به‌ڵگه‌یه‌ك حزبیبوونی ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌سه‌لمێنێ
وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كانه‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی سه‌ندیكا و یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكا به‌شدار بووم، به‌پێی دیكۆمێنته‌كانیش كه له ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستاندا پارێزراون (ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری نه‌كرێن) له زۆربه‌ی مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌وكاتدا ئیمزای منیشی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام هیچ كاتێك به‌جۆری یه‌كگرتنه‌وه‌كه ئاسووده نه‌بووم و هه‌میشه كێشه‌م له‌گه‌ڵ پیره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا هه‌بووه، به‌پێی ئه‌و ئه‌رشیفه‌ش كه له‌به‌رده‌ستی خۆمدایه، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی سه‌ندیكا و یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندان له 2006دا، له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه یه‌كگرتنه‌وه‌كه به‌سیكۆتینێكی ستۆكه و هاوكات له هه‌ژموونی حزبه‌كان نه‌ترازاوه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ی یه‌كێتی و سه‌ندیكا ناكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی دوو حزبه باڵاده‌سته‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت ئه‌گه‌ر له هه‌ر ساتێك‌دا قابیلی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ش نه‌بێت، به‌ڵام له هیچ ده‌مێكدا ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانه‌وه، ئه‌م بۆچوونانه‌ی من كێشه‌گه‌لێكی بۆ دروست كردم، چونكه سه‌رانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕێكخراوه‌كه هه‌میشه ویستوویانه ڕای گشتی له‌نێو هونه‌رمه‌نداندا به‌وه چه‌واشه بكه‌ن كه خۆیان و ڕێكخراوه‌كه ناكه‌ونه به‌ر هه‌ژموونی حزبه‌كانه‌وه.. به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی كه مه‌به‌ستمه له‌م نووسینه‌مدا ئاشكرای بكه‌م، وێڕای كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه و دیكۆمێنتی تر، ده‌یسه‌لمێنن كه ڕێكخراوه‌كه له ورد و درشتدا به‌بێ هه‌ناسه‌ی حزبه‌كان هه‌ناسه‌بڕ ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش كه به‌ڵگه‌كه پێوه‌سته به‌ستافی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌وه، چونكه بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك هێنده‌ی كاك فه‌ره‌یدوون دارتاشی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان خۆی به‌بێلایه‌ن ده‌رخستبێت.
ڕاسته من له 2007ه‌وه خۆم له سه‌رئێشه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه دوور خستووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ كاتێكیش له ڕووداو و هه‌واڵه‌كانی بێ‌ئاگا نه‌بووم، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه ئاره‌قه‌م پێوه ڕشتووه و خۆم به‌خاوه‌نی ده‌زانم، كه‌واته له‌لایه‌ك بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان بۆ ڕای گشتیی هونه‌رمه‌ندان و سه‌لماندنی بۆچوونه‌كانی پێشترم، له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك دڵسۆزێك بۆ هونه‌رمه‌ندان و دۆخه هونه‌رییه‌كه كه پێم وا نییه هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ده‌مناسن یان كاریان له ته‌كمدا كردووه نكۆڵی له‌و ڕاستییه بكه‌ن، بۆیه جێی خۆیه‌تی له ئێسته‌دا كه سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یه (ئه‌گه‌ر دیسان پێچاوپێچی بۆ نه‌كرێت) یه‌ك له به‌ڵگه‌كان بخه‌ینه ڕوو.
كاتێك ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندان به‌هۆی پۆلێنكردنی هونه‌رمه‌ند و ناهونه‌رمه‌ند تووشی بۆچوونی جیاواز ده‌بن، پێموانییه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت پێویست به‌ئاڵۆزكردن بكات و بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی هانا بۆ حزبه‌كان ببرێت، ئه‌مه یه‌ك له ورده كێشه‌كانه، به‌ڵام كاتێك ده‌بنه هۆی كێشه‌گه‌لێك و به‌هه‌ر هۆكارێك بێت خۆیان له چاره‌سه‌ركردنیان گێل ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌ڕاست هانا بۆ حزبه‌كان ده‌به‌ن، ئیدی چی بۆ كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌ویی ڕێكخراوه‌كه ده‌مێنێته‌وه شانازیی پێوه بكه‌ن؟!
ئه‌وان به‌هۆی كاره كاركێڕییه‌كانه‌وه‌یه ناگه‌نه یه‌ك و كێشه دروست ده‌كه‌ن، ئاخر به‌یه‌كنه‌گه‌یشتن له‌كاری كارگێڕی چ پێوه‌ندییه‌كی به‌حزبه‌وه هه‌یه تا نووسراو بۆ حزب بكرێت به‌هانایانه‌وه بچێت، ئه‌گه‌ر ڕێكخراوه‌كه دروست له‌ژێر هه‌ژموونی حزبه‌كاندا نه‌بێت؟!
ئه‌وه‌تا كاتێك هه‌ردوو ستافی سه‌ندیكا و یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندان له كۆبوونه‌وه داخراوه‌كاندا ناگه‌نه یه‌ك، ستافی یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندان هانا بۆ حزبه‌كان ده‌به‌ن و نووسراویان بۆ ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیر له نووسراو بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری یان هه‌ر لایه‌نێكی تری حكوومه‌تی بكه‌نه‌وه و سڵاوی هونه‌ر بۆ حزبه‌كان ده‌نێرن.
