆنانه‌ كه‌ ماویه‌كه‌ بۆته‌ هۆی هه‌ژاندن له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی یۆرۆ .وه‌ بانگهێشتی ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ كاتێكدا كراوه‌ كه‌ په‌رله‌مان كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ تاوتوێ‌ كردنی ئه‌و ڕێ وشوێنه‌ ئابوریه‌ی كه‌ دراوی نێو ده‌وڵه‌تی و یه‌كێتی ئه‌ورپا داوای كردوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دانی گوژمه‌یه‌ك پاره‌ی ڕزگار به‌خش بۆ یۆنان كه‌ به‌ 110ملیار دۆلار مه‌زنده‌ ده‌كرێت .ده‌قی چاك كراوی پێشنیاركراو  له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌ دانی موچه‌ی خانه‌نیشینی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ دوای چل ساڵ خزمه‌ت كردن كه‌ پێش تر 37ساڵ بوو وه‌ هه‌روه‌ها بڕینی 7%ی موچه‌ و هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی بڕیاری خانه‌نشینی پێش ساڵی یاسای وه‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی ساڵی 65  وه‌كوو ساڵی یاسای  .
به‌نده‌ری بیریوس

    بایه‌خێكی زۆر ده‌درێته‌ به‌ نده‌ری (بیریوس )نزیك ئه‌سینا ، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ سه‌ندیكاكانی نزیك پارتی كۆمۆنیست پیلانی رێگرتن له‌ یخته‌ بارهڵگره‌كانیان داڕشتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت نه‌كه‌ن بۆ دورگاكانی یۆنانی .
 
په‌یامنێران ده‌ڵێن كه‌ هات و چۆی یه‌خته‌كان به‌ ئاسای ماوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌نده‌ركه‌ له‌ كاتێكدا حه‌س حه‌سه‌كانی ده‌ریا ڕێگه‌یان گرت له‌ هه‌ندێك هه‌وڵی سه‌ندیكالیسته‌ كۆمۆنیسته‌كان كه‌ كۆببونه‌وه‌ له‌ نزیك به‌نده‌ره‌كان. خۆپیشانده‌ران له‌ مانگرتنه‌كانی پێشودا ده‌ستیان بۆ توند و تیژی بردبوو كه‌  به‌ هۆی ئاگر به‌ردانی خۆپیشانده‌ران له‌ بانكێك سێ‌ كارمه‌ندی بانككه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا  له‌ 5ئایاری ئه‌مساڵ. وه‌هه‌روه‌ها  مانگرتنه‌كه‌ سه‌ر لێشێواوی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت درووست كردوه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ شۆفێری پاص و میترۆ و شه‌منده‌فه‌ركان چه‌ند كات ژمێر كاریان وه‌ستان ، له‌ كاتێكدا فرۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه‌ كاریگه‌ریان له‌ سه‌ر نه‌بوو و به‌رده‌وام بوو له‌ كاره‌كانی  گه‌شته‌ ئاسمانی نیو ده‌وڵێتێكان به‌رده‌وام بوون به‌ شێوه‌ی ئاسای كاره‌كانیان  ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ر چه‌نده‌ نزیكه‌ی سه‌ت گه‌شتی ناخۆ ڕاگیرا . هه‌روه‌ها مانگرتنه‌كان كاریگه‌ری دانا له‌ سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و خه‌ستخانه‌كان و ده‌زگا گشتی و تایبه‌ته‌كان له‌ وڵاته‌كه‌ وه‌ هه‌روه‌ها یۆنانی بێ‌ به‌ش كرد له‌ هه‌ر زانیاریك بۆ ماوه‌ی 24كات ژمێر دوای ئه‌وه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان هاتنه‌ پاڵ ئه‌و بزووتنه‌ویه‌ . وه‌ پارێزه‌رانیش  درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌دن تا حه‌وتی تموز ،كه‌ مانگرتنێگ دادگای ئفلیج كردوه‌ . وه‌ هه‌روه‌ها یه‌كێتی بازرگانان و پیشه‌وران پشتگیری خۆیان بۆ مانگرتن ڕاگه‌یان به‌ڵا م بازاڕه‌ بازرگانێكان له‌ ئه‌سینا كراوه‌ بوون .

تا وه‌رگێران ئه‌م بابه‌ته‌ مانگرتن به‌رده‌وامه‌*

*ناونیشان له‌ لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه‌ دانراوه‌
*سه‌رنجی وه‌رگێڕ
سه‌رچاوه‌ :bbc..  arab   :    www.bbc.co.uk/arabic/worldnews/2010/06/100629_greece_strike_tc2.shtml 

  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.