
ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌خوێنده‌وار ….. پشكۆ ناكام
نه‌خوێنده‌وار به‌مانا كلاسیكیه‌كه‌ی به‌و كه‌سه ده‌وترێت، كه نه ده‌زانێت بنوسـێت‌و نه ده‌شزانـێت بخوێنێته‌وه، به‌ڵام به‌مانا سیاسییه‌كه‌ی به‌و كه‌سه ده‌وترێت، كه ئاگای له دونیا نه‌بێت‌و بیركردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (ئه‌مڕۆ)دا نه‌گونجێت، به‌هه‌مان شێوه كه ده‌سه‌ڵاتێكیش ئاگاداری ده‌وروپشتی خۆی‌و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م نه‌بو، ئه‌و سیفه‌ته ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به‌تایبه‌تی له‌دوای راپه‌ڕین‌و دواتر له‌دوای لابردنی سه‌دام له‌سه‌ر حوكم، به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و روداوه‌كانی ده‌وروپشت ده‌كات، كه شیاوه پێی بڵێین: هێنده نه‌خوێنده‌واره كه به‌رچاوی خۆی نابینێ‌و ئێستاش وا ده‌زانێت (كه‌باب به ده‌یه)و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ روداوه‌كان مایه‌ی سه‌رسوڕمان‌و گومانیشه.
وڵاتان‌و میلـله‌تانی دیكه‌ی دونیا له سایه‌ی پێشكه‌وتنی ئابوری‌و زانستی‌و ته‌كنه‌لۆژیا خه‌ریكن واز له مانگ ده‌هێنن‌و رویان كردوه‌ته كه‌وكه‌به‌كانی دیكه، كه‌چی لای ئێمه له ده ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا، تازه به‌تازه ده‌یان خه‌تـی سورمان بۆ دانراوه‌و هێنده‌ی نه‌ماوه تاكی كورد ببێته (رۆبۆت)ێك‌و ئه‌وه‌ی بۆی پڕۆگرام كراوه هه‌ر ئه‌وه بكات‌و هه‌ر ئه‌و قسه بكات‌و هه‌ر ئه‌و جۆره بیر بكاته‌وه، ده‌نا ده‌كه‌وێته لیستـی (ره‌ش)ه‌وه‌و چاره‌نوسیشی هه‌ر ره‌شه.. له سه‌رده‌می سه‌ته‌لایت‌و ئینته‌رنێت‌و ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ، به به‌رچاوی خه‌ڵك‌و دونیاوه، رۆژانه نه‌وتی هه‌رێم ئاودیو ده‌كرێت، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌ڵێ، وانییه، ده‌سه‌ڵات هێنده نه‌خوێنده‌واره پێیوایه: ئێستاش زه‌مانی شاخه به (هۆكی تۆكی) هه‌واڵه‌كان ده‌ڕوات! كه ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانی خه‌ڵك به فه‌وزا له‌قه‌ڵه‌م ده‌داو پێیوایه، (هه‌رێم) له‌كه‌دار ده‌كات، پێمان ناڵێن ئه‌ی به‌قاچاغ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، هه‌رێم له‌كه‌دار ناكات‌و سومعه‌ی نه‌ك هه‌ر نازڕێنێ، به‌ڵكو گومانیشی له‌سه‌ر دانانێت؟!
له زۆربه‌ی وڵاتانی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتوی خه‌ڵك، به‌شێكی زۆری بودجه بۆ خوێندنی باڵا‌و پێگه‌یشتنی كادیری عیلمی‌و دابینكردنی ماتریاڵـی پێویست له‌و بواره‌دا داده‌نرێت، لای ئێمه‌ش، لای ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، تازه (نه‌سریه‌ی دیوه‌خان بۆ سه‌ره‌ك هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان ده‌بڕێته‌وه)، ئه‌مه نه‌خوێنده‌وارییه، یان به (نه‌خوێنده‌وار حسابكردنی) خه‌ڵك؟!.