له مێژووی 5/7/2010دا ستافی یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانی ڕێكخراوه‌كه به‌هۆی كێشه‌كانیان بۆ به‌ستنی كۆنگره، نووسراوێك به‌ئیمزای 8 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵا ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن، هاوكات وێنه‌یه‌كی نووسراوه‌كه‌یان بۆ مه‌كته‌بی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی و مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی ده‌نێرن.. به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی له نووسراوه‌كه‌یاندا دیاری‌یان كردووه، كێشه‌كه له نێوان هه‌ردوو ستافدایه نه‌ك كێشه‌یه‌كی گشتیی هونه‌رمه‌ندان و ڕێكخراوه‌كه، بۆیه ده‌بینین ته‌نیا ئه‌و 8 كه‌سه ئیمزایان كردووه كه له ستافی یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانن، ئه‌وانیش پێكهاتوون له (فه‌ره‌یدوون دارتاش- جیهاد دڵپاك- عه‌لی جۆڵا- ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی- ئاری بابان-جه‌مال موشیر- هیوا ره‌ئووف-نیاز نووری)، به‌ڵام به‌پێی نووسراوه‌كه خۆی، وا ده‌رده‌خرێت كه ستافی سه‌ندیكا دروستكاری كێشه‌كه‌ن و ستافه‌كه‌ی دیكه هانا بۆ دوو حزبه‌كه ده‌به‌ن تا كێشه كارگێڕییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.. هه‌ر له ده‌ستپێكی نووسراوه‌كه‌شیاندا به‌موزایه‌ده‌یه‌كی سه‌یر و بێسه‌ربه‌ر ده‌ستیان پێكردووه كه ده‌ڵێن “وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره كه ئێمه بووین ده‌ستپێشخه‌ر بووین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی هونه‌رمه‌ندان و ماوه‌ی 4 ساڵ گفتوگۆی به‌رده‌واممان كرد تا كۆنگره‌ی یه‌كبوونمان ساز كرد”، وه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان كه سه‌ندیكایه هیچ ڕۆڵێكی له‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌دا نه‌بووبێت و به‌بێ ویستی خۆیان به‌سه‌ریاندا فه‌ڕز كرابێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌یان ده‌بوو ستافی سه‌ندیكا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌وه بدایه.
ئه‌وان له نووسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێن “به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك كه دروست كراوه و ڕێگره له به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كرنگره و دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕێكخراوه‌كه‌دا نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هونه‌رمه‌ندان و چیتر دوانه‌كه‌وتنی كۆنگره، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه به‌گیانێكی له خۆبورده‌ییه‌وه كه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هونه‌رمه‌نداندا بێت، پێشنیاز ده‌كه‌ین هه‌نگاوی فعلی و عه‌مه‌لی بنرێت بۆ..” لێره‌دا خاڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
ستافی یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندان له ده‌ستنیشانكردنی خاڵه‌كاندا به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه حزبیبوونیان ده‌سه‌لمێنێ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی خاڵه‌كان كێشه‌ی كارگێڕین و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌كاری حزبه‌كانه‌وه نییه.. 5 خاڵ له نووسراوه‌كه‌دا هاتوون ئه‌وانیش:
* پابه‌ندبوون به‌ڕێككه‌وتننامه‌كان و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و جێبه‌جیچكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا.
* جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ی له 24/12/2009دا به‌ئاگاداری هه‌ردوو مه‌كته‌بی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی (پ د ك) و مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی (ی ن ك) ئیمزا كراوه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕێكخراودا په‌سه‌ند كراوه.
* چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه له سجلی سكرتاریه‌تدا بڕیاریان نییه و فه‌رمانیان بۆ ده‌ركراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی كارا به‌شداریی كۆنفرانسه‌كان بكات.
* په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ناوانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه چوار كه‌سییه‌كه‌وه بینراوه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو مه‌كته‌بی به‌ڕێزه‌وه و ئه‌نجوومه‌نی باڵاوه په‌سه‌ن كراوه. (ئه‌مه‌یان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نانه‌ت ناوه‌كانیش به‌ڕه‌زامه‌ندیی حزبه‌كان په‌سه‌ند كراون).
* جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له ئه‌نجوومه‌نی باڵا دراوه سه‌باره‌ت به‌و ناوانه‌ی كه ئه‌ندامن له (نیقابه‌ی هاوشێوه)دا.
له كۆتاییدا ستافی یه‌كێتی ده‌ڵێن “خوازیارین ئه‌م پێشنیارانه‌مان زوو په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێكوپێكی به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی ڕێكخراوه‌یی به‌ڕێوه بچێت و كۆنگره به‌زوویی ببه‌سترێت.. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه به‌رپرسیار نابین له به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندان و ڕای گشتی له دواكه‌وتنی كۆنگره”.
هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی زیندوون كه ئه‌و ڕێكخراوه تا چه‌ند هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی چه‌واشه كردووه، هاوكات به‌ڵگه‌ن له‌وه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه نوێنه‌ری ڕاستینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان نییه، بگره به‌دروستی نوێنه‌ری دوو حزبه باڵاده‌سته‌كه‌ی كوردستانه.. بێگومان منیش له‌وه پتر به‌ڵگه و دیكۆمێنتی چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌م له به‌رده‌ستدایه، بۆ ئه‌مه‌یشیان چاوه‌ڕوانی به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌میان ده‌كه‌م تا له‌و سه‌روبه‌نده‌دا نیشانه‌كان بپێكین و دیسان گومانم نییه له‌وه‌ی هۆڵی كۆنگره ئه‌و گه‌واهییه ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتیی نووسه‌ران، ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندانیش خاڵی نابێت له لیستی ده‌سه‌ڵات، بۆیه هه‌ڵبژاردنی كات و شوێن بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان به‌به‌ڵگه‌وه، ته‌نیا كاتی به‌ستن و هۆڵی كۆنگره‌یه.
وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د