هێزه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات له حه‌ویجه‌و دیاله گومان‌لێكراو ده‌گرن، كه‌چی له هه‌ولێر، له پایته‌خت له دیوه‌خانی ده‌سه‌ڵات، رۆژنامه‌نوس تیرۆر ده‌كرێت‌و گومانلێكراوه‌كان ده‌بن به (جنۆكه)و له (وجود)دا نابینرێن، ئه‌مه كـێ باوه‌ڕی پێده‌كات‌و چ مه‌سخه‌ره‌یه‌كه خه‌ڵكی هه‌رێم دوچاری بوه؟! ده‌بێ هه‌موش باوه‌ڕ به وته‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین‌و گه‌ر قسه‌ی (قورئان) نه‌بێت، لێـی كه‌متر نییه!.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، ده‌یه‌وێت هه‌رچی مێژوی ده‌یان ساڵه‌یه له‌بیر خۆمانـی بكه‌ین‌و مێژومان له‌و رۆژه‌وه بنوسرێته‌وه، كه ئه‌و بو به (حاكم)ی ره‌سمیی كوردستان‌و هه‌رچی كراوه‌و نه‌كراوه به (لێبوردن)ێك له‌بیرمان بچێت‌و قوربانییه‌كانی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به‌چه‌پڵه‌لێدان بۆ (ئه‌زمونی هه‌رێم) له‌مێژوی دوێنێماندا بسڕینه‌وه!
نه‌خوێنده‌واریی ده‌سه‌ڵات له‌و ئاسته‌دایه، كه وا ده‌زانێت هه‌مو ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی ئه‌مڕۆ له فه‌له‌كی ده‌سه‌ڵات ده‌خولێنه‌وه، لای خه‌ڵك رابردویان نازانرێت‌و گه‌یشتنی ئه‌وان به (ده‌سه‌ڵات) خه‌ڵكی توشی (فقدان الذاكرة) كردوه‌و كه‌س چیتر نابێ بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌و ده‌موچاوانه، له‌هه‌مو شكست‌و مه‌یدان چۆڵكردن‌و میلـله‌ت به‌كوشتدان‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به‌رپرسیارن، هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه تائێستا!.
ده‌سه‌ڵات‌و (فه‌رمانبه‌ره‌كانی په‌رله‌مان)ی سه‌ربه‌خۆی، ئاماده‌ن هه‌ر یه‌كێكیان چه‌ند سه‌د هه‌زار دۆلارێك بده‌ن به (سه‌یاره‌ی تازه) وه‌ك تائێستا به (پاسكیل) هاتوچۆیان كردبێت! به‌ڵام دایه‌ره‌ی ئاگركوژانه‌وه‌كانی هه‌رێم خاوه‌نی دو ئۆتۆمبیلی ئاگركوژانه‌وه نه‌بن، كه په‌یژه‌كانی هێنده به‌رزبكرێنه‌وه كه بگه‌نه بینای ده‌یان قاتی‌و له كاره‌ساتی وه‌ك (ئۆتێل سۆما) خه‌ڵكی له‌ئاگر رزگار بكردایه، ئه‌مه نه‌خوێنده‌واریی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، چییه؟!.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ هه‌مومان به‌رامبه‌ر به ره‌سم‌و چوارچێوه‌یه‌ك، رۆژ به‌سه‌ر به‌رین، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بۆی هه‌بێت داوای (دفتر أعمال)ه‌كه‌ی بكات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌وه ئاگادار نییه، كه تائێستاش زۆر له سه‌ركرده‌كانی وڵاتان، سه‌ره‌ڕای هه‌مو خزمه‌تێكیان بۆ گه‌ل‌و خاك، دوای نه‌مانیان، ده‌خرێنه به‌رده‌م ره‌خنه‌و هیچ قۆناغێك ناپارێزێت، كه مایه‌ی گومان‌و لێپرسینه‌وه بێت.. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئاگای ڵا نییه، یان چاوی خۆی نوقاندوه، خۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك زۆرباش مه‌سه‌له‌كان ده‌زانن‌و دوێنێ وه‌ك دوێنێ ده‌بینن، بێ ماكیاژ‌و بـێ رتوشكردن…